 
	کتێبی( گریگۆری زینۆڤیڤ له کۆنگره‌ی هالێ) ی بێن لویس
زانکۆی کۆمۆنیزم ، هه‌فته‌یه‌ک شرۆڤه و ووتوێژ و تاوتویکردنه له نیوان مارکسیسته ئه‌کادیمیه‌کانی دنیا و له‌لایه‌ن هه‌فته‌نامه‌ی (ویکلی ۆرکه‌ره‌وه) رێکده‌خرێت له له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا و  باسه‌کانی رۆژانه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی ئه‌کادیمی مارکسیستی  ناوداری جیهانییه‌وه به‌رێوه ده‌برێن . ویکلی وۆرکه‌ر هه‌فتانه‌مایه‌که که شرۆڤه و لێکۆڵینه‌وه و زانستی مارکسیزم به بنه‌ما ده‌گرێت و رووپه‌ری هه‌فته‌نامه‌که‌شی به‌وپه‌ری دیموکراتی بۆ هه‌موو ئایدیاکان واڵا کردووه  سه‌رباری هه‌موو جیاوازیه‌کان له پیناو ئه‌وه‌ی که به میتۆدی ره‌خنه له خۆ گرتن بتوانێت هه‌موو پارته چه‌په‌کان له‌سه‌ر میزێک کۆبکاته‌وه و له بلاوبونه‌وه‌ی یه‌که‌مین ژماره‌شیه‌وه له ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه داوای رێکخراوبوونی پارته چه‌په‌کان ده‌کات له یه‌ک پارتی مارکسیستدا.، ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌فتانه‌مه‌یه و نووسه‌ره‌کانی باسی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مارکسیسته‌کان نه‌توانن دیموکراتیکانه له سه‌ر مێزێک کۆببنه‌وه ئیدی چۆن ده‌توانن کۆمه‌ڵگا رێک بخه‌ن ؟   
  جیاوازی زانکۆی کۆمۆنیزم ،  ئه‌م هه‌فه‌ته تیۆرییه  له‌گه‌ڵ ڤیستیڤا‌ڵه رۆتینیه‌کانی مارکسیزمدا ئه‌وه‌یه. لێره که‌شوهه‌وایه‌کی ته‌واوی دیموکراسی به‌دی ده‌کرێت و  مارکسیسته‌کان لێره به‌دوای ره‌خنه و جیاوازیدا ده‌گه‌ڕێن له بری وتاف و داواکاری سیاسی هه‌رزه‌یی، که تاراده‌یه‌ک ده‌کرێت وه‌ک که‌لتوورێکی باوی ناو بزووتنه‌وه مارکسیستییه گشتیه‌کانی ئه‌مرۆ چاوی لێبکه‌ین.
 ئێمه وه‌ک مالپه‌ری ده‌نگه‌کان ئاماده‌ی زانکۆی کۆمۆنیزمی ئه‌مساڵ بووین  و هه‌م له‌به‌ر گرنگی باسه تیۆری و زانستیه‌کان که گرنگی ئه‌وتویان هه‌یه هه‌ره‌وه‌ها بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی باسه‌کانی مه‌له‌فی کارل مارکس که مالپه‌ری ده‌نگه‌کان ریکیخستووه و روناکبیرانی کورد و بیانی تیایدا باسه‌کانیان له دیدگای جیاوازه‌وه له سه‌ر مارکسیزم له‌دنیای ئه‌مرۆماندا شۆرڤه ده‌که‌ن.
کتێبی( گریگۆری زینۆڤیڤ له کۆنگره‌ی هالێ) ی بێن لویس
 
له رۆژی حه‌وته‌می زانکۆی کۆمۆنیزم له له‌نده‌ن،  له سیمیناره‌که‌یدا بێن لویس  رونکردنه‌وه‌و شرۆڤه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له مه‌ر  نوێترین کتێبی دا، که له سه‌ر یه‌کێک له سه‌رکرده له‌بیرکراوه‌کانی به‌لشه‌فیه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی  گریگۆری زینۆڤیڤه که له‌ساڵی 1938 ستالین به پلانێک دادگایی کرد و دواتر تیرباران کرا…..

 
			 
			 
			