 
	هه‌رێمی كوردستان وڵاتێك به بێ توێژینه‌وه‌ی زانستی
 
 یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕی و لاوازیانه‌ی  ئه‌زمونی سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستانی بارگران كردووه  نه‌بونی توێژینه‌وه‌ی زانستیه , جگه له‌وه‌یش مامهڵهنهكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌بونی و دهستكورتیه زانستیه‌دا وه‌كو كێشه‌یه‌ك , دیاره گرفته‌كه هه‌ر ئه‌وه نیه كۆمه‌ڵگایه‌كی چه‌نده بێ كار و بێ تواناین له‌به‌رهه‌مهێنانی زانست‌دا , به‌ڵكو به‌شێكی زۆری ناكارایی و بێ توانایشمان  له‌چاره‌سه‌ركردنی گرفته ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تردا هه‌ر بۆ ئه‌و لاوازی و كه‌موكوڕیانه ئه‌گه‌ڕێـته‌وه كه له‌بواری توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هه‌مانه , چونكه به‌رهه‌مهێنانی  توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ره‌تای هه‌نگاوه بۆچاره‌سه‌ركردنی ههرگرفتێك , وه‌ك چۆن هه‌میشه پێوه‌رێكی گرنگ و  له‌به‌رچاویش بووه  بۆدیاریكردنی راده‌یی گه‌شه‌ی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك . له راپۆرتێكی ( ئه‌نجومه‌نی  راوێژكاری سیاسه‌تی زانستی  به‌ریتانیادا ) هاتووه ” ئه‌مڕۆ هێز و توانا‌و سامانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به راده‌ی هه‌بونی توێژینه‌وه‌ی زانستی و توانای به‌كار هێنانی ئه‌و زانستانه له‌ناو ئه‌و نه‌ته‌وه‌دا دیاری ئه‌كرێت ” . به هه‌مان شێوه ئه‌و راپۆرتانهیش ساڵانه پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی UN بۆ زانینی ئاستی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له وڵاتاندا ئاماده‌ی ده‌كات , بڕی دابینكردنی پاره و خه‌رجكردن له بواری توێژینه‌وه‌ی زانستیدا وه‌ك یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی دیاریكردنی ئاستی گه‌شه‌كردن , یان دواكه‌وتنی هه‌ر  كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌بینێت  .
كه‌واته هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بایه‌خی بۆ بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی نه‌بێـت , به دڵنیاییه‌وه توانای به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیشی نابێت , له هه‌ر وڵاتێكیشدا  گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌دی نه‌هات , ئیتر توانای كهڵكوهرگرتنیان  له‌و سامانه سروشتی و مرۆییانه‌ی كه له به‌رده‌ستیاندایه ته‌واو كه‌م ئه‌بێته‌وه  , دیارترین نمونه‌یش بۆ ئه‌م گرفته ( عێراق , لیبیا , سودان ) ه . چونكه هه‌ر یه‌كه له‌م وڵاتانه له ڕوی سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆییه‌وه  زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن , كه‌چی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌یان له خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه ده‌ژین . دیوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه‌یش , نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی سروشتیان كه‌مه , به‌ڵام زیره‌كانه توانا مرۆییه‌كانی خۆیان وه‌به‌ر ده‌هێنن و بایه‌خیان به گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانیان داوه , وه‌ك ئه‌زمونی  كۆریای باشور. 
گرفته‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی  له هه‌رێمی كوردستاندا زۆرن , به‌ڵام له هه‌مووی سه‌ره‌كی تر‌و كاریگه‌رتر نه‌بونی سیاسه‌تێكی زانستی نیشتمانیه , تا سیاسه‌تێكی له‌م جۆره‌یش گه‌ڵاڵه نه‌كرێت , پلان و به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر و تێر‌و ته‌سه‌ل دانه‌نرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاسته‌نگیه زانستی و مرۆیی و داراییانه‌ی بونه‌ته رێگر  له‌به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانی زانستیدا , هه‌ر چاره‌سه‌ریه‌كی لاوه‌كی و نیوه‌و ناچڵ  ناتوانێت دۆخی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و ئفلیجیهی ئه‌مڕۆی ده‌ربازكات . دیاره له به‌رده‌م گرفتێكی وه‌هادا یه‌كسه‌ر زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان‌مان بیر ده‌كه‌وێـته‌وه ,  ئه‌و لێشاوه پاره‌یه‌ش ده‌بینین كه له كه‌رتی خوێندنی باڵادا خه‌رج ئه‌كرێت , به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م چوار كه‌س هه‌بێـت له كوردستاندا كۆك نه‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان  له‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆیاندا هیچ كه‌ڵكێكی به‌رهه‌مێنانی توێژینه‌وه‌ی زانستیان نیه . ئه‌م دامه‌زراوانه نه ئه‌توانن لێكۆڵه‌ری scholar   ئاكادیمی و داهێنه‌ر دروست بكه‌ن , نه  توانای سودوهرگرتنیشیان هه‌یه له‌و توانایی و خوێنگهرمیهی لای هه‌ندێك  خوێندكار و مامۆستایان ده‌بینرێت ,   جگه له‌وه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌می كادره ئاكادیمیهكانیان یان ئه‌وانه‌یان كه خاوه‌نی  پله‌كانی ماسته‌رو دكتۆران توانای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی وه‌هایان هه‌یه كه بۆ ئه‌وه بشێـت له‌چاره‌سه‌ركردنی هیچ گرفتێكی سیاسی و ئابوری و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا  پشتی پێ ببه‌سرێت , لانی كه‌م كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی هه‌بێـت له گۆڤار و رژنامه لۆكاڵیه‌كانی لای خۆماندا بڵاوبكرێـته‌وه  .  
دیاره ناكرێت ته‌نها زانكۆ و په‌یمانگاكان خۆیان به لێپرسراو بزانین به‌رامبه‌ر ئه‌و بێتوانای و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی له بواری توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هه‌یه , له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا (سیاسه‌تی زانستی و ستراتیجی و ئابوری ده‌وڵه‌ت , پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی , پلانه دوورماوهكانی  پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئاسایشی خۆراك , پێداویستیه‌كانی بازاڕ ) بزوێنه‌ر و پاڵنه‌ر و دابینكه‌ری توێژینه‌وه‌ی  زانستیه  , بڕێكی  زۆر له ناوه‌ند و ده‌زگاكانی به‌رهه‌مهێنانی توێژینه‌وه‌ی زانستی , یان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئامریكاییه‌كان پێی ئه‌ڵێن think tanks   تانكه‌كانی بیركردنه‌وه , هه‌روا به‌گوێره‌ی خواست و پێداویستییه‌كانی  دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان  دروست ئه‌بێت .   كه له كوردستاندا توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رهه‌م ناهێنرێـت , سه‌ره‌ڕای خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له كه‌رتی خوێندنی باڵادا زانكۆكان ساڵ له‌دوای ساڵ بێ به‌رهه‌م تر ده‌ر ئه‌كه‌ون ,  هه‌مووی ئهگهڕیـَتهوه بۆ نه‌بونی ( سیاسه‌تێكی زانستی )دروست , چونكه هه‌م توانای مرۆیی و كادری دڵسۆز هه‌یه له‌ناو زانكۆ و په‌یمانگاكاندا ,  هه‌م پاره‌یه‌كی زۆریش ساڵانه له‌م كه‌رته‌دا خه‌رج ئه‌كرێت , كێشه‌كه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌و میكانیزمه دواكه‌وتوانه‌ی ئه‌م ده‌زگانه ئه‌بات به‌ڕێوه به‌جۆرێك ئیش ناكات هه‌م توانای لێكۆڵه‌ر و كادره‌كانی بخاته گه‌ڕ , هه‌م توانای به‌رهه‌مهێنانی لێكۆڵه‌ری Scholar تازه‌یشی هه‌بێـت . هه‌ر بۆیه  نابێت ئه‌و پاره‌و بوجه‌ی بۆوه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خه‌رج ئه‌كرێت وه‌ك خه‌رجكردن له بواری (لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا ته‌ماشا بكرێـت ) چونكه بڕێكی زۆری  ئه‌م خه‌رجیانه , نه په‌یوه‌ندی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیه‌وه هه‌یه و , نه به دروستكردنی كادرێكیش كه توانای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌بێت . كه‌واته بێ  دوودڵی ئه‌توانین بڵێین هه‌ژاری له‌به‌رهه‌مهێنانی توێژینه‌وه‌ی زانستیدا به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ نه‌بونی  كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاكادیمی ئازاد ده‌گه‌ڕێـته‌وه , كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاكادیمی هاوچه‌رخ كه له لایه‌ن هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پشتیوانی بكرێت .
 وه‌ك چۆن ره‌گی كێشه‌كه سیاسیه و خۆی له نه‌بونی (سیاسه‌تێكی زانستی )گونجاو‌دا ئه‌بینێته‌وه , به‌هه‌مان شێوه كاربه‌ده‌ست و سیاسیه‌كان پێش هه‌موو لایه‌ك نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م دهستكورتیه زانستیه تاقی ئه‌كه‌نه‌وه  , ره‌نگدانه‌وه‌و ماكی ئه‌م دواكه‌وتنه زانستیه  پێش هه‌موو كایه‌و بوارێك لای كاربه‌ده‌سته سیاسیی و ئیداریه‌كانی وڵات ده‌رئه‌كه‌وێت , چونكه هه‌ژاری و دواكه‌وتنی زانستی  به‌ر له هه‌موو كه‌س له كار‌و بڕیار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌واندا وێرانیه‌كانی خۆی نمایش ئه‌كات . له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا كاربه‌ده‌ست و به‌ڕێوبه‌رانی ده‌وڵه‌ت stats mane   , ئه‌و كادره پله به‌رزانه‌ی وه‌زاره‌ت وكۆمپانیاو پرۆژه گشتی و تایبه‌تیه‌كان ئه‌به‌نه ڕێوه ,  پێش ئه‌وه‌ی بیر له ده‌ركردن و جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك بكه‌نه‌وه به هه‌زاران لێكۆڵینه‌وه و ئامار وداتای زانستیان له‌به‌رده‌ستدایه كه هه‌میشه گرانتی دروستی و به‌هێزی بڕیاره‌كانیان ئه‌كات , به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان , نه‌ك هه‌ر  هه‌ژارترین به‌رپرسی ئه‌م جیهانه‌ن له روی سه‌رچاوه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌و ئامار‌و داتای زانستیه‌وه , ته‌نانه‌ت رانه‌هاتوون له‌سه‌ر نه‌ریتی سودوه‌رگرتن و راوێژكردن به زانا و پسپۆری ئه‌و بوارانه‌ی ئه‌وان بریاری تیا وه‌رده‌گرن . چونكه بۆ هه‌ر بوارێكی وه‌ك سه‌ربازی و به‌رگری نیشتمانی , ئابوری و چۆنییه‌تی گه‌شه‌پێدانی كه‌رته جۆراوجۆره‌كانی , په‌روه‌رده‌و فێركردن , كه‌رته جیاوازه‌كانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه و … هتد , ده‌بێـت پێش وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك  ,  پشت به توێژینه‌وه‌ی زانستی ببه‌سترێت  , له‌به‌ر رۆشنای پێشنیار و راسپارده‌ی زانا و شاره‌زایاندا  وه‌زاره‌ت و كاربه‌ده‌سته په‌یوه‌ندی داره‌كان بریاره‌كانیان گه‌ڵاڵه بكه‌ن . به‌ڵام كاره‌ساتی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه تا ئێستایش هه‌موو بڕیاره‌كانی  له لایه‌ن هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ده‌ر ئه‌چێت  , یان ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كادیرانه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كار ئه‌كه‌ن . ئه‌گه‌ر بیشپرسین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی زانستی بریاره‌كانیان ده‌ركردووه و تا چه‌نده دروست و زانستی و به‌جێ بووه , ئه‌وا هیچ پێویست ناكات به‌دوای وه‌ڵامه‌كاندا بگه‌ڕێین و خۆمان ماندوو بكه‌ین , ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه سه‌یری ده‌ره‌نجامه‌كانی بریاره‌كانیان بكه‌ین .. ئه‌و وێرانی و كاولكاریانه‌ی له‌كایه‌كانی  ئابوری و به‌رگری و په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و كشتوكاڵ و ..هتد دروستیان كردووه , باشترین وه‌ڵامه بۆ پرسیارێكی له‌م جۆره . 
 نه‌ریته دواكه‌وتوه‌كانی ده‌سته‌بژێری  ئه‌كادیمی كوردی  .
به‌شێكی تری گرفت و ئاسته‌نگیه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌ریت و مێنتاڵیتیه كۆن و سواوانه‌ی له كایه‌ی خوێندنی باڵادا زاڵ بووه , یان ئه‌و بیرۆكراسیهته دواكه‌وتووه‌ی كه له‌جیاتی هاندان ته‌نها ڕیگری و ئاسته‌نگیه‌كانی پێشكه‌ش ئه‌كات ,  زۆربه‌ی توێژینه‌وه زانستیه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ له لایه‌ن گروپی زانای پسپۆره‌وه به‌رهه‌م ئه‌هێنرێت , یان له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند تیم و گروپێك كۆئه‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كار له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن , ئه‌مه‌یش ئه‌و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیه نیشان ئه‌دات كه بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێویسته , به‌ڵام لای خۆمان تا ئێستایش هه‌ر هه‌وڵه تاكه كه‌سیه‌كان ئهبینرێـت , هه‌ر لێكۆڵه‌رێك و ئه‌یه‌وێت به ته‌نها ناوه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می توێژینهوهكهیهوه بێت , ئه‌مه‌یش وه‌ك به‌شێك له‌و خولیای بۆ به‌ده‌ست هێنانی نجومیهت و  ناوبانگده‌ركردن هه‌یه‌تی . جگه له‌مه ئه‌و رۆتین و بیرۆكراسیهته كوشنده‌ی له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ری زانستیدا دروست ئه‌كرێت , ئه‌و گه‌نده‌ڵی و خزمخزمێنه و nepotism  وحیزبایهتیكردنهی له وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ خوێندنی باڵا له ناو زانكۆكانی كوردستاندا ئه‌یبینین … بازنه‌یه‌كی تری  ئه‌و دواكه‌وتنه كوشنده‌یه كه هه‌میشه خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێـته‌وه  .
   محه‌مه‌د حسێن 
Muhe79@yahoo.com

 
			 
			 
			