
گه‌ر قسه‌مان له‌سه‌ر خوا‌و به‌رزانیش هه‌بوو ئێوه ده‌ڵێن چی ؟
قانعی فه‌رد ئه‌و خۆێندكاره‌یه كه له چاوپێكه‌وتنێكدا گۆشیه‌ك له تێزی دكتۆراكه‌ی كه‌له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له سالانی 1960وه بۆ سالانی1975، له‌ڕێگه‌ی گۆڤاری لڤینه‌وه ده‌خاته به‌ردیدی خوێنه‌ران. هێشتا نه‌ك هه‌ر زۆرێك له خه‌لكی كورستان به‌لكو ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیران وخوێنه‌رانی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كانیش به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ئاشنا نه‌بووبوون، هه‌ڤالانی پارتی و حزبه هاوبه‌ش و هاوچاره‌نووسه‌كه‌یانی دووچاری په‌رچه كردارێككرد، به‌وێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی گه‌وره‌و كوشنده كه هه‌رچی ئه‌خلاق وداب ونه‌ریت و هێمای نیشتمان په‌روه‌ری ومقه‌ده‌سات وخه‌بات وتیكۆشانی ڕابه‌رانی ناسینالیزمی كورد به كۆڵه‌واری خسته‌ڕوو. بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌رچه‌كرداره‌دا له‌به‌رامبه‌ر به‌كارێك كه له‌هه‌ر كۆمه‌لگایه‌كی مه‌ده‌نی وشارستانیدا وه‌ك لێكوڵینه‌وه ئه‌نجام بدرێ جێگه‌ی ڕێزوستایشه كه‌چی له‌ولاتی(( سه‌روه‌ری یاسادا)) كارێكی له‌م چه‌شنه ده‌بێته هه‌وێنی ڕه‌جمكردنی خاوه‌نه‌كه‌ی وهه‌رچی وشه‌گه‌لی له‌چه‌شنی: دوژمن، به‌كرێگیراو، ده‌ستی ده‌ره‌كی، غائین، ئاژاوه‌گێر… به‌دوای خۆیدا په‌لكێش ده‌كات و كه‌واته ده‌بێ بڵین خاك به‌سه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌ی كه قوڕی له‌م چه‌شنه‌ی خه‌ست بۆ خۆی ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ش بڵین كه له‌مباره‌وه براده‌رانی پارتی حه‌كیمانه زیاتر ئه‌ركی وورده هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان به‌خۆیان سپارد، چونكه ده‌زانن جیاواز له‌وه‌ی كه داشیان سواره‌و براده‌رانی یه‌كیه‌تی نه‌ك هه‌ر كاره‌كانی ئه‌وان ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه‌كدارانه غه‌مه‌كانی ڕابردو ده‌كه‌نه له‌مپه‌ری داكۆكیكردن له مێژووی خۆشیان. ئاخه‌ر باوانێكته قانعی فه‌رد تیرێكی وه‌شاندوه كه‌به‌رۆك به سه‌روخوارو ئه‌مڕۆو رابردوی ئه‌م بزوتنه‌وه ده‌گرێته‌وه. بۆیه هه‌ر به‌ته‌نیا ده‌كردنی ڕاگه‌یاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیه‌تی ده‌رده‌كه ده‌رمان ناكات، هه‌ربۆ سبه‌ی له سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری ئه‌ولاو گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانی حزب و سه‌ندیكا جوامێره‌كه‌ی ئه‌م حزبانه‌و كۆمه‌لێك له ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ته‌نانه‌ت یه‌كیه‌تی زانایان و بلنگۆی مزگه‌وته‌كان فه‌رمایشت و فتوای مه‌لاو پیاوانی ئاینیه‌كان و گه‌لێك له قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی مه‌عاشخۆرو مسته‌فیدیش گوڕی خۆیان تاونا، تا سه‌رئه‌نجام كارگه‌شت به‌وه‌ی كه به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی بكه‌وێته وێزه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خیانه‌ت له نیشتمان ده‌كات و له‌میانه‌ی چاوپیكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا به دوورودرێژی له سه‌ر جوامێری ئه‌و پیاوه قسه بكات كه هه‌رخۆی ڕه‌چكه شكێن بوو له ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریدا. به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چین ئه‌گه‌ر بۆ پارتی به‌رزانی خه‌تی سووره، ئه‌وا براده‌رانی یه‌كیه‌تی كوشته‌ی نێو هه‌مانه‌كه‌ن، ئاخه‌ر له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌گه‌ر فایلی66 و (من كارم ته‌مامشد)*و 84و 31 ئاب و… بورژێت، وه‌ی به‌حالمان چ ڕێگه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ ورژاندنی هه‌موو دۆكیومه‌نت و فایله‌كانی تر‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی ئه‌و هه‌زاران گه‌نجه‌ی كه له شه‌ڕی نێوخۆی ئه‌م حزبانه‌دا بوونه‌ته قوربانی.
له‌پال ئه‌مانه‌شدا ئه‌وه‌ش بلین كه بێ ده‌نگی وخۆكڕكردنی گۆران و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی له‌م نێوه‌دا، به‌بڕوای من به‌پیچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ی كه پێوایه، گوشارهیًنان بۆ پارتی و ته‌نانه‌ت په‌رده‌هه‌ماڵین له‌سه‌ر كارنامه‌ی كه‌سایه‌تیه ڕۆحانیه‌كه‌ی به‌سوودی ئه‌مانه‌و سه‌بوریه‌ك به‌دلیاندا دێنێ، ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت وگۆران به‌گشتی له‌پریشكی ئه‌م ئاگره ده‌ترسن، ئاخه‌ر هه‌ر له نه‌وشیروان مسته‌فاوه كه‌تیۆریزه‌نی شه‌ڕی ناوخۆ بوو تا كۆمه‌لێك له سه‌ركرده‌كانی گرده‌كه به‌شداری ئه‌و مێژووه‌ون و به‌تایبه‌ت له مه‌له‌فی شه‌ڕی ناوخۆدا پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت، كه‌واته بۆ ده‌بێت چاوگیڕانه‌وه به‌و مێژووه‌دا جێگه‌ی پێشوازیكردنی ئه‌وان بێت له‌كاتێكدا كه‌خۆیان جه‌مسه‌رێكی خولقێنه‌ری ئه‌و مێژووه بوون.
ماوه‌ته‌وه كه‌بڵین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه قانعی فه‌رد له دوتوێی 8000 دۆكیومه‌نتی ئه‌نجامیداوه، به تووندی ئێمه ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و گومانه‌ی كه‌ڕۆژگار ڕێگه‌ی پێبدات لێكوڵینه‌وه‌كه‌ی وه‌ك به‌رهه‌مێك بگات به‌ده‌ستی خه‌لكی كوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی(( ئاگرێكی قوره‌تی بۆ نازل بێت و خوا له‌ناوی ده‌می بدات)). له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌گه‌ر منی هاولاتی ئه‌وكاته دیسانه‌وه ڕه‌خنه‌م له‌خواو به‌رزانیش گرت، ئایا دادگایه‌كه‌مان ده‌بێت به‌دوان وله‌پال مفسید فی ئه‌رزدا، به تاوانی نیشتمان فرۆشی وبه‌ئاگری ئه‌م قیامه‌ته‌ی كوردستانی ئازاد‌و به‌تاوانی ستوونی پینچه‌م ماوه‌یه‌كیتر به گۆشه‌یه‌كی تری زیندانمان ده‌سپێرن ؟ یاتۆبڵی ئه‌م حزبانه ڕۆژگارێك بێت كه له‌به‌رامبه‌ر به پرسیار‌و ڕه‌خنه‌و ناره‌زایه‌تیه‌كانی هاولاتیاندا په‌نا بۆ یاسا‌و ڕێسا‌و لۆژێك و ڕێگه‌گه‌لێكی گۆنجاو به‌دوور له‌هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌و سه‌ركوت وچاوسوركردنه‌وه‌و فریوو تۆقان به‌رن. كه‌بوونی وه‌ها كه‌ش وهه‌وایه‌ك پاش نزیك به چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له ده‌سه‌لاتداریه‌تی ئه‌م حزبانه نه‌ده‌بوو خۆزگه‌و چاوه‌ڕوانییه‌كی خۆشخه‌یالانه بێت.
ڕیبوار عارف
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له‌هاولاتی ژماره 656 دا بلاوكراوه‌ته‌وه: http://83.169.12.202/Rojname/hawlati656-12.pdf