عیرفان قانعی فه‌رد که‌سێکی راستگۆ نییه
“دوژمن شانسی هه‌یه
که هه‌ڵۆ هێنده ده‌به‌نگه” (په‌شێو)
بۆ ڕاگه‌یاندنی پارتی و گۆڤاری لڤین:
تکایه دوایی ئه‌وه‌ی که‌ف و کوڵی رقی سیاسیتان نیشته‌وه ئه‌م وتاره به وردیی بخوێننه‌وه
با ئه‌م بابه‌ته نه‌بێت به سیاسی چونکوو ئه‌مه زه‌ربه‌دانه له مێژویی کورد‌و ڕاگه‌یاندنی ئازاد و بیر‌و ڕایی ئازاد که ئامانجی سه‌ره‌کی قانعی فه‌رده چونکوو ئاغاکانی به‌م ئۆروپا بچکۆله‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆر نائاسوده‌ن!
ئه‌م بابه‌ته‌م پێشتر بۆ هه‌ردوو گۆڤاری لڤین و سایتی کوردستان پۆست به مه‌به‌ستی هاوسه‌نگی و هه‌ڵنه‌خڵه‌تانی خوێنه‌ر نارد به‌ڵام به داخه‌وه بڵاویان نه‌کردوه
ئه‌گه‌ر قانعی فه‌رد ئه‌م شتانه به ناڕاست ده‌زانێت با له دادگایی سلێمانی شکاتم لێ بکات
هۆکاریی نووسینی ئه‌م بابه‌ته چاو پێکه‌وتنی گۆڤاری لڤین ژماره(134) له گه‌ڵ عیرفان قانعی فه‌رد دایه هه‌رچه‌ند به‌ڕایی من مافی هه‌موو که‌سێکه که لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر مێژویی کورد و که‌سایه‌تییه‌کانی(به تایبه‌تی کاریزماییه‌کان) بکات و هه‌موو لایه‌نه پوزتیڤ و نگه‌تیڤیه‌کانیان ده‌ر بخات ، به‌ڵام مێژو نووسی ئه‌کادیمی ده‌بێت هێندێک تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێت، که گرینگ ترینیان ڕاستگۆییه که به داخه‌وه به‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه که باسی ده‌که‌م له‌م که‌سه‌دا بوونی نییه،هه‌رچه‌ند به ڕایی من قانعی فه‌رد خوێنده‌وارییه مێژوییه‌که‌شی له ئاستێکی نزم دایه بۆ وێنه له گفت و گۆکه‌یی له‌گه‌ڵ لڤین دا ده‌ڵێت به‌رێز ره‌شید یاسمی(ئه‌و ده‌ڵێت یاسه‌مین!) کتێبی کورد‌و پێوه‌نییه ره‌گه‌زییه‌کانی له سه‌ر داوایی ساوک نووسیه‌وه که شاعیر و مێژونووس و مامۆستای زانکۆیی کورد خوالێ خۆش‌بوو ره‌شید یاسمی 5 ساڵ پێش دروست بوونی ساواک کۆچی دوایی کردوه! هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه قیزت له کورد بوونی خۆت ده‌بێته‌وه! سه‌یره من ئه‌و کتێبه‌م چه‌ند جار خۆێندوه‌ته‌وه‌و وه‌ها هه‌ستێکم لا دروست نه‌بوو ، ئه‌و کتێبه کتێبێکی زانستییه و باسی پێوه‌ندی ره‌گه‌زی و زمانی کورد له گه‌ڵ هێندو ئێرانییه‌کاندا ده‌کات که پێم وانییه که‌س کێشه‌یی له‌گه‌ڵی دا هه‌بێت ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یی که ده‌کرێت وه‌کوو بۆچونیکی خراپی سیاسی باس بکرێت وتارێکی خوالێخۆشبوو د.مه‌حموودی ئه‌فشاره که له‌گه‌ڵ کتێبه‌که‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ئه‌ویش دوایی کۆچی دوایی مامۆستا ره‌شیدی یاسمی که من وایی بۆ ده‌چم که قانعی فه‌رد ئه‌م کتێبه‌یی نه‌خوێندوه‌ته‌وه! به هه‌ر حال ئه‌مه بۆ پسپۆڕانی مێژوو به جێ دێڵم. ئه‌م به‌ڕێزه پێشتر له ڕاگه‌یاندنه حیزبیه‌کاندا ڕم بازێنی هه‌بوو و تا ئه‌و جێگه یه‌ش لێیان نزیک بوه‌ته‌وه که بیره‌وه‌ری بۆ به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌نووسی، به‌ڵام ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که خۆیی له ڕاگه‌یاندنی ئازاد نزیک کاته‌وه ناڵێم سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه یان نا ! که ئه‌مه‌یان به‌لای منه‌وه گرینگ نییه(هه‌ر چه‌ند ئه‌و به‌ریزه له‌مه‌ش که‌ڵک وه‌رده‌گرێت بۆ به‌رژه‌وه‌نی خۆیی) ، ئه‌وه‌ی گرینگه گومانی زۆر له ڕاستگۆیی به‌رێز قانعی فه‌رد دا هه‌یه. من وه‌کوو مامۆستاێکی زانکۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم و گرینگه به‌لامه‌وه ناونیشانی ئه‌کادیمی درۆ، نه‌بێت به هۆکار بۆ هه‌ڵخڵه‌تاندنی که‌سانی ترکه به داخه‌وه قانعی فه‌رد ئه‌مه‌ی کردوه و له ناونیشانی ئه‌کادیمی بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که له ئه‌ساسدا خۆیی که‌سێکی ئه‌کادیمی نییه.
یه‌که‌م جار که ناوی عیرفان قانعی فه‌ردم به‌ر چاو که‌وت له ڕۆژنامه‌کانی سه‌ر به رفۆڕم خوازه‌کانی ئێران بوو ، خۆی وه‌ک ڕۆژنامه نووسێکی کورد ده‌ر ده‌خست بابه‌تیک که زۆر له سه‌ری ده‌رۆیشت و خۆی پێ ده‌ناساند دۆزینه‌وه‌ی که‌سایه‌تێک بوو به ناوی د.روناک یاسین که گوایه وانه‌بێژ بووه له زانکۆی هارڤاردی ئه‌مریکا(ئه‌م زانکۆیه به‌رزترین پله‌ی ئه‌کادمی له جیهان دا هه‌یه) 1
قانعی فه‌رد به‌م شێوازه باسی ڕوناک یاسین ده‌کات:له دایک بوویی 1920 له مه‌ریوان،
خوێندن له به‌غدا و الازهه‌ر (1949)، له ساڵی 1953 بووه به مامۆستای زانکۆ(به پله ی پرۆفیسۆر چونکو به پێی وته‌ی ئه‌و کورسیی هه‌بووه) له سویید(کام زانکۆ؟ دیار نییه) دوایی ئه‌وه، سه‌یر له‌وه دایه جارێکی که ده‌بێته‌وه به خوێندکار(پله‌ی پڕۆفیسۆر ببێته‌وه به خوێندکار ده‌گمه‌نه مه‌گه‌ر ئیمام محمه‌دی غه‌زاڵی وای کردبێت!) له موسکۆ(که‌ی؟ دیار نییه) دوای ئه‌وه ده‌چێت بۆ هارڤارد له ساڵی 1969 له گه‌ڵ ساموئێل بکت رومان نووسی ئایرله‌ندی دانیشتنی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ساز ده‌کات !(چالاکی مه‌زنی پرۆفیسۆرێکی گه‌وره‌ی جیهانی!) باسی ئه‌وه ده‌کات که گوایه 110 وتاری زانستی بڵاو کردوه‌ته‌وه .2
هه‌ر وه‌ها گوایه روناک یاسین کتێبێکی بیره‌وه‌ری هه یه له ژێر ناو نیشانی (بیره‌وه‌رییه‌کانی ره‌عیه‌تێکی کورد)3
که قانعی فه‌رد زه‌حمه‌تی کێشاوه‌و کردویه به‌فارسی!
له هیچ گه‌ڕێن به س له ئه‌نته‌رنێت دا بۆ ناوی پروفیسۆڕێکی هارڤارد به ناوی روناک یاسینه‌وه به هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی که ده‌یزانن و سپێڵه‌کان بگه‌ڕێن! بۆیه ده‌ڵێم ئه‌نته‌رنێت له جیهانی ئیمرۆدا هه‌موو سه‌نته‌رو ناوه‌ندێک ئه‌رشیڤ و نوسراوکانیان له تۆڕی ئه‌نته‌رنێتدا بوونی هه‌یه، بزانن له‌م پرۆفیسۆره جگه له‌و بابه‌تانه‌ی که عیرفان خۆی نووسیویه‌تی هیچی تر تان ده‌س ده‌که‌وێت ؟ که ئه‌گه‌ر بۆ ناوی هه‌ر پرۆفیسۆرێک له زانکۆکانی ئه‌مریکا بگه‌ڕێت هه‌رچه‌ند که‌سه‌که زۆر کۆنیش بێت به هه‌زاران لینک له ئه‌نته‌رنێت دا ده‌ر ده‌که‌ون که به‌شی هه‌ر زۆریان کاره زانستییه‌کانی که‌سه‌که‌ن من هیچم له ڕوناک یاسین ده‌ست نه‌که‌وت هه‌ر چه‌ند پێشتر به‌ڕێزێک به ناوی کاک یونسی قوربانی فه‌ڕ4 پێوه‌ندی به‌و زانکۆیانه‌شه‌وه کردبوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌سێک به ناوی ڕوناک یاسین که هه‌موویان و‌ڵامیان( نه!)بووه که که‌سێکی وا لای ئه‌وان بوونی نه‌بووه‌و نییه.
عیرفان ته‌نانه‌ت قسه‌ی ئه‌م که‌سه خه‌یاڵییه واته روناک یاسین، به‌کار دێنێت له چاو پێکه‌وتنه ڕۆژنامه وانییه‌کان‌یشیدا وه‌کو به‌ڵگه، وه‌ک ئه‌وچاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نووری زاده‌که‌سایه‌تی ناسراوی ئێرانییدا کردویه‌تی!5
گرینگی ئه‌م روناک یاسینه له‌وه دایه که عیرفان خۆی له هیچ، شت دروست ده‌کات واته که‌س ناتوانێت به مسۆگه‌ری باوه‌ڕ به قسه کانی بکات ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ به‌ڵگه‌م هه‌یه ڕاست ناکات یان له خه‌ڵکی بیستوه(قسه‌ی سه‌ر جاده!) یان خۆی هه‌ڵیان ده‌به‌ستێت.
هه‌ر وه‌ها ناوبراو گوایه ده‌ڵێت خوێندکاری دوکتورایه له هارڤارد، به‌ڵام پێشتر خۆیی وه‌ک دکتۆر له هه‌موو شوێنێک ناساندووه بۆ وێنه له سایتی ویکیپدیای ئینگلیزی ناو براو ده‌رچویی دکتۆرای که‌مبریدجه! له زمان ناسییدا6 که به ته‌واویی درۆیه چونکو ئه‌گه‌ر ده‌رچویی دکتۆرای که‌مبریدج بێت ده‌بێت زیاد له 2 وتاری زانستی گرینگی هه‌بێت. هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت ناونیشانی بڵاوکراوه زانستییه‌کانی زانکۆێکی به‌رزی وه‌ک که‌مبریدج له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت بدۆزێته‌وه، به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌جروبه‌ی 12 ساڵه‌ی ئه‌نته‌رنێتیم به ئه‌نواعی شێوه‌کان زۆر به تاقه‌ت ئه‌م گه‌ڕانه‌م ئه‌نجام دا هیچ داکومینتێکی که‌مبریدجم ده‌ست نه‌که‌وت که ناوی ئه وی تێدا بێت بۆیه گه‌یشتم به‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی که
ناو براو ناتوانێت هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرای که‌مبریدج بێت، له ئێران محمد ره‌زا ره‌حیمی پارێزگاری پێش‌ویی کوردستان وجێگ‌ری ئێستا‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دکتۆرایی له که‌مبریدج هه‌بوو که له دواییدا ده‌رکه‌وت ساخته‌یه7 گومان هه‌یه که سه‌رچاوه‌ی بڕوانامه که‌ی قانعی فه‌رد و ره‌حیمی و کوردان (وه‌زێرێکی ئێرانی که ئه‌ویش دکتۆراکه‌ی ساخته بوو) یه‌ک سه‌رچاوه بێت. خوێندکاریی دکتۆرابوونه‌که ی عیرفان له هارڤاردیش ڕاست نییه، ناوی خوێندکاری دکتورا عیرفانی قانعی فه‌رد له ماڵپه‌ڕی هارڤارد8 بوونی نییه لینکی ژماره 9 ناوی هه‌موو خوێندکارانی دکتۆرایی به‌شی مێژویی هارڤاردی تێدایه به‌ڵام به داخه‌وه ناویی قانعی فه‌رد داکه‌وتوه!(شایه‌د زوڵمی لێکرابێت!) نه له‌و لاپه‌ره‌و نه له هیچ لاپه‌رێکی تریش عیرفانی تێدا نییه به داخه‌وه‌له دوایین ژماره‌یی گۆڤاریی لڤین(135) نوسراوه که قانعی فه‌رد ئه‌م بۆچوونانه ده‌خاته نێو‌و تێزیی دوکتۆراکه‌یه‌وه که بێ گومانم وه‌ها تێزێکی ده‌گمه‌نمان بۆ ده‌نۆسێت که له ئه‌رشیفی هیچ زانکۆێکدا ده‌ست نه‌که‌وێت!.
نووسینی:حسین حسینی
مامۆستای زانکۆی سلێمانی
سه‌رچاوه‌کان:
1 http://www.webometrics.info/top12000.asp
2 http://p30city.net/showthread.php?t=690
3 http://yarsan.web.surftown.se/Matalb_Azad/DR.Erhpane/rayat/rayat5.php
4 http://yghorbanifar.blogfa.com/post-15.aspx
5 http://yarsan.web.surftown.se/Matalb_Azad/DR.Erhpane/nourizadeh/norizahde.php
6 http://en.wikipedia.org/wiki/Erfan_Qaneifard
7 http://www.econews.ir/fa/NewsContent.aspx?id=130668
8http://www.harvard.edu/search/?cx=006776768860476326824%3An4rl30fjc-e&cof=FORID%3A10&ie=UTF-8&q=Erfan+Qaneifard&sa=Search#223
9 http://history.fas.harvard.edu/people/graduate-students/alpha.php