كه‌لتووری توند‌و تیژی
له ساڵی 2008 نووسه‌ری به‌لژیكی مارتن فان كریفلد كتێبێكی سه‌یری بڵاو كرده‌وه‌و له وه‌ر گێڕانه ئینگلیزیه‌كه‌ی ناو نیشانی كه لتووری جه‌نگی (The culture of war بۆ داندرا نووسه‌ر تیایدا پرسیارێكی خستبووه روو كه ئایا جه‌نگه‌كان بۆ ئه‌وه به‌رپابوونه به‌رده‌وام بن و تا هه‌تایه بمێننه‌وه ؟كه هه‌ر خۆیشی به‌به‌لێ وه‌ڵامی دابۆوه . له گه‌ڵ جیاوازی هۆكارو هانده‌ری جه‌نگه‌كان . به جیاوازی كات و شوێنه‌كانیان . وه جه‌نگه‌كان و گشت دیارده و هه‌ڵس و كه‌وته توند‌و تیژه‌كان . كه مێژووی مرۆڤایه‌تی به خۆیه‌وه‌ی بینیون,له سروشتی مرۆڤایه‌تی خۆی سه‌ریان هه‌ڵداوه . بۆیه جه‌نگ توخمێكی وه‌ستاوو به‌رده‌وامه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا . وههاوشانی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تیه له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنیدا .
وهسهرباری هه‌موو ئه‌و پێش كه‌وتن و گه‌شه كردنه‌ی كه شارستانیه‌ت به‌دی هێناوه . وه هه‌روه‌ها سه‌رباری هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌ی ئاشتی . كه رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه و زۆربه‌ی هزرڤانانی جیهان داوای ده‌كه‌ن, سه‌ده‌ی بیسته‌م به قۆناغه زۆر توند‌و تیژه‌كانی مێژوو و هه‌ره خوێناویه‌كانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ , ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه مرۆڤ به‌شێك له‌و كوشتارگه‌و وێرانكاری و له ناو بردنه مرۆییه بیر خۆی بێنێته‌وه . كه له ماوه‌ی هه‌ر دوو جه‌نگی جیهانیدا روویاندا .گشت ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش هه‌ست به ناخۆشی كردن و بێزاری و نا ئومێدیهكیان لای خه‌ڵك دروست كرد . به‌وه‌ی كه تاكه بوونه‌وه‌رو ئاژه‌ڵی خاوه‌ن هۆشی گه‌ردوون مرۆڤه . له هه‌مان كاتتدا هه‌ر ئه‌و گیانله‌به‌ره‌ش ئاره‌زوو و ئاماده‌یی و توانای كوشتن و له‌ناو بردنی ژماره‌یه‌كی زۆری هاو شێوه‌كه‌ی خۆی هه‌یه . . به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازار‌و په‌شیمانی بكا . هۆكاره‌كانی په‌نا بردنه به‌ر توند‌و تیژ یش
زۆرن. كه ده‌گه‌نه راده‌ی كوشتن و وێرانكاری . وه به پێی قۆناغه‌كان ده گۆڕێن . هه‌ر له ململا نێی سه‌ر رۆزی و خواردنه‌وه له كۆمه‌ڵگا زۆر دوا كه‌و توهكان . تا ده‌گاته كێشه‌ی موڵكداریه‌تی زه‌وی و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان . وه ئاره‌زووی به تینی مرۆڤ بۆ خۆ سه‌پاندن و سه‌لماندنی خودی خۆی له‌سه‌ر كه‌سانی تردا . . وه گه‌یشتنه قۆناغی دژایه‌تی كردنی بیر‌و راو بۆ چوون و فه‌لسه‌فه‌و ئایدیۆلۆژیا و تێڕوانینه جیاوازه‌كان بۆ ژیان . به مجۆره به بێ ئه‌وه‌ی كه هۆكاره‌كان دواییان بێ . ره‌گه‌زی مرۆڤ یا مرۆڤی ژیر( Homo apiens ) له‌هه‌موو گیان لهباڵاكانی دیكه توند و تیژ تر‌و دوژمنكار تر‌و شانازی به خۆوه كه‌ر تره له نێو هاو جۆره كانیدا . به تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر مێینه‌دا هه‌ر چه‌نده نزیكترین جۆره گیانله‌به‌ره‌كان له ئاژه‌ڵ هه‌ندێك جۆره شهمبانزین .كه به بۆ نۆ بۆ ( Bonobo ). ئه‌و گیان له‌به‌ره به‌وه ناسراوه كه زۆر نه‌رم و نیانه و له توند‌و تیژی و به‌ریه‌ك كه‌وتن دوور ده‌كه‌وێته‌وه . جا له مامه‌ڵه كردن بێ له نێوان خۆیاندا یا له گه‌ڵ ئه‌وانی تردا . به راده‌یه‌ك كه له لای ئه‌نترۆ پۆلۆ جیهكان به( لایه‌نگرانی ئاشتی )ناسراوه .
توند‌و تیژی بۆ خۆشی :
جاران ئه‌نجامدانی توند‌و تیژی و جه‌ورو سته‌م و ئازاردانی گیان له‌به‌ران له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگادا . سه‌رچاوه‌ی كات به‌سه‌ر بردن و خۆشی خه‌ڵك بووه . وه‌كو ئه‌وه‌ی له زۆرانبازی گاكان له ئه‌سپانیا ده‌رده‌كه‌وێ . یا شه‌ڕه كه‌له‌شێر له هه‌ندێك له شانۆكانی پاریس چه‌ند نمایشێكی ( خۆسییان ) پێش كه‌ش ده‌كرد . كه تایبه‌ت بوو به ئازاردانی پشیله‌وه له‌و نمایشه‌ش ته‌لێك له بنمیچی شانۆكه ده‌هێنرایه خواره‌وه‌و له خواره‌وه پشیله‌یه‌كی زیندووی لێ ده‌به‌ستراو ئاگرێكی به هێزیش له ژێره‌وه بڵێسه‌ی ده‌داو ته‌له كه‌یان هێدی هێدی داده‌به‌زاند تا پشیله‌كه دهیزیراندو زیاتر رادههچڵهكی و هه‌ڵده په‌ڕیه‌وه تا گیانی له ده‌ست ده‌داو ده بووه پارچه خه لوزێك . له به‌رامبه‌ریشدا جه‌ماوه‌ر دهان دایه قاقای پێكه نین و هاوارو هوتاف لێدانیان شانۆكه‌ی پڕ ده‌كرده‌وه . كه‌واته توند‌و تیژی مرۆڤ هه‌ر ته‌نها له چوار چێوه‌ی ره‌وشتی مرۆڤ نیه له‌به‌رامبه‌ر مرۆڤی هاو ره‌گه‌زی . به‌ڵكو بۆ لایه‌نه‌كانی تریش پهلو پۆ داوێ . بۆیه هه‌ندێك بۆ ئه‌وه ده‌چن ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی بێ له پێكهاته‌ی بایالۆژی مرۆڤدا . ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش به روونی له‌لایه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی زاناكان ره‌ت كرایه‌وه . كه لێژنه‌ی نیشتیمانی ئه‌سپانی یۆنسكۆ له ساڵی 1986 له ئه‌شبیلیه سازی كردبوو . پاشان رێكخراوه‌كه له كۆ بوونه‌وه‌ی 25 ه‌مینی كۆنگره گشتیه‌كه‌ی له 16/11/1989 ته‌به‌نی كردبوو . له كۆ بوونه‌وه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی زاناكان ئه‌و بیرۆكه‌یه ره‌ت كرایه‌وه كه ده‌ڵێ توند‌و تیژی مرۆیی رێكخراو مه‌سه‌له‌یه‌كه كه له رووی بایالۆژیهوه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه . ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش به چه‌ند بڕگه‌یه‌كی گرینگ و یه‌كلا كه‌ره‌وه صشت راست كرایه‌وه . كه پێی وایه له رووی زانستیه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێ ئێمه ئاره‌زووی په‌لامار دان و شه‌ڕ ههڵگیرسانمان له باب و باپیرانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یه‌كی زانستیه ئه‌گه‌ر وای دابنێین كه‌وا جه‌نگ یا هه‌ر ره‌وشتێكی توند‌و تیژ مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌رنامه رێژ كراوه له جیناتی سروشتی مرۆڤایه‌تیماندا . به هه‌مان شێوه هه‌ڵه‌یه‌كی زانستیه ئه‌گه‌ر بڵێین له كاتی پرۆسه‌ی پێش كه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا جیا له‌هه‌ر ره‌وشتێكی تر هه‌ڵبژاردنێكی سروشتی ره‌وشتی دوژمنكاریانه هه‌بووه . به هه‌مان شێوه هه‌ڵه‌یه‌كی زانستیه بڵێین هزرو مێشكی ئاده میزاد . هه‌ر به سروشتی هزرو مێشكێكی توند‌و تیژه ( Violent brains ) . له دواییدا هه‌مدیسان هه‌ڵه‌یه‌كی زانستیه بڵێین جه‌نگ له له غهریزهوهیه . به بێ هیچ پاڵنه‌رێكی دیكه . سه‌ری هه‌ڵداوه‌و په‌یدا بووه .وه بڕیاره‌كانی كۆ بوونه‌وه‌كه كۆتایی هاتووه _ ئه‌گه‌ر جه‌نگ له له عه قلی خه‌ڵكه كانه‌وه ده‌ستی پێ كردبێ و سه‌رچاوه‌ی گرتبێ . ئه‌وه ئاشتیش به هه‌مان شێوه له عه قلهوه بووه . ره‌گه‌زی مرۆڤیش ئه‌گه‌ر جه‌نگی داهێنابێ ئه‌وه توانیویه‌تی ئاشتیش دابهێنێ . وه لێپرسراویه تێكیش له ئه‌ستۆی هه‌موو یه كێكماندایه . هه‌روه‌ك فه‌یله سوفی ئه‌سپانی به ناو بانگ خۆزیه ئۆر تیگا ئای جاست ده‌ڵێ جه‌نگ غه‌ریزه نیه به‌ڵكو داهێنانه …………………
بنه‌ما ساخته‌كانی رۆژئاوا :
به‌ڵام وا پێده‌چێ جیاوازیه‌كی گه‌وره له نێوان بنه ماكان و ڕێنمایی و بڕیاره‌كان و دروشمه تێوریه میسالیهكان و نێوان هه قیقهتی به‌رده‌ست و رێ و شوێنه واقیعیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌دا هه‌بێ . چونكه سه‌رباری هه‌موو ئه‌وه‌ی گوتراوه‌و له‌وه‌ی له كۆ بوونه‌وه‌ی ئه‌شبیلیه له‌باره‌ی روو بونه‌وه‌ی توند‌و تیژی و كه‌لتووره‌كه‌ی باسی لێوه كرا كه ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موو تاكێكه هه‌ر وه‌ها له رووی ئه‌خلا قیشهوه كۆ ده‌نگیه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه . به‌ڵام واقیع به هه‌موو ئاسته كانیه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كۆ ده‌نگیه‌یه . باشترین به ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌وا رۆژئاوای دیم‌و كراسی كه پشتگیری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كا . هه‌ر خۆی ده‌ستی به‌سه‌ر پیشه سازی و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدا گر تووه‌و جه‌نگه وێرانكاریهكان به‌ر پا ده‌كا و زیان به مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ و توند‌و تیژی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی (ئه‌گه‌ر فیزیكیش نه‌بێ ) له دژی دانیشتوانه كۆچ به‌رو راكردووه‌كانی وڵاتانی دیكه ئه‌نجام ده‌دا .ئه‌وه‌ی سه‌یریشه هه‌روه‌ك هه‌ندێك له نووسه‌ران بۆی چون كه‌وا ئابووریه‌ك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پیشه‌سازی چه‌ك دامه‌زرابێ . پێویستی به‌وه هه‌یه به دوای دوژمنان‌دا بگه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی تیا به‌كار بهێنرێ و به كار به‌ری بۆ بدۆزێته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌ك هه‌نارده ده‌كه‌ن هه‌ر خۆیان سه‌رچاوه‌ی توند‌و تیژی و تیرۆر و جه‌نگه‌كانن به‌ڕاده‌یه‌ك كه قۆناغی جه‌نگی سارد كۆتایی هات . ئه‌مه‌ریكا دوژمنێكی تازه‌ی دۆزیه‌وه و ناوی نا تیرۆر تاوه‌كو ئه‌و ئابووریه‌ی پێ چاڵاكتر بكا . به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر و سه‌رباری هه‌ست كردنێكی گشتی به مه‌ترسیه‌كانی توند‌و تیژی له‌سه‌ر ژیانی كۆمهاَگا به گشتی و پێویستی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی به هه‌موو شێوازێك . ته‌نانه‌ت به توند‌و تیژی پێچه‌وانه‌ش . ئه‌وه هه‌ندێك له هزر ڤانان پێیان وایه توند‌و تیژی لایه‌نێكی باشی هه‌یه كه ناكرێ پشت گوێ بخرێ و چاو پۆشی لێ بكرێ ئه‌ویش رۆڵی توند‌و تیژیه له دروست كردنی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی كه به هه‌مان شێوه توند‌و تیژی هه‌ڕه‌شه له بوونیشی ده‌كا . چونكه توند‌و تیژی له‌یه‌ك كاتتدا فاكته‌ری دروست كردن و تێكدانیشه . زۆر جاریش جه‌نگ و په‌لاماره‌كان بوونه‌ته مایه‌ی له ناو بردنی چه‌ندین جۆر له دوا كه‌و توویی و هێنانه كایه‌ی دیارده‌و سیسته‌می تازه‌ی شارستانی تر‌و پێش كهوتووتر . ئه‌گه‌ر مێژووی مرۆڤایه تیش پڕ بێ له توند‌و تیژی و كوشتن و خوێن . وه تا راده‌یه‌كی زۆر مێژوویه‌كی خوێناوی بێ , ئه‌وه ئه‌م توند‌و تیژیه هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ئامراز‌و شێوازێك بووه . به‌ڵكو سترا تیژیهتێك بووه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی شارستانیه‌ت . به‌ڵام واپێده‌چێ ئه‌و بیر‌و ڕایه بیانوویه‌ك بووبێ بۆ جم‌و جۆڵه كۆلۆ نیالیهكان.
توند‌و تیژی خێزانیش ده‌گرێته‌وه :
وا دیاره بوار‌و دیارده‌و كردهكانیتوندو تیژی مه‌ودای جه‌نگ و تیرۆر تێده‌په‌ڕێنێ ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوو بواره ئه‌وپه‌ڕی توند‌و تیژی و تێكدان و وێرانكاری و زیان پێ گه‌یاندن بن به كه‌سانی تر . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توند‌و تیژی ره‌وشتێكه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان هه‌یه ئه‌گه‌رچی له‌و بوارانه‌شدا بێ كه لێیه‌وه دوورن . هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندیه خێزانیه راستهوخۆو توند‌و یۆڵهكان . وه توند‌و تیژی خێزانیش له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار . كه ره‌نگبێ زۆر پوچ و كه‌میش بن . وه پێویست به پهرماردان و توند‌و تیژی نه‌كات له فراوان بوون دایه .هه‌رچه‌نده ئه‌و توند‌و تیژیانه به خێزانیش ناو ده‌برێن به‌ڵام زۆر جار چه‌ند كێشه‌یه‌كی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ته‌جاوزی چوار چێوه خێزانیهكه دهكاو پێویستی به‌ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌زگاو و رێكخراو‌و دامه‌زراوی پسپۆڕی هه‌یه . ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی به‌سه‌ر توند‌و تیژی دژ به منداڵان ده‌چه‌سپێ .جا له چوار چێوه‌ی خێزان بێ یا له قوتابخانه یاخود له شه‌قامدا . ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كه راپۆرتی كۆمیته‌ی جیهانی نه‌ته‌وه‌كان له‌باره‌ی توند‌و تیژی دژ به منداڵان باسی لێوه كردوه . هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یمانی جیهانی 2001 /2010 ی كه‌لتوری ئاشتی ه ئه‌نجام نه‌دانی توند‌و تیژی له دژی منداڵان له جیهان ئاماژه‌یان پێكردوه . سه‌رباری ئه‌و كۆڕ‌و كونگرانهی كه یۆنسكۆ ئه‌نجامیان دهداگشت ئه‌وانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ راده‌ی بڵاو بوونه‌وه و مه‌ترسی ئه‌و ره‌فتاره له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا . گشت ئه‌و چاره‌سه‌رو كۆڕانهش ته‌نها به چاودێری كردنی كرده‌وه‌كانی ته‌ندوتیژی فیزیقی و جه‌سته‌یی نه‌وه‌ستاون به‌ڵكو باسیان له كاریگه‌ریه‌كانی توند‌و تیژی كردوه له‌سه‌ر ته‌ندروستی عه‌قلی قوربانیه‌كان . به تایبه‌تی مناڵان و ئافره‌تان . هه‌روه‌ها باسیان له توند‌و تیژی ناراسته‌و خۆش كردوه . كه هه‌ره‌شه‌و گه‌ف و ریسوا كردن و جنێو دان ده‌گرێته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و توند‌و تیژیه‌ی كه‌هه‌ندێ گروپ و تۆمهڵهی تاوانباری ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن ، وهتوندو تیژی سێكسی و وێنه جیا جیا كانی ته‌نانه‌ت له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه خێزانیه رهواكانیشدا. بڵاو بوونه‌وه‌ی توندوتیژیش له‌سه‌رئاستی جیهان وای لێدهكاببێته جۆره ره‌وشتێك
كهبهخورتی خۆی به‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی ئاسایی‌دا بسه پێنێ . سه‌رباری نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ سیسته‌مه كار
پێ كراوه‌كان . وه له‌گه‌ڵ ڕێسا‌و نه‌ریته‌كان و به‌ها كه‌لتووریه گشتیه پیاده كراو‌و بۆماوه‌كان . به‌راده‌یه‌ك كه ببێته كه‌لتوورێكی لاوه‌كی تایبه‌ت كه باوه‌ڕی به پیاده كردنی هه‌موو جۆره په‌لامار دانێكی به‌رنامه بۆ داندراوی رێك و پێك بۆ سه‌ر مافه بنه ڕهتیهكانی مرۆڤ و ئازاردانی قه‌واره فیزیاوی و ده‌روونی و مه‌عنه‌ویه‌كه‌ی هه‌بێت . هه‌روه‌ها مرۆڤ له مافی هه‌ست كردن به ژیانێكی ئارام و سه‌ربه‌رز بێ به‌ش بكا . كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای داد په‌روه‌ری و یه‌كسانی دامه‌زرابێ . زۆر جاریش وا هاتووه ئه‌و كه‌لتووره لاوه‌كیه . واته كه‌لتووری توند‌و تیژی وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ بار‌و دۆخی خراپ په‌یدا ببێ . كه هه‌ندێك له توێژه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌ن پێی نیگه‌رانن و به هۆیه‌وه هه‌ست به سه‌ختی ژیان و دووچار بوونی زوڵم و به په‌راوێزكردن ده‌كه‌ن . جا به هۆی هه‌ژاری و بێكاری و گه‌نده‌ڵیه‌وه بێ یا جیا وازیه كۆمه‌ڵا یه‌تیه زه‌قه‌كان . واته توند‌و تیژی له دایك بووی ناڕێكی و لێك ترازانی كۆمه‌ڵایه‌تیه . له هه‌مان كاتتدا جۆرێكه له یاخی بوون له‌سه‌ر ئه‌و بار‌و دۆخانه‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی كۆمه‌ڵگا كه ئه‌و بار‌و دۆخه قبوڵ ده‌كا . به‌لچكو له زۆر حاڵه‌تتدا شهرعیهتهكهشی خۆشی له‌و بار‌و دۆخه وه‌ر ده‌گرێ .
توند‌و تیژی له دایك بووی میدیایه:
یارمه‌تی دانی چه‌سپاندنی ئه‌و كه‌لتووره لاوه‌كیه بۆ به‌رده‌وام بوون و ته‌شه‌نه‌كردنی له‌سه‌ر ئاستێكی فراواندا .یه‌كێكه له‌و رۆڵه سیلبیانهی كه هۆكاره جیاجیاكانی راگه‌یاندن ده‌یگێڕن . ئه‌ویش به بڵاو كردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی توند‌و تیژی به وێنه‌یه‌ك كه گه‌مه له گه‌ڵ خه‌یاڵ بكا . وهبه خش كردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه شێوازی توند‌و تیژی و وروژاندنیان به‌سه‌ردا زاڵه . وه هانی لاوه‌كان ده‌دا لاسایی بكه‌نه‌وه و له ژیانی رۆژانه‌یان و له مامه‌ڵه كردنیان له گه‌ڵ كه‌سانی تر بیكه‌نه نموونه‌و شوێنی بكه‌ون . بۆ نموونه ئه‌و توند‌و تیژیه‌ی كه‌له‌سه‌ر شاشه‌ی ( tv ) نیشان ده‌درێ زۆر به ئاسانی ده‌كرێ بۆ كرده‌ی هاو شێوه له واقیعی ژیاندا ته‌رجه‌مه بكرێ . هه‌ندێك ئاماریش ئاماژه به‌وه بكه‌ن كه‌وا نزیكه‌ی 50% ی تاوانه‌كانی كوشتن . كه ده‌كاته 25 هه‌زار حاڵه‌تی ساڵانه له ویلایه‌ته یه‌كگر تووه‌كان بۆ كاریگه‌ری ته‌له فزیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه . مه‌سه‌له‌كه‌ش به هیچ حاڵه‌تێك مه‌سه‌له‌ی ژماره‌و نمره‌كان نیه . به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی كاریگه‌ری زه‌یینی ره‌وشتی تاوانكاریه له‌سه‌ر خه‌ڵك و هاندانی په‌نا بردنه بۆ ته‌ندو تیژی و كوشتن وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان . به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بۆ خۆ هه‌ڵكێشان و سه‌لماندنی خودی مرۆڤه‌كه . خه‌ڵكیش له كه‌لتووری توند‌و تیژیدا هه‌میشه له كاره‌كانیاندا به په‌له‌ن و حه‌ز له گوێ پێ نه‌دان و پاڵنان و رووبه روو بونه‌وه ده‌كه ن و ئه‌وه‌ش به مافێكی خۆیان ده‌زانن . چونكه توند‌و تیژی له‌لای ئه‌وان یه‌كێكه له و به‌هایانه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه . ده‌ست لێ هه‌ڵگرتنیشی گله‌یی ته‌نانه‌ت شه‌رمه‌زاری بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دێنێ . گشت ئه‌وانه پرسیاری ئه‌وه ده‌ورو ژێنن ده‌بێ حاڵمان له ئاینده‌دا چۆن بێ . وه ئایا ژیان ده‌بێته دیلی شێوازه جیا جیا كانی كرده‌وه توند‌و تیژه‌كان. كه زۆر جار ده‌بنه هۆی كوشتن و كاولكاری ؟؟
زۆربه‌ی بۆ چوونه‌كان په‌رده له‌سه‌ر پله‌یه‌كی به‌رزی ره‌شبینی لاده‌ده‌ن و پێی وایه كه‌وا توند‌و تیژی بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه ته‌نها بمێنێته‌وه . به ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی به هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه خێرایانه‌ی كه جیهان به خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێ وه یارمه‌تی لێكترازانی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌دا ,كوشندهترو ته‌شه‌نه‌كردوو تر ده‌بێ , بۆیه هه‌ر بۆ نموونه فه‌یله سووفی به‌ریتانی كارل پۆپه‌ر ده‌ڵێ زۆر كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهان رقیان له توند‌و تیژی ده‌بێته‌وه‌و ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازن ئه‌گه‌ر له توانایاندا هه‌بێ به‌ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌موو وێنه‌و جۆره‌كانیدا زاڵ بن , نه‌وه‌ك هه‌ر جه‌نگه‌كان نه‌هێڵن كه به لوتكه‌ی توند‌و تیژی دژ به مرۆڤایه‌تی به گشتی داده‌نرێن . وه پێی وایه هیوایه‌كی زۆر بۆ هێنانه دی ئه‌وه له ئارادایه ئه‌ویش له رێگای ئه‌و هه‌وڵه راست گۆیانه‌ی كه رێكخراو‌و ده‌سته په‌یوه‌ندی داره‌كان به ئایندهی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌یده‌ن . كه‌له‌سه‌ر داد په‌روه‌ری و ئاشتی وه‌ستابێ . به‌ڵام له هه‌مان كاتتدا دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه‌وا ئه‌و هه‌وڵانه هه‌میشه بهسهرنهكهوتن و پاشه كشێ كردن كۆتاییان دێ . وه(سه‌رده‌می توند‌و تیژی ) كه دوو جونگی جیهانی به خۆوه بینی . پاشان زیاد بوونی توند‌و تیژی به تاك و به كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه . به‌ڵكو وا پێده‌چێ له زیاد بوونێكی به‌رده‌وام دابێ و چه‌ند شێوه‌یه‌ك بگرێته خۆی كه پێشتر نه‌ناسراو بوون . به‌ڵام هه‌ندێكی تر هه‌ن پێیان وایه بار‌و دۆخه‌كه به‌م راده‌یه خراپ نیه . چونكه هێشتا چه‌ند هێزێكی تر هه‌ن دژی توند‌و تیژین و له توانایاندا هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌راستی ئاراسته بكرێن و سوودیان لێ وه‌ر بگیرێ سه‌ر كهوتووتر بن . له‌و هێزانه‌ش گرینگی دانی ئێستا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به فێركردن كه په‌ره به هوشیاری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و به‌های مرۆڤ به خودی خۆی و مانای مرۆڤایه‌تی و ماف و ئه‌ركه سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر تاك . له‌گه‌ڵ په‌ره پێدانی هه‌ست كردن به هاووڵاتی بوون و زاڵ بوون به‌سه‌ر تێروانینه ئه‌تنی و ئاینیه‌كان . سه‌رباری بوژاندنه‌وه‌و ناسینی چه‌مكی كۆمه‌ڵگای گه‌ردوونی و هاو نیشتیمانی گه‌ردوونی …..
پێشینانمان توند و تیژ تر بوونه::
بۆ چوونێكی دیكه هه‌یه پێی وایه كه‌وا تازه كردنه‌وه‌و سیسته‌مه كه‌لتووریه‌كانی بوونه‌ته هۆی به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌سته مرۆییه‌كان . به‌ڵكو پێشینانمان به‌درێژایی چه‌رخه‌كان زۆر له نه‌وه‌ی ئێستا توند و تیژ تر و دوژمنكار تر و سه‌ر سه‌خت تر بوونه . وه‌سه‌ر ده‌می ئێستامان باشترین قۆناغه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تیه له رووی ئارامی و ئاشتیه‌وه . سه‌رباری گشت ئه‌وه‌ی له جه‌نگ و ده‌ست درێژی و پێشێلكاریه تاك و به كۆمه‌ڵ و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بینراوه‌و ده‌بینرێ , یا ئه‌وه‌ی له ده‌رچوون له به‌هاو نه‌ریته‌كاندا به‌ر چاو ده‌كه‌وێ . له لێكۆ ڵینهوهیهكدا كه مامۆستای زانستی تاوانكاری مانویل ئایزنه‌ر له ژماره‌یه‌كی زۆر له لادێكانی چه‌ندین وڵاتتدا ئه‌نجامی دابوو . بۆی ده‌ركه‌وتبوو كه‌وا رێژه‌كانی كوشتن له ئه‌وروپا له‌سه‌د حاڵه‌ت بۆ سه‌د هه‌زار كه‌س له دانیشتوان له ساڵێكدا له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راست . بۆ ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت بۆ هه‌مان ژماره‌ی دانیشتوان له سه‌رده‌می ئێستامان كه‌م بۆته‌وه . هه‌روه‌ها پاشه كشێ كردنێكی به‌رچاو له ژماره‌ی كوژراوان له جه‌نگه ئه‌تنی و شوچڕش و كوده‌تا سه‌ربازیه‌كان هه‌بووه . به‌ڵام ئایا مرۆڤه‌كان سه‌رباری گشت ئه‌و فاكته‌ره پۆزه‌تیفانه ده‌توانن ره‌وشت و كرده‌وه و هزره‌كانی خۆیان به ئاسانی و ساده‌یی و به خێراییه‌كی داواكراو بگۆڕن؟؟؟ مه‌سه‌له‌كه به‌هه‌رحاڵ پێویستی به هه‌ولێكی زیاتر هه‌یه . بۆ گۆوڕینی بار‌و دۆخی خراپ له زۆربه‌ی ولاتانی جیهاندا . كه به‌راستی مایه‌ی نائومێدی و رووخانن وه پاڵنه‌ری یاخی بوون و په‌نا بردنن بۆ خوێن . وه‌كو جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری , ون بوونی پێشه‌نگێكی بوێر‌و پێشه‌نگ . خراپ به‌كار هێنانی ده‌سته‌ڵات . ده‌ست گرتن به چاره نووسی ئه‌وانی تر و به‌هه‌ده‌ر بردنی مرۆڤایه‌تیان و كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ست كردن به‌سه‌روه‌ری تاك و چه‌ندان هه‌ڵه‌ی دیكه له په‌یوه‌ندیه مرۆییه‌كان . هه‌روه‌ها پێویسته هه‌وڵی زیاتری دیكه بدرێ بۆ گۆڕین و هه‌موار كردن و راست كردنه‌وه‌ی كه‌لتووری توند‌و تیژی نه‌وه‌ك زاڵ بوون به‌سه‌ریدا . ئه‌ویش له‌به‌ر مه‌حاڵی ئه‌و خۆزگه‌یه , به‌هۆی سروشتی كۆمه‌ڵگای مرۆیی وپه‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان . چونكه گۆڕینی كه‌لتوورێكی چه‌سپاو ئه‌گه‌ر لاوه‌كی و ره‌ت كراوه‌ش بێ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه .بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مك و به‌های تر جێگای بگرێته‌وه . پێویستی به‌چه‌ندین ده‌یه هه‌یه , چونكه لایه‌نێكی گه‌وره‌ی هه‌ر كه‌لتوورێك په‌یوه‌سته به‌و به‌هاو بنه مایانه‌ی كه ئه‌و په‌یوه‌ندی و ره‌وشتانه رێك ده‌خه‌ن .كه خه‌ڵكی سه‌ربه‌و كه‌لتووره باوه‌ڕیان پێی هه‌یه . ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش هه‌بن پێیان وابێ كه‌وا كه‌لتوور ده‌ست كردێكی مرۆییه . ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ن پێیان وایه كه‌لتوور مرۆڤ دروست دهكاو ره‌وشت و په‌یوه‌ندیه‌كانی و بۆ چوونی بۆ خۆی و بۆ جیهان پێك ده‌هێنێ .
چونكه په‌یوه‌ندی نێوان دووكه‌س په‌یوه‌ندیه‌كی كار لێككردن و كار لێككراوی به‌رامبه‌ره‌و قبوڵ كردنی كه‌لتوورو مل كه‌چ كردن بۆ بنه ماكان و پێوه‌رو به‌هاكانی پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی دوور‌و درێژ‌و ئاڵۆزه . له په‌یوه‌ندی دایك به كۆرپه‌كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات . پاشان بار‌و دۆخی كۆمهڵگاو رووداو‌و مێژووه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه . ئینجا چاودێری و چه‌سپاندن و ره‌گ داكوتانی , به‌راده‌یه‌ك ببێته ره‌فتارێكی قبوڵكراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كهلتووریهوه . وهدهكرێ قه‌ڵاچۆكردنی توند‌و تیژی و رێگه گرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی و كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كه‌ی . نه‌وه‌ك به‌سه‌ر زاڵ بوونی یه‌كجاره‌كی . په‌نا بۆ یاسادانان و دارشتنی یاساكان ببرێ .به‌ڵام سه‌ركه‌وتووترین شێواز بۆ له‌ناو بردنی توند‌و تیژی جۆری ئه‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن و پێگه‌یاندنه كۆمه‌ڵایه‌تیه یه كه تاك به درێژایی تهمهنیپێویستی پێی ده‌بێ , له‌گه‌ڵ ئه‌و كاریگه‌ریه كهلتووریانهی كه دووچاری ده‌بێ .به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه .چونكه ته‌نها متمانه كردنه سه‌ر یاسا‌و یاسا دانان نابێته هۆی نه‌مانی توند‌و تیژی به‌ته‌واوه‌تی به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی په‌یداكردنی ئاره‌زووی به‌ره‌نگا ربونهوه. وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوونی له گۆڕه پانهكهو سه‌لماندنی خۆی . به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی رووداوه‌كانی توند‌و تیژی ئێستا شێوازێكی به كۆمه‌ڵی وه‌ر گرتووه كه مه‌به‌ستی وایه شه‌قامی گشتی شاره گه‌وره‌كان كۆنتروڵ بكا . بۆیه له‌ناو بردنی توند‌و تیژی هه‌رگیز نایه‌ته دی ( ئه‌گه‌ر بێته دی ) ته‌نها له رێگای هوشیاریه‌كی دوور‌و درێژی رۆشن گه‌رو ئامانجدار دا ده‌بێ . كه په‌نا ده‌باته به‌ر دایالۆگ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به جۆرێك له گونجان و تێگه‌یشتن و لێك نزیك بوونه‌وه و له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌رك و مافه‌كان . وه وا پێ ده‌چێ ده‌رك كردنێكی گشتی بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه هه‌بێ كه ده‌بێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام‌و ئاشتی تر . سه‌رباری ئه‌و گومانانه‌ی كه مارتن فان كریفلد له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه‌تی………….
د.ئه‌حمه‌د ئه‌بو زه‌ید و: تاهیر عو سمان
سه‌رچاوه / سایتی گۆڤاری العربی كوه‌یتی