
مه‌به‌ستی توركمان و عه‌ره‌ب له دواخستنی سه‌رژمێری له كه‌ركوكدا
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه توركمانه‌كانی سه‌ر به به‌ره‌ی توركمانی و كیتله‌ی عه‌ره‌بی له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه، داوای دواخستنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له كهركوكد ا بكه‌ن..كه بڕیار وایه له مانگی ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا له هه‌موو عێراقدا سه‌رژمێری دانیشتوان ده‌ست پێبكات.. هه‌موو كورد ئه‌وه ده‌زانن كه مه‌به‌ستی داواكردنی توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن تا ئیستا ڕێژه‌ی كورد له كه‌ركوكدا له كۆی ڕێژه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب زیاتره، بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه سه‌رژمێری دانیشتوان له كه‌ركوكدا دوابخرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو، تا به‌پێی پیلانێكی داڕێژراو بتوانن به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌ب له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بۆ كه‌ركوك بهێنن و درێژه به به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك بده‌ن و دیموگرافیای ئه‌م شاره كوردستانییه بگۆڕن.بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له كه‌ركوكدا له‌ڕێژه‌ی كورد زیاتر بكه‌ن ، بۆ هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته گڵاوه‌ش هه‌رده‌م :”توركمان كڵاوسووری پێش لهشكرن” ..تا ئێستا توركمانه‌كان ڕۆژانه به‌بێ شه‌رم و به ناڕه‌وا،درۆ وده‌له‌سه و بوختان بۆ كورد هه‌ڵده‌به‌ستن ، طورانییه بێڕه‌سه‌ن و قین له دڵه‌كانیان هه‌رگیز چاویان به كورددا هه‌ڵنایه ، وادیاره له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌تاتوركی گۆڕبه‌گۆڕ ده‌ڕۆن كه له تورك زیاتر دان به هێچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تردا نانێن. له ڕۆژی« ١٠/٨ / ٢٠١٠»دا، له ماڵپه‌ڕی«نحن التركمان»دا. محمه‌د ئه‌ڵڵاوێردی كه طۆرانییهكی كۆنه به‌عسی ناسراوه له‌كه‌ركوكدا، به‌شی یه‌كه‌می نووسینێكی بڵاوكردۆته‌وه به ناونیشانی «الرفض التركمانی للتعداد العام للسكان ـ حقائق ووثائق ـ الحلقه الاولی ». له ئه‌لفه‌وه بۆ یای نووسینه‌كه‌ی، له درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ كورد زیاتری تێدانیه، ئه‌گه‌ر به ته‌وای وه‌ڵامی نووسینه‌كه‌ی بده‌ینه‌وه،كات و ڕووبه‌رێكی زۆری ده‌وێت. ته‌نها ده‌قی بڕگه‌یه‌كی زه‌قی ده‌خه‌مه ڕوو كه مایه‌ی پێكه‌نینه و، ئه‌وه‌شتان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م كۆنه به‌عسییه تا سه‌ر ێسقان ڕقی له كورده و دژایه‌تی ده‌كات.بیخوێننه‌وه و بزانن كه چ درۆیه‌كی بۆ كورد هه‌ڵبه‌ستووه :” اصدار وثائق ونفوس مزوره لمئات الالاف من الذین تم استقدامهم الی كركوك . ولیس ببعید ایضا عندما قامت عوائل عدیده من السلیمانیه واربیل من خلال عملیه منظمه ومدبره بجلب نسائها الحوامل الی كركوك لا لسبب معین بل فقط لغرض تسجیل اسم كركوك كمحل للولاده فی سجل المولود الجدید. ناهیك عن استقدام عواێل عدیده فی المحفظات الشمالیه ( دهۆك ـ اربیل ـ السلیمانیه ) ومجامیع كبیره من خارج العراق من اكراد تركیا وسوریا وایران واسكانهم …” تا دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورده گه‌ڕاوه‌كان بۆ كه‌ركوك به « الوافیدین » ناوده‌بات، گوایه له‌سه‌ر زه‌وی وزاری توركمان و شوێنی مۆڵگه سه‌ربازییه‌كان خانوویان كردووه..تۆ بڵێی طۆرانیهكان كه له‌گه‌ڵ سوپای داگیركه‌ری عوسمانی‌دا هاتن بۆ داگیركردنی كوردستان و عێراق و له كه‌ركوكدا مانه‌وه ،له « ئه‌سته‌مبوڵ»ه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا به گالێسكه زه‌ویان بۆ كه‌ركوك هێنابێ؟؟ .ئه‌م زه‌وییه زه‌وی بابوباپیرانی كورده و كه‌سیش ناتوانێت : “ماڵ له خاوه‌ن ماڵ حه‌رام بكات ” تا ئه‌مڕۆش طۆرانییهكان له‌گه‌ڵ ئاڵای به‌ره‌ی توركمانیاندا ئاڵای به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رستی گۆڕبه‌گۆڕ داده‌نێن، كه ئه‌مه‌ش سهرپێچیكردنه له یاسا‌و دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی عێراقه ، تا ئێستاش زۆر به هیوای گه‌ڕانه‌ه‌ی به‌عسن بۆ حوكم . له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه ـ ٢٠٠٣ـ تا ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به به‌عه‌ره‌بكردن و گۆڕینی باری دیموگرافیای شاری كه‌ركوك ،به نا یاسایی زیاتر له پێنج هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بۆ كه‌ركوك هێنراون به‌شێكی زۆریان له كوێ ویستبێتیان له شاری كه‌ركوكدا ،خانووی تهجاوزیان كردووه..به‌بێ پرسی كه‌ركوكیش هه‌ر وه‌زاره‌تێك له به‌غداوه به سه‌دان فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌بی خواروو و ناوه‌ڕستی عێراقیان بۆ كه‌ركوك ناردووه و به پاره‌شیان پێده‌درێ كه به هه‌رچه‌نێ بێت خانوو له كورد بكڕن.. بێجگه له عه‌ره‌به هاورده‌كانی پێشووتر كه دوو به‌قه‌ی خێزانه كورده كه‌ركوكییه گه‌ڕاوه‌كان قه‌ره‌بوویان وه‌رگرت و نهشگهڕاونهتهوه. ئه‌ی بۆ ڕۆژی له ڕۆژان محمه‌د ئه‌ڵڵاوێردی یا هه‌ر طورانییهكی تر غیره‌ت نه‌یگرت و ئه‌گه‌ر به ته‌نها ڕسته‌یه‌كیش بوایه ناڕه‌زایی خۆیان له دژی به عهرهبكردی كه‌ركوك ده‌رببڕیایه ؟ ئه‌ی بۆ نا‌وێرن به‌وان بڵێن تهجاوزتان كردووه ؟ به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌ب بێت بۆ شاری كه‌ركوك، به‌ڵام به وان بێت كوێربن نه‌ك ته‌نها كوردیك كه‌ركوكی زاده به‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌وان ده‌ڵێن عێراقین و مافی خۆیانه له هه‌ر كوێدا نیشته‌جێ ببن.. به‌ڵام كه‌متر له نیوه‌ی كه‌ركوكییه‌كان، كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی بابوباپیریان به «الوافیدین» ناویان ده‌به‌ن؟ نازانم بۆ هێنده دووڕوون.؟ قه‌ت شه‌رم له خۆتان ناكه‌ن؟ نمه‌كی كوردستان بتانگرێ. به‌ڵام كورد ده‌ریایه‌و ده‌ریاش به همی سه‌گ گڵاونابێت.. سه‌گ ده‌وه‌ڕێ و كاروانیش تێده‌پڕێ..كه‌ركوك هێڵی سووره‌و هه‌رگیز هیچ كورێكیش سازشتی له سه‌ر ناكات.
ره‌زا شوان ــ نه‌رویج : ١٣/ ٨/٢٠١٠