Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
له‌ یادی تاوانی جینۆسایدی قاڕنێ و قه‌ڵاتاندا

له‌ یادی تاوانی جینۆسایدی قاڕنێ و قه‌ڵاتاندا

Closed
by August 27, 2010 جینۆساید

زۆرن رۆژانی ماته‌م وخه‌م و کۆستی گه‌لی کوردی سته‌مدیده‌، ڕه‌نگه‌ زۆرێک له‌ مانگ و هه‌فته‌کانی ساڵ تێنه‌په‌ڕێت به‌بێ یادێکی خه‌ماوی و کۆستێکی گه‌و‌ره‌ی گه‌لی کورد، وه‌لێ هه‌ندێک له‌و خه‌مانه‌ هێنده‌ گه‌وره‌ و کاره‌ساتباره‌
که‌ ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی ڕێکخراوه‌که‌مانه‌ که‌ چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ و کۆنفرانسی له‌سه‌ر سازبکات بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕهه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و سایکۆلژیه‌کانی و پیشاندنی ئه‌م تاوانه‌ جینوسایدانه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌و نه‌وانه‌ی گه‌له‌که‌مان که‌ له‌و ڕۆژانه‌دا منداڵی ساوابوون یان له‌ دایک نه‌بوون.
ناوه‌ندی چاک، له‌ یادی جینۆسایدی گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له‌ سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و کوشتوبڕه‌که‌ی قارنێ و قه‌ڵاتاندا به‌ شه‌رمه‌وه‌ ته‌نها به‌ به‌یاننامه‌یه‌ک ئه‌م یاده‌ ده‌کاته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بێده‌رامه‌تی و خراپی باری دارایی ڕێکخراوه‌که‌مان که‌ ته‌نها سه‌رچاوه‌ی داراییمان گیرفانی ئه‌ندامه‌کانیه‌تی، ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش فریای ئه‌رکی خه‌رجی هه‌موو کار و چالاکیه‌کانمان ناکه‌وێت.
ئێمه‌ له‌ ناوه‌ندی چاک، له‌م ڕۆژه‌ ماته‌مادا سڵاو و چه‌پکه‌ گوڵی ڕێز و وه‌فاداری ده‌نێرین بۆ هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته‌و له‌ هه‌مانکاتیشدا ئیدانه‌ی ڕژێمی ئیرانی ئیسلامی ده‌که‌ین که‌ هه‌میشه‌ ده‌ستیان سوره‌ به‌ خوێنی ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان و به‌رده‌وام حکومه‌ته‌ یه‌ک  له‌ دوای یه‌که‌کانی ئێران له‌سه‌ر هه‌مان کاری چه‌په‌ڵ  ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی کورد درێژه‌یان داوه‌ به‌ هێڕشی ناڕه‌وه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان.
له‌م رۆژه‌دا، واته‌ له‌ دووی سێبه‌ته‌مردا ، سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ فه‌رمان و فتوای خومه‌ینی ڕابه‌ری ئیسلامیه‌ شیعیه‌کانی هێرشێکی ناڕه‌وا کرایه‌ سه‌ر کوردستان بۆ خامۆشکردنی ده‌نگی ئازادی خوازان و دیموکرات خوازان و عه‌داله‌ت خوازانی گه‌لی کورد له دوای روخانی ڕژێمی کۆنه‌ په‌رستی شای ئێران، له‌ کۆمه‌ڵێک گوندی کوردستاندا و به‌ تایبه‌تی له‌ گوندی قارنێ و قه‌ڵاتان ده‌ستی ڕه‌شی  ئه‌م ڕژێمه‌ کۆنه‌ په‌رسته‌ سور بوو به‌ خوێنی ده‌یان که‌س له‌ ژن و پیاو و منداڵی ئه‌م گوندانه‌ که‌ ته‌نها تاوانیان کورد بوون و داوای مافی ڕه‌وای خۆیان بوو بۆ ژیان و هه‌ڵبژاردنی ڕێگه‌ی ئاشتیانه‌ و مه‌ده‌نیانه‌ بۆ هه‌موو گه‌لی ئێران.
له‌م یاده‌دا، داواکارین له‌ هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانی جیهانی و کوردستان و ئیران که‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بکه‌نه‌وه‌ بۆ ڕسواکردنی ئه‌و کاره‌ساته‌ نامرۆیانه‌ی که‌م وێنه‌ بوون له‌ جیهاندا که‌ کرا به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کوردی سته‌مدیده‌ی کوردستانی ئێران.
بمرێت ده‌ستی خوێنڕشتن و نه‌عه‌داله‌ت و نامرۆیانه‌
بژی ئازادی و یه‌کسانی بۆ هه‌موو گه‌لان وه‌ک یه‌ک.
 
www.chak.info  chak.org@gmaiel.com

Previous
Next