Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
په‌یوه‌ندی نێوان کار و نیشتمان دۆستی

په‌یوه‌ندی نێوان کار و نیشتمان دۆستی

Closed
by August 26, 2010 گشتی

  

        ئەگەر رۆژێک بەنێو ژیانى رابردوى خۆتدا گوزەرکەیتءبێرێک لەسەردەمى رابرووى خۆت کەیتەوە،بێگومان زۆر شت هەیە کە شانازى پێوە بکەیت !

رەنگە کەسێک هەبێت بڵێت،کار چ پەیوەندیەکى بە هەستى نیشتمانى یەوە هەیە؟ لەراستیدا گەر بەسادەیى گوزەرێک  بەسەر ئەم پرسیارەدا بکەین، دیارە هێندە ناچینە نێو قوڵایى بابەتەکەوە،بەپێچەوانەشەوە، کارى رۆژانەى پیشەوەران و مامۆستایان و سەرجەم چین وتۆژەکانى دى  کۆمەل،سەرجەمیان تەواوکەرى بنیادنانى کۆمەلگیەکى تەندروست و نیشتمان دۆستن، … کرێکارێک بە چەکوشەکەى دەستى و جوتیارێکیش  کاتێک بێڵەکەى دەستى لە دڵى زەوى گیر دەکات و قەڵەمى دەستى نوسەرێک و…هتد.ئەوانە هەموو تەواوکەرى بنیادنانى کۆمەڵگان،ئەوانەهەمویان نازى هاوڵاتیبونءهاونیشتیمانیبونیان هەیەودەشێ هەرکەسە و بە پێى شوێن و کات و بەرهەمى کارءهەوڵەکانى لەبەردەم یاسا و دەسەڵات و حکومەتدا مافى هاوبەشیان هەبێت.

لەساڵانى رابردوو و تارادەیەکى زۆر ئێستاش،نازى نیشتمانپەروەرى زیاترسەرانى هەر ئەو توێژەى کۆمەڵى گرتۆتەوە کەساڵانێک لەشاخ ولەرووبەروبونەوەیەکى بەرامبەرى نەیاراندا بەرجەستەدەبێت و هەر ئەم تێروانینەش،توێژێکى کەمى گەیاندە ئاسمان و زۆرینەیەکى رەهاى ئەندامانى کۆمەلگەشى گیرۆدەى دەستى هەژارى و ونەدارى کردەوە،گەر تا دوێنێ کۆمەڵێک خەباتکاروتێکۆشەر،بەزەبرى جەربەزەیىءتێکۆشانیان پارێزگاریان لەناوى کوردو مانەوەى کردبێت،ئەوا لە پشتى ئەوان و لەسێبەرى ئەوانیشدا،لەشکرێک لەخەڵکى رەش و رووت و هەژار و بەشمەینەت،سوتەمەنى دەستى پاڵەوانانى سەردەمى شاخ بوون،ئەگەر ئەوان خەباتکارى مەیدانى جەنگ بوبێتن،ئەوانى دى،ئامادەکاروخزمەتکاروسوتەمەرۆى پشتى جەنگاوەرانى جەنگ بوون،بێگومان ئەو مەردومگەلەى لەسێبەرى خەباتى شاخى ساڵانى رابردوودا بوون،دەکرێ لەسەرجەم چینءتوێژەکانى کۆمەڵ ئەژمار بکرێن،دیارە زۆرینەشى خەڵکى جوتیارو زەحمەتکێشى گوندەکان بوون.

ئێستا کە پرسیار دێتە سەر بابەتى کارو پێوەندى بە ئینتماى نیشتمان دۆستیەوە، دەبێت ئەوە روون بکرێتەوە،کە کار میکانیزمى سەرەکى بنیاد نانى وڵاتەو دابەش کردنى بەرهەمى کاریش بە شێوەیەکى عادلانە، هیوابەخشى ئایندەیەکى روناکە.

ئەوەمان لەیاد نەچێت لەدەیەى نەوەدەکانى سەدەى پێشوودا،گەورەترین مەیدانى پەیدا کردنى کار،مەیدانەکانى جەنگ بوون و پیشەى زۆربەى گەنجان(چەکدارى ) بوو،بەتایبەت لەسەردەمى شەرى ناوخۆدا،دەرگا لەسەر زۆر پیشەوکارى نێو کۆمەلگا داخران و لەپێناو بژێوى ژیانى رۆژانەشدا، پەنجەرەیەک کرایەوە،کە ئەویش چەکدارکردن و ئامادەکردن بوو بۆ بەرەکانى جەنگ.

نەبونى کارو رێژەى زۆرى بێکارى،لایەنێکى گرنگى تێکدانى شیرازەى کۆمەڵایەتىءسەرئەنجامى لەدەستدانى هەستى نەتەوایەتیە،لەهەر شوێنیک مرۆڤ هەست بە ئارامىو ئاسودەیى ودڵنیایى بکات، ئەو شوینە بۆى دەبیتە نیشتمان و  بە پێچەوانەشەوە بە دۆزەخ،بەگرنگى نەگرتنى دابین کردنى هەلى کار بۆ گەنجان و دانەمەزراندنى دەرچوانى زانکۆو پەیمانگاکان و گوێ نەدان بەکەرتى کشتوکاڵى و دەسگیرۆیى نەکردنى جوتیارانى گوندەکان و دواتریش چۆڵ بونى گوندەکان و نەبونى بیمەى بێکارى … فشارێکى بەهێزى دەرونى لەلاى تاکى کورد دروست دەکات کە سەر ئەنجامى بێباکییە لەئایندەى خود و خێزان و نیشتمان.

من بێگومانم گەر ئێستا لێکۆڵینەوەیەکى وردو زانستى لەسەر ئاستى ژیانى خەڵک ئەنجام بدرآ،ئەوا پەى بە زۆر نهێنى ئەو بارودۆخە سەختءشیواوەى لایەنى ئابورى و کۆمەلایەتى و سیاسى کوردستان دەبرێت، تا ئێستاش هاوڵاتی پلە یەک و پلە دوو لەسەر ئینتماى سیاسى کارى پێدەکرى، تا ئێستاش چەک و  لولەى تفەنگ،هەیمەنەى هێزى چەکدارى ،وەک خۆى ماوە و نەگوازراوەتەوەبۆ هێزێکى یاسایى حکومى،تا خەڵک لەسایەیدا هەست بەئارامىءئاسودەیى بکات،تا ئێستاش گەندەڵىءبەرتیلءمشەخۆرى،بەرۆکى حزبءحکومەتءدەزگاکانى بەرێوەبردنى وڵاتى بەر نەداوە،تا ئێستاش ملیونەها دولار لەپاى پرۆژەى پڕوپوچ وخەیاڵىءبێ بەرهەمدا خەرج دەکرێ،بێ ئەوەى بەجدى بیرێک لە دۆزینەوەى هەلى کارکرابێتەوە،لەراستیشدا جگە لەوەى لەبەرامبەر نەبونى کاریشدا،لەوڵاتێکى دەوڵەمەندى وەک کوردستانیش،تا ئیستا بیرلەبیمەى بیکاریش نەکراوەتەوە،کەدەکرا ئەو بیمەى بێکاریە،بە شێوازى قەرزیش بوایە ریکخرابا.

لەوڵاتانى ئەوروپا بۆ نمونە،لەوڵاتێکى وەک سویددا،کار هەڵسورێنەرى رۆحى زیندوى ئادەمیزادە،ئەوەى لێرە کار نەکات،خۆى بەدەستى خۆى، خۆى دەکاتە هاوڵاتى پلە دوو،ئیدى ئەو دەبێتە کەسێکى بخۆرى بێبەرهەم کە بە تێپەربوونى کات،قێز لەبونى خۆى بکاتەوە،هەر بۆیە سەرە زیندوەکانى ئێرە بەزوویى لە هەوڵى دۆزینەوەى کاردا دەبن تا لە قەیرانى بێکارى رزگاریان بێت،بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر حکومەت یپَویستە هاوکاریان بکات بۆ دۆزینەوەى کار،گەرهەر کاریشیان دەست نەکەوت،لەسەر حکومەت پێویستەبژێوى ژیانیان دابین کات.بەکورتى لەئەوروپاءوڵاتە پێشکەوتوەکانى جیهانشدا،کار بۆتە بزوێنەرى ژیانءپیشکەوتن،تا رادەیەک کار گرنگى خۆى بۆ پەیدا بوە،کە ئیتردورى لە نیشتمانءکەسءکار،گرنگیان هیندەى بەدەستهێنانى کارێکى باش نامێنآ.ئەمە بەپێچەوانەوەبۆ تاکێکى کوردى بێ دەوڵەتءنیشتمانێکى راستەقینە،ئەرکێکى گران و قورسە،لەم پێناوەشدا رەنگەنەبونى کارو کاردانەوە کانى، کاریگەریەکى خراپ لەسەر بنیادنانى هەستى نەتەوایەت وءنیشتمان دۆستى تاکى کورد دابنێ،لە چەشنى سەرهەڵگرتن لەنیشتمان و گوێنەدان بەئایندەى وڵات وخۆدزینەوە لەئەرکى پاراستنى ئەو حکومەتە کوردیەى ئەمرۆ لەئارادایە.

هەر بۆیە ئەمرۆ حکومەتى هەریمى کوردستان مەحکومەبەوەى کەهەرچى زووتر بەرەو ئەوئاراستەیە بروات و گرنگى پێبدات،کەهەلى کارکردن بۆ رۆڵەکانى بدۆزێتەوە،لەبەرامبەریشدا پرۆسەى بیمەى کۆمەلایەتى رێکبخات،دواتریش هانى هەموان بدات بۆ کارکردن، من بێگومانم گەر تا ئەمرۆ خێزانى کورد،قەناعەتى بە یەک موچەى باوک یا دایک کردبێت،ئەوا باهۆزى پێشکەوتنى تەکنەلۆژیاوکرانەوە بەروى جیهانى پیشکەوتووى سەردەمءگەورەبونى نەوەیەکى نوێ، ئێخەى حکومەتءدەسەڵات دەگرێ لەسەر دابین کردنى کارء ژیانێکى باشتر بۆیان.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.