حکومه‌ت و هاوپه‌یمانی دروستکردن له ڕێگای هاوکێشه‌ی زانستی
عبدالرحمان مه‌ولود
دکتۆرا له زانستی کۆمپیته‌ر/ زانکۆی کارلتۆن له که‌نه‌دا
armyunis@scs.carleton.ca
سوود وه‌رگرتن یاخود به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی کۆمپیته‌ر له بواری جۆراو جۆری ژیان له‌وانه‌ش له سیاسه‌تدا شتێکی نوێ نییه. زۆربه‌ی وولاته گه‌شه‌سندووه‌کان پشت به کاری زانستی و ناوه‌نده زانستیه‌کان ده‌به‌ستن بۆ سیاسه‌ت و به‌رێوبردنی کۆمه‌ڵگا. بۆ نموونه له شه‌ری ساردی نێوان بلۆکی رۆژهه‌لات و رۆژئاوا چه‌ندین مۆدل (model) و سمیله‌یشن (simulation) دروستکرا بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شه‌ره سارده. له لیتریچه‌دا (literature) ئه‌م کارانه به بیردۆزی هاوکاری (cooperation of theory) ناسراوه ( بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌و بابه‌ته خوێنه‌ر، بۆ نموونه، ده‌توانی سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوانه بکات [ 1، 2، 3، 4] ). ئه‌م ووتاره هه‌ولێکی سه‌ره‌تاییه بۆ سه‌یرکردنی هاوکێشه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانه‌تی دروستکردن به شێوه‌یه‌کی زانستیانه. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌گه‌رکانی پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق به چه‌ند هاوکێشه‌یه‌کی ماتماتیکی که دواتر ده‌توانرێت بکرێت به به‌رنامه‌ی کۆمپیته‌ر نیشان بده‌ین. مه‌به‌ستمانه له رێگای ئه‌م کاره نیشانی بده‌ین چۆن ماتماتیك و کۆمپیته‌ر ده‌کرێ بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی سیاسه‌ت به‌کار بێت و ده‌رگای ئه‌م باسه‌ش بخه‌ینه سه‌ر پشت بۆ کاری زیاتر له سه‌ر ئه‌م شیوه له کارکردن.
بۆ درێژه‌ی بابه‌ت ته‌ماشای پاشکۆ بکه‌ن