
درۆیه‌ك ناوی عروبه‌یه
ئێمه هه‌موومان وا په‌روه‌رده‌كراوین كه عه‌ره‌بی پاكژو بێگه‌ردین، باپیرانمان له شێوه دورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتوونه‌ته دهرێو بڵاو بوونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆشیاندا شارستانیه‌تییان بۆ مرۆڤایه‌تی پهخشو بڵاو كردۆته‌وه و تۆوی مه‌عریفه‌و زانسته‌كانیان له هه‌موو شوێنێك چاندووه. هه‌موومان، هه‌ر له ئۆقیانوسه‌وه تا كه‌نداو گشتمان عهرهبینو ئاڵایه‌ك نییه له‌سه‌رو ئاڵای عروبه‌وه به‌رزتر بێت‌و بشه‌كێته‌وه…
ئایا ئێمه هه‌موومان عه‌ره‌بین؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به‌ڵێ بێت ئه‌ی باشه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه نیشته‌جێ بوون بۆ كوێ چوون؟ فینیقیه‌كان به خۆیان و شارستانی‌و كهشتیگهلهكانیانهوه كه ده‌ریایان تهی ده‌كرد بۆ كوێ چوون. ئه‌ی فیرعه‌ونییه‌كان چۆن دیار نه‌مان كه خاوه‌نی شارستانی‌و ڕهسهنایهتیو ئه‌و داموده‌زگایانه بوون كه ژیانیانی ڕێكده‌خست؟ سۆمهریو ئاشوری‌و كلدانی‌و ..و .. هتد بۆ كوێ چوون. ئه‌ی ئامازیغییهكان چۆن له ناو بۆته‌قه‌ی عروبه‌دا توانه‌وه‌و بوهێڵ(جین)ه‌كانیان بووه بوهێڵگهلێكی عه‌ره‌بی؟
چۆن ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه؟ ئه‌م پرسیارانه پرسیارگه‌لێكی دیكه‌ی لێ ده‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه گه‌وره‌یه‌و زۆریش گه‌وره‌یه‌و زۆر قسه‌ی تێدایه كه شایانی بایهخو بیر لێكردنه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی دیارنه‌مانی ئه‌م میلله‌تانه به‌بێ بوونی بهڵگهگهلێك له‌سه‌ر دیارنهمانیانو ئه‌وه‌ی كه چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه ده‌بێته هۆی گومان كردن له مێژوومان كه وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت به ڕاز‌و مهتهڵگهلێكی زۆر‌و ئازاربه‌خشانه چوارده‌وری ته‌نراوه، به‌ڵام لێگه‌ڕێن با ئه‌قڵ بهكاربێنینو مێژوو شیبكه‌ینه‌وه..
ئاشكرایه كه هه‌میشه كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو مێژوو ده‌نووسنه‌وه.. هه‌ر بۆیه مێژوو مێژووی سهركهوتنو بیروباوه‌ڕه‌كانیان ده‌بێت. مێژوو وێنه ئیجابییهكانیان تۆمار دهكاتو هه‌موو كارێكی جوانیان ده‌داته پاڵ‌و كاره‌كانیان نمونه‌ی كه‌مال‌و لێزانی‌و ڕهوشتهو كاروكرده‌وه‌ی ئه‌وانی تریش (دۆڕاوه‌كان) بریتییه له تاوان‌و زوڵم‌و زۆر‌و گه‌نده‌ڵی.. كه‌سی سه‌ركه‌وتوو به‌م چه‌شنه مێژوو ده‌نوسێته‌وه. مێژوویه‌كی له‌م چه‌شنه‌ش مێژوویه‌كی ساخته تیا كراوه، مێژوویه‌كه به‌هێزو زۆرداران نوسیویانه‌ته‌وه.. هه‌موو شتێكیان لێ گۆڕیوه، گشت ناوه‌كانیان گۆڕیوه، شتێكیان نه‌هێشتۆته‌وه ده‌ستكاریان نه‌كردبێت. ڕوخساری شارستانیه‌ته‌كانیان فه‌وتاندووه‌و ئه‌وه‌یشی كه له‌و شارستانیه‌تانه ماوته‌وه داویهنهته پاڵ سه‌ركرده خاوێن‌و بێگهردهكانیان، كه له هه‌موو شتێك‌دا پاڵه‌وان بوون و له هه‌موو لایه‌كه‌وه بهرزیو شكۆیان خڕكردۆته‌وه.. مێژووشمان ملكه‌چی هه‌مان ئه‌و پێودانگه‌یه كه باسمان كرد… كه‌واته باپرسین ئایا ئێمه هه‌موومان عه‌ره‌بین؟ وه‌ڵامه‌كه‌م بێ چه‌ندو چوون نهخیًَر هه‌رگیز.. له‌به‌رئه‌وه‌ی فینیقییه‌كان نه ده‌ریا قوتی دان‌و نه ماسییه‌كانی ناو ده‌ریاش خواردنی. ئه‌وان شارستانی‌و بازرگانی‌و شارگهلێكیان بینا كرد كه هه‌موو كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست ناسیویانن. ئه‌وه ئه‌وان بوون یه‌كه‌مین ئه‌لفبێیان داهێنا.. قه‌ڵاچۆیان تێنهكهوتووهو ئێستاش نه‌وه‌كانیان هه‌ر له‌و شوێنانه ده‌ژین كه باپیرانیان لێی ده‌ژیان، مه‌گه‌ر كه‌سێك ساویلكه بێت ئه‌گه‌ر نا كه‌سێك نییه باوه‌ڕ به ئینقیڕازو نه‌مانی ته‌واوه‌تی مرۆڤ بكات. فیرعهونییهكانیش كه دانیشتوانی دۆڵی نیلن ئه‌وانیش ئێستا له‌گه‌ڵماندا ده‌ژین به‌ڵام بهناسنامهیهكی ساخته‌وه كه به عه‌ره‌بیان ده‌داته قهڵهمو گۆرانی به‌باڵای عروبهیاندا هه‌ڵده‌ڵێت، ئه‌م درۆیه‌ش تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت چونكه شارستانیه‌تی نوێ ده‌توانێت ئه‌و ساخته‌كاری‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنانه ئاشكرا بكات كه دوچاری مێژووه‌كه‌مان بۆته‌وه‌و لاپه‌ڕه كۆنهكانمانی دڕیووهو هه‌وڵی داوه یاده‌وه‌ریمان بسڕێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی سڕینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری، تێكدانی مێژوو و بوونی مرۆڤایه‌تیمانه. ئایا دانیشتوانی میسر و سودان نكوڵی له فیرعهونیبوونی خۆیان‌و ڕهگو ڕیشه مێژووییهكانیانو شارستانه‌یه‌ته گه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ن؟ ئایا به شوره‌یی ده‌زانن بۆ خۆیان كه نه‌وه‌ی ئهخناتونو ڕهعمسیس بن و باپیرانیان مۆمیاكانیان ته‌حنیت كردووه‌و بۆ هه‌زاران ساڵ پاراستوویانه له‌كاتێكدا ڕۆشنبیریی عه‌ره‌بی ئێستا ئهقڵو جه‌سته زیندووه‌كانیان به په‌چه‌و حیجاب ته‌حنیت ده‌كات..
ئه‌ی سه‌باره به كورده‌كان چی بڵێین كه عروبه له ژێر په‌رده‌ی ئایینی ئیسلامدا كیانهكهیانی زه‌وت كردوه، كورده‌كان كه له‌به‌رامبه‌ر باقی گهلو میلهتهكانی دیكه‌دا شمشێری عه‌ره‌ب بوون. كورده‌كان توانییان له ده‌ره‌وه‌ی پۆلهكهوهو به به‌رزترین ده‌نگی خۆیان بڵێن كه ئه‌وان عه‌ره‌ب نیین‌و بیرۆكه‌ی ئینتیمای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بپارێزن‌و له‌م پێناوه‌شدا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت له خه‌باتیان بۆ پاراستنی مانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردی‌یان به زیندوێتی كه بژی خوێنیان به‌خشیووه‌و ده‌به‌خشن.. به‌ڵام ئایا هه‌ندێك له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه توانیویانه پارێزگاری له ناسنامه‌ی خۆیان بكه‌ن به‌تایبه‌تی سۆمهریو ئاشووری‌و كلدانی‌و حسیو ئارامیه‌كان؟ ئه‌مانه نه‌یانتوانی به ڕوی ئه‌و ڕه‌وته بهورژمهدا بوه‌ستنه‌وه كه ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌و هه‌موو شتێكی كوشت‌و تێكدا‌و سوتاندو له‌ناوبرد. كهمینهگهلێكی پهرشو بڵاوی ئێره‌و ئه‌وێی لێده‌رچێت شتێكی ئه‌وتۆیان لێنه‌مایه‌وه كه به‌ده‌ست ئازاره‌وه دهناڵێننو ته‌نها باسی مێژوو ده‌كه‌ن، به‌و هیوایه‌ی له ڕۆژێكی نزیكدا خۆرێكی نوێیان لێ هه‌ڵبێت، ئومێدیانه ڕۆژێكی تر به ئهمنو ئاشتی بژین. له‌و به‌ره‌ی دیكه‌ی نیشتیمانی عه‌ره‌بیشدا ئه‌مازیغه‌كان ده‌ژین كه ئاگری غه‌زوه ئیسلامییه‌كان سوتاندونیو ناسنامه‌و كیانهكهیانی لێ زه‌وت كردون‌و ناوی ناون عه‌ره‌ب، هه‌ر كه‌سێكیش ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌ربڕی بێت پێی وتراوه تۆ به ئیسلام عهرهبیتو پێویسته واز له باب‌و باپیران‌و مێژوو و شارستانیهتو هه‌موو یاده‌وه‌رییه جوانه‌كانی مێژووت بهێنیت. زۆر به ساده‌یی بیڵێین لاپه‌ڕه جوان‌و ڕه‌سه‌نه‌كانی مێژوویان دڕاندو لاپهڕهگهلێكی ساخته‌یان نووسییه‌وه‌و ئێمه‌ش باوه‌ڕمان به‌و كاره‌یان كرد كه كردیان، تا ئه‌وه‌ی كه هه‌موومان واده‌زانین عهرهبینو له لمستانهكانی (ربع خالی)یه‌وه هاتووین.. بیهێننه به‌رچاوی خۆتان ملیۆنان كه‌س له ناوچه‌یه‌كی لیمینهوه بۆ خاكێكی به پیت‌و ئاودار ده‌رچوون، واته به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنه زانستییه‌كانه‌وه كه ده‌ڵێت شارستانیه‌ت له‌و شوێنانه‌وه ده‌ستی پێكردووه كه ئاوی هه‌بووه‌و خاكه‌كه‌ی به‌پیت بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بژێت پێویستی به ئاو هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كشتوكاڵه‌كه‌ی بچێنێتو ئاژهڵو په‌له‌وه‌ره‌كانی به‌خێو بكات پێویستی به به‌پیتیی زه‌وی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و ساخته‌كردنه گه‌وره‌یه‌ی له مێژوومان كراوه‌و بیركردنه‌وه‌ی شێواندوین ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی له مێژووی سه‌ركه‌وتووه‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه ئه‌م مێژووه ساخته‌یه‌یان به حه‌قیقه‌تێكی پرشنگداری وا داناوه كه مشت‌ومڕ هه‌ڵناگرێت. جا ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه ساخته‌و ناڕاست بێت‌و شتگه‌لی ساخته و ناڕاست له قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌و زانكۆكاندا بخوێنرێتو ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتدارانیش پشتگیری ئه‌مه بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییه‌كی وجودییانهیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ساختهكردنهدا چنیووه تا ئه‌و پله‌یه‌ی كه بوونیان له عهرشهكانیاندا گرێدراوه به درۆ‌و ساخته‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌وه… به‌ڵام ئه‌م ساختهكردنهی مێژوومان له‌به‌رچی و چ هۆكارێك له پشت ئه‌مه‌وه‌یه؟؟ ئه‌ی كه‌ی ئه‌م ساخته كردنه ڕویدا؟
له‌و بڕوایه‌دام پرسیاره‌كه‌ی دواییان كه كه‌ی ئه‌م ساخته‌كردنه ڕویداوه، سوك‌و ئاسان ده‌مانبات به‌ره‌و زانینی حه‌قیقه‌ت.
به‌ر له هاتنی ئیسلام هیچ ساختهكردنێك له مێژوودا ڕوینه‌داوه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌كانی ناوچه‌كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌دوای هاتنی ئیسلامدا ڕویدا كه جه‌نگی فتوحاته‌كانی هه‌ڵگیرساند، له ئاشتییه‌كی ڕێژه‌ییدا ده‌ژیان، ئه‌م هه‌رێمانه چالاكی‌و شارستانیهتو هه‌روه‌ها كارلێكیان له‌نێوان خۆیاندا هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئیسلامی عه‌ره‌بی (كه دراوه‌ته پاڵ خیڵه عه‌ره‌بییه‌كان چونكه محه‌مه‌د عه‌ره‌بێكی قوڕه‌یشی بوو) ئه‌ركه غهزاییهكانی ده‌ست پێكرد، زیاتر له سه‌د غه‌زای تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی عهرهبایهتییهكهی. هه‌ر بۆ زانین ئه‌ویش (واته محه‌مه‌د) كار‌و كۆششی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی عروبهكهی سهركهوێتو به‌سه‌ر هه‌موواندا بیسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش به ڕونی له‌و په‌یامه‌یدا دیاره كه تیایدا ده‌ڵێت ئێوه‌ی باشترین میله‌ت بوون كه خوا ناردی بۆ مرۆڤایه‌تی.. محه‌مه‌د وه‌سفی عه‌ره‌ب ده‌كات كه باشترین میلله‌ته ئه‌مه‌ش ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌كی تونده كه له زه‌ویدا به سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌وی دیكه و مهحوكردنهوهی یاده‌وه‌ری ئه‌وانی دیكه وه‌رگێڕدراوه. هه‌روه‌ها وتویه كه قورئان به زمانی عه‌ره‌بی نێردراوه‌ته خواره‌وه، واته له له‌وحی مه‌حفوزدا به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه‌و هه‌ر به زمانی عه‌ره‌بیش بۆمان گوێزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه (من _ أنا) لای مرۆڤی عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر كه‌سانی تری ناعه‌ره‌بدا له لوتكه‌ی ده‌مارگیریدا بێت، چونكه خوا زمانی ئه‌وانی هه‌ڵبژاردووه‌و فه‌زڵی ئه‌وانی داوه به سه‌ر میلله‌تانی دیكه‌دا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو خاكه‌كه‌یانی پیرۆز كردووه، خاك‌و ئاوه‌كه‌یان پیرۆزه‌و ئایینه‌كه‌یان بۆ هه‌موو كات‌و شوێنێك گشتگیرترو ته‌واوترو گونجاوتره، پێغهمبهرهكهشیان دوایین پێغه‌مبه‌ره كه ده‌بێته شهفاعهتكهر بۆ فریشته‌و پێغه‌مبه‌ران.. هه‌موو ئه‌م زاراوه ئه‌قڵییانه ده‌چنه ناو ئهقڵهوهو به‌رنامه‌ڕێژی دهكهنو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن، به‌چه‌شنێك كه شۆڤێنیه‌ت گه‌وره ده‌بێت گه‌وره ده‌بێت تا ده‌بێته داینهسۆرێك كه چیدی ته‌حه‌مولی خۆی و ده‌رهاویشته‌كانی ناكرێت، ئه‌و داینهسۆرهی كه گوشاری خسته سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و ناچاری كردن بۆچوون‌و بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆیان بگۆڕن، تا ئه‌و پله‌یه‌ی كه هه‌ندێك كه‌سی والێكرد چ له ڕوی قه‌ناعه‌ته‌وه بێت یان بێ بوونی قه‌ناعه‌ت باوه‌ڕ به‌و بیروباوه‌ڕه نوێیانه بهێنن، وای لێهات كه هه‌موان وابزانن عه‌ره‌بن، ئه‌ی بۆ نا؟ ئه‌ی ئه‌وه نیه خوا به‌هۆی عهرهببوونیانهوه عه‌ره‌به‌كانی له میله‌تانی دیكه جیاووگ كردووه‌و قورئانی به زمانی ئه‌وان نووسیوه‌و خاكه‌كه‌یانی پیرۆز كردوه‌و هه‌موو چێژ و خۆشییه‌كی سێكسی له ژیانی دنیا داونهتێو خۆشییه‌كی دیكه‌یش كه چێژ‌و خۆشی حۆرییهكانه له ژیانی ئاسماندا ده‌یانداتێ. ڕۆشنبیرانی ئیسلام له هه‌وڵیاندا بۆ سه‌لماندنی عه‌ره‌ببوونی هه‌مووان هونه‌رێكی زۆریان به خه‌رج داوه، به‌تایبه‌تی كه خوا شانازی به زۆریی موسوڵمانانه‌وه ده‌كات كه ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا بۆ به‌دی ده‌هێنێت. به‌م شێوه‌یه ئه‌م بیر‌و بۆچوونانه ڕۆشتن و بڵاوبوونه‌وه، بگره هه‌مووان هه‌وڵیان دا كه شه‌ره‌فی ئه‌م ئینتیسابه بۆ عه‌ره‌ب وه‌ربگرن له‌به‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی كه له سه‌ر زه‌وی و هه‌روه‌ها ئه‌و په‌سنانه‌ی كه لای خوا هه‌یه‌تی و ئه‌و چاكانه‌ی كه باسمان كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشی كه دڵنیابوون له‌وه‌ی كه عه‌ره‌ب نین بهرژهوهندیو سودیان له ئینتیسابه نوێیه‌كه‌یاندا هه‌بوو كه ئهمنو ئومانی بۆ دابین ده‌كردن‌و نیعمه‌تی ئه‌و تهفزیلهی به‌سه‌ردا ده‌ڕشتن كه خوا دابووی به عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان. ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌سی ناعه‌ره‌ب له عه‌ره‌به‌كان زیاتر زیاده‌ڕۆییان له عه‌ره‌بوونی خۆیاندا كرد بێت بگره هه‌ندێكیان موزایه‌ده به سه‌ر عه‌ره‌به‌كاندا ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا ڕوده‌دات كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی موزایه‌ده ده‌كه‌ن به عروبه‌وه كه‌سانی ناعه‌ره‌بن و كه‌مترین كه‌س له عه‌ره‌به ڕاسته‌قینه‌كان موزایه‌ده به عروبه‌وه ده‌كه‌ن، عه‌ره‌به ڕاسته‌قینه‌كان ڕۆڵه‌ی خێڵگهلێكن كه به درێژایی مێژوو ناسراون به عروبهیانو تا ڕاده‌یه‌كی زۆر و به‌پێی دیسپلینگهلێكی خێڵهكیانهی توند كه تا ئێستاش پراكتیس ده‌كرێت عروبه‌و ناسنامه‌ی خێڵه‌كییانه‌ی عه‌ره‌بی خۆیان پاراستووه. هه‌موومان ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه مێژوو بخوێنینه‌وه‌و ڕاستی بكه‌ینه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ و به‌پێی هه‌قیقه‌تێكی ڕه‌هاو ئهبستراكتو ڕاست پیته‌كانی ڕێك‌وپێك بكه‌ینه‌وه، به‌رپرسیاری‌و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانه كه بنوسن‌و قسه بكهنو بتوێژنهوهو ئه‌و پڕوپوچیو گومڕاكردنانهی كه له‌نێو پێكهاته نه‌ژادییه‌كانی كۆمه‌ڵدا ده‌ردراوه و بۆنه‌ته هۆی چه‌ندین جهنگو ململانێ كه ئاگری ڕق‌و قینه‌یان خۆش كردووه، پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. خوێنێكی زۆر ڕژا و شارستانی‌و كلتووره‌كانی ناوچه‌كه تێكوپێك دران، له هه‌مووی پڕ مه‌ترسی تر كۆمه‌ڵگه‌ی به ئاسۆیو به ستونی دوو كه‌رت كرد.
زمانی هێز چه‌ند زاڵیو ملهوڕیی درێژه بكێشێت ناتوانێت بۆ هه‌تا هه‌تایه له سته‌م كردن به‌رده‌وام بێت، دۆخی ئه‌مڕۆ دهگۆڕێتو ڕاستیش هی هه‌مووانه‌و له‌به‌رده‌ستی ههموواندایهو ڕوناكیی زانستیش دزان‌و زۆردارانی مێژووی ئاشكرا كردووه. كاركردن به‌م ئاڕاسته‌یه‌و له‌پێناو سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی مێژوو و خستنه‌وه‌ی ڕه‌وتی ڕوداوه‌كان بۆ سه‌ر ڕه‌وتی ڕاسته‌قینه‌یان، بۆته زه‌روره‌تێكی ناچاری، ئه‌گینا له دواكه‌وتوویی‌و زوڵم‌و زۆردا له‌دوای دواوه‌ی میلله‌تانی دنیا ده‌مێنینه‌وه.. لابردنی هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ململانێ‌و دواكهوتنهمان به وه‌لانانی ئه‌و ده‌مارگیرییه ده‌ست پێده‌كات كه 1400 ساڵه له گه‌ردنمانه‌وه ئاڵاوه. ئه‌م ده‌مارگیرییه‌ی كه به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه ململانێگهلێكی دیار‌و نادیار‌و ڕق‌و قین‌و ئازاری به‌سه‌ردا سه‌پاندووین. ناكرێت له‌گه‌ڵ ڕق‌و قیندا وڵات‌و شارستانی بنیات بنێین، به‌ڵكو گۆڕستانگهلێك بنیات دهنێینو فرمێسكگهلێك دهڕێژینو خه‌م ده‌بێته سیمای ڕوخسار‌و نیشانه‌ی جیاكهرهوهمان. خه‌مه‌كانمان بوونه‌ته به‌شێك له كه‌سایه‌تیمان. به بهزینو خۆڕاده‌ستكردن ڕاهاتینو ئه‌و كهبریائهمان له ده‌ست دا كه بانگه‌شه‌مان بۆ ده‌كرد.
با پێوه‌نده‌كان بشكێنین‌و ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه تا ڕاستییه‌كان ببینین‌و سه‌ر له‌نوێ و له سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕاست‌و تازه ژیانێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین. هه‌لی زێڕین بۆ ئێمه له‌م سه‌رده‌می مهفلوماتو تهكنهلۆجیایانهدا ئه‌وه‌یه كه له ڕێگه‌ی گه‌ڕان به دوای خۆمان‌و زاتی خۆمان‌و مێژووماندا ئه‌م گه‌مه‌یه ببه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه:
www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=207248