Skip to Content

Wednesday, March 29th, 2023
تۆ منت خۆشده‌وێ که‌ نابينام؟

تۆ منت خۆشده‌وێ که‌ نابينام؟

Closed
by August 11, 2010 ئەدەب

       

کيژه‌که‌ پێیگوت، هانام…
چۆنه‌ تۆ منت خۆشده‌وێ…
من نابينام…
له‌به‌رچی منت خۆشده‌وێ…
دنيا پڕه‌ له‌کيژی جوان…
قه‌شه‌نگ و رازاوه‌ن…‌
دڵبه‌ران…
تۆ  شێتێکيت…
يان به‌زه‌ييت…
به‌نابينادا دێته‌وه‌…

کوڕه‌ گوتی…
من عاشقم شيرينه‌که‌م…
له‌ دنيامدا خاوه‌نی يه‌ک تاقه‌ هيوام…
که‌ تۆ ببيته‌ هاوسه‌رم…
يه‌زدان سامانی داومه‌تێ…
گومان نابه‌م…
چاره‌سه‌ری تۆ مه‌حاڵ بێ‌…

کيژه‌ گوتی…
‌گه‌ر بيناييت گێڕامه‌وه‌…
پێت قايلم  چاره‌نووسم…
له‌گه‌ڵ تۆدا به‌سه‌رده‌به‌م…
گشت ته‌مه‌نم…
به‌ڵام…
کوا.. کێ…
چاوه‌کانيم پێده‌به‌خشێ…
کامه‌ شه‌وی لای ده‌مێنێ…

کوڕه‌ رۆژێک به‌خێرايی…
بۆلای کيژه‌که هاته‌وه‌‌…
مژده‌بێ يه‌کێکم ديته‌وه…
پێت ببه‌خشێ چاوه‌کانی…
تا يه‌زدان چی دروست کردووه‌…
داهێناوه‌…
به‌ چاوی خۆت بيانبينی…
په‌يمانه‌که‌ت به‌ريته‌ سه‌ر …
بۆ منی شێت ببيه‌ هاوسه‌ر…

رۆژێک هات چاوی کرده‌وه‌…
ديتی..
ده‌ست له‌ناوده‌ستی…
 وه‌ستاوه‌…‌
ته‌ماشای کرد…
قيژه‌و هاواری هه‌ستا‌وه‌…
چييه‌ ئه‌وه‌ تۆش نابينای؟!!…
بۆ به‌ختی شوومی من هانای…
دای له‌ پڕمه‌ی گريان…
به‌کوڵ…
خه‌فه‌تی ده‌خوارد پڕ به‌دڵ…

دڵگيرمه‌به‌ دڵبه‌رم…
خۆت ده‌بيته‌ چاوه‌کانم…
ده‌بيه چاوساغ و ‌رابه‌رم…
ئه‌ی که‌ی ده‌بيته‌ هاوسه‌رم…
کيژه‌ گوتی…
من شوو به‌ نابينا بکه‌م…
که‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ بوومه‌ بينه‌ر…

کوڕه‌ش  گريا…
گوتی..
 ببوره‌ لێم ..
من کێم…
تا تۆ من بکه‌يته‌ هاوسه‌ر…
به‌ڵام… ده‌ی سا…
پێش ئه‌وه‌ی بڕۆيت و جێمبێڵی…
ده‌مه‌وێ به‌ڵێنم پێبده‌ی…
که‌ زۆر به‌ دڵسۆزی وچاکی…
بايه‌خ به‌ چاوانم بده‌ی…
   

شيعری: نه‌زار قه‌بانی
  و. جه‌لال ده‌باغ

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.