Skip to the content
شه‌ش تێبینی به‌ر له شیعره‌كه
1
نیشتیمان..
ئه‌وسه‌ری ڕێگه‌یه‌كه،
كه‌چی تۆ..
له‌م سه‌ری ڕێگه‌یه‌كدا
هه‌نگاو ده‌نێی
ئه‌و سه‌ری بۆنییه.
2
ئه‌وه نیشتیمان نییه هێنده تاریكه..
ئه‌وه خۆمانین
گۆرانییه‌كانمان شه‌ویان لێ ده‌چۆڕێ.
3
له‌نیشتیماندا دیوار بوونی نییه،
دیواره‌كان..
له چاوی خۆماندان.
4
تۆ كه بۆخۆت نیشتیمان نیت،
ڕێگه‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌ت
كوا پێ ئه‌دۆزرێته‌وه .
5
نیشتیمان فێری كردووین..
ڕاكردنمان ئاسان بێت و
گه‌راِنه‌وه‌مان مه‌حاڵ!
6
مرۆڤ كه ده‌بێته كه‌لاوه
نیشتیمانی
له‌لا
كه‌لاوه‌یه‌كی گه‌وره‌تره.
شیعره‌كه..
بگه‌ڕێوه ..
تكا ده‌كه‌م..
بگه‌ڕێوه بۆ ناو خۆت .
له‌وێ نیشتیمانێك هه‌یه
.له‌سه‌ر دیواره‌كانی نووسراوه
ئێمه هیچمان غه‌ریب نین
دونیا هی گشتمانه.
له‌وێ كار هه‌یه، كات نییه.
لێره كات هه‌یه، كار نییه.
له‌وێ ئیره‌یی،
به‌هار ده‌باته ئه‌وسه‌ری پاییزو..
ناهێڵێ كراسه‌كه‌ی گه‌ردی لێ بنیشێ
ده‌ریا ئه‌هێنێته به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ت
دارستان له چاوتا ون ده‌كا
واده‌كا هه‌میشه هه‌ورێك هاوڕێت بێ.
به‌ڵام لێره ئیره‌یی
به كۆشكه‌كاندا تێده‌په‌ڕێ
كه‌لاوه‌كان ده‌نووسێته‌وه
به باراندا تێده‌په‌ڕێ
وشكه ساڵ ده‌كێشێته‌وه.
له‌وێ ئاسوده‌یی نییه
له‌وێدا كه شه‌ڕی پرسیاره و
خوێن له گومان ده‌چۆڕێ و
هه‌موو ڕۆحت پڕی دوو دڵییه,
ئاسوده‌ییت بۆ چییه؟
لێره ئیتر..
كه‌س په‌پوله‌ی خۆشناوێ
نابینم كه‌سێك بۆ شه‌ونم بچه‌مێته‌وه
ته‌وقه له‌گه‌ڵ گوڵێكدا بكا
به “با” بڵێ بوه‌سته با
بۆنی ئه‌م هه‌موو سه‌فه‌ره‌ت بكه‌م.
له‌وێ هه‌موو ڕێگاكان موڵكی تۆن
هه‌موو مردنێك مردنی تۆیه
گوڵ خاوه‌نی نییه.
هه‌ر كه‌سه‌و به به‌ردی خۆی
نیشتیمان دروست ده‌كاته‌وه
لێ ئیشی مرۆڤ گۆڕینی نیشتیمان نییه
مرۆڤ كه ده‌یه‌وێ نیشتیمان بگۆڕێ
تفه‌نگ ده‌كاته شان و..هتد..
ئیشی مرۆڤ سه‌ر له نوێ
ڕه‌نگكردنه‌وه‌ی نیشتیمانه
به ڕه‌نگێك چۆله‌كه لێی نه‌ترسێ
مێرووله سه‌ری لێ ده‌ربكاو
ڕێگاكانی لێ تێك نه‌چێ
كۆتر لێی تێ‌بگا و
باران كه باری
مه‌یلی شۆردنه‌وه‌ی نه‌بێ.
نیشتیمان مه‌گۆڕه.. تكایه،
تۆ كه ده‌ته‌وێ نیشتیمان بگۆڕی
ئه‌و ڕێگه‌یه‌ت تا هه‌تایه
بیر ده‌چێته‌وه
كه ده‌تباته‌وه بۆلای خۆت .
بگه‌ڕێوه..
تكا ده‌كه‌م،
بگه‌ڕێوه بۆ لای خۆت.
من كه ئێستا،
ئه‌م شیعره‌ت بۆ ده‌نوسم
له‌وێم له‌لای خۆم.
له‌وێ دونیا خێرایه و
مرۆڤیش خاو.
لێره دونیا سێوێكه
له مشتی خۆتدا.
یه‌ك تێبینی پاش شیعره‌كه:
گوێبگره چیت پێ ده‌ڵێم،
له‌وێدا كه ده‌چیته‌وه بۆ لای خۆت
ده‌گه‌یته‌وه به نیشتیمان.