ڕابردوو وه‌ك به‌شێك له خود ….حه‌مه مه‌نتك
ڕابردوو وه‌ك به‌شێك له خود
له چیرۆكی (1985)ی كاروان عومه‌ر كاكهسووردا
حه‌مه مه‌نتك
ژیانی هه‌موو مرۆیه‌ك هه‌ڵگری به‌شێك له ڕابردووه، واته ڕابردوو به‌شێكی دانه‌بڕاوه له مرۆ. ئه‌و مرۆیانه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بیرده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵگری پرسیاری جددین، ڕابردوو ده‌بێته شتێك هه‌رگیز ناتوانن ده‌ست به‌رداری بن. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕابردوویان پڕ بێت له ناته‌واوی و گێرمه وئاریشه. ژیانێك ژیابێت له بچووكترین خۆشی بێبه‌ش بێت. بۆ نموونه منداڵی زۆرێك له تاكی كورد ناتونرێت ناوی بنرێت منداڵین چونكوو ژیانێ ناژییهت پڕ بێت لهتاموچێژی منداڵانه. لێ زۆرجار ئه‌و ڕابردووه به‌دیوێكی تردا چێژدار بووه، واته ئه‌و كه‌سه چێژی له هێندێك ساتدا بینیووه. ڕابردوو و یاده‌وه‌ری بۆ نووسه‌ر هه‌میشه بووه‌ته كه‌ره‌سه‌یه‌كی گرنگ بۆ داهێنانه‌كانیان، زۆرجار نووسه‌ر ڕابردووی لێبووه‌ته گرێیه‌كی ده‌روونی و به‌نووسین قه‌ره‌بووی ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده ڕابردوو و یاده‌وه‌ری ڕووداوی واقیعیین. لێ هه‌ر ئه‌و ڕابردووه‌ش بووه پڕیه‌ی بووه له بیركردنه‌وه‌ی خه‌یاڵئامێز به‌تایبه‌تی گه‌ر ئه‌و یاردهوهریانه، یاده‌وه‌ری منداڵی بن. زۆرن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی منداڵی خۆیان كردووه‌ته هه‌وێنی نووسین و داهێنانه‌كانییان، ئه‌و ڕابردوو و یاده‌وه‌ریانه‌ی تێكه‌ڵی خه‌یاڵ و فه‌نتازیا كردووه.
كاروان كاكهسووریهكێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی كه هه‌میشه گرێ‌و فیكره‌ی ڕۆمان و چیرۆكه‌كانی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ژیانی ڕابردوو و یاده‌وه‌رییه‌كانیدا هه‌ڵده‌چنێت. ڕابردوو لای كاروان گه‌نجینه‌یه‌كی به‌نرخه. كتێبی (منداڵیم ئاسكێك بوو به‌سه‌ر په‌لكه زێڕینهكاندا باز بازێنی ده‌كرد) هه‌رچه‌نده گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری منداڵی خۆیه‌تی ، لێ چێژی ڕۆمانێكی هه‌یه، چونكوو پڕیه‌تی له ڕووداو و بیركردنه‌وه‌ی فه‌نتازی و خه‌یاڵی. هه‌روه‌ها بۆ چیرۆكه‌كانی( ئه‌نتیك، گوڵباران، 1985) زۆربه‌ی چیرۆكهكانیتری. ئێمه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان خهریككهین به كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی چیرۆكی (1985). ئه‌م چیرۆكه خاڵی نییه له جوانی و چێژ. له لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییدا وه‌كوو زۆرجاری تریش گوتوومه به پله‌ی یه‌كه‌م له‌كاری ڕه‌خنه‌ییدا گرنگ كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی ئه‌و ده‌قه‌یه، دواتر هه‌وڵدان بۆ شیكردنه‌وه و ده‌ست نیشانكردنی لایه‌نه جوان و كه‌موكوڕییه‌كانی.
تاكی كورد تاكێكه هه‌میشه سۆزی بۆ ڕابردوو هه‌یه، زۆر شانازی به ڕابردووی خۆیه‌وه ده‌كات. لێ هه‌میشه ئه‌و ڕابردووه‌ی لێ زه‌وتكراوه و ناهێڵن خۆی به‌خاوه‌نی بزانێت. ئه‌م شانازیكردنهش هه‌موو تاكێكی ڕۆژهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه. ده‌توانین ئه‌م شانازیكردنه له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردی فراوان بكه‌ین بۆ سه‌ر ئاستی حیزب. حیزب و سه‌ركرده كوردییه‌كان هه‌میشه ئه‌وان ئه‌وه ئێژن ئه‌وان خاوه‌نی ڕابردوون. ئه‌وان له ڕابردوودا خه‌باتییان كردووه، ئه‌وان ئه‌و داهاتووهیان دروستكردووه. بۆیه هه‌میشه خۆیان به‌خاوه‌نی ده‌زانن و لایان وایه ڕابردوو تاپۆی سه‌ر ئه‌وانه. ئه‌مه ڕاسته له ڕابردوودا ئه‌وان كۆششیان كردووه، لێ ئه‌وان ئه‌و ڕابردووه ته‌نها بۆ ئازایی سه‌ركرده ده‌گێڕنه‌وه، سه‌ركرده به دورستكه‌ری ڕابردوو و داهاتوو ده‌زانن. ده‌ستكه‌وته‌كان بۆ سه‌ركرده‌كان ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌وان نایانه‌وێت تاك خاوه‌نی ڕابردوو و یاده‌وه‌ری خۆی بێت، میلله‌ت خاوه‌نی ڕابردووی خۆی بێت. كاروان له‌م چیڕۆكه‌دا ئیش له‌سه‌ر ڕابردوو ده‌كات، چیرۆكنووس هه‌ر له‌ده‌سپێكی چیرۆكه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی هاوڕێیه‌كی ده‌ست پێ بكات. بۆیه هه‌ر له ده‌سپێكه‌وه گرێیه‌ك لای خوێنه‌ر دروستده‌كات، خوێنه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر په‌لكێشی ناو فه‌زای ڕووداوه‌كانی چیرۆكه‌كه ده‌كات، ئا لێره‌دایه گرنگی ده‌سپێكمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، كاروان له ده‌سپێكی ئه‌م چیرۆكه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه. هه‌ر خۆیشی دان به گرنگی و قورسی ده‌سپێكمان بۆ باسدهكات، چونكوو خوێنه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی ده‌سپێكدا بڕیاری خوێندنه‌وه‌ی، یان نه‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه ده‌دات. گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروان له‌م چیرۆكه‌دا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه ده‌گه‌ڵ واقیعی حیزب و سه‌ركرده‌كان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه ڕابردوو گه‌نجینه‌یه‌كی به‌نرخه، په‌یامێكی ئاشكرایه بۆ هه‌موو تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگا كه هه‌موو كه‌س خاوه‌نی ڕابردوو و یاده‌وه‌ری خۆیه‌تی . حیزب و سه‌ركرده‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕابردووه ته‌نها بۆ خۆان بێت و بیكه‌نه شانازی خۆیان، ده‌یانه‌وێت وا لهتاكی كورد بكه‌ن كه ڕقی له ڕابردووی خۆی بێت چیرۆكنووس هاوار ده‌كات كه ڕابردوو ناكڕدرێت، ئه‌و شه‌ڕێكی قورس ده‌كات ، چونكوو كڕین و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕابردووی مرۆڤه‌كان، واته خاڵیكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له هه‌موو ساته جوانكان، ساته خۆش و ناخۆشه‌كان، واته داماڵینی ژیان له‌و مرۆڤه.
ناونیشانی چیرۆكه‌كه(1985) خۆی مانای كات دهكهیهنێت، به‌گوێره‌ی ساتی نووسینی چیرۆكه‌كه گێرانه‌وه‌ی رابردووه، مێژووه. ئه‌و مێژووه شوێنێكی زۆری له‌ناخی چیرۆكنووسدا داگیركردووه، ئه‌مه‌ش ناونیشانێكه پرسیاری زۆر لای خوێنه‌ر دروستده‌كات. هه‌روه‌ها چیرۆكنووس به‌شێوه‌یه‌ك باس له ڕووداوه‌كانی ئه‌و ساڵه ده‌كات كه زه‌مه‌نی دابه‌شی سه‌ر سێ زه‌مه‌نی (رابردوو، ئێستا، داهاتوو) كردووه، ئه‌مانه‌شی له‌چوارچێوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ڕابردوودا كردووهز زه‌مه‌نی رابردوو له‌م چیرۆكه‌دا گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ساڵی (1985)هن ئه‌ویش له‌ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زه‌مه‌نی ئه‌و سه‌رده‌م له كۆلێژ. زه‌مه‌نی ئێستا ئه‌و كاته‌یه كه ئیمهیلی هاوڕێیه‌كه‌ی بۆ دێت تاكوو چیرۆكه‌كه بنووسێته‌وه. زه‌مه‌نی داهاتووش ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه كه چیرۆكنووس هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر ژیانی هاوڕێیه‌كه‌ی و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئێستای، ئه‌مانه هه‌موویان له چوارچێوه‌ی گێڕانه‌وه‌دا ئه‌نجامده‌درێت.
گێڕه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه خودی چیرۆكنووسه، لێ به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری ئه‌م ئه‌ركه‌ی به‌خۆیداوه، چونكوو كاتێك خوێنه‌ر چیرۆكه‌كه ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست ده‌كات ڕووداوه‌كانی ژیانی كه‌سێك ده‌خوێنێته‌وه، بردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر بۆ زه‌مه‌نێكی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری وا ده‌كات خوێنه‌ر هه‌ست بكات خۆی له‌ناو ڕووداوه‌كاندایه، ئه‌مه‌ش گه‌مه‌یه‌كی هونه‌ری سه‌یره. هه‌روه‌ها هونه‌ره‌كانی گێڕانههوی وه‌ك: (دیالۆگ، مه‌نه‌لۆگ، فلاش باك)ی به‌كارهێناوه.
گێڕانههوی یاده‌وه‌ری و ڕووداوی ڕابردوو گێڕانههی خودی واقیع و ژیانه. لێ گێڕانه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌رییانه بێت، چونكوو جیاوازی نێوان ڕووداوی واقیعی ده‌گه‌ڵ بینای ڕووداو له‌ناو چیرۆكدا ئه‌وه‌یه، بینای ڕووداو له‌ناو چیرۆكدا بۆ بههونهریكردنی چیرۆكه‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر وانه‌بێت هیچ جیاوازییه‌كی نابێت ده‌گه‌ڵ ڕووداوی واقیعیی ناو ژیان. بۆ نموونه له‌ناو ئه‌م چیرۆكه‌دا گه‌ر سه‌یری گیرانه‌وه‌ی چیرۆكی ڕووداوی هاوڕێیه‌كه‌ی چیرۆكنووس له‌لایه‌ن چیرۆكنووسه‌وه چ بههونهریكردنێكی تێدایه به‌تایبه‌تی بۆ ده‌سپێك. ” سه‌ره‌تای تێكسته‌كه زۆر ماندووی كردم … نه‌مده‌زانی به چ ڕسته‌یه‌ك ده‌ست پێ بكه‌م… من خۆم هه‌میشه ترسێكی گه‌وره‌م له ده‌سپێك هه‌یه” یان ده‌ڵێت: ” تۆ به‌ته‌نها له‌به‌رانبه‌ر په‌نجه‌ره‌ی هۆڵ وه‌ستاویت.. له‌و به‌رزاییه‌وه ده‌ڕوانیته ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌ی كۆلیج، كه لێره‌و له‌وێ كچ و كوڕ یان وه‌ستاون، یان پێكه‌وه پیاسه ده‌كه‌ن..( ئه‌مه‌ل ئهلفهلهكی) ده‌رفه‌ت ده‌هێنێت و پێت دده‌ڵێ:
_ گوێ بگره… چه‌ند قسه‌یه‌كت به‌خێراییی بۆ ده‌كه‌م و ده‌ڕۆم، به‌ڵام یه‌ك بزانێت ئه‌مانه‌ت له‌ده‌می منه‌وه بیستووه، خۆت له‌م دنیایه نابینیته‌وه. بوارت نادات ده‌م بكه‌یته‌وه و ئه‌مانه‌شی ده‌خاته سه‌ر:
– تۆ له‌ژێر چاودێری دایت.” كه‌واته ئه‌مه‌یه نیهێنی چیرۆكنووسین، یان فراوانتر بێژم ئه‌مه‌یه گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو له‌ناو چیرۆكدا. چونكوو گێرانه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه له ژیانی تاكه‌كه‌س وه‌كوو گابریل ماركیز ده‌ڵێت: هیچ چیرۆك و ڕۆمانێكی خۆم نییه خاڵی بێت له ڕووداوی ژیانی خۆم، لێ گێرانه‌وه‌كه زۆر گرنگی هه‌یه، ده‌بێت وا له‌خوێنه‌ر بكات كه‌وا هه‌ست بكات ڕووداوه‌كانی ژیانی ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه. هه‌ر گابریل ماركیز ده‌ڵێت: كاتێك ڕۆمانی (سه‌د ساڵ ته‌نیایی)م نووسی و دواتر خه‌ڵاتی نۆبڵم وه‌رگرت، هه‌زاران پیرۆزباییم بۆ هات، یه‌كێ له‌و ته‌له‌فۆنانه ژنێك بوو له ئه‌وروپا قسه‌ی پێ گووتم و گووتی: بۆچی باسی ژیانی ئێمه‌ت كردووه. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گووتوویه‌تی: من ته‌نها باسی ژیانی خۆمم كردووه. ئه‌مه‌یه گێرانه‌وه‌ی هونه‌ری. بۆیه ئێمه كاتێك ئه‌م چیرۆكه‌ی كاروان ده‌خوێنینه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین باسی ژیانی گه‌نجانی ساڵانی هه‌شتاكان ده‌كات، هه‌موو كه‌س ئه‌وانه‌ی له‌و سه‌رده‌م گه‌نج بوون وا ده‌زانن چیرۆكی ژیانی ئه‌وانی گێڕاوه‌ته‌وه. خوێنه‌ر له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی چێژێكی جوانی لێده‌بینێت، چونكوو هه‌ست ده‌كات ژیانی ڕابردووی خۆی ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی تری چیرۆكنووسه، چێژ له‌ناو ده‌قه‌كه‌ی هه‌بێت. گێرانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ڕابردوو چێژبه‌خشینه به‌هه‌موو ئه‌و ساتانه‌ی كه چیرۆكنووس خۆشی و ناخۆشی تێدا بینیوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ش چیرۆكنووس ده‌هه‌وڵدایه كۆمه‌ڵێك پرسیار زیندوو بكاته‌وه، ئه‌و پرسبارانهی تاكوو ئێستانهكی ونن، پرسیارگه‌لێك ده‌رباره‌ی گه‌نجی ساڵانی هه‌شتایه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، گه‌نجانێك له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێم، له‌شاره‌كانی موسڵ و به‌غدا و ئه‌وانیتر. زۆربه‌یان چالاكی نهێنییان ئه‌نجامده‌دا، گره‌ویان له‌سه‌ر ژیانی خۆیان كردبوو له پێناو دۆزی كورد. لبَرهوهیه كاروان به‌به‌رپرسانی ئێستا له ڕێگای گێڕانههی ئه‌م چیرلاۆكهوه ده‌ڵێت: هه‌ر ئێوه نین كه ئه‌م ڕۆژه‌تان دروستكرد، به‌ڵكوو ئێمه‌ش، گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌م ململانێمان له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌كرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ئازادی. پێیان ده‌ڵێت: ئێمه‌ش خاوه‌نی ئه‌و ڕابردووهین نه‌ك ئێوه به‌ته‌نها. بۆ ئه‌مه‌ش چیرۆكنووس هه‌ر له بۆشاییدا ناگهڕێتهه بۆ ڕابردوو، به‌ڵكوو ئاماژه به زۆر شوێن و ناوچه دهكاتز وه‌ك: نانخواردنی خۆی و هاوڕێیه‌كه‌ی له ڕێستۆرانتهكهی بهانبهر زانكۆی موسڵ” ته‌نانه‌ت داوام لێ‌كرد پێكه‌وه بچین له ڕێستۆرانتێكی به‌رده‌م زانكۆی موسڵ چێشتێكی جیاواز له برنج و فاسۆلیا بخۆین”، یان ئاماژه‌كردن به زانكۆی موسڵ و به‌غدا و شوێنهكانیتر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو گهڕانههیهكی له‌خۆوه نییه، به‌ڵكوو گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و ساتانه‌ی كه نه‌مرن و شوێنێكیان له‌ناو یاده‌وری چیرۆكنووس داگیركردووه ، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه ته‌واو واقیعییه، لێ بهگێرانههیهكی هونه‌ری. ده‌كارێت لێره‌دا پرسیبارێك خۆی قیت بكاته‌وه، ئایا ئه‌م ده‌قه چیرۆكه، یان گێرانههی سه‌برده‌و ژیاننامه‌ی خۆیه‌تی؟ وه‌كوو پێشتر له گووتهكهی گابریل ماركیزیش ئاماژهمكرد، هه‌موو ده‌قێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانه، هیچ ده‌قێك نادۆزیته‌وه خاڵی بێت له ڕووداوی واقیعیی ناو ژیان، جا چ ژیانی خودی نووسه‌ر بێت، یان ژیانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بێت كه نووسه‌ر تیایدا ده‌ژیت. ئه‌م ده‌قه‌ش گێڕانه‌وه‌ی چه‌ندان ڕووداوی واقیعییه كه له ڕابردوودا ڕوویانداوه، یان به‌مانایه‌كی تر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ ڕابردوو، لێ نووسه‌ر تێكه‌ڵی خه‌یاڵی خۆی كردووه، زۆربه‌ی هونه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه‌ی تێدا به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی نووسه‌ر بۆ ڕابردوو له ڕێگای كۆمه‌ڵێك شت وه‌كوو گۆرانی ” گوێ له‌و گۆرانییانه ده‌گرم كه ئه‌وسا باویان بوو، چونكوو هیچ شتێ وه‌كوو گۆرانی ناتوانێت بۆ رابردووم بگه‌ڕێنێته‌وه” سیحری مۆسیقا ئالێره‌دا بهدیارهكهوێت. لێ مۆسیقایه‌كی نه‌مر، گۆرانییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م به‌ڕاستی ڕۆحییان هه‌بوو.
ئاگادار بوون له باری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وساكه له رێگای گێرانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌وه كهڵێكی زۆری ده‌بێت، یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ی كه نووسه‌ری ههردهقێك هه‌یه‌تی، ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێستا و داهاتووه له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی،ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌م. ئێمه هیچ پێویست ناكات بچین خۆمان خهریككهین به‌كتێبی جوگرافی،مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ شاره‌زابوون له‌خه‌ڵكی ئه‌مریكای لاتین، ڕۆمانه‌كانی گابریل گارسیا ماركیز به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای ئه‌و میللهتهبین. چ پێویست ناكات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو بۆ ئاگاداربوون له ڕه‌وشی خه‌ڵكی ڕوسیالهسهرهتاكانی سه‌ده‌ی بیست، ڕۆمانه‌كانی (تۆلستۆی) و چیرۆكه‌كانی(چیخۆف) به‌سن بۆ ئاگاداربوون له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵكی ڕوسیا. له‌م چیرۆكه‌شدا ده‌توانین شاره‌زای باری كۆمه‌ڵایه‌تی ساڵانی هه‌شتاكان بین له‌كوردستان، ئه‌و زوڵمه‌ی كه پیاوان به‌رانبه‌ر ژنانا ده‌یانكرد، وه‌كوو ئه‌و هه‌ره‌شه و جنێوانه‌ی كه باوكی(ئاواز) له دایكی ئاوازی كردبوو، هه‌رلێره‌دا گه‌رانه‌وه‌ی دایكی ئاواز تێكه‌ڵی ئه‌فسانه كراوه گوایه دایكی له‌گه‌ڵ ئاو دێته‌وه.هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی منداڵان له‌لایه‌ن دایكان و باوكانه‌وه به قسه‌ی ئه‌فسانه و فانتازی تا ئێستاكه‌شی ده‌گه‌ڵدا بێت بره‌وی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و ترسه‌ی له ڕووی سیاسییه‌وه باڵی به‌سه‌ر ده‌روونی تاكی ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌وساكه كێشابوو. له ڕووی ده‌روونییه‌وه هه‌موو تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگا گه‌وره‌ترین ترسی هه‌بوو نه‌وه‌كوو تووشی زیندان و گرتن بێتهوهن بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆر ده‌رگایان قوفل ده‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له‌هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، چونكوو ڕه‌نگبوایه پێشمه‌رگه چالاكییان ئهنجامدابووایه. وه‌كوو ئه‌و ترسه‌ی كه باوكی (ئه‌مجد) هه‌یبوو. كه ئێواران ده‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆر ده‌رگای قوفل ده‌دا، هه‌رچه‌نده ئه‌و قوفله وه‌كوو ره‌مزێك له‌م چیرۆكه‌دا به‌كارهاتووه كه دواتر باسی ده‌كه‌ین. بۆیه دوای ئه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ی قوفل ده‌دا ده‌یگووت: ” ئۆخه‌ی ئه‌مرۆش به‌ساغی گه‌یشتمه‌وه ماڵ”
یاخیبوون به‌گشتی و یاخیبوونی گه‌نج به‌تایبه‌تی یه‌كێكه له‌و فیكرانه‌ی كه چیرۆكنووس زۆر به‌وردی ئیشی له‌سه‌ركردووه له‌م چیرۆكه‌دا. جا چ یاخیبوون له‌خود، یان خێزان و ده‌سه‌ڵات بێت. ئه‌و یاخیبوونه پێیسته سه‌ره‌تا مرۆیه‌كان له‌خودی خۆیانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن. واته یاخیبوون له سفره‌وه ده‌س پێبكرێت. بۆ نموونه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه ئێمه بمانه‌وێت یه‌كسه‌ر له كۆمهَگا، یان ده‌سه‌ڵات یاخیبیین، له‌لایه‌كی تر كۆیله‌ی دابونه‌ریت و خۆمان بین. وه‌كوو(ئه‌مجد) كه‌سایه‌تی ناو ئه‌م چیرۆكه ده‌یكات، ئه‌و كه‌سایه‌تییه یه‌كسه‌ر بڕیار ده‌دات له ده‌سه‌ڵات یاخیبێت، لێ مه‌به‌ستمان ده‌سه‌ڵاتی ناو خێزانه دواتر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت. ئه‌و هێشتا بیری قفلهكهی ده‌رگاكه‌ی خۆیانی ده‌كرد. نه‌یتوانی ئه‌و قوفله بشكێنێت و له یاساكانی ناو خێزان لابدات، بۆیه ڕووبه‌ڕووی پرسیارێكی سه‌یر ده‌بێته‌وه كه سه‌راپای بیركردنه‌وه‌ی داگیر ده‌كات.
” ئه‌و كاته‌ی ماڵت جێهێشت شه‌و بوو، یان ڕۆژ” ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شانازی به‌خۆیه‌وه كرد و گووتی” من ئه‌و قوفلهم شكاند…. وا هاتوومه‌ته ئێره‌و تازه مه‌حاله بگه‌ڕێمه‌وه” كه‌سایه‌تی ناو چیرۆكه‌كه ده‌بووایه له شه‌ودا ئه‌و قوفلهی بشكاندایهن چونكوو به‌رۆژ ئه‌و ده‌رگایه قوفل نه‌ده‌درا، پێویستی به شكادندن نه‌بوو. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێشتا نه‌یتوانیووه له یاساكانی ناو خێزان لابدات، ئه‌مه‌ش یاخیبوونێكی شكستخواردووه، بۆیه‌ش (ئه‌مجد) له یاخیبوونه‌كه‌ی شكست ده‌خوات. گێڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌دات كه گه‌نجانی هه‌شتاكان ڕۆحی یاخیبوونیان تێدا هه‌بوو، لێ زۆربه‌یان هێشتانهكی دیلی دابونه‌ریت و یاساكانی ناو خێزان بوون، به‌م شێوه‌یه‌ش مرۆ ناتوانێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ژیانییدا بكات، به‌ڕوویه‌كی تردا ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یاخیبین و گۆڕرانكای له ژیانماندا بكه‌ین، پێویسته سه‌ره‌تا له‌خودی خۆمان، دواتر له خێزان و دابونه‌ریتی ناو كۆمه‌ڵگاوه ده‌ست پێ بكه‌ین. ده‌نا ناتوانین بچوكترین گۆڕانكاری ئه‌نجام بده‌ین.
زمان له‌م چیرۆكه‌دا زمانێكه زیاتر واقیعییه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و زمانێكه ڕابردوو و یاده‌وه‌ری پێ ده‌گێردرێته‌وه له ڕێگای به‌كارهێنانی ته‌كنیكی فلاش باكه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆربه‌ی ساته‌كانی ئه‌وكاته، وه‌كوو یاده‌وه‌ری منداڵی، گه‌نج، كاتی قوتابی بوونی له زانكۆی موسڵ. لێره‌شدا زمانه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌و كاتانه ده‌گۆڕێت. بۆ نموونه كاتێك ده‌گه‌ڵ (سائیب ئه‌كرم)ی هاوڕێیدا ده‌كه‌ونه دیالۆگه‌وه، ئه‌وا زمانه‌كه زیاتر زمانێكی فیكرییه، چونكوو دهوو كه‌س قسه ده‌كه‌ن كه خه‌ریكی كتێب خوێندنه‌وه‌ن، جیایه‌یه ده‌گه‌ڵ ئه‌و زمانه‌ی له‌تافی منداڵی ده‌گه‌ڵ (ئاواز) له‌سه‌ر گۆمه ئاوه‌كه قسه‌ی پێده‌كات. هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌و زمانه‌وه كاروان دهههوڵدابووه كه‌سه‌كان، شوێنه‌كان، بارودۆخی ئه‌و ساڵه(1985) كه له یاده‌وه‌ری ئه‌ودا بوونیان هه‌بووه زیندوو بكاته‌وه، بۆیه‌ش زۆرێك له ژیانی خۆی كردۆته هه‌وێنی ئه‌م چیركه، مادامه‌كی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ڕابردووه بۆیه‌ش زمانێكی ساده‌ی بێ گرێوگۆڵ به‌سه‌ر ته‌واوی فه‌زای چیرۆكه‌كه‌دا زاڵه. هه‌روه‌ها زمانی وه‌سفكردن له‌م چیرۆكه‌دا زۆر ساده‌یه و ئالۆزی تێدا نییه، یان به‌مانایه‌كی تر ته‌واو واقیعییه، دووره له تێكه‌ڵكردنی ده‌گه‌ڵ خه‌یاڵ و فانتازیا، وه‌كوو له لاپه‌ڕه(10|)دا ده‌یبینین له وه‌سفی (مونیره كوره‌چی)ی‌دا، له كۆتایشدا ده‌كارێت ئێمه‌ش ده‌گه‌ڵ ئه‌و چیرۆكه‌دا ب\گه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوومان جوان بكه‌ین، واته داهاتوو له‌سه‌ر ڕابردوو و یاده‌وه‌ری بونیاد بنێین، وه‌كوو كاروان پێمانده‌ڵێت له‌م چیرۆكه‌دا با هه‌موومان خاوه‌نی ڕابردوو و یاده‌وه‌ری خۆمان بین.