دیمانه له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: سنورداكردنی ئازادی، رێ لهبهئهزمونكردنی ژیان ده‌گرێ
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: نه‌ك هه‌ر ئۆپۆزسیۆن، دیموكراسیه‌تێكی ئاوا مهزهندهكراویش دروشمێكی بێمانایه
كوردژین/ پێمان خۆش‌بوو به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌هاكانی ئازادی بڕۆینه ناو باس، ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌توانن رۆڵ له‌چه‌سپاندنی ئه‌و به‌هایانه‌دا بگێڕن ده‌بێ كێبن؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی شه‌رقی و، به‌تایبه‌تیش له‌ده‌وڵه‌تانی ده‌رو دراوسێ باوه، ئازادی كاڵایه‌ك نیه نرخ و به‌هایه‌كی دیاریكراوی بخرێته سه‌ر، مرۆ ده‌بێ جیاكاری بكا له‌نێوان نرخ و به‌هادا، نرخ ده‌خرێته سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتوومه‌ك و كاڵایانه‌ی رۆژانه به‌پێی خواستی بهكاربهرو به‌كارهێن ئاڵوگۆر به‌نرخه‌كانیان ده‌كرێ، لێ ئازادی كاڵایه‌ك نیه به‌پێی خواستی ئه‌م و ئه‌وێك یان هیچ ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێك به‌هاكه‌ی بخرێته مه‌زادخانه‌ی هه‌رزان و گرانفرۆشییه‌وه، به‌های ئازادی مافه، مافێكی سروشتی و بنچینه‌یی هه‌ر تاك و كۆمه‌ڵێكه، سایه‌و سێبه‌ری به‌هاكانی ئازادی له‌ناو هه‌ر كۆڕ‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا سنوردار كرابێ، خۆری ژیانكردنێكی به‌مانا له‌و شوێنه به‌ره‌و فه‌نابوون سه‌ریناوه‌ته‌وه‌و، هه‌ر ئه‌مه‌یشه كه دواجار خه‌ڵكی هێناوه‌ته سه‌ر هه‌ڵوێست، ئه‌وه‌تا ئێستا له‌ئێراندا بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایه خه‌ڵكی جگه له‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه جیاكان، پاره‌كانیشیان له‌سه‌رخستنی ئهوپهیامهدا به‌كار ده‌به‌ن و، ده‌یه‌ها دروشمگه‌لی جیای له‌سه‌ر ده‌نوسن، ئاخر خۆ له‌وه‌ها دۆخێك‌دا مرۆ جگه لهبهرینكردنهوهی تاكیێتی خۆی به‌ره‌و بزواندنی كۆمه‌ڵگه، جگه له‌خاوه‌ندارێتی بهرینكردنهوهی توانسته‌كانی خۆی به‌ره‌و كرانه‌وه به‌روی ژیاندا، چییه‌كی مانادار تر ناخاته سه‌ر بوونه‌كه‌ی، هه‌میشه‌ش ئه‌وه‌ی به‌های ئه‌و مانا‌و بێماناییهیشی نرخاندووه بێگومان په‌یوه‌یسته به‌بوون و نه‌بوونی به‌هاكانی ئازادی به‌مانای وشه، بۆیه سنورداركردنی ئازادی رێك چواندن یا نرخداركردنیهتی به‌كاڵا، نرخداركردنی ئازادیش ئاریشه یا هه‌ڵاوسانێكی ده‌رونی و جه‌سته‌یی و رۆحی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و رێ لهبهئهزمونكردنی ژیان لای هه‌ر تاكێك ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌م راستینهیهش ده‌مانباته‌وه لای ئه‌رستۆ”ژیانێكی ئهزمووننهكراو، شایه‌نی ژیانكردن نیه.” كه‌واته ئه‌وه‌ی بیه‌وێ راستینه‌یی ئه‌زموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌لمێنێ و بچه‌سپێنێ، نابێ ئازادی ژیانكردنی ئه‌وانی دی سنوردار بكات، نابی به‌هاكانی ئازادی له‌بۆته‌ی هیچ میزاج و مهرامێكدا قانگ بدات، لای هه‌مووان ئاشكرایه حه‌قیقه‌ت جگه له‌ساغكردنه‌وه‌ی چه‌وتی مانایه‌كی تری نیه، به‌ڵام ئازادیش له‌ئارایه نه‌بی وه‌ها ساغكردنهوهیهك بۆ هیچ كه‌س و ده‌سه‌ڵاتێك له‌بازاری سات و سه‌ودای میزاج و میراتیدا جگه له‌پووچی خۆ هیچ مانایه‌كی تری نابێ، به‌نمونه ئه‌گه‌ر ئازادی به‌ته‌نها هه‌ر بریتیبێت له‌هه‌ڵبژاردن، هه‌بوونی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و هه‌نێ شتی تر، به‌تێگه‌یشتنی ئه‌ز چبههایهكی گرینگی نابێت، ئه‌وه‌تا لهوڵاتانێكی ته‌واو تۆتالیتاری وه‌ك ئێران، توركیا، سوریا و …تاد..ده‌یه‌ها جۆره هه‌ڵبژاردن، رۆژنامه‌و میدیاش هه‌یه، كه‌چی رۆژانه‌یش سته‌مكاری و نرخداركردنی ئازادی له‌هه‌ڵكشاندایه!، ئازادی ئه‌وكاته ده‌بێته هۆكارێكی كاریگهرو به‌های خۆی ده‌بێ له‌پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌دا، وڵات خاوه‌ن دامه‌زراوه‌گه‌لی گرنگی تایبه‌ت بهزامنكردنی مافه‌كانی تاك و كۆ بێت، ئه‌وكاته به‌هاكانی ئازادی له‌خه‌م ده‌ره‌خسێن، ده‌ستورێكی دور له‌عه‌قڵیه‌تی بۆماوهیخواز چه‌سپاو بێت و دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیش وجودی هه‌بێت، یانی ژیان به‌سیسته‌م رێكخرابێ، جان لۆك ده‌ڵێ”له‌هه‌ر شوێنێك یاسا نه‌بوو، ئازادیش نیه” لێره‌وه‌یه له‌وجودی وه‌ها سیسته‌م و یاسایهكهوهیه هه‌ڵبژاردن، میدیا‌و ناوه‌نده رۆشنبیری و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌مانا ده‌بن و، نه‌ك هه‌ر ته‌نها ئه‌وسا ده‌توانن رۆڵ له‌چه‌سپاندنی ئه‌و به‌هایانه‌دا ببینن و چاودێری دامه‌زراوه حكومی و ئه‌هلیه‌كانیش بكه‌ن، به‌ڵكو له‌جێی هه‌ژموونی حزبۆكراتی له‌قاڵبدراو ئه‌وان ده‌بنه پردی په‌یوه‌ندی راستینه‌یی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتیش، له‌سه‌روی ئه‌مانه‌یشه‌وه ئه‌وه‌ی كه رۆڵی هه‌ره گرینگ له‌چه‌سپاندنی به‌هاكانی ئازادی‌دا ده‌گێڕێ ئازاد بوونی تاكه له‌ناو خۆیدا، تاك لای ئێمه به‌ر له‌وه‌ی له‌و پێناوه‌دا په‌لوپۆ باوێ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ژینگه‌كه‌ی، ده‌بێ خۆی لهنهرێت و كاریگه‌رییه بۆماوه‌ییه‌كان پاكبكاته‌وه، چونكێ مرۆڤ به‌سروشت ئازاده‌و ده‌بێ بگه‌رێته‌وه ئه‌صڵی مرۆڤبوونی خۆی، هیچ ئازادیخوازێكی به‌مانا ناتوانێ بڕوا به‌و وههم و خورافیات بهێنن.
كوردژین/ ئێمه پێمان وایه نوسه‌ر ده‌بێ دور لهفهرزیاتی دینی و ئایدیۆلۆژی تایبه‌تی خۆی بنوسێ، ئه‌وسا ده‌بێته گه‌یه‌نه‌رێكی سه‌ر ڕاست، به‌رێزتان تا چه‌ند له‌گه‌ل ئه‌م بۆچوونه‌ن ؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: بۆ نوسه‌ر یا بۆ هه‌ر كه‌سێكی كارتێنهكراو، موژده به‌خشترین رێگه بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌و هێنانه‌دی وهدینههاتووهكان بێگومان هه‌ڵێنجانی دیدگه فراوانه‌كان و، خستنه روی ئه‌مانه، به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ هیچ كه‌سێك یاساغ نیه هه‌ڵگری هه‌ر چه‌شنه بیروباوه‌رێكی ئاسمانی و رێسمانیبێ، لێ ئیشی نوسه‌ری راسته‌قینه وێرای سامانی مه‌عریفی، به‌ده‌ستهێنانی تێگه‌یشتنی به‌ربڵاویشه له‌ریزبه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه سیسته‌مێكی پلانرێژكراو په‌یمانی هێنانه‌دی ده‌دات، چونكه كاتێك نوسین، ره‌خنه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی هزری و روانهگهیی بایه‌خێكی نامێنێ كه تواناكانی بیركردنه‌وه‌و گه‌ڕان به‌ناو پێگه نوێیه‌كاندا بۆ ئه‌زموونكردنی دیدگه جیاكان له‌ده‌ست بدات، به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وكاته بایه‌خیان نامێنێ كه لهدهروازهیهكهوه بۆ ژیان، بۆ شرۆڤه‌كردنی دیارده‌و ده‌ركه‌وته‌كان بڕوانێ، چونكێ ناتوانێ ئه‌و كاریگه‌رییه بخاته‌وه‌و خه‌ڵكی بهێنێته ماڵی حه‌قیقه‌ت، جێی داخه زۆرینه‌ی نوسه‌رو رۆشنبیرانی له‌مه‌ڕ ئێمه نه‌مانتوانیووه له‌و دۆخه بپه‌ڕینه‌وه، هۆكاره‌كه‌یش مه‌علومه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌موومان به‌رهه‌می ئه‌و ژینگه كه‌لتوری و سیاسیه‌ن كه هه‌یه، یانی چه‌ن هیزو حزب و هێڵی سیاسی هه‌ن، ئه‌وه‌نده‌یش نه‌وعیه‌تی نوسه‌رو رۆشنبیر هه‌ن، به‌و مانایه‌ی هیزی نوسین و رۆشنبیری ئێمه ده‌رهاویشته‌یه‌كی سنورداری ئایدیۆلۆژین و، دنیا بینییه‌كی چۆنایه‌تی لهزهنیهتی ئێمه‌دا هێشتا غایبه‌و نه‌بووه به به‌ردی بناغه‌ی وه‌رگرتن و ده‌رهاویشته‌ی گوتارمان، نه‌مانتوانییوه له‌نێوان هه‌ژموونی ئایدیۆلۆژی و باودا روانگه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵێنجین و كۆمه‌ڵگه له‌و دۆخه وه‌ستاوه‌دا بجوڵێنین، نوسه‌رو رۆشنبیرمان هه‌یه هیچ شتێك نیه بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ره‌خنه لێگرتنی، یانی ئامانجێكی نیه جگه لهروخاندن، له‌ئازاری زاماربوونی جه‌سته یا هزرو رۆحیه‌تی خۆی بێپه‌روا كاری ئه‌و بووه‌ته په‌لامارو سێره گرتن، هه‌یشمانه نه‌ك هه‌ر ده‌رباره‌و سازش له‌سه‌ر هه‌موو به‌هایه‌كی ئاكاری و حه‌قیقه‌ت وێژی ده‌كات، كاتێك ده‌نوسێ یا قسه ده‌هێنێته سه‌ر بابه‌تێك وه‌ك ئه‌وه وایه باپیره گهورهیبێ و بیه‌وێ قسه بكات، یانی ئه‌وه‌نده ته‌شریفاتی ده‌رداوێ و ره‌فتار ده‌كات. به‌ڵێ جیهانبینییه‌كی وه‌ها لای نوسه‌ر بێگومان ژینگه‌یه‌ك ده‌خوڵقێنێ به‌ر له‌هه‌ر كه‌سێك خودی خۆی نه‌توانێ وه‌ك خۆی بیر بكاته‌وه‌و بنوسێ و هه‌ناسه بدات، بۆیه به‌تێگه‌یشتنی من چیتر پرسیاری گرنگ با ئه‌وه نه‌بێ نوسه‌رو رۆشنبیره‌كانمان كێن و ده‌بێ چی و چۆنبن، چونكه هێشتا نوسه‌رو رۆشنبیرانێكی به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ ده‌ستناكه‌ون كهوتبێتینه ده‌ره‌وه‌ی ئینتاجی حزب و ئایدیۆبۆژیای رووت، ئه‌م ده‌ربرینه ره‌نگه بهزۆرێكمان قوتنهچێ و، بۆ ئێمه‌یش گرانبكهوێتهوه، لێ ئه‌وه حه‌قیقه‌تێكی نكۆڵی هه‌ڵنه‌گره‌و، نامه‌وێ ناسنامه‌ی چكهسیش ته‌موومژاوی بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانیه پێمبڵی تا پێتبڵێم، له‌وڵاتی ئێمه‌دا حزبه‌كانی له‌مه‌ڕ خۆمان و ئایدیۆلۆژیا رۆڵێكی باشیان لهگهورهكردن و پێگه‌یاندنی نوسه‌رو رۆشنبیر‌و نوخبه‌دا بینی، لێ ئه‌وه‌ی كه خراپه ئه‌وه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی روت و حزبی ده‌ستیان به‌سه‌ر توانستهكانماندا گرتووه، ئه‌مه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ژینگه‌یی و ناوچه‌ییه، به‌لام ئێستا له‌ته‌واوی وڵاتانی ستهمكارو بهسیستهمكراوی ده‌وروبه‌ریشدا بۆ داماڵینی بۆگه‌نی له‌ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه، بازاڕ بازاری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكییه، به‌نمونه له‌وڵاتێكی وه‌ك ئێران و توركیادا ئه‌م هه‌ژموونه ئێستا پتر له‌هه‌ر كات خه‌ڵكی هێناوه‌ته سه‌رجاده‌و، بهئاشكرایش گوزارشت له بیروڕای خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌م سه‌رده‌مه‌دا باشترین و موژده به‌خشترین ئه‌و گه‌یه‌نه‌ره‌یه كه ئێوه پرسیاری ده‌رباره ده‌كه‌ن.
كوردژین/ زۆر جار میدیای ئه‌لیكترۆنی به‌شێواندنی راستیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌رێزتان قسه‌یه‌كتان سه‌باره‌ت به‌و باسه هه‌یه؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌مه شێوه پرسیاركردنێكی زۆر شمولییه، به‌ڵێ ئێمه میدیاكارین، لی خۆتان ئه‌زانن دنیایی میدیاش هه‌میشه ئه‌و دنیا بێغه‌وش و دور له‌كه‌م و كورتییه نیه چه‌پ و راست پێمان وابێ دروست ته‌خشان و په‌خشانی خۆی ده‌كات، هێنده هه‌یه میدیایی ئه‌لكترۆنی لای ئێمه هێشتا دیارده‌یه‌كی نوێیه‌و، سنورداركردنیشی له‌ئێستادا مه‌حاڵه، ئه‌مه‌یش به‌عه‌قلیه‌تی سنورداردا قوتناچێ، به‌و مانایه‌ی ئه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دنیایه‌كی كراوه تره‌و هه‌یشه ده‌قی به‌شێوه ژیانێكردنێكهوه گرتووه ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی دنیابینی ته‌شریفاتی، به‌شێوێنه‌ری ئاكاری ئه‌ژماری ده‌كات. ئه‌گینا له‌راستیدا ئه‌وه‌ی بوغز‌و دزیوییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌به‌خشێته‌وه له‌نێت، له‌كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ر بن‌میچ و دیوارێك، دورن له ئه‌هلی قه‌ڵه‌م و میدیاكار، به‌ڵكو جانهوهرگهلێكی ترن بۆیانبكرێ رێگه نادان نه‌ك مرۆڤه‌كان به‌ڵكو هیچ شتێكمان بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی دنیابینی خۆیان، چونكێ یه‌قینیان وایه جه‌مسه‌ری ئازادی، دیموكراسی و، ژیانكردنێكی به‌مانا هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌په‌یام و ته‌بلیغاتی ئه‌واندا رهنگرێژو شتڵكراوه، ئه‌گه‌ر نا باوه‌ڕناكه‌م نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسێكی پیشه‌گه‌ر هه‌بێ حه‌ز بكا یا رێگه به‌خۆی بدات ناشرینی ببه‌شێته‌وه.
براینه خۆتان ئه‌زانن له‌وه‌ته‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌یه زۆرینه هه‌میشه ژێرده‌سته‌ی كه‌مینه بووه، كه‌چی به‌رده‌وامیش بوونه‌ته مایه‌ی سه‌ركوتكردنی به‌هه‌زاره‌ها له‌هاوه‌ڵه‌كانی خۆیان، ماڵپه‌ر یا میدیا‌و بابایه‌كی رۆژنامه‌گه‌ر كه دێ ئه‌م دۆخه شرۆڤه‌و ره‌خنه دهكاو ده‌یگوازێته‌وه پێشچاوان خۆ له‌هیچ سات و سه‌رده‌مێكا نه‌هاتووه بۆ ئه‌مه بنوسێ و بڵاوبكاته‌وه خۆی ببێته كار به‌ده‌ست، به‌ڵام كاتێك وه‌ها راستوێژییهك نه‌توانرێ به‌ورده‌كارییه‌وه بخاته سه‌ر روپه‌ری رۆژنامه‌یه‌ك و لهناچارییا بێیت له‌میدیایی ئهلكترۆنییا ئه‌وه بوروژێنیت و، نهیشپرسی پیاوانی خاوه‌ن پێگه‌ی باڵا بۆچی ملكه‌چی ئه‌م جۆره لهسوكایهتكردنهن، ئایا ره‌وایه؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه تۆمهتهو شتێكی زانراو نییه كاربه‌ده‌ستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی راسته خاوه‌ن مقاماتن لێ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مرۆڤه ئاساییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه خۆ پایه نزمترن له‌روی توانا‌و چاكه‌وه، ئه‌ی باشه ئه‌م هه‌موو خۆ به‌زۆر زانینه؟، ئه‌ی ئه‌م هه‌موو پاوانخوازییه؟، ئه‌ی ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵی و بێنه‌زمییه، ….تاد.. سوكایه‌تیكردن نیه به‌كه‌سێتی هاوهڵو هاونیشتیمانیه‌كانی خۆیان، سوكایه‌تیكردن نیه به‌هزرو به‌وتنی هه‌مووان؟! بۆیه ئه‌مه سه‌رو تر له‌وه‌ی ئێوه لهپرسیارهكهتانه ناودێرتان كردوه، ململانێیه‌كی قوڵه‌و ره‌گی له‌مناڵدانی نهرێتایه، میدیایه‌كیش پیاوانی نه‌رێتی، ده‌سه‌ڵاتێكی سووننه‌تی توڕه نه‌كا، كه‌ی میدیایه، چاره‌سه‌ریش خۆ دواجار هه‌ر ده‌بێ بگاته مه‌نزڵی یه‌كلابوونه‌وه له‌ماڵی یه‌كتر قبوڵكردن و لێكتێگه‌یشتن، ئاشكرایه جیاوازییه‌كان خه‌ریگه ده‌گه‌نه سه‌روی له‌به‌رچاونه‌گرتنی پیرۆزهییهكان، شۆرش و حكومرانێتیهك به‌نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه چی ئینتاجهكهی لهكهشكلانی فه‌له‌ك دانه‌به‌زێ؟!، خۆ ئه‌گه‌ر نا و، راستیتان ده‌وێ، وێبساتی وه‌ها هه‌یه وه‌ك ته‌والێت بووه‌ته شوێنی خۆ خاڵیكردنه‌وه له‌پیسایی!.. كێیان بووێ بێپه‌روا ببورن گه‌ر بڵێم حیزو دزیشی ده‌كه‌ن! ئا ئه‌مه‌یه ئه‌وپه‌ری داروخانی ئاكاری، وا چاكه زیاتر درێژه به‌م باسه نه‌ده‌م و، زیاتر ده‌رئه‌نجامێكی ئاشكرا بچه‌سپێنم، بۆیه به‌كوردی و به‌كورتی میدیایه‌كی ته‌ندروست جا هه‌ر چه‌شنێ بێت، سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌بێ لهكانیلهی پیاده‌كردنی عه‌قڵیه‌ت و سیاسه‌تێكی كراوه‌ی ته‌ندروسته‌وه بڕژێته ناو جومگه‌كانی بون، هه‌ر ئه‌و كاته‌یش مرۆڤایه‌تییه‌كی دانا تر‌و پڕ چاكهترمان وه‌چنگ ده‌كه‌وێ.
كوردژین/ تۆ وه‌ك نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسێك چه‌ندین ساڵه له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری كار ده‌كه‌یت، چۆن له‌و ڕه‌وشه ده‌ڕوانی، پێت وا نیه ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ئیستا رێگره له‌به‌رده‌م ئازادی خه‌ونه‌كانی مرۆڤی كورد؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌تانه‌وه هه‌یه له‌وڵامی پرسیاری پێشوودا پێموایه ئه‌گه‌ر كهمیشبێ شتێكمان سه‌باره‌ت به‌و باسه ئاماژه كرد، ئێمه‌ی كورد راسته وه‌ك مێژوو 100 و قسوور ساڵه شتێكمان هه‌یه ناومان ناوه میژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، به‌ڵام له‌راستیدا وه‌ك ئه‌زموون نه‌ك هه‌ر خاوه‌ن ئه‌و ئه‌زموونه نین بگره زۆریش سه‌ره‌تاین و، هێشتا دنیابینی ئێمه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه سه‌باره‌ت به‌و باسه له‌خه‌م نهڕخسیووه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی شیاوی كاری رۆژنامه‌وانیه نه‌كه‌وتوینه‌ته سه‌ر پێ و پێگه‌ی متمانه‌پێكراوی خۆی، هه‌روه‌ك چۆن نهكۆمهڵگهیش به‌گشت پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تی و جیاكانی ترییه‌وه تێگه‌یشتنی بابه‌تی بۆ جموجۆڵی میدیا هه‌یه، ئه‌ز ئه‌م جیهانه‌م خۆش ده‌وێ، به‌خاتری هیچ شتێك نامه‌وێ تهمومژاویبكهم به‌ڵام ئه‌وه حه‌قیقه‌ته، با رونیبكهمهوه، به‌درێژایی سه‌د ساڵی رابردو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌م ناوچه‌یه‌دا كاری ئه‌و به‌ته‌نها هه‌ر جوڵه نه‌بووه له‌كایه‌ی سیاسی‌دا، به‌ڵكو هه‌ر جاره‌و به‌چه‌شنێ، هاتووه ره‌نگڕێژی ژیانكردنی خه‌ڵكی كردوه‌و خستوویه‌ته ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر وایكردوه ده‌خاله‌ت بكات بگره ده‌ستی بۆ ده‌رونی تاكه‌كانیش بردووه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین تاك و هاوڵاتی له‌مه‌ڕ ئێمه چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی سایكۆلۆژیی‌و عه‌قڵیی هاوبه‌ش رایگرتووین، به‌نموونه گوێڕایهڵیو ملكهچییو په‌سه‌ندكردنی رۆتینی ژیان، نه‌بوونی ههڵوێستو پشتبه‌ستن به‌ده‌سه‌ڵات، خۆپارێزی، دژایهتییكردنی هه‌موو جۆره هه‌وڵێكی نوێبوونه‌وه‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، یانی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه تا هاتووه توانسته‌كانی به‌فیرۆ داوین، نه‌توانراوه هیچ شتێك وه‌ك ئه‌وه‌ی شیاوه ئهزموونبكرێ، ئه‌مه بۆ بواری رۆژنامه‌گه‌ریش زۆرتر له‌بواره‌كانی ترا راستی تیادایه، تۆ ببینه له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا چه‌نجار ململانێ سیاسیه‌كان گۆرانیان به‌سه‌را هاتبێت ئه‌وه‌نه‌یش بواری رۆژنامه‌گه‌ری گۆرانی به‌سه‌را هاتووه، چه‌ن داهاتی حزب به‌ره‌و سه‌ر رۆیشتبێت ئه‌وانه‌یش رۆژنامه‌گه‌ری ئاڵوو واڵای پۆشیووه، به‌مانایه‌كی تر دوای ئه‌وه‌ی ململانێ سیاسیه‌كان لهماملانێی خۆێناوییه‌وه به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه چوون و سیمایه‌كی تریان وه‌رگرت، حزب بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌لاداخستنی ململانێ كۆنینه‌كان ته‌نها شوێنی جهنگینهكانی گۆری، ملی میدیای راكێشایه ئه‌و بواره‌وه، به‌ناوی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی بازارێكی تری ساغكردنه‌وه‌ی تهبلیغاتهكانی خوڵقاند، پێبهپێش ئه‌مانی له‌رووی چه‌ندایه‌تییه‌وه زیاد كردن، لهمانگانهوه كردنی به‌دوو هه‌فته جارێك له‌ویشه‌وه كردنی بهههفتانهو له‌ره‌ش و سپیشه‌وه كردنی به‌ره‌نگدار، هه‌ر به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستاوه له‌ویشه‌وه چه‌نجار قۆناغی ململانێكان گۆرانیان به‌سه‌را هاتبێت ئه‌وه‌نه‌یش ستافی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و میدیاكاران له‌و ناوه‌دا گۆردراون، له‌ئێستایشدا من پێم وایه چهنجۆر ململانێی سیاسی هه‌ن ئه‌وه‌نه‌یش رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ئه‌و شتانه‌مان هه‌یه كه ناومان ناوه پرۆسه‌ی و پرسی رۆژنامه‌گه‌ری..
كوردژین/ ئایا ئێمه بووینه‌ته خاوه‌ن ئۆپۆزسیۆنێك؟، پێت وانیه ئه‌م بابه‌ته هێشتا له‌ژێر پرسیاردا مابێ؟، هۆكار چییه 20 ساڵی رابردومان لهبۆشاییهكی ئاوادا به‌رێكرد؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئۆپۆزسیۆن به‌ر له‌وه‌ی دروشمگه‌ل و به‌ڵێنی قه‌به بێت، پرۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی ته‌واوكارییه له‌ته‌واوی بواره‌كانی چاكسازیی سیاسیی، هه‌مواركردنی یاسایی، بوژانه‌وه‌ی ئابوریی و، به‌دامه‌زراوه‌یی بوونی كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام خۆ ئێمه‌یه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستاندا هێشتان خاوه‌نی ده‌ستورێكی په‌سه‌ندكراو نین، یانی شتێك لهئارایا نیه تا ده‌سه‌ڵاته جیاكانی یاسایی، دادوه‌ریی، جێبه‌جێكردن و پاراستنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ریه‌ك له‌مانه بپارێزێت، به‌م عیباره‌ته نه‌ك هه‌ر ئۆپۆزسیۆنێكی به‌مانا له ئارادا نییه، بۆ خودی ده‌سه‌ڵات باسی دیموكراسیه‌تێكی ئاوا مه‌زه‌نده‌كراو دروشمێكی بێمانایه، به‌و مانایه‌ی نه‌ك هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و ئۆپۆوسیۆنه مه‌ده‌نی و مۆدێرننین هێشتا ده‌سه‌ڵاتیش نه‌یتوانیووه خۆی له‌ژێر پرسیار باوێته ده‌ره‌وه، هه‌ڵبه‌ته ماده‌م به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مه شتێكی ئاساییه‌و، ئێمه نابێ بهرهشبینییهوه له‌و بۆشاییه فراوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و بوون و نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن بروانین، چونكێ له‌هیچ سات و زه‌مه‌نێكدا هه‌رگیز ره‌نگه ئه‌وه رونه‌دات ده‌سه‌ڵات یان ئۆپۆزسیۆنێكی بێكهموكورت به مانا بێ، ئه‌وه‌یش به‌و مانایه نیه چ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و چ ئۆپۆزسیۆن دور له‌پرۆگرام و، رێنامه‌ی لۆژیكی هێڵه بنچینه‌یی و هه‌نوكه‌ییه‌كانی كار كردنیان بۆ هه‌تا سه‌ر دیار نه‌بێت، ده‌سه‌ڵات چه‌ن له‌سه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزارو شه‌فاف بێ، ئاوایش ئۆپۆوسیۆن له‌سه‌ریه‌تی رێزگرتن له‌یاساو سه‌روه‌ریی گهلو وڵات له‌ئه‌ركه بنه‌ره‌تیه‌كانی بێ و مهدهنییانهیش ره‌فتار بكا‌و، راشكاوانهیش واته دور لهمههامی تایبه‌ت راستییه‌كان بگه‌یه‌نێته دامه‌زراوه‌كان و خه‌ڵك، من پێم وایه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خۆ بهدیموكراس ناودێركردو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌بێت قبوڵی بێت ئۆپۆزسیۆنی هه‌بێت، لێ وجودی ئاوا ده‌سه‌ڵات و بوونی ئۆپۆزسیۆنێك ته‌نها ده‌بی به‌یاسا رێكبخرابێ و، ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستوردا چه‌سپا بن و جیاكرابێتنهوه.
كوردژین/ توركیا زیاد له‌هه‌ر كاتێك ئێستا سه‌رگه‌رمی چڕكردنه‌وه‌ی توانستهكانیهتی بۆ لێدانی كورده‌كانی باكور، پیتان وا نیه گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێووشوێنانه نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ر به‌ڵكو حكومه‌تی كوردستانیش بخاته ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌وه؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: به‌ڵێ بارودۆخه‌كه تا دێ رو لهگرژییه، به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ئێستادا زۆرینه‌ی توركه‌كان به‌گومانه‌وه له‌به‌رده‌وامی به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئه‌و ملیۆنان كورده‌ی باكور ده‌ڕوانن، ده‌گوترێ ئه‌م باس و خواسانه رۆژ له‌دوای رۆژ به‌تایبه‌ت له نێت روو لهههڵكشانن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌یشن هێشتا بانگه‌شه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ دیالۆگ و چاره‌ی ئاشتیانه ده‌كه‌ن، دهیشگوترێ ده‌زگه هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌و وڵاته گقتوگۆی ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌سپێكردووه، قهرایلانیش له‌دواین لێدوانیا پێشنیاری ئاگربه‌ستی دولایه‌نی راگه‌یاند، لێ به‌عه‌قڵی كه‌سدا ناچێ حكومه‌تی ئێستای توركیا له‌وه‌ها دۆخێك‌دا كه‌به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌چێ، هیچ كام له‌و رێگه چارانه له‌گه‌ڵ لایه‌نێك بگرێته به‌ر كه ده‌ستوری وڵاته‌كه‌ی به‌تیرۆریستیان ده‌زانێ، به‌ڵام بێگومان ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی لهبهلاوهنانی ریفۆرم بۆ شه‌ڕ، ته‌نیا ده‌ستی شهڕخوازانێك بۆ هه‌یمه‌نه‌كردن به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه به‌هێز ده‌كه‌ن كه له‌ناو سوپادان، ئه‌مه‌یش جگه له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌قه‌یرانه‌وه به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانێكی تر ده‌بات، ئاسایشی ده‌رودراوسێ و ناوچه‌كه‌یش به‌گشتی ده‌خاته ژێر پرسیار‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌وه، حكومه‌تی كوردستان، ئه‌م هه‌رێمه چۆن و به‌چ شێوازێكی سیاسی و دیبلۆماسی له‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیانه ده‌پارێزێ، له‌حه‌قیقه‌تا هه‌روا ساده‌و ئاسان نییه، چۆنكێ چۆن ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی دو رێگه چاره به‌نمونه ریفۆرم و شه‌ڕ، ئاواش ئه‌وكاته حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له‌دو رێگه چاره، ئه‌وانیش پشتكردنه توركیا‌و، پشتیوانیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان یا ئه‌وه‌تا به پێچه‌وانه‌وه، دیاره‌و ئاشكرایه نه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌ڕی توركیا بكا كه پێشیناكرێ و، نه كه‌سیشمان خوازیاری ئه‌وه‌ین جارێكی دی كورد به‌ده‌ستی كورد بكوژێ و ببینه به‌شێك لهتهواوكاری پیلانی داگیركاران. ره‌نگه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌نجامدانی هه‌رچی زووی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ی بریاره له‌هه‌ولێر ببه‌سترێ، بۆ زیاتر بهنێونهتهوهییكردنی كێشه سهرانسهرییهكهی كورد‌و، دروستكردنی رایگشتی له‌هه‌ر رێگه چاره‌یه‌كی دی بۆ به‌رپێگرتنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر دۆزه‌كه‌ی باشتر‌و بهنهخشتر بێت.
كوردژین/ له‌مه‌ودای كاری نووسین و رۆژنامهوانیتدا وا رێككه‌وتووه له‌دادگا سكالاتان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ههههه..به‌ڵێ! زۆرجاران ئه‌وه رویداوه، لێ راشكاوانهیش ده‌ڵێم دواجار ئه‌ستۆپاكی ئێمه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، سكاڵاكان بێبنه‌ما ده‌رچوون، ده‌توانم بڵێم دوجار غه‌درێكی زۆر له‌خۆم و لههاورێكانیشم كراوه، جارێك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌فته‌نامه‌ی”ده‌روازه‌یه‌كی تر” جارێكیش له‌لایه‌ن به‌رێزێك كه برای مه‌لا كرێكار بوو، له‌سه‌ر ئه‌م دوو داوایانه زۆرمان پێكرا، وه‌ختێكی زۆریان بردین، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م بێنهوبهردهیهش لهنالهباری یاسای سزاكانی عیراقییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، به‌داخه‌وه تا ده‌گه‌یته ئه‌نجام، رۆتین ده‌تكوژێ!..
كوردژین/ چرا تی ڤی لای به‌رێزتان چ ده‌گه‌یه‌نێت؟ كه ئازادانه بیروراكانتان تیا ده‌نوسن بگره لهمالپهرهكان و رۆژنامه‌كانی تریش كاره‌كانی به‌رێزتان ده‌بینرێن ئه‌م شوێنانه بۆ تۆ چی ئه‌گه‌ینن؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: تاریكی هه‌موو دنیا، روناكی چراتێڤێ ناشارێته‌وه!، چراتێڤێ پێگه‌ی هونه‌رمه‌ندان و، داهێنه‌رانی بواره جیاكانی تره، ئومێده‌وارم به‌هاوكاری هاورێكانی ستاف، له‌سه‌روشیانه‌وه كاك ئازاد‌و ته‌واوی ئه‌و ئازیزانه‌ی خۆبه‌خشانه وه‌ك هه‌موو لایه‌ك، ئه‌وه‌ی له‌هه‌گبه‌دایه بۆ پێشخستنی چراتێڤی بیخه‌ینه واری جێبه‌جێبوونه‌وه، رێگه‌م پێبده‌ن به‌ناوی چراتێڤێ سڵاو‌و ماندونه‌بوونی له‌ستاف و هاوكارانمان بكه‌م. بێگومان نهچراو نهماڵپهره ئازیزه‌كانی تر خاڵینین له‌سه‌رنج و كهمووكورتی، ئه‌ز رۆژ نیه جارێك سه‌ر به‌و ماڵانه‌دا نه‌كه‌م، پێم وایه دواجار ئه‌مانیش به‌شێكی هه‌ره گرینگن له پرۆسه‌ی ته‌واوكاری، كه كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ژیانه.
كوردژین/ ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوس نه‌بوویتایه، حه‌زت به چ بوارێك ده‌كرد؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ره‌نگه ئه‌وه‌ی به‌پیشه نووسه‌ر یا رۆژنامه‌نووس نه‌بێ، راست ده‌رنه‌چێ به‌وه ناودێر بكرێ، زه‌مه‌نێكی درێژه له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌م، به‌وه‌یش شادومان و شانازی ده‌كه‌م، لێ له‌راستیدا ژیانكردن یا نازانم ناوی بنێمچی لێنهگهرا وه‌ك پیشه‌گه‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه به‌ده‌ستبهێنم، ئه‌ز مناڵیم هه‌روه‌ك چۆن تا ئێستایش ژیانكردنێكی زۆر تراژیدییه، به‌ڵام له‌دڵه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وسایش و ئێستایش به‌ئاواته‌وه بووم هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبیژی سه‌ركه‌وتوو بووام و چییه‌كی ترم نه‌باو نه‌زانیبووایه.
كوردژین/ چۆن له‌زۆری بۆری رۆژنامه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌ڕوانی؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: چه‌ندایه‌تیش له‌بواری راگه‌یاندندا ئه‌وه‌نده‌ی چۆنایه‌تی بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، لێ ده‌بێ ئامانج رونبێ، پیشه‌گه‌ر بن، دواجار ببنه دامه‌زراوه‌ی به‌نه‌خش، له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌موو شه‌قامێ رۆژنامه‌و پێگه‌ی ئهلكتۆنی خۆی هه‌یه. ئه‌مانه‌ی لای ئێمه له‌ژماره‌دا راسته زۆرن، به‌ڵام هه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دان هێشتان له‌دوان هه‌وراز تر ههڵنهكشاون، ده‌ڵێن ئه‌م دوانه‌یش له‌بنه‌ره‌تا ده‌رهاویشته‌ی ره‌گه‌زێكن و مهیڵكی تر ده‌یانداتێ و پێیشیان ده‌رداوێ!..ئه‌مانه هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر هیچ دیارده‌و ده‌ركه‌وتێكی جیا خاڵێكی هاوبه‌ش كۆینهكردونهوه كه راگه‌یاندنه، ئه‌گه‌ر به‌شێك شتێكی دركاندبێ ئه‌وا حازر به‌ده‌ست به‌شه‌كه‌ی تر له‌ئه‌وپه‌ری بێپه‌روایی به‌رپه‌رچییان داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش شوێنه‌واری زۆر خراپی به‌سه‌ر ره‌وشی ژیان و كۆمهلگهوه جێهێشتووه‌و خه‌ریكه تاكی كوردی ده‌گه‌یه‌نه‌ته قه‌ناعه‌تێك كه‌س متمانه‌ی به كه‌س نه‌مێنی، مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م لا رێبوونهیش چییه‌كی كه‌متر نیه له‌تاڵاوی بێنه‌زمی كارگێری، سیاسی،…تاد، من پێم وایه بواره‌كانی میدیاش به‌گشتی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا وه‌ك كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كان ده‌ستیان هه‌یه له‌شكانی په‌نجه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا.
كوردژین/ دور له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌خوازی چیتر بكه‌یت؟، ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌باره‌یه‌وه بۆمان بدوێیت..
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌زموونی دهیانساڵهم له‌بواره‌كانی راگه‌یاندن و، كاركردن له‌ناو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییا پێم ئه‌ڵێ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی رۆناكبیری به‌مانای وشه مۆدێرن بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرسه‌كانی كه‌لتور، تاك، جێندهرو، …تاد بكه‌مه هه‌ڵبژارده‌ی دواهه‌مین كار له‌قه‌ڵادزێ، ئه‌گه‌رچی وه‌ها ناوه‌ندێكی لخوپۆداری فه‌ره ره‌هه‌ند بۆ ئه‌و شاره له‌ئێستادا سه‌روتره له ئاوی حه‌یات!، لێ ئه‌مه چۆن له‌خه‌م ده‌ره‌خسێ بابه‌تێكی تره.
كوردژین/ رات به‌رامبه‌ر به‌مالپه‌ری كوردژین ؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ماڵپه‌رێكی ره‌نگین، ماڵێكی گه‌نجانه‌و، چالاك..لێ سه‌رنج خاڵی نیه. ئه‌گه‌ر پێویستیكرد ده‌توانم رونكردنه‌وه‌ی زیاترتان بده‌مێ.
كوردژین/ دوور له‌بواره‌كه‌ی خۆت پێناسه‌ت بۆ ئه‌مانه چییه؟
_ دایك: تامی ئه‌به‌دییه‌ت!..
_ نیشتیمان: له‌یه‌ك ده‌چین!، هه‌ردوكمان بێشووناسین!..
_ خۆشه‌ویستی: ژیان..
_ تاراوگه: تامی مردن!..
كوردژین/ له‌كۆتایدا زۆر سوپاسی به‌رێتان ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیمانه‌یه، ئه‌گه‌ر شتێكت مابێت و نه‌ت وتبێت دوا په‌یڤت چیه بۆ ئێمه‌و خوێنه‌ری ئازیز..
ئه‌رسه‌لان مه‌خمود: هیزه سیاسیه‌كانی كوردستان، له‌دوای به‌هاری ئازادی1991 له‌جێی كاركردن له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی كه‌سێتی تاكی كورد له‌م هه‌رێمه‌دا هاتن په‌رله‌مان و حكومه‌تیان دامه‌زراند، ئه‌مه‌یش بازدانێكی خێرا‌و بهسهروشت هه‌ڵه بوو، دواجار نه‌مانتوانی له‌ژێر هه‌ژموونی ماملانێ بۆماوه‌ییه‌كان خۆمان رابگرین و جه‌نگی ناوخۆ هه‌ڵگیرسا، زیانێكی مرۆیی زۆرمان به‌ركه‌وت، سامانێكی زۆر به‌فیرۆ چوو، كۆمه‌ڵگه له‌دۆخێكدا وه‌ستا، لێ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ركات زیاتر فه‌رامۆشی دوتوێی ئه‌و خه‌مساردیانه ده‌كرێ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه، به‌قسه‌ی فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ ((كانت)) “مرۆڤ ته‌نها به‌هۆی په‌روه‌رده‌وه ببێته مرۆڤێكی ڕاسته‌قینه”، بێشك په‌روه‌رده‌ی ئێمه هێشتا نه‌یتوانیووه ئه‌و ڕۆڵی هه‌بێت له‌دروستكردنی مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌دا، ئه‌مه‌یش خراپترین ئه‌و حاله‌ته‌یه مانه‌وه‌ی وه‌ها ژینگه‌یه‌ك درێژ ده‌كاته‌وه‌و، ئایندهی نه‌وه‌كانی ئه‌مرۆش به‌قه‌ده‌ر ده‌سپێری. زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌یش، سه‌ركه‌وتووبن.
پرۆفایل:
ئه‌رسه‌لان مه‌خمود، له‌دایكبووی ساڵی”1974″ـی گوندی “نوره‌دین”ی سه‌ر به‌قه‌زای پشده‌ر”قه‌ڵادزی”یه و، دوای”1991″ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، وه‌ك شاره‌زاو هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری ناو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ركه‌وتووه، له‌ساڵی”1996″وه، یه‌كێكه له‌نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسه دیاره‌كانه، ئه‌و له‌و بواره‌دا ماوه‌یه‌ك سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری”هه‌ژی” و پاشان به‌رێوه‌به‌ری نوسین له‌رۆژنامه‌ی”پرووشه”و ماوه‌یه‌كیش سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی”روماڵ” و رۆژانێكیش یه‌ك له هاوكاره چالاكه‌كانی رۆژنامه‌ی”هه‌ولێر”و چه‌ن گۆڤارێكی تر بووه.
سه‌رچاوه: تۆمارێكی تایبه‌ت بۆ كوردیپێدیا
سازدانی دیمانه // سیروان واحد