نازانم بۆ هێنده شپرزه‌م؟! …. داستان به‌رزان
1
هه‌ر شه‌وێك بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه
ده‌گه‌م به ئاوازه وێرانه‌كه‌ی ته‌نیایی و
له‌وێڕا له نساری حوزنێكی تاڵ‌دا
تێر.. تێر ده‌گریم.
دوایی چه‌ند چركه‌یه‌ك ورد ده‌بم
پێڕاناگه‌م
چمكێكی ژیان بگرم و
به ناو شیعرێكدا ڕۆده‌چم و
خۆم ده‌كوژم.
2
هه‌ر شه‌وێك بیر له تۆ نه‌كه‌مه‌وه
بیر له وشكبوونهوهم ده‌كه‌مه‌وه
له‌به‌ر باهۆزی ئه‌م ته‌نیاییه‌دا
خودایه تۆ له كوێی؟
نیشتمانێك ده‌زانم
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه
ئاسوده‌یی نه‌بینیوه!
3
هه‌ر شه‌وێك بیر له تۆ نه‌كه‌مه‌وه
بیر له ته‌نیایش ناكه‌مه‌وه
ئه‌و شه‌وانه به په‌ڕه‌مووچی فیراق
به مه‌ره‌كه‌بی مناڵی
له‌سه‌ر دیواری ته‌مه‌ن
كاته‌كانی نیگه‌رانیم ده‌نوسم
شه‌و ڕۆژێك دوانزه سه‌عات
دڵم ده‌شكێت
دوانزه‌ی تر بۆ دڵشكانم ده‌گریم
چ گاڵته‌جاڕییه‌كه
خۆ كاتێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ به‌خته‌وه‌ری؟!
4
پڕم له عیشق
جمهم دێت له گوتن
هاژه‌م دێت له جوانی
شه‌ڵاڵم به ئه‌وین.
به‌ڵام هه‌ر كات
ده‌رگای حه‌وشه ده‌كه‌مه‌وه و
خۆم ده‌بینم بهجلكێكی شڕه‌وه
له به‌ر ده‌رگا
ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتووم و
ئازار ده‌هۆنمه‌وه.
بێهوده ده‌بم
بریندار ده‌بم
نیشتیمانم بیر ده‌چێته‌وه و
خه‌ون به مه‌نفای نیشتمانێكی تره‌وه ده‌بینم.
5
شه‌وه درێژه‌كان ڕۆشتن
شه‌وه كورته‌كان جێگه‌یان گرته‌وه
مرۆڤه گه‌وره‌كان مردن
گچكه‌كان بوونه سه‌ركرده
له خه‌ونه گه‌وره‌كان ڕابووین
باوه‌شمان به ژیاندا كرد
زه‌وی بچوك بۆته‌وه
بچوك
بچوك
بچوك
وه‌خته هێنده‌ی ههڵماتێكی بمێنێته‌وه!
داستان به‌رزان
له ژماره (54)ی گۆڤاری (هه‌نار)دا بڵاوبۆته‌وه.
Dastan.barzan@gmail.com