دەنگى پێى ئاو …..سوهرابى سپهرى
Closed
وەرگێڕانى : دلاوەر عومەر و نەبەز گۆران…
خەڵكى كاشانم
رۆژگارم خراپ نییە.
لەتە نانىَ شك ئەبەم، تۆزێ هۆش و
هێندەى سەرە دەرزیەكیش ئارەزوو.
دایكێكم هەیە، نیانتر لەگەڵاى درەخت.
هاوڕێیانىَ ، روونتر لەئاوى رەوان.
خوایەكیش لەم نزیكانە:
لاى ئەم شەوبۆیانە، لەسەر ئەو كاژە بەرزانە.
بەسەر هۆشى ئاوەوە، لەسەر قانونى گیاوە.