Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
حیزب و سه‌ر هه‌ڵدانی حیزبێكی تر

حیزب و سه‌ر هه‌ڵدانی حیزبێكی تر

Closed
by August 7, 2010 گشتی

عارف مه‌عرووف داوودی

حیزب هه‌روه‌ك رۆڵان پارك ده‌ڵێ شێواندنی بارو دۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌،هه‌نگاویكه‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی له‌ نه‌بوونه‌وه‌ به‌ره‌و نه‌بوونێكی تر. كه‌ ته‌نها میشك لێی بێوه‌ریه‌ و عاتیفه‌و خه‌یاڵ هه‌نگاوه‌كانت پێ ده‌نێت به‌ره‌و فه‌وتانێك كه‌ تۆ دركی پێ ده‌بێت. به‌ڵام به‌ زۆری زۆرداری خۆتی لێ گێل ده‌كه‌یت.
كێبێت له‌ ئێمه‌مانان نه‌زانێت كه‌ حیزب هه‌نگاوێكه‌ له‌ تاقه‌ كه‌سییه‌وه‌  به‌ره‌و به‌ كۆمه‌ڵ بوونێك كه‌ یه‌ك ئایدیولۆژیه‌ت  ده‌ینبه‌ستێت به‌ یه‌كه‌وه‌، و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ به‌ره‌و به‌ دیهێنانی ئه‌و ئایدیۆلۆژیه‌ته‌ هه‌نگاو ده‌نێت و خه‌بات ده‌كات.له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی خه‌باتیان درێژه‌ خایه‌نه‌ و خۆیان به‌ ته‌نها له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌دۆزنه‌وه‌ ،یاخود له‌ ناوه‌نێكی دیموكراتیدا سه‌ر هه‌ڵده‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌باتێكی شۆرشگێری هه‌بێت كه‌ نمونه‌ی له‌ ئیستای ئێراقماندا زۆره‌.ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی نیوان تاقه‌ كه‌سیه‌كان بۆ به‌ره‌و به‌  كۆمه‌ڵ بوون،  ئه‌وه‌ دێنێته‌ ئاراوه‌،  كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌و حیزبانه‌ له‌ پێناوی به‌ دیهێنانی ئایدیۆلۆژیه‌ته‌كه‌ی په‌ل بهاوێت و خه‌بات بكات بۆ كارا بوونی ئه‌و بیرۆكه‌ییه‌ی بۆی هه‌وڵده‌دا. و هه‌ر حیزبێكش به‌ گوێره‌ی هه‌وڵدانی خۆی په‌لده‌هاوێت له‌ خزمه‌ت كردنی ئه‌و ناوه‌نده‌ی سه‌ری تێدا هه‌ڵداوه‌،هه‌مان هۆكاریش ده‌بێته‌ پابه‌ندێك له‌ ئاستی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و وكه‌ڵچری ئه‌و كادرانه‌ی بۆی كار ده‌كه‌ن و بوونه‌ هه‌وێنی دامه‌زراندنی.و په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌كانی به‌ ناو خه‌ڵكیدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌،كه‌ گوایه‌ له‌مودوا زه‌نگه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌مانه‌وه‌ لێده‌درێت له‌ میانی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنفكرو سه‌قافی ئه‌و ناوه‌نده‌. كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاریكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ كێش كردنی ڕه‌وتی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆ لای خۆیان كه‌ دواتر هه‌نگاوێكه‌ بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ئایدیۆلۆژیه‌ته‌ی بڕوای پێهێناو وله‌ پێناویدا كار ده‌كات.
كه‌س ناتونێت نكۆڵی له‌وه‌ بكات كه‌ كادیری حیزبیش، پێش ئه‌وه‌ی بۆارێكی حیزبی هه‌ڵبژێرێت ئه‌وا له‌ ڕوانگایه‌كه‌وه‌ ڕۆانیوێته‌ ئه‌و خه‌تانه‌ی كه‌ له‌ پێناوی مرۆڤایه‌تیدا دانراون و پێش چوونه‌ بۆاری حیزبیه‌كه‌وه‌ توخبه‌كانی زانیوه‌ ،كه‌ له‌وانه‌یه‌ نزیكبوونه‌وه‌ له‌و ئایدیولۆژیه‌ته‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا نزیكبوونه‌وه‌ بیبَت له‌ قه‌تماغه‌ كردنی ئه‌و برینانه‌ی كه‌ خۆی هه‌ستی پێكردووه‌، و زانیویه‌تی كه‌ ئه‌و بۆاره‌ ده‌توانی ئه‌و توخبانه‌ ببه‌زێنێت .هه‌ر هه‌موو حیزبێكش سه‌ره‌تای درووست بوونی به‌ كۆمه‌ڵێك ئایدیۆلۆژیای خۆش باوه‌ڕه‌وه‌ خۆی پیشان ده‌دات، و هه‌وڵ ده‌دات كه‌ داكۆكی له‌ سه‌ر بنه‌ماكانی بكات ، له‌ هۆكاری جێخۆكردنه‌وه‌ له‌و ناوه‌نده‌ی سه‌ری تێدا هه‌ڵداوه‌، لێره‌دا مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاوه‌كو سه‌ر بێت، له‌ نیوه‌ قه‌دا چۆك دانه‌دا وه‌ك زۆربه‌ی حیزبه‌كانی ئێراق.چونكه‌  گرنگی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پابه‌ستبووانی ئه‌و حیزبه‌ بتوانن شه‌ری زۆرابی بۆ بكه‌ن و بیپارێزن له‌ هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ركی كه‌ مه‌به‌ستی شێواندنه‌. ئه‌مه‌شیان میژووی له‌ گه‌ڵ حیزبه‌ ئێراقیه‌كاندا دووانه‌یه‌و بێ لیككردنه‌وه‌.و هاوكات ته‌لیسمی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش شی بكاته‌وه‌ بۆ كادیره‌كانی كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ سه‌ر ئه‌و، واتا حیزبه‌كه‌. یاخود له‌ پێناویدا ئه‌نجام ده‌درێت.كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكی هاوته‌ریبه‌ له‌ بیر و هزر و تێڕوانینی ئه‌و ڕاستیه‌ی ده‌یه‌وێت هۆكاری مانه‌وه‌ بێت له‌و ناوه‌نده‌ كه‌ ئه‌و سه‌ری تێدا هه‌ڵداوه‌ ،جا بۆیه‌ هه‌قی خۆیه‌تی كه‌ حیزب چۆنی بڕوانێته‌ خه‌لكی ، و خه‌ڵكیش مافی خۆیانه‌ كه‌ چۆنی بڕواننه‌ ئه‌و حیزبه‌. هۆكاری سه‌ر هه‌ڵدانی حیزب له‌ بارودۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تاوه‌كو ئێره‌ی باسمان لێوه‌ كرد خۆی له‌ دوو هۆدا ده‌بینێته‌وه‌
یه‌كه‌م:-تازه‌گه‌ریی و نوێگه‌ری چرخ كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ ڕه‌تكرنه‌وه‌ی هه‌ندی بارو دۆخی به‌ سه‌ر چوو، و پێویستی داهێنان هۆكاریكه‌ بێ ڕه‌تكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی ئایدیولۆژیه‌تێك بێته‌ ئاراوه‌ بۆ خزمه‌ت كردن و گه‌ڵاڵه‌ كردن و ڕاڤكردنی باری تازه‌ ،له‌ حاڵه‌تی نه‌بوونی حیزب له‌و بارودۆخدا و بوونی حیزبێك له‌و بارودۆخه‌،ته‌واو خزمه‌تنه‌كردنی باره‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی حیزبی تازه‌ له‌ ره‌حمی ئه‌و حیزبه‌وه‌ كه‌ كادیره‌ كۆنه‌كانی ئه‌و حیزب هه‌ست به‌ گۆڕانكاری ناكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی تای ته‌رازووه‌كه‌ به‌ رێكوپێكی ڕابگیرێت  ئه‌وا خۆیان ده‌بنه‌ نه‌وه‌ی دامه‌زراندنی حیزبێكی تر كه‌ ئاڵای له‌ ناو بردنی سستی و بێ چالاكی له‌ حیزبی ڕابردوو ئاڵایه‌تی. جا بۆیه‌ كادیره‌كان هه‌موو به‌سه‌ر چوویه‌ك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان ، كه‌ بۆ دواتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان حیزبی كۆن هه‌ر به‌ ڕه‌وشتیانه‌وه‌ دیاره‌. به‌ڵام ئه‌مایان هه‌نگاوێكه‌ بۆ گۆڕانی سیمای بوون نه‌ك ناوه‌ڕۆك ، و له‌وانه‌ی به‌ دریژایی رۆژگارو تازه‌گه‌ریی رۆژگار هه‌ندی بارو دۆخ و ڕوشتیان پێ بگۆڕێت.
دووه‌م:-كه‌مكوری ئه‌و حیزبه‌ی له‌و ناوه‌نده‌ی كاری ده‌كرد، و به‌ ته‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنی له‌ باره‌ی پێشكه‌وتنه‌وه‌ و زیاتر مه‌یلی سه‌ر كرده‌كانی به‌ هه‌نگاو نان به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت  كه‌ ئه‌مه‌شییان ناڕزامه‌ندی قاعده‌ زیاتر ده‌كات و مه‌یلی سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌و پێش چوون ،كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هۆكارێكه‌ بۆله‌ ناو چوون، هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌نێت كه‌  سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ و دواتر كۆبوونه‌وه‌ و دواتر به‌ نهینی كار كردن و بۆ باری نه‌ره‌زامه‌ندی ده‌ر بڕین و دواتر دانان به‌ داهێنانی حیزبی تازه‌ كه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك ره‌وشو ڕوتی په‌یدا كردنی مه‌رجه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت و ودواتر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌میش خۆی له‌ سه‌ر دوو پێ بگرێت هه‌مان شێوه‌ی ڕابردووی خۆێ كار ده‌كات.
ده‌ی ئه‌گه‌ر شێوانی  شێواز و ڕه‌وشی حیزبی دایك نه‌بێت ئه‌وا هیچ پێویست ناكات حیزبێكی تر بێته‌ ئاراوه‌ و خۆی له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ وه‌ ده‌ر بخات. به‌ڵام كاتێك له‌ لایه‌ن هه‌ندی كادیره‌وه‌ حیزب له‌ خۆش سه‌فایی و و به‌ ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كان وه‌ك مقاولاتێك ته‌ماشا ده‌كرێت، ئه‌وا بێگوومان مقاوله‌ بچووكه‌كانیش هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ شتێكی گه‌وره‌تریش له‌ هه‌بگه‌ی ئه‌ماندا خۆی حه‌شار بدات و خه‌ڵكی به‌ تێڕوانینێكی تره‌وه‌ ته‌ماشایان بكات. ئه‌م ڕاستیه‌ حاشا هه‌لنه‌گره‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆكارێك بێت له‌وه‌ی حیزب و حیزبه‌لۆكی تر سه‌ر هه‌ڵده‌دا و دێته‌ ئاراوه‌. ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌م ڕاستیه‌ به‌ سه‌ر ده‌ڤه‌ری باشوری كوردستاندا په‌راوه‌ بكه‌ین، ته‌ماشا ده‌كه‌ین كۆمه‌لِێك حیزب و حیزبه‌لۆك سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و كۆمه‌ڵێكی تریش به‌ ڕێوه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌ڵدان، كه‌ ئه‌مه‌ش شتێكی حه‌تمی و حاشا هه‌لنه‌گره‌ له‌وه‌ی باسمان لێوه‌ كرد.كه‌ حیزبێك له‌ به‌ر شكستی خۆی بوه‌ته‌ زه‌مینه‌یه‌كی خۆش و به‌ پیت بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی حیزبێكی تر كه‌ وای داده‌نێت كه‌موكوڕی حیزبی ڕابردووپڕ یاخود چاك ده‌كاته‌وه‌ . به‌ڵام به‌ دریژایی رۆژگار ئه‌میش واته‌ حیزبی تازه‌ شتی تری لێده‌بێته‌وه‌ و به‌و جۆره‌ هه‌ست ده‌كه‌یت له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی خۆماندا له‌ بازنه‌یه‌كی داخراودا خلۆر بوویته‌ته‌وه‌ و خول ده‌خۆێت. به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ڕێگای حیزبیه‌وه‌ بگه‌یته‌ هیچ جۆره‌ ئامانجێك . ئه‌مه‌شیان هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ هه‌موو جۆره‌ حیزبێك له‌ حاڵی حازردا.و به‌ تایبه‌تی له‌ ده‌ڤه‌ری باشوردا كه‌ زۆری نیشانه‌ی بۆری پێوه‌یه‌
جا لیره‌دا كاره‌ نسبیه‌كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ كار كردن بۆ سه‌قام گیریی كاره‌كان، حیزب هه‌یه‌ كاتێك هه‌ست ده‌كات شكست دێنێت په‌نا ده‌باته‌ به‌ر زه‌برو زه‌نگ ،هه‌ڕه‌شه‌ و چاو لێسوور كردنه‌وه‌ ، تۆقاندن و ڕاو نان ،ئه‌گه‌ریش كاره‌كه‌ پێویست بكات ئه‌وه‌ ده‌گاته‌ كارایی سڕكردنه‌وه‌ و له‌ ناو بردن ، ئه‌مه‌ هه‌مووی له‌ پای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و میلله‌ته‌ ئایدیۆلۆژیاكه‌ی ئه‌و ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و پێ قبووڵنییه‌ وه‌ك  ده‌ستورێك جارێكی تر له‌ ژیانی رۆژانه‌یدا به‌ كاری بهێتێت.كه‌ به‌ نیسبه‌ت ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه‌ ئێكسپایه‌ر بووه‌و به‌ هیچ جۆرێك به‌ خۆیدا ناچێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكات .
هه‌شه‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر كڕین. مه‌به‌ست پاره‌و پووله‌ ،ئه‌مه‌شیان واقعێكی درۆزنانه‌یه‌ و خۆی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت له‌ مانه‌وه‌یكی بێ فڕ له‌ تابووتی بێ ئابڕویدا،كاتێك پاره‌ ده‌دا له‌ كوورتی…نمونه‌ی له‌م جۆرشمان له‌ كوردستان و ئێراقدا زۆرن مه‌به‌ست له‌ زۆری حیزبه‌كانه‌ ئه‌مه‌یان حیزبی فڵانه‌ و ئه‌وه‌یان حیزبی فڵانه‌ كه‌ پێشوو تر له‌ حیزبی فڵان و فڵانه‌وه‌ بوون و ئیستا خاوه‌ن حیزبی تازه‌ن و كارایی خۆیان له‌و بواره‌ تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌  و ده‌ڵێم ئه‌مه‌ كه‌ی؟ بێگوومان كاتێك ئه‌مه‌ رووده‌دات كه‌ ئاستی رۆشنبیرو كه‌لچه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه‌ هێنده‌ نه‌بێت كه‌ په‌ی به‌ ڕاستیه‌كان به‌رێت. یاخود ئه‌و گه‌له‌ به‌ ده‌م تۆقی داگیر كه‌ره‌وه‌ ترساو هه‌نگاو بنێت . یاخود كاتێك به‌ لۆكه‌ گووشار بخه‌نه‌ سه‌ر زاری ووتن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر چیتر نه‌ڵێته‌وه‌.. كاتێك ته‌وقی تۆق ده‌شكێت و پێوه‌ندی ترس ده‌پووكێته‌وه‌ ئیتر ئه‌و سات مرۆڤ خۆی به‌ به‌رگی خۆی كراس ده‌بڕێت و چیتر پێویستی به‌ كه‌سی تر نابێت كراسی بۆ ببڕێت و پێ له‌به‌ر بكات، چونكه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ یقینییه‌ی له‌ لا درووست بوو كه‌ ماوه‌ی ئه‌و خزمه‌تكردنه‌ی ئه‌و حیزبه‌ به‌سه‌ر چوو و ته‌واو. ئه‌مه‌یان هاوده‌نگیه‌كه‌ بۆ هووشیار بوونه‌وه‌ و ده‌رچوون له‌ بازنه‌یك زمینه‌ی خولانه‌وه‌یه‌ك بێت ،سه‌ره‌تا و كۆتاییه‌كه‌ی هه‌مان خاڵ بێت. بێشك ئه‌م هۆشمه‌ندییه‌ ئیتر چی به‌ بۆنه‌ی خودی مرۆڤ خۆیه‌وه‌ بێت یاخود به‌ كاریگه‌ری ده‌وروپشته‌كه‌ی  گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مه‌فهوومی حیزب به‌ سه‌ر چوو ته‌واو. بۆیه‌ش ده‌بینی ئه‌وانه‌ی له‌و كاره‌ كاریان ده‌كرد درك به‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ ناچاری په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر درووشمه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ ،چونكه‌ ئه‌مه‌یان خۆی له‌ خودی خۆیدا زادی تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌ستنه‌وه‌یه‌ به‌و ئاو و خۆڵه‌ی كه‌ له‌ پاینیدا له‌ دایك بوویته‌و گه‌شه‌ت كردووه‌. و رۆحی هاو ووڵاتی بوونت پێده‌به‌خشێت. تاوه‌كو جارێكی تر خه‌ڵككه‌ له‌ بازنه‌یه‌كی تری داخراودا بسووڕێننه‌وه‌.نمونه‌یان زۆرن و پێم وابێت زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باشورمان دركیان به‌م ڕاستیه‌ كردووه‌ و له‌ گه‌ڵیدا ژیاوون.((ده‌توانیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌سانێك كه‌م هه‌ڵخه‌ڵتێنیت به‌ڵام بۆ ماوه‌یكی زۆر كه‌م كه‌ست پێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت)).
به‌تایبه‌تی كه‌ ئیستا هه‌لبژاردن بوه‌ته‌ زادی تێكچوون و هه‌لچۆنی زۆربه‌ی حیزبه‌كانی ئێراقه‌ .له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی وایان پلان بۆ دانه‌نابوو كه‌ هه‌ڵبژاردن هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كوورت دوو باره‌ بێته‌وه‌ . و هه‌موو حیزبه‌كان هه‌مان دوورشمی نه‌ته‌وه‌تیان هه‌ڵبڕیوه‌ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ . چونكه‌ چاك ده‌زانێت ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به‌س بوو بۆ هه‌ڵخه‌ڵتاندنی خه‌ڵكی و جارێكی ترش خه‌ڵكی ئه‌م درووشمه‌ نه‌بێت به‌ ده‌نگی دوورشمی حزبیه‌كه‌وه‌ ناچێت بۆ ده‌نگ دان.وه‌ به‌ تایبه‌تی كاتێك جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌نگ دان له‌ شێوه‌ی داخراوه‌كه‌ی ئه‌نجام بدرێت . نه‌ك شێوه‌ كراوه‌كه‌ی . پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك به‌ شێوه‌ داخراوه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت كێ گرنتی ئه‌وه‌مان پێ ده‌دات كه‌ حیزب كه‌سێكی شیاو داده‌نێت بۆ ئه‌و پۆسته‌ی یاخود ئه‌و كورسییه‌ی وه‌ریده‌گرێت؟ئه‌مانه‌ هه‌موو پرسیارن به‌ره‌و رووی حیزب ده‌بێته‌وه‌ له‌ جێ به‌ جێكردنی ئایدیۆلۆژیاكه‌ی.بۆ نمونه‌ ئایا ئه‌و حیزبه‌ له‌ ناو كادره‌كانیدا ئه‌وانه‌ی كاندیدی كردوون خسته‌ به‌ر چاو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كادیرانه‌ش مافی ڕه‌وایان هه‌بێت له‌ پاڵ وه‌لا خستنی كاندید كراوه‌كان و قبووڵكردنیان. یانی به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر بڵێین پیش وه‌ختی هه‌لبژاردن هه‌ڵبژاردنێكی ناوخۆیی بكرێت له‌ ناو ئه‌و حیزبه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رازی بن له‌و كه‌سانه‌ی حزبه‌كه‌ كاندیدی ده‌كات بۆ پۆست و كوورسیه‌كان. لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ منێ چۆن ده‌نگ بده‌مه‌ لیستێك كه‌ من نه‌زانم ئه‌و لیسته‌ كێ له‌ كادیره‌كان له‌و پۆستانه‌ داده‌نێت كه‌ هه‌لبژاردنه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت،كێ ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و دایده‌نێت بۆ ئه‌و جێگایه‌ شیاوه‌ ؟ كێ ده‌ڵێت توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و جێگایه‌یی هه‌یه‌؟ كێ ناڵێت ئه‌و حیزبه‌ محسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت به‌ كار ناهێنێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆستانه‌؟ ئه‌مانه‌و كۆمه‌لێكی تریش ورو واژ   كه‌ سه‌ری له‌و میلله‌ته‌ هێناوه‌ته‌ یه‌ك. .باشه‌ حیزبێك ئه‌وه‌ به‌ شفافیت له‌ ناو خۆیدا ئه‌نجام نه‌دات ، ئیترچۆنی ده‌توانێت خواستی ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ به‌ر چاو بگرێت و داخوازیه‌كانیان جێبه‌جێبكات. ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی سه‌ر هه‌ڵدانی حزبی تر له‌ حزبی دایكه‌وه‌ چونكه‌ میلله‌ت پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ له‌ هه‌موو ئیشو كاره‌كانتدا پرس وڕای پێبكه‌یت نه‌ك پشتگوێ بخه‌یت.ئه‌م به‌لا خستنه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری ته‌ولا بوونی خه‌ڵك و به‌ ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتننت .كه‌ به‌ زادی سیاسی به‌ ئیكسپایه‌ر بوونی ئایدیۆلۆژیه‌ت  ناو ده‌برێت.
ئایا حیزب له‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی درووشمه‌كانیدا ئه‌وه‌ به‌ر چاو ناخات كه‌ خۆی پاڵپشتێكه‌ بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی درامت و سیاسی و كه‌لچه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی پابه‌ستن پێیوه‌ ؟. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه‌ با تا وه‌كو ئیستا له‌ سه‌ر تاسه‌ری ئاستی هه‌موو حزبه‌كانی كوردستاندا بۆ هه‌ڵبژاردن یه‌كێكی لێهاتوویی قاعده‌ بۆ پۆستێكی شیاو و به‌ر چاوی به‌رز كرابێته‌وه‌؟ بێشك نییه‌ . كه‌ نه‌بووش بێشك ته‌ولا بوون ده‌بێت . كه‌ ته‌ولا بوونیش بوو. حیزبی تازه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دا . به‌ سه‌ر هه‌ڵدانی حزبی تازه‌ش چاره‌نووسی حزبی باوڕپێكراوی كۆن ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ ئیتر له‌وێڕا  ئه‌و حیزبه‌ به‌ ناچاری په‌نا ده‌باته‌ به‌ر  تۆقاندن و سڕكرنه‌وه‌ و له‌ ناو دان كه‌ مۆرێكه‌ كوردستانی باشورمان پێوه‌ ده‌تلێته‌وه‌ و لێ رزگاری نابێت چونكه‌ خه‌ڵككه‌ خۆیان حزبه‌كانیان وا ڕاهێنا كه‌ به‌و جۆره‌ به‌رامبه‌ریان ره‌فتار بكه‌ن . كه‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیكه‌شی بێده‌نگی و خۆمات كردنه‌ له‌ زۆر شتی چاره‌نووس سازی.

Previous
Next