فه‌رهه‌نگی ته‌قی ، هه‌وڵێك بۆ زیندویه‌تی زمانی كوردی
یه‌كێك له بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه زمانه ، زمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بایه‌خی گرنگی له ژیانی مرۆڤدا هه‌یه و كۆمه‌ڵگه به هۆی زمانه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت له ئه‌مڕۆدا زانستی زمان به یه‌كێك له زانسته ئاڵۆزه‌كان داده‌نرێت كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری سانا نیه ، زیندویه‌تی و دێرۆكی زمان له‌وه‌دایه كه فره زار و فره مانا بێت به واتا زیندویه‌تی هه‌ر زمانكێك له‌وه‌دایه كه فره‌شێوه‌زار بێت و له زمانی ستانداردا سودی لێوه‌ر بگرێت .
فه‌رهه‌نگ (Dictionary) ووشه‌دانی زمانه و به زیندویوتی ووشه‌ی كۆن و نوێی زمان ده‌پارێزێت گه‌ر سه‌یری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دنیا بكه‌ین ده‌بین خاوه‌نی زمان و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به خۆیه‌تی جا فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به زمانه‌كه خۆی بێت یان فه‌رهه‌نگێك بێت له نێوان چه‌ند زمانێكی جیادا ، هه‌وڵی پرۆژه‌ی فه‌رهه‌نگ له زمانی كوردیدا به داخه‌وه وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌چووه هه‌رچه‌نده كاری باشیش كراوه به‌ڵام ئێستا له دنیا ده‌بین فه‌رهه‌نگی یه‌كگرتووی زمان هه‌یه و تاك له بواری كۆمپیوته‌ر و ئای تیدا سوی لێ ده‌بینێت .
به ووته‌ی مامۆستا هه‌ژاری موكریانی كه له پێشه‌كی فه‌رهه‌گی هه‌مبانه بۆرینه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كردووه هه‌وڵ هه‌بووه بۆ كاركردن بۆ فه‌رهه‌نگی كوردی و مام هه‌ژار وای بۆ ده‌چێت كه شێخ محه‌مه‌دی خاڵ یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی داوه فه‌رهه‌نگێكی باشی كوردی بنوسێت و ووشه‌ی هه‌موو شێوه‌زاروه‌كانی تێدا كۆبكاته‌وه .
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا من ده‌مه‌وێت تیشكێكی بخه‌مه سه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ ( فه‌رهه‌نگی ته‌قی ) كه فه‌رهه‌نگێكی كوردی – كوردیه و له ساڵی 2009 دا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه به قه‌باره‌ی گه‌وره له دووتوێی ( 735 ) لاپه‌ڕه‌دا .
فه‌رهه‌نگی ته‌قی كه له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كه له هه‌ریه‌كه له ( جه‌لال ته‌قی ، عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی ، محه‌مه‌د فاروق محه‌مه‌د ره‌مزی ، عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن قادر ) ه‌وه ئاماده‌كراوه هه‌وڵێكی نوێیه بۆ خزمه‌ت كردن به زمانی كوردی و بیرۆكه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره تره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له داهاتوودا باشتر كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ فه‌رهه‌نگێكی ستانداری فه‌رمی كوردی ، ئه‌م فه‌رهه‌نگه وه‌ك ووتمان فه‌رهه‌نگێكی كوردی – كوردیه كه ته‌نها كاریان له‌سه‌ر یه‌كه‌مین پیتی زمانی كوردی ( ئه‌لیف ) كردووه كه تێدا به شێوه‌یه‌كی باش كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه زۆرێك له‌و ووشانه‌ی زمانی كوردی له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا كۆ بكرێته‌وه كه ئه‌و پیته ده‌ست پێ ده‌كات واتا ئه‌م فه‌رهه‌نگه ووشه‌ی زۆربه‌ی شێوه زاره‌كانیان تێدا به‌كار هێناوه و هه‌وڵ دراوه زۆرترین هاو واتا Synonymous له خۆی كۆبكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌به‌رامبه‌ر ووشه‌كاندا به پیتی لاتینی جارێكی تر نوسراوه‌ته‌وه ، فه‌رهه‌نگی ته‌قی هه‌وڵێكه بۆ ئاسانكاری له كار كردن بۆ زمانی ستاندار و شكاندنی ئه‌و ترسه‌ی كه وا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه به ترسه‌وه باس له زمانی یه‌كگرتوووی كوردی بكه‌ن به جۆرێك ئاسانكاری بۆ خوێنه‌ر كراوه بۆ ده‌ست كه‌وتنی واتای ووشه‌یه‌ك به چه‌ند واتایه‌كی ووشه‌كه له شێوه‌زاره‌كانی تری زمانی كوردیدا ، ئه‌م فه‌ر هه‌نگه‌به سوده بۆ هه‌موو تاكێك به تایبه‌ت قوتابیان و مامۆستایان و مامۆستیانی زمانی كوردی قوناغه‌كانی خوێندن له ئێستادا چونكه ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی ووشه‌گه‌لی زۆر بۆ ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندنی زمانی كوردی كه زۆر جار مامۆستیان به ده‌ست تێگه‌یشت له واتای ووشه‌یه‌ك دۆش داده‌مێنن .
ره‌نگه خوێنه‌ر حه‌ز بكات بزانێ ناوی ( ته‌قی ) بۆ ؟ ئه‌مه‌یش بۆ ناوی جه‌لال ته‌قی ( 1939 – 1993 ) یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری فه‌رهه‌نگه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مه‌خابن پێش له چاپ دانی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌و نوسه‌ره به‌ڕێزه كۆچی دوای ده‌كات وه‌ك له پێشه‌كی له چاپدانی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه و باس له‌وه كراوه كه بیرۆكه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه بۆ ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆر ماندوبونه به ده‌ستیه‌وه و دواجار توانراوه ووشه‌كانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه بۆ پیتی ( ئه‌لیف ) ته‌واو بكه‌ن و هه‌ر له سه‌ره‌تای فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا به چه‌ند تێبینیه‌ك رێنمای خوێنه‌ر ده‌كه‌ن و له كۆتایشدا ئاماژه‌یان به‌و سه‌رچاوانه داوه كه سودیان لێوه‌ر گرتووه بۆ پرۆژه‌كه كه خۆی له بیست و چوار سه‌رچاوه‌دا ده‌بینێته‌وه .
وه‌ك ئاماده‌كارانی لیژنه‌كه نوسویانه ( دیاری شوان یان شنگه ، یان هه‌ڵه‌كۆك ) له‌وه‌ی كه هیچ كارێك بێ كه‌م و كورتی نابێت من بۆ خۆم ئه‌و تێبینیانه به‌ر چاو ده‌خه‌م :
* گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی كتێبه‌كه له‌وه‌ی كه ده‌توانرا له رووی دیزاینه‌وه بچوكتر بوایه چونكه نێوانی ووشه‌كان و رێنوسه‌كه‌ی به پیتی لاتینی زۆره .
* ده‌بوو ئاماژه‌یان به ووشه‌كان بدایه كه له كام شێوه زاردا به‌كار دێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر گه‌ر بیه‌وێت زیاتر له ووشه‌كان بگات .
* نه‌بوونی وێنه له فه‌رهه‌نگه‌دا به لایه‌نێكی تری كه‌م و كورتی داده‌نرێت و ده‌كرا به وێنه ئاماژه به‌و ووشانه بدرایه كه نامۆ و ده‌گمه‌نن .
* ده‌توانرا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك ووشه‌ی نامۆدا به زمانی ئنگلیزی یان زمانێكی تر بنوسرایه بۆ زیاتر رون كردنه‌وه‌ی واتاكان .
* لیستی سه‌رچاوه‌كان كه له كۆتای كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه ، ده‌كرا وه‌ك په‌راوێز له كاتی به‌كارهێناندا نیشانه‌ی بۆ بكرایه .
له كۆتایدا به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و چه‌ند خاڵه به هه‌ند و بنیاد نه‌ر وه‌ربگیرێت و پرۆژه‌كه درێژه‌ی هه‌بێت بۆ پیته‌كانی تری زمانی كوردی و ته‌مه‌ن درێژ بن ئه‌وانه‌ی كه خه‌می زمانه شیرینه زیندوه‌كه‌مان ده‌خۆن .
سه‌باح عه‌لی جاف
Sabahali83@yahoo.com