كه‌ڵكی ئه‌وه‌مان نه‌ماوه ، ئه‌و هه‌موو ته‌نهاییه به شانمان داده‌ین….
كه‌ڵكی ئه‌وه‌مان نه‌ماوه ، ئه‌و هه‌موو ته‌نهاییه به شانمان داده‌ین و
گۆرانیه‌كی نه‌رم نه‌بێ گوێی بۆ بگرین ، براله
ته‌یب قادر
ده‌ستت بێنه براله
ئێمه ئیشمان چیه له‌م دونیایه ؟
وه‌ره سه‌فه‌رێك بۆ شوێنه دووره‌كان بكه‌ین
وه‌ره با پێكه‌وه دانیشین و دوو قسه بۆ حاڵی خۆمان بكه‌ین
ئێمه جێگایه‌كمان ده‌وێ له سه‌ر پشتی ڕۆیشتن
دوور دوور هێنده‌ی دووری ئێمه‌و ژن
براله چیتر باس بكه‌ین ؟
چیتر باس بكه‌ین كه هیچمان نه‌بێ له پارچه‌یه‌ك بۆشایی زیاتر ؟
ڕۆژه‌كانمان لێ كوژاوه‌ته‌وه‌و
له شه‌وه‌كانی ده ساڵ پێش ئێستا وون بوین
چه‌ند ده‌ست ده‌كوتین له نێو سه‌به‌ته‌ی ژیان
شتێكمان ده‌ست ناكه‌وێ هه‌تا ئه‌و په‌ڕی دڵنیایی پێ بچین
كه‌ڵكی ئه‌وه‌مان نه‌ماوه براله
ئه‌و هه‌موو ته‌نهاییه به شانمان داده‌ین و
هه‌ر بڕۆین و شوێنێك نه‌بێ دانیشن چایێكی شیرینی لێ بخۆینه‌وه
هه‌ر بڕۆین و گۆرانیه‌كی نه‌رم نه‌بێ گوێی لێبگرین
هه‌ر بڕۆین و كۆترێك نه‌بێ چاوه‌ڕێمان بكا
هه‌ر بڕۆین و گه‌رمی زه‌مه‌ن زیاتر‌و زیاتر زه‌فه‌رمان پێدهبا
وانابێ براله وانابێ
وه‌ره سواری پشتی ڕۆیشتن بین و
بیر له هاتنه خواره‌وه نه‌كه‌ینه‌وه
وه‌ره زیاتر له خۆمان بگه‌ڕێین
ڕه‌نگه خۆمان له گازینۆیه‌ك جێهێشتبێ
ڕه‌نگه له ڕێگای ئیش خۆمانمان لێ كه‌وتبێ
ڕه‌نگه خۆمان له نێو به‌رگی ساڵێكی هیلاك وون كردبێ
ڕه‌نگه باش نهگهڕابین
با باشتر بگه‌ڕێین براله
ئێمه ئیشمان چیه له‌م دونیایه ؟
وه‌ره دوور دوور بڕۆین تا نزیك بونه‌وه‌ی خۆمان
دوور دوور تا نزیك بونه‌وه‌ی سێبه‌رێك
دوور دوور تا نزیك بونه‌وه‌ی كۆترێك له ڕه‌نگی پشوو
ئێمه ئێستا دوورنین برام
چه‌ند دوور بڕۆین به سه‌ر پشتی ڕۆیشتن
هێنده له ده‌نكه ترێیهكان نزیك تر
هێنده له سرووده‌كانی نێو باخ نزیك تر
هێنده له پڕ بوونی سه‌بوری نزیك تر
نزیك تر زۆر نزیك تر ده‌بینه‌وه
ئای براله ئای………
وه‌ها تێكشكاوین ، چاكبونهوهمان پێنج ساڵی زیاتر ده‌وێ
وه‌ها وون بوین له باخچه‌ی ئه‌م ژیانه ، په‌ڕ په‌ڕ بوینه
دۆزینه‌وه‌مان پێنج ساڵ زیاتری ده‌وێ
با په‌له بكه‌ین و باشتر بگه‌ڕێین
با په‌له بكه‌ین و شوێنێكی بچوكیش ، بێ هه‌ڵدانه‌وه ، جێنه‌هێڵین
هه‌ولێر 14/6/2010