تۆپه‌كه له یاریگای توركیا دایه
هه‌رده‌م ئێمه‌ی كورد، گه‌لێكێ ئاشتیخواز بووینه و شه‌ڕخواز نه‌بووینه. تا ناچاریان نه‌كردووبێتین په‌نامان بۆ چه‌ك نه‌بردووه.تا شه‌ڕیان پێنه‌فرۆشتووبێتین شه‌ڕمان نه‌كردووه. تا دوو مشتیان لێنه‌دابێتین مشتێكمان له‌كه‌س نه‌داوه. هه‌موو شه‌ڕه‌كانیشمان خۆپاراستن و به‌رپه‌چدانه‌وه و به‌رگریكردن بووه له خاكی كوردستانی پیرۆزی داگیركراومان.تا ئێستا نیشتمانی هیچ گه‌لێكمان داگیرنه‌كردووه.ته‌نانه‌ت له كاتی ده‌ستڕۆیشتنیشمان و زه‌لیل بوونی دۆژمنه‌كانیشمان، بێویژدانیمان نه‌كردووه و ڕووحی به‌زه‌یی و لێبوردنمان هه‌بووه .وه‌كو شه‌ڕكه‌ریش هه‌رده‌م شه‌ڕكه‌رێكی ڕه‌وشتبه‌رز بووینه و هیچ كاتێك ئازارمان به كه‌سانێكی بێ‌تاوان نه‌گه‌یاندووه.شه‌ڕمان به‌رانبه‌ر به شه‌ڕفرۆشانی هێڕشكه‌ركردووه..هه‌رده‌میش له كاتی به‌هێزیماندا داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیمان كردووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو كاتێك دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان ، دڵپاكی و خۆشبڕوایی ئێمه‌یان قۆستۆته‌وه..هه‌ركه گوڕیان گرتبێته‌وه و هه‌لیان بۆ هه‌ڵكه‌وتووبێ به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامیان
داوینه‌ته‌وه.پاداشتی پیاوه‌تیی ئێمه‌یان به ناپیاوی داوه‌ته‌وه. گه‌لێ به‌ڵگه‌ی ڕاستی سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه‌مان له‌لایه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر باكوور و ڕوژهه‌ڵات و ڕۆژئاوی كوردستاندا گه‌ماروویه‌كی ڕاگه‌یاند ” ئیعلامی ” توند هه‌یه و داگیركه‌رانی كوردستانیش خاوه‌نی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و میدیان و چه‌نده‌ها ماڵپه‌ڕ و جاشنووسه‌ر و ناپاكی به‌كرێگیراویان هه‌یه ڕاستیه‌كانیان چه‌واشه‌كردووه و به‌ناڕه‌وا هه‌وڵی سووكردن و ناشیرینكردن و ناوزڕاندنی كورد ده‌ده‌ن..به داخیشه‌وه وڵاته زلهێزه‌كان بوونه‌ته كۆیله‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و، ویژدان و مرۆڤایه‌تی و هه‌ق و دادپه‌روه‌ریان خستۆته لاوه و، هه‌ڵوێستێكی دوڕووییان هه‌یه و به سپی ده‌ڵێن ڕه‌شه و به‌شۆڕشگیێڕانی گه‌له‌كه‌شمان ده‌ڵین تیرۆریستن و به ده‌وڵه‌تانی سته‌مكار و تیرۆریستی داگیركه‌ره‌كانی كوردستانیش ده‌ڵێن هه‌قیانه و پشتیان ده‌گرن. ئێمه‌ی كورد هه‌رده‌م بووینه‌ته قوربانی ئه‌م ناهه‌قی و تاوان و دووڕوویه‌ی ده‌وڵه‌تان..تا ئێستاش وڵاتانی ئیسلامیش
پرۆتستۆی ئه‌م تاوانانه‌یان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئێمه له‌لایه‌ن چوار ده‌وڵه‌تی به ناوه ئیسلامه‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.كه‌واته وڵاته ئیسلامییه‌كانیش هه‌موو درۆزن و دووڕوون.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردین و تینووی ئازادی و دیموكراتی و داد و یه‌كسانین، بۆیه له ئاستمان كه‌ڕ ولاڵ و كوێرن. پارتی كرێكارانی كوردستان، كه پارتێكی شۆڕشگێڕی كوردییه و بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌رینی له باكووری كوردستاندا هه‌یه و زیاتر له بیست و شه‌ش ساڵه، له پێناوی هێنانه‌دیی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا خه‌بات ده‌كا و به هه‌زاران قوربانی له‌م پێناوه‌دا داوه، تا ئه‌مڕۆش له
ڕووی گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین سوپای توركیای داگیركه‌ری كوردستان پاڵه‌وانانه به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كات.. خه‌بات وشۆڕشكردن و به‌رگریكردن له پێناوی مانه‌وه وخۆپاراستن و وه‌رگرتنی مافی ڕه‌وای زه‌وتكراو و ڕزگاركردنی نیشتمانی داگیركراودا ، مافێكی شه‌رعی و به‌جێی ئه‌و گه‌لانه‌یه.. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دان به‌م مافه‌دا ده‌نێ.. ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه‌ش هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دایه و به‌ده‌ر نییه.. به‌ڵام توركیا تا ئێستا به فه‌رمی دانی به بوونی نزیكه‌ی بیست و پێنج ملیۆن كورد له باكوری كوردستاندا نه‌ناوه، له ساده‌ترین مافی ژیان بێبه‌شی كردوون و شه‌ڕێكی كوردقڕانی ده‌ستپێكردووه.بڕواشیان به ئاشتی نییه.
پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا چه‌ند جارێك یه‌ك لایه‌نانه شه‌ڕی ڕاگرتووه، به‌ڵام هه‌موو جاره‌كان توركیا به هێڕشێكی دڕندانه‌تر وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری ئاشتی ڕه‌تكردۆته‌وه و،هه‌ڕشه‌ی زیاتی كردووه بۆ له ناوبردی په‌ككه. .زیاتریش ده‌ستی كردووه به كوشتن و و گرتنی
منداڵان و لاوانی گه‌له‌كه‌مان له شاره‌كانی باكووری كوردستاندا،تا ئێستا چوارده هه‌زار به‌س منداڵی كوردمان له به‌ندیخانه‌كانی توركیادا به بێ تاوان ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی گیانی و ده‌روونی ده‌درێن،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نكوڵی له كوردبوونی خۆیان ناكه‌ن..وا جارێكی ترش په‌كه‌كه له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا له ڕۆژی چوارده‌ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌ك لایه‌نانه بڕیاری ڕاگرتنی شه‌ڕی ڕاگه‌یاند و ئاشتیخوازی خۆیده‌ربڕی و،ئاماده‌شه بۆ گفتوگۆكردنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له باكووری كورستاندا به شێوه‌یه‌كی و ڕه‌وا.هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی په‌ككه ئه‌و درۆ و پڕووپاگه‌ندانه به درۆ ده‌خاته‌وه كه كورد حه‌ز به شه‌ڕه. یه‌كسه‌ر سه‌ركردایه‌تی كوردمان له باشووری كوردستاندا پێشوازییان له‌م بڕیاره‌ی په‌ككه كرد و، ئاماده‌شن گه‌ر توركیاش ڕازیبێ به ڕاگرتنی
شه‌ڕ یارمه‌تیده‌ربن بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بۆ كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان له باكووری كوردستاندا..جارێكی كه‌ش په‌كه‌كه تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵدایه یاریگای توركیاوه..هیوادارین كه توركیا وه‌كو جارانی تر لووتبه‌رزی نه‌نوێنی و ئه‌ویش شه‌ڕ ڕابگرێ و وه‌كو هه‌نگاوێكی نیه‌ت پاكی و ڕاستیش، هه‌موو به‌ندكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئازاد بكات..له ماوه‌ی بیست و شه‌ش ساڵی ڕابردوودا ، شه‌ركردنی توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا « ٥٠٠ » ملیار دۆلاری له‌سه‌ر توركیا ته‌كلیف كرد، و به هه‌زاران كه‌سیش له هه‌ردوو لادا كوژران..به‌ڵام كوتایی به‌م شه‌ڕه نه‌هات..به‌و پاره‌یه توركیا باكووری كوردستانی ده‌كرد به به‌هه‌شت و به قه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش پاره ده‌هاته سه‌ر بودجه‌ی توركیا. نه توركیا و نه كوردیش دووچاری ئه‌م قه‌یران و كوشتن و ماڵویرانییه ده‌بوون..ده‌بوایه توركیا په‌ندی له ڕژیمی به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عێراق وه‌ربگرتایه، چونكه مه‌حاڵه كه به شه‌ڕ كۆتایی به په‌كه‌كه بهێنرێت و كێشه‌ی ڕه‌وای كورد كۆتایی بێت..نموونه‌یه‌ك بۆ توركیا ده‌هێنمه‌وه ، له كاتی دسه‌ڵاتی عه‌بدولڕه‌حمان عارفدا ساڵی ١٩٦٦سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئه‌وكاته د.عه‌بدولڕه‌حمان به‌زاز بوو. به‌زاز به ڕاشكاوی وتی تا ده پێشمه‌رگه له چیاكانی كوردستان بمێنێت، عێراق ئارمی به خۆیه‌وه نابینێت.هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئاشتی دا، به‌ڵام جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی شه‌ڕخواز ڕازی نه‌بوون و بوونه هۆی پێگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین زیان به كورد وعێراق و، شۆڕشی گه‌له‌كه‌شمان زیاتر گڕی گرت، تا سه‌ری به‌عسی خوارد و به‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌یان گه‌یاندن..كه‌واته به شه‌ڕ نه په‌ككه كۆتایی دێ و نه‌كێشه‌ی كوریش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. وه‌كو ده‌ڵێن : ” سه‌د ساڵی گفتوگۆ له ڕۆژێكی شه‌ڕ باشتره.”
ره‌زا شوان / نه‌رویج.