
ڕه‌خنه له ئایینه‌كان‌و له ده‌مارگیری
له چه‌ندین وتاری ڕابردوودا وتومه كه ئایینه‌كان ده‌ستكردی مرۆڤن، مرۆڤ خواوه‌ندی دروست كردووه كه به په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ ئه‌ویش پهرهیسهدووه. پاش ئه‌وه‌ی كه خواوه‌ند به‌ردێك یان قه‌دی دره‌ختێكی كۆنی مردوو بوو و ناوه‌ڕاستی ئاوایی ده‌ڕازانده‌وه ، وای لێهات خواوه‌ند شێوه‌ی مرۆڤی بگرێت و له ئاسمانه‌وه دابه‌زێت تا زۆران له‌گه‌ڵ یه‌عقوبدا بگرێت‌و له‌به‌رده‌میدا ببه‌زێت (24 یه‌عقوب خۆی به‌ته‌نها مایه‌وه، مرۆڤ تا گزنگی به‌یان زۆرانی له‌گه‌ڵدا گرت. 25 كه بینی ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت یه‌كێكی هه‌ڵدا له شلكه‌ی ڕانی شلكه‌ی ڕانی یه‌عقوب ترازا له زۆرانهكهی له‌گه‌ڵیدا. 26 وتی: (به‌رمده، چونكه ڕۆژ بۆته‌وه) ئه‌ویش پێی وت: (به‌رت ناده‌م تا پیرۆزم نه‌كه‌یت). 27 جا خواوه‌ند وتی: (ناوت چییه؟) ئه‌ویش وتی: (یه‌عقوب). 28 جا وتی: (ئێستا‌و دوا پێت ناوترێت یه‌عقوب به‌ڵكو ناوت ئیسرائیله چونكه تۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك‌و خوادا نهبهردت كرد‌و سه‌ركه‌وتی) (سفری تكوین ئیسحاحی 34). پاشان خوا وه‌ك مرۆڤی لێهات كوڕه تاقانه‌كه‌ی خۆی ده‌نارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕشتنی خوێنی خۆی مرۆڤایه‌تی ڕزگار بكات، پاش ئه‌مه خواوه‌ند باڵاتر بوو و بووه مرۆڤێك به دوو دهستو به دوو قاچ‌و ده‌موچاو و ههستو سۆزگهلێكی مرۆییانه، له توڕهییو پێكهنینو شتی له‌م چه‌شنه، وای لێهات له‌سه‌ر كورسی دانشێت یان له ئاسمانی حه‌وته‌مدا له‌سه‌ر عه‌رشه‌كه‌ی ڕاكشێتو جارجاره‌ش دابه‌زێت بۆ ئاسمانی دنیا (ئه‌و ئاسمانه‌ی كه هێشتا سنووره‌كه‌ی نازانین) تا گوێ له‌نزای داماوان بێت وه‌ڵامی نزاكانیان بداته‌وه‌و گیرای بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی نزای مرۆڤ ناتوانێت بگاته ئاسمانی حه‌وته‌م كه ملیۆنان میل لێمان دووره (له نێوان هه‌ر ئاسمان‌و ئاسمانێكی دیكه‌دا پێنج سه‌د ساڵ ڕێكردن دووره) (حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر).
له وتاری دواییندا سه‌باره‌ت به زه‌روره‌تی ئایینه‌كان بۆ مرۆڤ وه‌ك به‌دواداچوونێك بۆ وتارێكی مامۆستا عصام عه‌بدوڵڵا، مامۆستای فه‌لسه‌فه له زانكۆی عین شمس، وتم ئایینه‌كان بۆ مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست كه بوونه‌ته ته‌وقێكی مه‌عریفی پێویست نین، وای لێهاتووه هه‌موو یاساكانی سروشت ده‌زانێت و ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و شتانه لێك بداته‌وه كه سروشت ئاڕاسته‌ی ده‌كات. مرۆڤی ئه‌مڕۆ پێویستی به ئایینی ئاسمانی یان ئایینی فه‌لسه‌فی نییه.
ئایینه‌كانیش وه‌ك شارستانیه‌ت پرۆسه‌یه‌كی تهواوكارییانهن، هه‌ر ته‌نها تایبه‌تی گه‌لێك یان هۆزێك یان ڕه‌گه‌زێك نین. هه‌موو ئایینێك ئه‌و شتانه‌ی وه‌رگرتووه كه ئه‌وانه‌ی پێش خۆی دۆزیویانه‌ته‌وه. ئایینی یۆنانی به بیروباوه‌ڕی فارسۆهندی تێركراوه، ئایینی یههودییش به بیروباوه‌ڕی بابلیو ئایینه كۆنه میسرییه‌كان تێركراون، پاشان مه‌سیحییه‌ت به هه‌مان زمانی ئارامی هاتووه تا ئایینی جوله‌كه ته‌واو بكات، ئیسلامیش هاتو پاڵی دایه سه‌ر جوله‌كه‌و هه‌ندێ تهشریعاتو میسۆلۆجیاشی له مه‌سیحیه‌ت قه‌رز كرد. بۆیه سه‌رچاوه‌كه یه‌كێكه، ئه‌گه‌رچی لق‌و پۆپیشی لێ بوو بێته‌وه.
هه‌روه‌ها به شێخه‌كانی ئه‌زهه‌رم وت، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه به دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌تیبی سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، كه ههوڵو ته‌قه‌لایان بۆ پڕوپوچكردنی مه‌سحیه‌ت، گوایه به بڕوای خۆیان ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئیسلام به‌هێز ده‌كات، هه‌وڵێكی ناكامه له‌په‌یوه‌ند به دۆزهكهیانهوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌ر ئایینێك به‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كانی دیكه‌یه، چونكه ئایینه‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن. خوای ئاسمانیی ئیسلام هه‌مان خوای ئاسمانیی ئایینی جوله‌كه‌و مه‌سیحیه‌ته. له میسۆلۆجیای ئیسلامی‌دا فیرعه‌ون ئه‌م ڕاستییه‌ی زانیوه كاتێ وتویه هیچ خواوه‌ندێك نییه جگه له خواوه‌نده‌كه‌ی به‌نی ئیسرائیل.
مه‌به‌ست له ڕه‌خنه‌كردنی ئایین زه‌وتكردنی باوه‌ڕی باوه‌ڕداران نییه، ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه خۆراك ده‌دات به ڕۆحه وشك‌و برینگهكانیان، هێنده‌ی كه هه‌وڵێكه بۆ داماڵینی ئه‌و كۆت‌و پێوه‌ندی كه پیاوانی ئایینی به‌درێژایی چاخو سه‌رده‌مه‌كان كردویانه‌ته دهستو پێیان، و تواناپێدانیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌م كۆتوپێوه‌نده بجمێن تا بتوانن گوڵگهلێكی ڕاسته‌قینه بچننه‌وه نه‌ك ئه‌و گوڵه ده‌ستكردانه‌ی كه پیاوانی ئایینی به‌شێوه‌ی چه‌كی لێخۆشبوو‌ن یان به‌ڵێنی چوونه به‌هه‌شت كه یه‌ك پارچه بریتییه له موماره‌سه‌ی سێكس له‌گه‌ڵ حۆرییه‌كان، پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌به‌ست له ڕه‌خنه داماڵینی كۆتوپێوهندهكانه، مه‌سیحییه‌كانی هه‌ر چوار لای جیهان له‌دوای شۆڕشی پیشه‌سازی كۆت‌و پێوه‌نده‌كانی خۆیان داماڵی‌و ئایین بوو به مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌خسی له‌نێو مرۆڤ‌و ئه‌و شته‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی. ته‌نانه‌ت ئایینی جوله‌كه‌ش وای لێهات جوله‌كه‌كانی ئهمریكاو ئه‌وروپا بوونه علمانی و چیدی ئه‌و قسانه‌یان بۆ گرنگ نییه كه حاخامه جوله‌كه‌كان ده‌یانڵێن.
به‌ڵام جیهانی ئیسلامی هێشتا به زنجیری پیاوانی ئایینی‌و نهزانیو نه‌خۆشییه‌وه كۆتوپێوهند كراوه، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی توندوتیژی بۆته یه‌كه‌م شتی زاڵ به‌سه‌ر ژیانماندا، كارێكی سروشتی‌و لۆژیكییه كه هه‌وڵ بده‌ین له‌و هۆكار و پاڵنه‌رانه تێبگه‌ین كه بهیانیو ئێواره ئه‌م توندوتیژییهمان به‌سه‌ردا ده‌بارێنن. پێم وایه هیچ كه‌سێكی بێلایه‌ن دوودڵ نابێت له‌وه‌ی كه بڵێت له سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی تۆقاندن، كه ژیانی مرۆڤ له هه‌موو وڵاتانی دنیادا دروێنه ده‌كات ژنان‌و پیاوانی موسوڵمان پێی هه‌ڵده‌ستن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه ئه‌م موسوڵمانانه خه‌ڵكانی سڤیل‌و بێ‌تاوان ده‌كه‌نه ئامانج، كه ده‌شێت كه‌سانی موسوڵمان ناموسوڵمانیشیان تێدا بێت. ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا ڕووده‌دات له مینڕێژكردنی ئوتومبیل‌و ئاژهڵو ژنان, و ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگهوتو كڵێسا‌و مه‌زاره‌كان، كارگهلێكن موسوڵمانان دژی موسوڵمانانێك پێی هه‌ڵده‌ستن كه له ئایینزادا (مه‌زهه‌ب) له‌گه‌ڵیان جیاوازن، یان دژی خه‌ڵكێكی مه‌سیحی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه هیچ سودێكیان له‌و بارودۆخه نه‌بینییوه كه له عێراق ڕویداوه (مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه بوونی تارق عه‌زیز له حكومه‌ته‌كه‌ی حیزبی به‌عس دانێین به هۆكارێكی ته‌واو بۆ كوشتنی مه‌سیحییه‌كان).
كێشه له ئاییندا، هه‌ر ئایینێك، جا چ ئاسمانی بێت یان فه‌لسه‌فی وه‌ك موسوڵمانان ناوی ده‌نێن، ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر توند‌و تیژی له دهقو تێكستهكانیشدا نه‌بێت ئه‌وا پیاوانی ئایینی به‌كرێگیراو كه كاسپی بهفرۆشتنهوهی ئه‌م توند‌و تیژییهوه به ههرچیو پهرچیو گه‌جه‌رو گوجهرهوه ده‌كه‌ن، ده‌سته‌پاچه نابن بۆ دۆزینه‌وه‌ی گوزارشتێك یان ده‌قێك كه ڕێگه‌یان بدات توندوتیژی ببه‌ستنه‌وه به ئایینه‌وه، پاشان پاساوی ئه‌و كارانه‌ی پێ بده‌نه‌وه كه ده‌یانكه‌ن. له بارودۆخێكی له‌م چه‌شنه‌دا ئه‌وه‌ی خوازراوه ڕه‌خنه‌كردنی پیاوانی ئایینییه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌كردنی ئایینه‌كه بێویژدانییه به‌رامبه‌ر ئایینه‌كه، چونكه ئه‌و ئایینه خۆی هانی كوشتن‌و ڕق‌و قین نادات.
ئه‌گه‌رچی هیچ كامێك له چوار ئینجیله فه‌رمییه‌كه‌ی ئایینی مه‌سیحی هیچ توند‌و تیژییهكیان تێدا نیه جگه له‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌ڵێت (34 پێتان وانه‌بێت كه من هاتووم ئاشتی له زه‌ویدا بڵاو بكه‌مه‌وه، نه‌هاتووم ئاشتی بڵاو بكه‌مه‌وه به‌ڵكو هاتووم شمشێر بڵاو بكه‌مه‌وه. 35 من هاتووم مرۆڤ له‌دژی باوكی هان بدهمو جیای بكه‌مه‌وه، كچ له دژی دایكی و بوك له دژی خه‌سووه‌كه‌ی. 36 دوژمنانی مرۆڤ كه‌سانی ناو ماڵه‌كه‌یه‌تی) (ئینجیلی مه‌تی، ئیسحاحی ده‌یه‌م)، ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ری ئینجیله‌كه مه‌به‌ستی نییه شمشێری ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی شمشێرێكی ڕه‌مزییه كه ئاماژه ده‌كات بۆ تهعالیمهكانی مه‌سیحیه‌ت كه كوڕی باوه‌ڕدار و باوكی گومڕا، له‌یه‌كتری ده‌كات لێكیان جیا ده‌كاته‌وه، یان به‌پێچه‌وانه‌وه. پیاوانی كڵێسه‌ی كاسۆلیكی ئه‌م ئایه‌ته‌یان گرت به‌ده‌سته‌وه تا پاساوی جه‌نگه خاچپهرستانهكانیانو ئه‌و ڕوباری خوێنانه‌ی پێ بده‌نه‌وه كه به دوایاندا هات. بگره به‌ر له‌مه ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانیی مه‌سیحی كه هێشتا سه‌ری له هێلكه نهجوقا بوو، بۆ داگیركردنی زۆربه‌ی گۆشه‌و لاكانی جیهانی زانراوی ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌ناوی خوای ئاسمانه‌وه ئیستیغلالی ئه‌م ئایه‌ته‌یان كردووه بكه‌ن.
له‌و ڕۆژو ڕۆژگاره‌دا، ئه‌و كاره‌ی پێویست بوو، ڕه‌خنه‌كردنی كڵێسا بوو نه‌ك ڕه‌خنه‌كردنی ئایین، ئه‌م كاره‌ش چه‌ند پیاوێكی ئازا پێی هه‌ستان، ڕه‌خنه‌یان له كڵێسای كاسۆلیكی گرت بێئه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن له قه‌ره‌ی ئیسلام‌و جوله‌كه. كاتێكیش له هه‌موو لایه‌كه‌وه كڵێسا ڕه‌خنه‌باران كرا توانایی‌و ده‌سه‌ڵاتی كڵێسه‌ی كاسۆلیكی كۆتایی هات. جا ئایا ئه‌و پیاوانه له‌سه‌ر هه‌ق بوون كه ته‌نها ڕه‌خنه‌یان له كڵێسه‌ی كاسۆلیكی گرت به‌بێ ڕه‌خنه‌كردنی شته‌كانی تر؟ به‌ڕای من به‌ڵێ له‌سه‌ر هه‌ق بوون، چونكه له‌و كاته‌دا كڵێسای كاسۆلیكی تاكه هێزێك بوو بانگه‌شه‌ی بۆ كوشتن‌و له خاچدانو سوتاندنی بیرمهندانو جادوگهرانو چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ژاران ده‌كرد.
له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا، سه‌رباری لێكبورده‌یی زۆربه‌ی پیاوانی ئایینی مه‌سیحی هێشتا هه‌ندێ قه‌شه هه‌ن، به‌تایبه‌تی له ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانیان پاساو بده‌نه‌وه شتگه‌لێك ده‌ڵێن كه ئینجیله‌كان نه‌یانوتووه، بۆ نمونه یه‌كێ له قه‌شه‌كانی كڵێسه‌ی لۆسه‌ری له ئه‌مریكا، پاش ئه‌وه‌ی پزیشكێكی كوشتبوو كه به كاری له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ی سكی ئافره‌تان هه‌ڵده‌ستا، له هۆڵی دادگادا وتی كه ئه‌و ئیرهابی نییه، چونكه له‌پێناوی توندوتیژیدا توندوتیژی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵكو توندوتیژی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی توندوتیژییه‌كی له‌وه‌ی خۆی زیاتر بكات، كه بریتییه له كوشتنی كۆرپه‌له له سكی دایكانیاندا. ئه‌م جۆره توندوتیژییه‌ی دانابوو به به‌رگری له سنووری خوا نه‌ك به هێرشكردنه سه‌ر سنووری خوا (Terror in the Mind of God, Mark Juergenmeyer, p 9)
كاتێكیش قه‌شه جۆن هیڵ John Hill ده‌مانچه‌كه‌ی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی دكتۆر جۆن بریتۆنو پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌ی بكوژێت، كه به‌ڕێگاوه بوون بۆ عه‌یاده‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ئافرهتانو منداڵبوون، گۆڤار‌و ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كان پڕ بوون له گوتاری هاندانئامێز بۆ ئه‌و قه‌شه‌یه‌ی گروپی Defensive Action Movement واته كۆمه‌ڵه‌ی كاری به‌رگریكردن له مه‌سیحیه‌ت. له لۆژیكی ئه‌و قه‌شه مهسیحییانهدا ئینجیل ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێده‌دات به كوشتنی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه كرداری له‌باربردن هه‌ڵده‌ستن به‌رگری له كۆرپه‌له‌ی ناو سكی دایكه‌كان بكه‌ن (هه‌ر بۆ زانیاری ژماره‌ی ئه‌و كۆرپه‌لانه‌ی كه خۆبه‌خۆ له‌بار ده‌چن ده‌یان جار هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه پزیشكه‌كان له‌باریان ده‌به‌ن).
ئه‌مانه لۆژیكهكهیان ڕێگه‌یان پێده‌دات كه له‌پێناوی كۆرپهلهیهكدا كه هێشتا له‌دایك نه‌بووه پزیشكێك بكوژن كه خزمه‌تی گه‌وره پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌م قه‌شانه ده‌بوو ئه‌و خواوه‌نده‌یان بكوشتایه كه ساڵانه ملیۆنان كۆرپه‌له له‌بار ده‌بات.. كه‌چی كوشتنی پزیشكه‌كه ناوده‌نێن هێرشی به‌رگریكارانه بۆ پاراستنی شه‌رعی خودا، دروست وه‌ك ئه‌لقه‌رزاوی پاساو بۆ جیهادو داگیركردنی وڵاتی كه‌سانی دیكه‌و كوشتن‌و به كه‌نیزه‌ك كردنی ئافره‌ته‌كانیان ده‌هێنێته‌وه، به‌و گوته‌یه‌ی كه ئه‌مه جیهادی پاڵنانه نه‌ك داواكردن.
(مایك برای) پێشی هه‌موو قه‌شه‌كانی دیكه‌ی دایه‌وه، چونكه كوشتنی سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مریكییه‌كانی حه‌ڵاڵ كرد، بۆ نمونه كوشتنی (جانیت ڕینۆ)ی وه‌زیره‌ی دادی بهڕێوهیهرایهتییهكهی كلینتۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به (ئێف بی ئای) دابوو هه‌ڵكوتنه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی ده‌یڤد كریش له ویكۆ له تێكساس، و به خوانه‌ناسی تۆمه‌تباری كردن. بیانوشی بۆ شوێنكه‌وتوه‌كانی، بۆ ڕێگه‌دان به‌كوشتن، ئه‌وه بوو كه سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مریكییه‌كان بتپه‌رستی نوێن (neo pagans) له‌به‌رامبه‌ر محافهزهكاره نوێیه‌كاندا (neo cons) و داوای دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئه‌مریكی كرد كه به شه‌ریعه‌تی خوا‌و یاساكانی ئینجیل فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات Biblical Law. ئه‌و قه‌شه ئه‌مریكییانه كۆپییه‌كی خۆرئاوایی ئیخوان موسلیمینن. ئایا ئه‌وانه سهندێك یان پاڵپشتێكیان له توێی ئینجیل‌دا هه‌یه؟
كاتێك قه‌شه مایك برای ئایه‌تگه‌لێكی له ئینجیل‌دا نه‌دۆزییه‌وه تا پاساوی بانگه‌شه‌كه‌ی بۆ كوشتنی سیاسه‌تمه‌داره‌كان پێ بهێنێته‌وه، وتی كه گوایه دوان له حه‌وارییه‌كانی مه‌سیح ئه‌ندامی ئه‌و كۆمه‌ڵه یه‌هودییه بوون كه له ڕۆمان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، و به ناوی The Zealots ده‌ناسران، ئه‌مه‌ش ده‌كاته ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه دژی حكومه‌ت په‌یڕه‌وی كردنه له ته‌عالیمی حه‌وارییه‌كانی مه‌سیح. قه‌شه مایك بیانووه‌كه‌ی چه‌ند سست و پوچ بوو به‌ڵام توانی قنیات به شوێنكه‌وتووه‌كانی بكات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئینجیله‌كان هانی توندوتیژی ناده‌ن، بگره بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ خۆشهویستیو برایهتیو وه‌رگێڕانی ڕومهتهكهی دیكه كاتێك زله له ڕومه‌تی یه‌كه‌مییان ده‌درێت، به شتێكی ڕاستی نازانم ڕه‌خنه‌یان لێبگرم چونكه من ده‌مه‌وێت ڕه‌خنه له توند‌و تیژی‌و چه‌وسانه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه بگرم جا چ ژن بێت یان ئه‌وانه بن كه له بیروباوه‌ڕدا ناكۆكن. هه‌ندێك له پیاوانی ئاینی مه‌سیحی له ژێر بڕوبیانوی پڕوپوچدا بانگه‌شه بۆ توندوتیژی ده‌كه‌ن كه فڕیان به سه‌ر ئایینی مه‌سیحیه‌ته‌وه نییه، ئا له‌م بارودۆخه‌دا پێویسته ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی پیاوانی ئایینی مه‌سیحییه‌ت بكرێت نه‌ك خودی ئایینی مه‌سیحی. ته‌نانه‌ت ئایینی بوزیی ئاشتیخوازیش له‌و توندوتیژییه قورتاری نه‌بوو كه پیاوانی ئایینیان به‌بێ بوونی پاڵپشتێك له تێكسته پیرۆزه‌كانیاندا هانییان ده‌دا. له یابان پیاوێكی ئایینی كه ناوی ئاساهارا بوو له ساڵی 1995دا ئیستیغلالی ئیحائێكی كرد تا قنیات به په‌یڕه‌وكارانی خۆی بكات كه جوله‌كه‌و ماسۆنیو كۆمۆنیسته‌كان خراپه‌و گه‌نده‌ڵی له زه‌ویدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و جه‌نگی جیهانیی سێهه‌م هه‌ڵده‌گیرسێنن كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ناو ده‌چێت جگه له په‌یڕه‌وكاره‌كانی خۆی نه‌بێت كه به ڤاكسینێك دژی ئه‌و گازه ژه‌هراوییانه‌ی كه دوژمنه‌كانی به‌كاریان ده‌هێنن دهیانكوتێت. ئه‌و جه‌نگه‌ی ناوناArmageddon. كارگهگهلێكی دامه‌زراند بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڤاكسینه، و قه‌ناعه‌تی به پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ‌و زاناگه‌لێكی كیمیاییش كرد كه گازی سارین بهرههمبهێننو له مارسی ساڵی 1995 له ناو میترۆكانی تۆكیۆدا بیچێنن تا پهیڕوكارانی والێبكات دان به ڕاستی پێشبینییه‌كانیدا بنێن، ئاكامیش هه‌ندێ له سه‌رنشینه بێتاوانه‌كانی میترۆكه مردن و سه‌دان كه‌سیش ژه‌هراوی بوون. ئه‌وه‌ی ترسناكه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌م كابرایه كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ن چونكه ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له یابان زۆر كه‌مه، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یان گرت له ڕۆژنامه‌كاندا وتیان ده‌بێت ئه‌و به‌ڕێزه The Master هۆكاری ئایینی هه‌بوو بێت بۆ ئه‌و كاره‌ی كه پێی هه‌ستا، چونكه ساڵێك به‌ر له‌وه پێشبینی ڕودانی به‌كرده‌وه‌ی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی كردبوو. ئه‌وه‌یان به‌مێشكدا نه‌هاتبوو كه ئه‌و خۆی ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ به‌ر له‌وه ئه‌و مێژووه‌ی بۆ كوشتنی ئه‌و بێتاوانانه هه‌ڵبژاردبوو و به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی گازی سارینهكه كهلوپهلو پێداویستییه‌كانی ئه‌و كاره‌ی بۆ كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی هێنابوو.
هه‌موو ئه‌م نمونانه پاساوی ته‌واوی ئه‌وه‌مان ناداتێ كه ڕه‌خنه له ئایینی مه‌سیحی یان بوزی بگرین، چونكه تهعالیمهكانی ئه‌م دوو ئایینه هانی توندوتیژیو ئیرهاب ناده‌ن، هاندان بۆ توندوتیژیو ئیرهاب له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌م له پیاوانی ئایینی مهسیحیهتو بوزیهتهوه هاتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ئایینه ته‌ژین له خورافیاتو چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی، ئه‌وا په‌یوه‌ندیی به منه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ویستیان باوه‌ڕ به میسۆلۆجیا بهێنن ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌خۆیانه‌وه هه‌یه، تێكوپێكدانی میسۆلۆجیا ئامانجی من نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیانم پێ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ڕه‌خنه له میسۆلۆجیای ئیسلامی ده‌گرم، چونكه زیان بهمنو خه‌ڵكی له هه‌موو لایه‌كی جیهاندا ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م هه‌موو توند‌و تیژییه له ئایینگهلێكدا ڕووده‌دات كه بانگه‌شه‌ی توند‌و تیژی ناكه‌ن، ئه‌ی ئه‌بێت ئایینی جوله‌كه‌و ئیسلام چۆن بێت كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن؟
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه ڕێگه به كوشتن‌و كێشانی سه‌ری منداڵی گوكهرو میزكهر به‌دیوار و شتی تری له‌م چه‌شنه ده‌ده‌ن، كه‌چی حاخامه جوله‌كه‌كان هه‌وڵ بۆ هۆكارگه‌لێكی تر ده‌ده‌ن كه ڕێگه‌یان بدات كه عهرهبو ته‌نانه‌ت جوله‌كه نا موتهدهیینهكانیش بكوژن. بۆ نمونه كاتێك یگال ئه‌میر هات و ئیسحاق ڕابینی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی كوشت له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر ساداتدا به‌ست، یۆئل لێرنه‌ر (Yoel Lerner)، كه یه‌كێكه له توندڕهوهكانو ده‌زانێت ئایینی جوله‌كه كوشتنی جوله‌كه به‌ده‌ست جوله‌كه‌ی حه‌رام كردووه، وتی ته‌ورات ڕێگه ده‌دات به ڕاگرتنی هه‌ر كه‌سێك كه ببێته مایه‌ی مه‌ترسییه‌كی ئه‌خلاقی Moral Danger بۆ سه‌ر جوله‌كه، له ڕۆژی له‌دایكبوونی بكوژهكهشدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له لایه‌نگره‌كانی سه‌ردانی بكوژه‌كه‌یان له زیندان كرد و له‌به‌رده‌م زیندانه‌كه‌دا گۆرانی‌یان وت‌و كێكیان پێشكه‌شی ڕێبواره‌كان كرد. نمونه‌ی ئه‌م باوه‌ڕدارانه، كه توندوتیژییان به‌شیری دایكیانه‌وه خواردووه، كه باوه‌ڕدارن به تهعالیمهكانی ئایینی جوله‌كه‌وه، هه‌موو ئایه‌ته توندوتیژئامێزه تهوراتییهكان تینوێتیان بۆ كوشتن ناشكێنێت، بۆیه به‌دوای بیانوی تردا ده‌گه‌ڕێن.
ڕه‌نگه كه‌سێك بپرسێت: بۆچی ڕه‌خنه‌كانم ته‌ركیز ده‌خه‌نه سه‌ر ئیسلام له‌كاتێكدا ئایینی جوله‌كه پڕپڕه له توند‌و تیژی؟ من وه‌ك عه‌ره‌بێك عه‌ره‌بم له كه‌سانی دیكه بۆ گرنگتره، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌دا نه‌وه‌دی عه‌ره‌ب به‌ده‌ست ئه‌م ئایینه‌وه ده‌ناڵێنن كه بانگه‌شه بۆ توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه‌ی كه‌سانی تر ده‌كات، خۆم به‌ناچار ده‌بینم كه ئه‌گه‌ر بتوانم هه‌وڵ بده‌م هه‌ندێك ئه‌قڵی عه‌ره‌بی ڕوناك بكه‌مه‌وه. پاشانیش ئایینی جوله‌كه ئایینێكی مژده‌به‌خش نییه‌و بانگه‌شه ناكات بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل،
هه‌ندێك كۆمه‌ڵه‌و ده‌سته‌ی جوله‌كه‌ی ئهرسهزۆكس هه‌ن دژایه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دهكهنو بانگه‌شه‌ی نه‌هێشتنی ده‌كه‌ن. . هه‌ر له ناو ئیسرائیل خۆیدا گروپی (هه‌ر ئێستا ئاشتی) و گروپه‌كانی مافه‌كان مرۆڤی ئیسرائیلی ده‌بینین ئیدانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل دهكهنو بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ ئاشتی و ڕێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ له زه‌وییه داگیركراوه‌كاندا. ئایا گوێمان له هیچ كامێك له ناودارانی عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان بووه بانگه‌شه بكه‌ن بۆ ئیدانه‌كردنی شێخ‌و مهشایهخهكانی ئیرهابو ڕێز له ههوڵو ته‌قه‌لای گروپه ئیسرائیلییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ بگرن؟
ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل له وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا بۆ موشه‌كه‌كانی حهماسو نه‌سروڵا زیاده‌ڕۆیی دهكاتو به‌مه‌به‌ستی پاڵنهرگهلێكی سیاسیش ئه‌م زیاده‌ڕۆییه ده‌كات، به‌ڵام نه‌مانبیستووه جوله‌كه‌یه‌ك یان زایۆنییهك له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له به‌رلین یان له دورگه‌ی بالی له ئه‌نده‌نوسیا یاخود له فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كاندا خۆی ته‌قاندبێته‌وه. به‌ڵێ حاخامگهلێكی توندڕه‌و هه‌ن له چه‌شنی (كاهانی) كه ئیسلامییه‌كان له نیۆرك تیرۆریان كرد، هه‌روه‌ها كه‌سانی ده‌مارگیر هه‌ن له چه‌شنی دكتۆر باروش گۆڵدشتاین كه لوله‌ی چه‌كه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی نوێژكه‌ره فه‌له‌ستینییه‌كان كرد و گۆڕه‌كه‌ی خۆشی بوو به مه‌زار بۆ جوله‌كه ده‌مارگیره‌كان. هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت كه هیچ مرۆڤێكی ئاقڵ نییه ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وانه‌و ئه‌و ته‌عالیمه ئایینیانه نه‌كات كه هانی ئه‌م كارانه ده‌ده‌ن. من چه‌ندین جار تهوراتو توند‌و تیژییه‌كانی ناو ته‌وراتم ڕه‌خنه كردووه. سه‌باره‌ت به مه‌سیحییه‌تیش ئه‌وا ئاشكرایه كه ڕۆژگاری دادگاكانی پشكنین‌و كوشتنی جادوگهرانو هاندانی توندوتیژیی خودایی به‌سه‌رچووه، له ئه‌مریكادا نه‌بێت كه هه‌ندێك ده‌سته‌و تاقمی توندڕه‌و هه‌ن كه به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له له‌باربردنی منداڵان پزیشكه‌كان ده‌كوژن. ئه‌وانیش هیچ پاڵپشت‌و سهنهدێكیان له په‌راوی پیرۆز نیه. په‌یڕه‌وانی كڵێسای ئه‌رسه‌زۆكسی خۆرهه‌ڵاتی جا چ له میسر یاخود له ڕوسیا یان ئه‌وانه‌ی حه‌به‌شه بێت، كه‌سانێكن له هه‌موو كه‌س زیاتر پابه‌ندی ئاشتین. به‌ڵام هه‌موو ڕێسایه‌ك په‌رله‌ی خۆی هه‌یه. مه‌سیحییه ئهرسهزۆكسهكان له سڕبیا به‌هۆی هۆكاری ئیتنیه‌وه په‌نایان بۆ توندوتیژی برد. ئایا له‌به‌رئه‌مه سه‌رزه‌نشتی كڵێسای ئه‌رسه‌زۆكسی بكه‌ین؟ زۆربه‌ی كڵێسا مه‌سیحییه‌كان ده‌ستیان له توند‌و تیژی هه‌ڵگرتووه، ئه‌ی ئه‌بێت ئه‌و هۆكاره چی بێت كه ناچارم بكات بۆ ڕه‌خنه كردنی مه‌سیحیه‌ت، كه بنه‌ڕه‌تدا هانی توندوتیژی نه‌داوه؟
به‌ڵام ئیسلام، لاپه‌ڕه‌یه‌ك له سوره‌ته مه‌دینه‌ییه‌كان هه‌ڵناده‌یته‌وه كه ئایه‌تگه‌لێكی تێدا نه‌بێت هانی ڕق‌و كوشتن‌و چه‌وسانده‌وه‌ی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان نه‌دات. له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا ئامێرێكی ته‌له‌فزیۆن یان پێگه‌یه‌كی ئینته‌رنێتی ئیسلامی ناكه‌یته‌وه كه شێخه‌كانی ئیرهابو ڕق‌و كینه له جوانترین به‌رگیاندا هانی كوشتنی هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئایین‌و كافر و زایۆنی نهدهنو نزا نه‌كه‌ن كه خوا جوله‌كه‌كان بكات به ئاردی ناو دڕك‌و ژنه‌كانیان بێوه‌ژن بخات‌و منداڵه‌كانیان هه‌تیوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسلام له زێی یههودییهتهوه هاتۆته ده‌رێ ئه‌وا ڕه‌خنه‌كردنی ئیسلام ڕهخنهكردنێكی ڕاسته‌وخۆی یههودییهتیشه، ڕه‌خنه‌كردنی لق خۆی له‌خۆیدا ڕه‌خنه‌كردنی ئهسڵهكهیشه، ئه‌گه‌ر ئه‌سڵه‌كه نه‌بوایه لقه‌كه‌ش نه‌ده‌ڕوا.. من كه ڕه‌خنه له ئایینی ئیسلام ده‌گرم هه‌وڵی ئه‌وه‌مه كه موسوڵمانان تێبگه‌یه‌نم كه ئه‌وان باشترین ئومه‌ت نین كه نێردراوه بۆ به‌شه‌ریه‌ت، ئایینهكهشیان له بیروباوه‌ڕی كه‌سانی دیكه باشتر نیه، بۆیه پێویسته واز له توندوتیژیو فڕوفیشاڵی ئه‌وه بهێنن كه له خه‌ڵكانی دیكه باشترن، هه‌روه‌ها واز له‌و هه‌وڵه ههمیشهییانهیان بهێنن كه بیروباوه‌ڕی خۆیان به‌سه‌ر مرۆڤه‌كانی دیكه بسه‌پێنن. ئه‌گه‌ر وازیان له توند‌و تیژی هه‌وڵیان بۆ سه‌پاندنی ئایینه‌كه‌یان به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا هێنا ئه‌وا هۆیه‌ك نامێنێته‌وه بۆ ڕه‌خنه كردنی بیروباوه‌ڕه‌كانیان. كێ ویستی با باوه‌ڕ به به‌رد بهێنێتو بیپه‌رستێت، هه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نیه ماده‌م ئه‌و به‌رده‌م تێناگرێت.
نابینم مه‌سیحییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن به‌ردم تێبگرن، هه‌روه‌ها بوزی و هندۆسهكانیش نابینم ئه‌و كاره بكه‌ن. ته‌نها موسوڵمانهكانن كه به تۆمه‌تی بێباوه‌ڕی و خوانه‌ناسی و شتی تری له‌م چه‌شنه ڕێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن خوێنی خه‌ڵكی بڕێژێتو له هاوسه‌ره‌كانیان جیایان بكانه‌وه دینامیت بارانیان بكه‌ن، هه‌موو ئه‌م شتانیش به به‌ڵگه‌و سهندگهلێكی به‌هێز كه له قورئان‌و سونه‌تدا هه‌ن.
ئیسلام تاكه ئایینێكه كه په‌یڕه‌وكارانی ده‌ڵێن ئایین‌و ده‌وڵه‌تیشه. ده‌وڵه‌تیش بریتییه له سیاسه‌ت. سیاسهتو سیاسهتمهدارانو ئه‌و پرۆگرامانه‌یان كه پشتی پێ ده‌به‌ستن شتگه‌لێكن كه له جیهاندا له هه‌موو شتێك زیاتر به‌ره‌و ڕوی ڕه‌خنه ده‌بنه‌وه. بۆیه مافی خۆمه به‌بێ ڕه‌خنه‌گرتن له ئایینی مه‌سیحییه‌ت له پێناوی ڕه‌خنه‌دا یان بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێم بڵێن كه بێ لایه‌نم له ڕهخنهكهمدا دێم‌و ڕه‌خنه له‌و ئایینه (ئایینی ئیسلام) ده‌گرم كه پاڵ به پهیڕوكارو شوێنكهوتووهكانییهوه ده‌نێت ئه‌و جۆره كارانه ئه‌نجام بدهنو ده‌یه‌وێت به یاساكانی فهرمانڕهوایهتیم بكات. و وه‌كو په‌نده ئینگلیزییه‌كه ده‌ڵێت Charity begins at home بۆیه له‌سه‌رمه هه‌وڵ بده‌م به‌ر له چاكسازی ماڵی كه‌سانی دیكه، ماڵی خۆمان چاكسازی بكه‌م.
نووسینی: كامیل نه‌جار
وه‌رگێڕانی: دۆستی
سه‌رچاوه:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=160401