 
	مێژونوسین یان لاوک و حه‌یران بێژی!!
   مێژوو ، وه‌کو نوسین وتێکست یان ده‌ملێدان و هه‌ڵپه‌رداوتنی ، بابه‌تێکی دووسه‌ره‌یه .     
لهسهرێکیانهوه زۆر ساکارو ساده ی ده‌بینرێته‌وه تا ده‌گات به‌بایه‌خێکی هێنده نزم و ئاسان ، لێره‌دا بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م سه‌ره‌یان نمونه‌ی بابهتێكێ خوێندراوه‌م دێته‌وه بیر ، که ده‌رباره‌ی دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی  له‌گه‌ڵ شێخێکی که‌نداو دا بوو . که نۆره‌ی پرسیاردێته سه‌ر به‌سه‌ربردنی کاتی پشووه‌کانی ، ده‌ڵێت ، به‌خوێندنه‌وه  کاته‌کانی خۆم به‌سه‌ر ده‌به‌م ،  دواتر له‌درێژه‌ی پرسیاردا ، ده‌که‌وێته بژاردنی بابه‌ته‌کانی خوێندنه‌وه‌ی بهبواردنی بابه‌تی مێژوو ، له‌وێدا پرسکارهکهی  ،  لێی ده‌پرسێت : ((ئه‌ی مێژوو ده‌خوێنیته‌وه؟)) .
  شێخ بهگرژیهکهوه له وه‌ڵام دا ده‌ڵێت : (( مێژوو چیه ؟ ئێمه خۆمان مێژوو دروست ده‌که‌ین)).
                                   *   *    *
  به‌ڵام مێژوو له‌سه‌ری به قورسگرتن و به‌رپرسیاریه‌وه . نمونه‌ی نوسه‌ری به‌ناوبانگی کۆلۆمبی ((گابریال گارسیا مارکیز))و نۆڤلێتی (جه‌نه‌راڵ له سهرگهردانیهکهی )م   دیته‌وه بیر ، ئه‌و نوسه‌ره بهههستێکیبهر پرسیاری گه‌وره‌و و لهژێربارێکی سه‌خت دا خۆی ده‌بینێته‌وه  بۆ  به‌رهه‌م هێنانی بابه‌تێکی ویژدانی و ئه‌ده‌بی له قه‌باره‌ی نوسینێکی بچوکی خوار ناوه‌ندی دا ، چونکه په‌یوه‌نده به مێژووی ڕابه‌ری ئازادیبه‌خشی ئه‌مریکای لاتینی (سیمۆن بۆلیڤار)وه هه‌یه .
   له‌وێدا هه‌موو سه‌رمایه‌ی ناوبانگی ئه‌ده‌بی خۆی به‌کارده‌هێنێت و سود له ناسیاوی په‌یوه‌ندیه گرنگ و تایبه‌ته‌کانی خۆی وه‌رده‌گرێت بۆ به‌دوادا چونی کاره‌که‌ی ، له‌وانه‌ش هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری کۆڵۆمبیادا ، بۆ  ده‌رگا واز کردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی نیشتمانی کۆڵۆمبیا و  بینین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌زاران نامه‌ی تایبه‌تی و گشتی ئه‌و ڕابهرهو به‌ڵگه‌نامه ئۆفیسیاڵیهکانی سه‌رده‌می خه‌باته‌که‌ی .
 ( بۆلیڤار) ئه‌وکه‌سایه‌تیه ی بووه بهسیمبۆل و ئایکۆنی ئه‌فسانه میللیه‌کان . نوسه‌ر ، بهووردو درشتی ژیانی دا دێته خوار ه‌وه  ، هه‌رله کێشمه‌کێشی خه‌بات و ڕۆژانی ئومێدیه وه ، تاکو ڕۆژانی پاشگوێ خرانی و به ده‌ور چۆڵی  ته‌نیا مانه‌وه‌ی له‌کۆتایی مه‌رگێکی خه‌مناک دا .
   نوسه‌ر به‌بێ گوێدانه هیچ پیرۆزی و دوور له ئایکۆن بونی ،  له هه‌موو شتێكی جه‌نڕاڵ( بۆلیڤار) ده‌دوێت ، هه‌ر له‌کرده سه‌ربازیه  گه ورهکان و کۆنگره گرنگه‌کانیه‌وه که‌بونه مایه‌ی ئازادی  کیشوه‌رێک له‌ده‌ست ئیسپانیای کۆڵۆنیالیستی ، تاده‌گات به ناکامیه‌کانی خه‌باتی و به‌شبونی کیشوه‌ره‌که بۆ چه‌ند ووڵاتی  جیا‌و نه‌گه‌یشتن که پێچه‌وانه‌ی ئومێدی بو ده‌یخواست وه‌کو ئه‌مریکای باکور به‌تواناو یه‌کپارچه بوایه  . تاده‌گات به تایبه‌تیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی ڕابه‌ره‌که خۆی . کاتێک به جێگایه‌کی نادیار‌و کوێره‌دێ یه‌کدا تێ په‌ڕی بێت ، یان سه‌ربوردی تاقه شه‌وێکی ئه‌م پیاوه ڕهفتهنیه له باوه‌شی کامداری ژنێکی نه‌ناس و تازهدیوی سه‌ر ڕێی دا ، له کاتێک دا پرشنگدارترین ئه‌ستێره‌ی خه‌باتێکی هێند مه‌زن بووه .
له وێدا مارکیز ، بوێری و بهخۆداپهرمونی  ، ده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌موو سادهبونێکی مرۆڤی به‌به‌ری ئه‌م ڕابه‌ره مێژوییه‌دا بکاته‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی  به‌رگی  ئایکۆن وئهفسانهییهکهی لێ داده‌ماڵێت  . 
   له به‌شێکی نوسینه‌که‌ی (مارکیز)دا ، کاتێک ( بۆلیڤار) به یه‌خته چارۆکهدارهکهیهوه  گوزه‌رده‌کات ، ده‌بینێت له ڕۆخی ڕوباره‌که‌دا سه‌گێک  له‌ژێر که‌ڵبه‌و چنگی چه‌ند سه‌گی تردا به‌ته‌نها زۆر به‌سه‌ختی  به‌رگری له خۆی ده‌کات . له‌وێدا بۆلیڤار ده‌ستوری له‌نگه‌ر گرتنی یه‌خته‌که و ڕزگار کردن سه‌گه ته‌نیاو زامارهکه ده‌دات ، تاله‌گه‌ڵ سهگهخۆشهویست وبه‌ناو بانگه‌کانی دا تێکه‌ڵی بکه‌ن ، به‌تایبه‌ت جه‌نه‌راڵ ــ سه‌گ  خۆشه‌ویست و هاوه‌ڵی هه‌میشه‌یی بووه له‌هه‌مو ژیان و ده‌رکه‌وتنه‌کانی دا ــ . پاش تیمارو چاک کردنه‌وه‌ی برینه‌کانی سهگهبهرهڵاو بێناوه‌که . ڕۆژیک ده‌یهێنن بۆ به‌رده‌می جه‌نه‌ڕاڵ تاناوێکی لێ بنێت  به هاوتای سه‌گه خۆشه‌ویسته‌کانی تری ، پاش تی ڕامانێک ده‌ڵیت :(( ئه‌و ڕۆژه ، زۆر سه‌خت و نائومێدانه به‌رگری له خۆی ده‌کرد ، وه‌کو منی لی به‌سه‌ر هات بوو ، ناوی بنێن ــ سیمۆن بۆلیڤارــ )) .
  له دیمه‌نه‌که‌دا  هه‌رچه‌نده له‌سه‌رزمانی (سیمۆن بۆلیڤار) وه خۆی ده‌شوبهێنێت به‌سه‌گ ، وه‌لی زیاتر ئه‌ندێشه‌ی (مارکیز ) خاوه‌نی شوبهاندنهکهیه . لای ئێمه بۆ شتێکی وه‌ها  ده‌بێت چی قیامه‌تێک ههلگیرسێت ؟!! چه‌ند هه‌ستیاریه‌کی سه‌یرمان هه‌یه ؟!!  
   وه‌لی هیچ که‌س له میلله‌ته ئیسپانی زمانه‌کان یه‌خه‌گیری نوسه‌ر نابن ، بگره ئافه‌رینێکی زۆریشی ده‌که‌ن بۆ لهعهودههاتن و بویریهک له‌مه‌یدانێکی وه‌ها گران دا . چونکه ئه‌وه‌نده‌ی ئایکۆن و ئه‌فسانه‌ی جه‌نه‌راڵی پێ ڕوشاندووه سه‌د ئه‌وه‌نده ڕه‌ونه‌ق و جوانییه‌کانی مرۆڤ بونی پێ  به‌خشیوه‌ته‌وه ، به‌تایبه‌ت له ئێستادا که به‌چاخی زێڕینی مرۆڤایه‌تی ده‌ناسرێت .
له‌و دوو نمونه‌و جێگه‌یه‌وه ، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆلای خۆمان تا بزانین که‌سایه‌تیه مێژوویه‌کان چۆن له چاخی زیڕینی مرۆڤایه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ک دا ده‌که‌ین . ئاخۆ به‌ره‌و مرۆڤ بونیان ده‌به‌ین ، له‌سه‌رزه‌وی ڕایانده‌گرین و ده‌یان نوسێنین به خۆمانه‌وه ؟ یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ، باڵی ئه‌فسانه‌ییان لی دهڕوینین به‌ره‌و ئاسمانی خوداوه‌نده‌کانیان به‌رزده‌که‌ینه‌وه ؟ یان وه‌کو تارمایی پاڵه‌وانی ئه‌لیازه‌و ئۆدیسه‌ی هۆمیرۆس و ناو داستانه سهرابیهکانی شانامه یان لێ ده‌که‌ین ؟ یان له به‌یت ولاوک دا و به‌نه‌زمی سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها ساڵی ڕابوردووی له‌مه پێش ده‌یان لاوێنینه .
 (ئه‌فسانه) نرخێکی هه‌یه جیاوازه له هی (مێژوو) . 
هه‌رچه‌نده که‌ره‌سه‌ی هه‌ردوکیان گێڕانه‌وه‌یه ، وه‌لێ وه‌رزی ئه‌فسانه ده‌مێکه به‌سه‌رچووه . ده‌هرێکه (هۆمیرۆس) نه‌ماوه‌و ، وه‌خته خۆشیکهسایهتیهکی ئه‌فسانه یی بێت ، (ئه‌بولقاسمی فیرده‌وسی ) واههزارساڵی مه‌رگی دهبژیرینهوه .
(ئه‌فسانه ) ساختمانی گیانی نه‌ته‌وه و قاڵب و نمونه‌ی پێشه‌نگی تاکه‌کانێتی ، 
 خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاو وه‌رزی خۆی دا ، وه‌کو گریکی و ئێرانیه‌کان ئه‌فسانه‌ی نهتهوهسازێنمان هه‌بوایه ، زۆر له‌سه‌رو باشه‌وه ده‌بوو  ، له‌وێدا نوقسانی گه‌وره‌ی پڕ ده‌کردینه‌وه  .
وه‌لێ مێژوو شتێکی تره ، عیبره‌ت و زانستی دروست کردنی ڕۆژگاره ، جێگه‌ی له عه‌قڵ وسهردا یه ، نه‌ک ئه‌فسانه‌ی سۆزی سینه .
کوورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ئه‌فسانه‌یه ، بۆیه که‌سایه‌تی تاکی کورد شل‌و شێواو  قاڵب کزه .
یاخود ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی که‌به‌زۆر بۆ خۆی دروست کردووه خوازراوێکه نه‌بونی چاکتره . چونکه (کاوه) نمونه‌یه‌که بۆ ساده‌یی و سه‌رسپاردن .
وه‌لێ ئه‌وه‌ی هه‌مانه له داستانی دڵداری‌و ئازایه‌تی کوڕی دێ و عه‌شیره‌ته  ، له سۆزی ئهوینو ئازایه‌تی ماڵهجوتیارێکهوه یان که‌متر ئه‌گه‌ر ماڵه میرێک بێت .
له‌به‌یت و لاوک و حه‌یرانه‌کان دان و تاقه داستانێک ، پێک هاتون بۆ سۆزی دڵ‌و سینه گه‌رم کردن ، ئیتر تێ ناپه‌ڕیت بۆ چاره‌نوس سازی گهلو نه‌ته‌وه .
لای خۆشمان دوای (ئه‌حمه‌دی خانی) و( فه‌قێ ته‌یران) و هه‌ردوو عه‌لی (تهرموکی) و (به ردهشانی)ه‌وه داستان و به‌یت و لاوک و حه‌یران کات و وه‌ررزی خۆی ته‌واو کرد ، ئیتر بۆ ئێستاهیچی تری به‌دوادا نایه‌ته‌وه ، هه‌نوکه هه‌رچی له‌و بابه‌ته بکرێت، ده‌بێت به کاری بێ هوده‌یی و جۆرێک له پێکه‌نین و گاڵته‌جاڕی .
ئه‌گه‌ر مێژوو مامه‌ڵه‌ی بهعهقڵانیهت له گه‌ڵ دا بکه‌ین ده‌کرێت جێێ چۆڵێ ئه‌فسانه‌ی به‌باشی پێ پڕ بکه‌ینه‌وه . ئه‌مریکا ووڵاتێکی بێ ئه‌فسانه‌یه‌وه به مێژوویه‌کی کورتی شه‌ش سه‌د ساڵی وای کردووه ، یه‌کێکه له نه‌ته‌وه و میلله‌ته هه‌ره زیندووه‌کان .
مێژوو ههنوکهباڵی ئه‌فسانه‌یی له کهسهناودارهکانی خۆی ده‌کاته‌وه‌و دوریاندهخاتهوه لهتارماییه ئه‌فسانه‌ییه‌کان و زیاتر به‌ره‌و مرۆڤ بونیان ده‌باته‌وه .
ئه‌مڕۆ حیزب لهناپیرۆزی خۆی دا بۆ پیرۆزی ده‌گه‌ڕێت ، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌یه مێژوو ده‌گۆڕێته‌وه بۆ ئه‌فسانه‌و ڕاستی ده‌باته‌وه به‌ره‌و خه‌رافات و له‌وانه‌ش ئایکۆن و پیرۆزی دروست ده‌کات و دهیدزێتهوه بۆخۆی ، به‌جۆرێک حیزب وێڵه به‌دوی  سهرابی خه‌ونی به‌سه‌رچوی دا .
  لای ئێمه حیزب ده‌یه‌وێت وه‌کو شێخه‌که‌ی که‌نداو مێژوویه‌ک دروست بکات .
 
  مێژویه‌ک له که‌ره‌سه‌کانی (لاوک) و (حه‌یران) ده‌سازێنێت  ، هه‌موو هیزی خه‌یاڵ و فهنتازایای خۆی ده‌گوشێت بۆ هۆنینه‌وه‌ی داستان و خهرافهیهک له‌جێگای چۆڵی ڕوداودا . هه‌موو هونه‌ره‌کانی دهنگو ئاواز ده‌خاته نهغمهیهکهوه  بۆ ڕهوزهخوانی که‌سایه‌تیه به‌ئه‌فسانه کردووه‌که‌ی ، تاکو خانه‌ی چۆڵ و به‌ره‌وتی مێژووه‌که‌ی خۆی پێ پر بکاته‌وه  .
بۆ به‌دبه‌ختی له‌مڕۆدا به‌هۆ ی ناسازی و کاری پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌وه ئه‌گه‌ر به‌سۆزو نهغهمهی داودیش حه‌یران و لاوک بچرێت ، گوی گری چاک و بێ نیازی ده‌ست ناکه‌وێت . یان به ئیلهام و سروشی پێغهمبهرانهشهوه بێته دواندن ، موریدو شوێنکه‌وتووی ساغ ودڵسافی ده‌ست ناکه‌وێت .
حیزب داهێنراوی ڕۆژگارێکی نزیکه ، ههڵدێتو ئاواده‌بێت ، به‌قۆناغه‌کانی په‌یدابون و گه‌شانه‌وه و پوکانه‌وه‌دا ده‌ڕوات ، یان بهسادهتر بڵێن حیزب ماڵی زه‌وال و زایهعه بونه ، به‌باش و به‌خراپ له ده‌روازه‌ی مێژووه‌وه گوزه‌ر ده‌بێت . به‌ڵام که‌س ومرۆڤه‌کان له‌ده‌رگایه‌کی دیار‌و فراوان تره‌وه ده‌ربازی مێژوو ده‌بن ، ته‌نها ژیانی فیزیکیان وه‌کو حیزب به‌سه‌رده‌چێت ، خۆ ئه‌گه‌ر حیزب وازیان لێ بهێنێت سهربوردیان به‌پێچه‌وانه‌ی خۆیه‌وه ، ڕۆژبه‌ڕۆژ جوان تر‌و نه‌مر تر ده‌بێت .
له‌وێدایه حیزب غه‌درێک له که‌سانی مێژویی ده‌کات کاتێک ده‌یانخاته ناو چوارچیوه بچوک و به‌سه‌رچووه‌کانی خۆیه‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌سایه‌تی ئه‌وان له چوارچێوه ته‌نگ و به‌سه‌رچوه‌کانی خۆی دا ناشیرین و تێکشکاو ده‌کات .
  هه‌رکاتێک حیزب که‌سایه‌تیه‌کی ناوداری مێژویی ده‌کات به‌ئایکۆنی خۆی  ، بهههمیشهله سامانیجوانی و نه‌مری ئه‌و که‌ساتیه ده‌دزێته‌وه بۆ ئارایشت کردنی ڕواڵه‌ته ناشیرینه‌کانی خۆی . 
یان که‌ماڵ و چاکیهکانیان ده‌کات به سوپه‌ر و قه‌ڵغان بۆ حه‌شاردانی دزێوی و ناته‌واویه‌کانی خۆی .
یان له مێژووی هه‌مه‌ڕه‌نگی ئه‌وان دێوجامه‌یه‌ک ده‌سازێنێت بۆ ڕاو کردنی مرۆڤی پاک‌و ساده .
ئه‌و غه‌در و ناپاکیانهی حیزب به‌و جۆره له که‌سایه‌تیه مێژوییه‌کانی ده‌کات ، هیچ هێزێکی تر له کۆ و تاک ، که میژوو نوس و هه‌ر قهڵهمگرێکی بهدنیازیش بێت ، ناتوانێت به تۆزی پێی زیانه‌کانی حیزب دا بگات .
کاتێک حیزب که‌سایه‌تیه‌کی مێژویی له‌قه‌فه‌زی خۆی ده‌نێت ، په‌رو باڵی دهژاکینێت و ته‌شق و ڕه‌ونه‌قی ده‌شکێنێت .دواتر تێکه‌ڵ به‌جه‌نگه چه‌په‌ڵ وناشیرینهکانی ڕۆژانه‌ی خۆی ده‌کات ، به‌جۆرێک ته‌نها بیماری باڵشکاوی ده‌بێته نسیبی قهفهسبهندهکهی .
که‌سایه‌تیه مێژووییه‌کان  ، له سه‌ره‌تادا وه‌کو مرۆڤێکی ئاسایی  به ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی ڕۆژگارێک ستایڵێکی جوانی له سه‌روه‌ری پیرۆزیه‌کانی خۆی به‌رهه‌م هێناوه ، هه‌نوکه که‌سێک  نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ لێ زیاد کردنی سامانه مه‌عنه‌ویه‌که‌ی ، که‌چی حیزب له ئێستادا وه‌کو ماڵی حازری له‌مامه‌ڵه‌ی زبر‌و دۆڕاوی خۆیدا له سامانه‌که‌ی خه‌رج ده‌کات و ته‌نها نه‌فره‌ت و نهویسی بۆ  که‌سایه‌تیه‌که ده‌هێڵێته‌وه .
  له‌وێدا ڕۆڵی حیزب ، وه‌کو  کوڕی به‌دو نامرادی باوکه .
{مێژوو ده‌رگایه‌کی هه‌یه بۆ میوانداری نوسه‌رو مێژو نوس و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م ، وه‌لێ هیچ ده‌رگایه‌کی نیه بۆ حیزب و مه‌ئموره‌کانی ڕۆژ .
له‌وێدا میوان به وێڵ و مارفهت بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه ، ماڵی مێژوو ناچاره به‌عورفی خۆی په‌زێرایی و به‌خێرهاتن و به‌خێر چونی لێ بکات .
دوای ئۆغری میوان ، باس له خوڵق و ئه‌ده‌بی ئۆغر کرد‌و ،ته‌نها شتێکه له‌گه‌ڵ ماڵ‌و سه‌رنشینه‌کانی مێژوو خۆی دا ده‌مێنێته‌وه }.
نوسینی : سه‌عید عارف باپیر
15 ــ 08 ــ 2010
saidaraf@hotmail.com

 
			 
			 
			