خه‌ڵكی كه‌ركوك له محه‌كی غه‌دردا
ئه‌گه‌ر به‌شێنه‌یی قسه‌و باس له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی مێژوویه‌تی كورد بوونی شاری كه‌ركوك بكه‌ین ئاوا زیاتر له تێزی دكتۆرایه‌ك هه‌ڵده‌گرێت , ئاسه‌واره دێرینه‌كان و به‌ڵگه و دیكۆمێنته مێژوویه‌كان له‌سه‌ر كورد بوونی خاك و خه‌ڵكی ئه‌م شاره زۆر و زه‌به‌ندن و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی و حاشای لێبكات , به‌ڵام له كورته باسێكی ئاوادا ده‌كرێ ئاماژه بۆ ئه‌و دۆخه سیاسییه بكه‌ین كه بڕیار و حوكمێكی مێژوویی و سیاسی و چاره‌نوسساز ده‌سته‌و یه‌خه‌ی ئه‌و شاره بووته‌وه , ڕه‌هه‌نده مێژووی و جوگرافییه‌كان فه‌رامۆش و پشت گوێ خراون ته‌نها ڕاپرسی و ڕیفراندۆم دۆخه‌كه و كورد بوونی یه‌كلای ده‌كاته‌وه .
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی خێرا له مێژووی ئه‌و شاره بده‌ینه‌وه ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر له سه‌روبه‌ندی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئێراقدا سه‌ره‌تای مشتومڕێكی گه‌وره له‌نێوان نماینده‌كانی توركیا و ئێراقدا به‌چاودێری ڕاسته‌و خۆی ووڵاته زلهێزو بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی دونیا له‌سه‌ر ویلایه‌تی موسڵ دروست بوو كه هه‌رلایه‌ك هه‌وڵی ده‌دا و ده‌یویست ئه‌و ویلایه‌ته به خه‌ڵك و خاكه‌وه بكه‌وێته ژێر ڕكێف و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و به‌شێك بێت له سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی , پاش بێنه و به‌رده‌یه‌كی زۆر ده‌ره‌نجام بڕیاری لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه له‌ڕێگای راپرسی و ڕاسپارده‌یه‌كی ساخته‌وه درا ,ئیتر شاری كه‌ركوك بووه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی قسه و باس و گفتوگۆكانی نێوان ڕژێمی ئێراقی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد تاكو ئه‌م ساته وه‌ختانه‌ش سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك دانوستانیان كردووه و یه‌كێك بووه له‌خاڵه جه‌وهه‌ری و هه‌ره ئاڵۆز و ناكۆك و به‌یه‌كنه‌گه‌یشتووه‌كانی نێوان هه‌ردوولا , نه‌ته‌وه‌ی كورد مافی ڕه‌وای خۆی بووه ئه‌وانیش نكۆڵیان له‌دانی ئه‌و مافه كردووه , داكۆكی كردنی به‌و هۆ و سۆنگه‌یه‌وه نه‌بووه كه شاری كه‌ركوك ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و كانزا ژێرزه‌مین و سه‌رزه‌مینیه‌كانی به‌ڵكو ڕاستییه مێژووی وجوگرافییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه كه‌ركوك هه‌میشه به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له خاك و جوگرافیای مێژووی كوردستان .
گه‌رید و ڕۆژهه‌ڵاتناس (ارشاك سافرستان ) له‌كتێبی (كورد و كوردستان ) دا باس له‌وه ده‌كات كه بۆچوونێكی وا هه‌یه كه ناوی كورد له‌یه‌كێك له قه‌بائله كۆنه‌كانی كورده‌وه وه‌رگیرابێت ئه‌ویش قه‌بائلی (گۆتی) یه , به تێپه‌ڕبوونی كات و سه‌رده‌م ئه‌م ناوه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه وبووه به (كورد) خۆیشی پیشتگیری ئه‌و ڕا و بۆچوونانه ده‌كات كه تۆماری كردووه , (اربخا یان سلۆقس) ناوی كۆنی شاری ئێستای كه‌ركوكه چه‌ندین سه‌ده به‌ر له‌هاتنه دونیای مه‌سیح پایته‌ختی گوتیه‌كان بووه كه ده‌كرێ بووترێ كه‌ركوك هاوشانی ئه‌كباتانا (هه‌مه‌دان ) پایته‌ختی كوردان بووه له‌سه‌ره‌تای ئاشنا بوونی مرۆڤ به‌ده‌زگا و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن و كارگێری كۆمه‌ڵگا به‌شه‌رییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م و زه‌مانه .
پێش هاتنی ئیسلام و تاكو سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی هیچ عه‌ره‌بێك له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ساسانیه‌كاندا و هه‌رێمی چیاكان نه‌بووه , دوای هاتنی له‌شكری ئیسلام بۆ ناوچه‌كه هه‌ندێك ماڵه عه‌ره‌ب هاتنه باشور و ناوه‌ڕاستی ئێراقی ئێستا به‌هۆی ژیانی كۆچه‌ری و مه‌ڕداری و و به‌خێوكردنی مه‌ڕ و ماڵاته‌وه له‌شێوه‌ی ڕه‌وه‌ند هه‌ندێكیان تاكو نزیكی سنوره‌كانی كوردستان هاتوون , به‌ڵام له‌ژێركاریگه‌ری پیاده‌كردنی سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی و ته‌عریب و ته‌رحیلدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و ماڵه عه‌ره‌بانه له‌ڕێگای به‌خشینی ئیمتیاز و ده‌م چه‌ور كردنه‌وه‌ی له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیستدا هاتنه شاری كه‌ركوك و چه‌ندین كۆمه‌ڵگا و گه‌ڕه‌كی نوێیان له‌سه‌ره‌وه‌ختی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن‌دا له‌شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ردا بۆ دروستكرا .
دوای نغرۆ بوونی یه‌كجاره‌كی ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری له ئێراقدا كورده ئاواره و ده‌ركراوه‌كانی شاری كه‌ركوك ئۆغژنێكیان به به‌ردا هاته‌وه كه مه‌ینه‌تی و ئاواره‌ی و ده‌ربه‌ده‌ری كۆتایی هاتووه و خوای گه‌وره ده‌رویه‌كی خێرایانی لێكروه‌ته‌وه ئیتر ده‌توانن به ئاسوده‌ی و بێ ترس و سڵمینه‌وه‌یه‌ك و به‌كامه‌رانی له‌و شاره‌ی كه گۆڕی باپیران و كه‌س و كار و یاده‌وه‌ریه‌كانیان لێیه بژین , به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و هیواو ئاواته‌یان به‌ته‌واوی نه‌هاته دی چه‌نكه ئه‌وانه‌ی كه ڕژێمی ئه‌فله‌قی بۆ پیاده كردنی گۆڕینی سیما و مۆركی كوردانه‌ی ئه‌و شاره ئه‌نجامی دابوو به‌ئاسانی ڕه‌ش نه‌كرایه‌وه ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی دوای سه‌دامیش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌و ده‌چوون له‌مه‌ڕ جێگیر كردنی سیاسه‌تی ته‌عریب و پشتگیری ئه‌و سیاسه‌تیان به‌وه ده‌كرد كه عه‌ره‌به هاورده‌كان له‌و شاره بمێننه‌وه و به ئاسانی كۆڵنه‌ده‌ن هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر ناهه‌قن , له باسه‌كانی ڕابردوومدا هه‌ندێك ئاماژه‌م به‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه كردووه كه فه‌رماڕه‌وایانی ئێراقی ئه‌مڕۆ خۆیان گرفت ده‌خه‌نه به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی (140) له ده‌ستوری هه‌میشه‌ی ئێراقدا بۆیه نامه‌وێت جارێكی تر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و باس‌و خواسانه .
هه‌ندێك بڕگه له‌ماده‌ی (140) ی ده‌ستوردا به‌حیساب خراونه‌ته‌وه به‌ر پڕاكتیزه كردن به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆك و جه‌وهه‌ردا سودێكی ئه‌وتۆی تێدا نیه ئه‌وه‌نده شه‌رت و قه‌ید و مه‌رجیان دانه‌وه كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار كه‌می كورد سودمه‌ند ده‌بن له‌و بڕگه و بابه‌تانه‌ی كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێ كردنه‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌وه زه‌مینه‌ی ڕه‌خساندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه و كورده‌كانیش هه‌رچه‌نده بڕه پاره‌یه‌كی نیو ئه‌وه‌نده عه‌ره‌ب هاورده‌كانیان پێده‌درێت به‌ڵام دوای سه‌رژمێری ساڵی 1957یان لێده‌كرێت كه‌ئه‌ویش دنیایه‌ك چه‌واشه‌كاری و ته‌زویركاری له‌سه‌رده‌می رژێمه‌كانی پێشووی ئێراقدا تێدا كراوه .
وا رۆژ به رۆژ له‌واده‌ی سه‌رژمێری گشتی عێراق نزیك ده‌بینه‌وه و هێشتا ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه بڕه‌ی سمێڵیان له كه‌ركوكدا دێت و ده‌بنه خانه خوێی عه‌ره‌باكانی تر و به‌رده‌وام له زۆر بوون و زاو زێكردندا ، ئه‌وانیش دوای سه‌رژمێری ده‌ڵێن ئێمه‌ش خاوه‌ن هه‌قین و ده‌بنه خاوه‌نی به‌ڵگه‌ی سه‌رژمێری دوای حه‌وت ساڵی ده‌سه‌ڵاتی دوای ئازادی عێراق ، سه‌رژمێریه‌كه‌ش مافیان پێده‌دا له له مه‌سه‌له‌ی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی كه‌ركوكدا به ریفراندۆم به‌شدار بن .
هه‌قه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاوێك به‌و بڕگه و خاڵانه‌دا بخشێننه‌وه تاكو زۆرترین ژماره‌ی كورده ئاواره بووه‌كانی شاری كه‌ركوك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و هه‌ل و ده‌رفه‌تێكیان ده‌ست بكه‌وێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر پیشه و ئیش وكاری پێشوویان گوزه‌رانی ئاسایی خۆیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه نه‌ك كرێچی و كرێكاری ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه بن له شاری خۆیاندا ، هه‌وڵ بدرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو كوردێكی كه‌ركوك كه له هه‌ركوێ ده‌ژێن بینه‌وه كه‌ركوك و به‌شداری له پرۆسه‌ی نانوسینی خۆیان بكه‌ن له كه‌ركوكدا.
حوسێن ئیسماعیل خان ده‌لۆ
husin2008@yahoo.com