گۆشه‌ی بێخێر و… خێر‌و به‌ره‌که‌ت.! …… حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش.
ده‌مه‌وێت له‌وه‌وه ده‌ست پێبکه‌م بۆچی ناوی ئه‌م بابه‌ته‌م ناوه (گۆشه‌ی بێخێر‌و خێر‌و به‌ره‌که‌ت) ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه و بڵاوکراوه‌کانی تری کوردستاندا ده‌یان و سه‌دان گۆشه ده‌نووسرێن به‌دڵنیاییه‌وه له نیوه زیاتری ئه‌و گۆشانه گۆشه‌ی بێخێر‌و… خێر‌و به‌ره‌که‌تن که ده‌لێم : بێخیرو… خێر‌و به‌ره‌که‌ت. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ خوێنه‌ر، بۆ خه‌ڵک ، بۆ ئازادی، بۆ دادپه‌روه‌ری، بۆ هیچ شتێک ، هیچ خێرێکیان نییه هیچ زانیاری و کاریگه‌رییه‌کیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه بخه‌نه سه‌ربرینه‌کان و ژیانی خه‌ڵکی باشتربێت. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م گۆشانه خێر‌و به‌ره‌که‌تن بۆ کاکی به‌ناو رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو گۆشه نووسی ده‌ست و پێ سپی له خۆڕا بێ ماندووبوون و خوێندن و شاره‌زایی و ئه‌زموونێک له دونیای رۆژنامه‌نووسی و هه‌بوونی رۆشنبیرییه‌ک . له رێگای ستایش و پیاهه‌ڵدان به باڵای ئه‌م مه‌سئول و ئه‌و مه‌سئولدا دونیایه‌ک خێر‌و به‌ره‌که‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت و… بێ ئه‌وه‌ی نووسینی گۆشه‌یه‌کی ئاوا پڕوو پووچ پێویستی به هیلاک بوون و رۆشنبیری و زانیاری هه‌بێت هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه بابایه‌کی ده‌سه‌لاتدار بکه‌یته ئامانج و هه‌موو هه‌نگاوێکی له گۆشه‌یه‌کدا بنووسیته‌وه‌و بیکه‌یته پیاو چاک و ستایشی جوامێری و نیشتیمان په‌روه‌ری بکه‌یت و بنووسیت به‌بێ بوونی ئه‌م سه‌رکرده‌یه کورد حاڵی شڕده‌بێت و نیشتیمان داغانده‌بێت. ئیتر وه‌ک وتم گۆشه‌یه‌کی ئاوا ده‌بێته خێر‌و به‌ره‌که‌ت و کاکی گۆشه نووس دونیایه‌ک خێر‌و به‌ره‌که‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت و له هیچه‌وه گیرفانه‌کانی پڕده‌بێت و ده‌بێته خاوه‌ن مال و حال و سه‌یاره‌و … ده‌ستی ده‌گاته هه‌موو ئه‌و شوێنه بڕیار به ده‌ستانه‌ی که پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆنی خاکی و بێپشت و په‌نا هه‌ر به‌خه‌ونیش ناتوانێت بیبینێت. له لایه‌کی تره‌وه ده‌کرێت ناوی ئه‌م گۆشه نووسانه بنێین ( گۆشه نووسی کوێر ) چونکه به‌راستی یان کوێرو کاڵفامن یان هه‌ر دیوی په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌بینن . به‌راستی زۆر عه‌نتیکه‌یه له کاتێکدا که هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیا به تۆبارانکردنی سنووره‌کانی کوردستان دانیشتوانی گونده‌کانی سه‌رسنوور ده‌کوژن و دارودره‌خت و شاخه‌کانی کوردستان ده‌سووتێنن. که‌چی ئه‌م گۆشه نووسه کوێرانه مێش میوانیان نییه‌و بێشه‌رمانه له گۆشه‌کانیاندا باس له گرنگی دیداره‌کانی سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ وه‌فده‌کانی ئیڕان و تورکیادا. باشه بێشه‌رموشکۆیی بگاته ئاستێکی وا که تۆ کوشتن و سووتاندنی خه‌ڵک و خاکی کوردستان به‌هه‌ند نه‌گریت و باس له گرنگی هاتنی وه‌فدی ئێران و تورکیا بکه‌یت بۆ کوردستان. به‌راستی ئه‌م بێ مۆڕاڵییه هه‌ر له‌و گۆشه نووسانه ده‌بینرێت که هه‌موو خه‌ون و خولیایه‌کیان ئه‌وه‌یه له‌سایه‌ی نووسینی گۆشه‌کانیانه‌وه بێ به‌ش نه‌بن له خێر‌و به‌ره‌که‌تی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان له لایه‌ن ئاغاکانیانه‌وه. ئیتر ئه‌وان باکیان نییه له‌وه‌ی خوێن سه‌رببات. هه‌رگۆشه‌یه‌ک ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ ستایشی گه‌وره‌یی و جوامێری و نیشتیمان په‌روه‌ری سه‌رۆکه‌کان و… کوڕ‌و کچ و خزم و نۆکه‌رو داروده‌سته‌کانیان.
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش. سوید