Skip to Content

Tuesday, May 28th, 2024
شاعیری به‌ناو بانگی مه‌کسیکی ئوکتافیو باث لوثانو

شاعیری به‌ناو بانگی مه‌کسیکی ئوکتافیو باث لوثانو

Closed
by August 11, 2010 ئەدەب

 

 


شاعیری به‌ناو بانگی مه‌کسیکی ئوکتافیو باث لوثانو….له‌ساڵی    1914/1998 ژیانی ده‌ست پێ ده‌کات
له‌ ساڵی  1990   خه‌ڵاتی نۆبلی وه‌ر گرتووه‌، له‌دایکێکی ئیسپانی و باوکێکی مه‌کسیکییه.‌
و… باوکی دوین

ئه‌گه‌ر تیشکی به‌ره‌ به‌یان
بوونی هه‌بێت
ده‌سته‌کانم ده‌ستی خۆم بێت
ئه‌و چاوانه‌ی
 سه‌یری  ووشه‌کانم ده‌کات
له‌ یه‌که‌م ده‌می ووشه‌
هه‌تا……دووا
ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێم
هه‌مووی ده‌روات
وه‌ک ئه‌وه‌ی
له‌ نا و ….دوو که‌وانه‌ بم

له‌ هۆنراوه‌یه‌ک     …..به‌ناو به‌ردی خۆر
ده‌ڵێت
یادم
 نهۆمێکی بی کۆتایه
ده‌رگاکانی له‌ناو هۆڵێک
 ده‌کرێته‌وه
هه‌موو  وه‌رزه‌کانی هه‌تاو
له‌ ناویدا وون ده‌بێت
له‌ دووا ده‌رگا‌
مرواری هه‌ستی  تینوێتی
تێدا  ئه‌دروشێته‌وه
ده‌م و چاوێک… وون ده‌بێت
کاتێک یادی ئه‌که‌م
ده‌ستێک …بۆگه‌ن ده‌کات
که‌ ده‌یگوشم
مێژگێکی جاڵجاڵۆکه‌ …………!.‌
له‌ سه‌ر بزه‌ی ساڵانی زوو
له‌سه‌ر ده‌رگای نێو چاوانم
ده‌گه‌ڕیم ….هێج به‌دی ناکه‌م
ده‌گه‌ڕیم بۆ چرکه‌یه‌ک
له‌ دیمه‌نی چه‌خماخه‌و  گه‌رده‌لووله‌
له‌ نێو ده‌رگای شه‌ودا
بۆ دیمه‌نی بارانێک هێشتا
له‌ ته‌ننیشتم دروات
ده‌گه‌ڕێم و……. نایدۆزمه‌وه‌
بۆ ته‌نیایی ده‌نووسم
که‌سێیک نه‌بوو
خه‌مم خۆرم بێت
ڕۆژگار وه‌ری
ساڵ وه‌ری
منیش له‌ گه‌ل کاته‌  که‌وتم
که‌وتمه‌ قوڵایی‌
ڕێگایه‌کی نهێنی
به‌ره‌و… ئاوێنه‌کان
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کم
نیشان ئه‌دات
پارچه‌ پارچه‌ م
هه‌نگاو………
 به‌سه‌ر ڕۆژه‌کانه‌ ئه‌نێم
به‌ سه‌ر کاتدا
به‌سه‌ر تارمایی بیرمدا
هه‌نگاو به‌سه‌ر
تارمایی خۆمه‌ ده‌نێم
ده‌گه‌ڕیم بۆ یه‌ک چرکه‌
له‌ کاتژمێری وێڵمدا‌

‌ 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.