ده‌قێك له كتێبی/رمل و زبد
تا ئه‌به‌د له سه‌ر ئه‌م كه‌نارانه پیاسه ده‌كه‌م ,
له نێوان خۆڵ و كه‌فدا .
خێزاوه‌كه شوێن پێم ده‌شارێته‌وه
بایه‌كه‌ش كه‌فه‌كه ڕاپێچ ده‌كات .
وه‌لێ ته‌نها زه‌ریا و كه‌نار تا ئه‌به‌د هه‌ر ده‌مێننه‌وه .
***
جارێكیان ده‌ستم پڕ كرد له ته‌م .
دواتر كه كردمه‌وه , ته‌مه‌كه بوو به كرم .
ده‌ستم داخسته‌وه ,
دووباره كه كردمه‌وه چۆله‌كه‌یه‌كی تێدابوو.
دیسان بۆ جاری سێهه‌م
ده‌ستم داخسته‌وه و كردمه‌وه ,
ڕوانیم له ناو له‌په‌كانیدا پیاوێكی ڕووخسار خه‌ماوی
ته‌ماشای ئاسمانی ده‌كرد .
دیسان ده‌ستم داخسته‌وه .
كاتێك كه كردمه‌وه جگه له ته‌م ,
هیچی ترم تێدا نه‌دی.
وه‌لێ سترانێكی گه‌لێ شرینم گوێ لێ بوو.
***
دوێنێ وامده‌زانی
كه من له بازه‌نه‌كانی ژیاندا گه‌ردیله‌یه‌كی ناڕێك و شه‌پۆلاوی له‌رزۆكم,
ئه‌مرۆش به ته‌واوه‌تی دڵنیام و ده‌زانم
كه من بازنه‌كه‌م و
ته‌واوی ژیان له ناوه‌وه‌مدا ده‌جولێته‌وه ,
وه‌ك گه‌ردیله‌یه‌كی رێك و ڕاست.
***
له ئاگاییه‌كانییاندا ده‌بێژن :
تۆ و ئه‌و جیهانه‌ی كه تێیدا ده‌ژیت هیچ نین ,
جگه له ده‌نكه خۆڵێ به سه‌ر ڕۆخێكی بێ كۆتایی
بۆ زه‌ریاییه‌كی بێ كۆتایی.
منیش له خه‌ونمدا پێیان ده‌بێژم :
من ئه‌و زه‌ریا ناكۆتاییه‌م ,
هه‌ر هه‌موو جیهانه‌كانیش چ نییه ,
جگه له ده‌نكه خۆڵێك به سه‌ر ڕۆخی مندا ,
***
زمانم هه‌رگیز نابه‌سترێت,
ته‌نها به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه ده‌پرسێ :
تۆ كێیت؟
***
خودا بیری كرده‌وه , یه‌كه‌م بیركردنه‌وه‌ی په‌ری بوو .
هه‌ر كه ئاخاوتیش , یه‌كه‌م وشه‌ی مرۆڤ بوو
***
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سه‌رلێشێواو بوو
پێش ئه‌وه‌ی كه زه‌ریا و با وشه‌كانی خۆی پێببه‌خشێ.
له ناو كرده‌وه نه‌ویست و ناچارییه‌كانی خۆیدا ,
له خووده ونبووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕا ,
ئیدی چۆن ده‌توانێت گوزارشت له كۆنه ڕۆژگاره ناوه‌كییه‌كانی خۆی بكات
به ده‌نگ گه‌لێكی سووك و بێبایه‌خ
كه له ڕابردوویه‌كی نزیكدا فێری بووه؟
***
*ئه‌بوو هۆل له هه‌موو ژیانیدا یه‌كجار هاته ئاخاوتن و گوتی :
ده‌نكه خۆڵێك سارایه كه , ساراش ده‌نكه خۆڵێكه .
ئه‌مه‌ی گووت و دوباره بێده‌نگ بووه
ئیتر هه‌رگیز ده‌می نه‌كرده‌وه .
هه‌رچه‌نده كه من گوێبیستی ئاخاوتنه‌كه‌ی ئه‌بو هۆل بووم ,
وه‌لێ هیچ تێنه‌گه‌شتم .
***
ئافره‌تێكم بینی .
ئه‌وه‌نده‌م زانی كه هێشتا منداڵه‌كانی له دایك نه‌بوون .
ئافره‌تێك ته‌ماشای ڕوخساری كردم .
باو باپیرانی منی ناسییه‌وه ,
هه‌رچه‌نده كه ئه‌وان مردبووشن ,
پێش ئه‌وه‌ی ژنه‌كه له دایك بوو بێت .
****
ئه‌گه‌ر ڕێگام پێ بدرێ
هه‌ر ئێستا ده‌خوازم خوودم به باڵایی بگه‌یه‌نم ,
وه‌لێ توانای ئه‌وه‌م نییه,
تاوه‌كو نه‌بمه ده‌سه‌ڵاتدارێك كه هه‌موو ژیر و دانا زیندووه‌كان له‌گه‌ڵمدا نه‌ژین ؟
ئایه ئه‌مه مه‌به‌ست و هیوای هه‌موو مرۆڤێك نییه له سه‌ر ئه‌م زه‌میندا؟
****
گه‌وهه‌ر كوشكێكه ئازار به ده‌وری ده‌نكه خۆڵێكدا دروستی كرد.
ئه‌ی ئایه ئه‌و په‌رۆشییه چییه كه جه‌سته‌كانی ئێمه‌ی دروست كردووه ؟
یا ئه‌و ده‌نكانه چین كه به ده‌وریاندا دروستكران ؟
***
ئه‌و ده‌مه‌ی كه خودا چه‌شنی وورده به‌رده‌كان تووریدامه ناو ئه‌م زه‌ریا سه‌رسوڕهێنه‌ره,
بێده‌نگییه‌كه‌یم ژڵژاند به‌وه‌ی كه چه‌ندان بازنه‌م به سه‌رییه‌وه دروست كرد
كه له ژماردن نه‌ده‌هاتن .
لێ كه گه‌شتمه قووڵاییه‌كه‌ی منیش وه‌كو ئه‌و بێده‌نگ بووم .
****
بێده‌نگییم بده‌یه هێرش ده‌به‌مه سه‌ر تاریكییه‌كانی شه‌و .
بێده‌نگییم به‌رێ تاریكییه‌كانی شه‌و تێده‌په‌ڕێنم .
***
(*)ئه‌بوو هۆل په‌یكه‌رێكه له میسر جه‌سته‌ی پێكهاتووه له جه‌سته‌ی شێر , به‌ڵام سه‌ری له شێوه‌ی سه‌ری مرۆڤه
نوسینی جوبران خلیل جوبران
وه‌رگێڕانی/بناز فاتح