ڕاپۆرته ههواڵ: سهردار فهتاح ئهمین
مێزگردێک له ئەمستردام
ئەدای پهرلهمانتارانی کوردستان
کۆسپ و ڕیگرەکان لە بەردەم چاودێری و بهدواچووندا
ڕۆژى شهممه ڕێکهوتى 23/02/2008 کاژێر 19،00 حهوتى ئێواره کەرتى ئەمستردامى کۆمیتەى ڕێکخستنى بەنەلۆکس لههۆڵى یانهى "میدیـــا" مێزگردێکی بۆ بهڕێز خاتوو "سۆزانی خاڵه شههاب" ساز كرد، دهربارهی ئهرکی پهرلهمانتارانی کوردستان و بهڕێوهچونی کاروباری ڕؤژانهیان، چاودێری و بهدواچوون له ئهدای حکومهتی ههرێمی کوردستان.
ژمارەیەکى زۆر لە ڕۆشنبیرانى کوردى شارەکانى هۆڵەندە و ئەندامانى ڕێکخستنەکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئامادەى بوون.
سەرەتا بەڕێوەبەرى مێزگردەکە، بە وتەیەک بە خێراهاتنى ئامادەبووان و بهڕێز خاتوو "سۆزانی خاڵه شیهاب" کرد و چوارچێوەى مێزگردەکەى دەستنیشان کرد، کە ئەم تەوەرانەى لە خۆ گوتبوو:
1- دهربارهی ڕۆڵی کوردانى تاراوگە و کاریگهریان لهسهر سیاسهتی هەرێمى کوردستان.
2- ئهرکی پهرلهمانتارانی کوردستان و بهڕێوهچوونی کاروباری ڕۆژانهیان.
3 – چاودێری و بهدواچوون له ئهدای حکومهتی ههرێمی کوردستان.
4- ڕهوشى ههنوکهیی و چارهنوسسازی ئهمڕۆی هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
تەوەرى باسەکانى بهڕێز خاتوو "سۆزانی خاڵه شیهاب" بە بەشدارى ڕاستەوخۆى زۆربەى زۆرى ئامادەبووان سهبارهت ڕەوش و گۆڕانکارییەکانى ئهمڕۆی کوردستان و واقیعیانە تیشکى خستە سەر ڕۆڵی کاریگەرى دەوڵەتانى ئیقلیمى و دنیا بۆسەر کوردستان و ناوچەکە.
خاڵە گرنگەکان:
* ڕۆڵى دیار و بەرچاوى هەڤاڵ مام جەلال لە ئەمڕۆى عێراق و پێگەى ئەکتیفى سەرکردایەتى کورد لە بەغدا.
* کابینەى یەکگرتوى حکومەتى هەرێمى کوردستان و گرفتى یەکنەگرتنەوەى تا ئێستاى وەزارەتى کاروبارى پێشمەرگە و دارایى و ناوحۆ، کەمکردنەوە ژمارەى وەزیرەکان و بانگێشتکردنى وەزیرە کەمتەرخەمەکان بۆ پەرلەمانى کوردستان و دیاریکردنى کادرى شایستە بۆ شوێنى شیاو.
* بەرپەرچدانەوە و بنەبڕکردنى دیاردەى گەندەڵى بە شێوەى عەمەلى.
* لیژنەى چاودێرى دارایى کوردستان یان لیژنەى نەزاهەى عێراقى باسێکى بودجەى پارێزگاکان.
* ڕەوشى ئەمڕۆى ژنان و یاساى بارى کەسێتى و گۆڕینى یاساى 59 -62 و ڕۆڵى نێگەتیفى یەکێتى زانایانى کوردستان.
* ڕێکەوتنامەى ستراتیژى و ڕۆڵى سەرۆکى هەرێم.
باسەکانى دیکەی ناو مێزگردەکە:
ئامادەبوان لە مێزگردەکەدا گفتوگۆ و بە دواچونێکى گەرم و جدیانەیان لەگەلڕ خاتوو "سۆزان" دەست پێکرد دەربارەى کێشەى یاساى نەوت و یاساى ڕۆژنامەنووسى کوردستان و ڕۆڵى پەرلەمانتاران، بەڕێزى تیشکى زیاترى خستە سەر ئەو مەسەلانە، هەروەها شێوازى ڕوانینى خۆیى و حکومەتى هەرێم و کۆمەڵگاى کوردى بۆ ئاسایشى نەتەوەیى و ئادابى گشتى یەکاڵا کردەوە.
پرسیار و پێشنیازى بەشداربووان دەربارەى گرنگى پێدانى پەرلەمان بۆ منداڵانى کورد لە تاراوگە و لایەنێکى پەروەردەى دواڕۆژى منداڵانى کوردى لاى بەڕێزى ووروژاند و پەیمانى دا ئەم مەسەلەیە وەک پرۆژەى کارى ئایندە بخرێتە ئەجێنداى پەرلەمانەوە،
هەلاوەها نیشکى خستە سەر گرنگى بەشى یاسایى لە پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى نەخشە کێشان(پلاندانان) و کێشەى گوڕینى ناو لاى کوردانى تاراوگە(دوو ناوى)، لە پەرلەمانى کوردستاندا بە هەند وەرگرت. باسى دەزگاى کوالیتى کۆنترۆڵى، بۆ چاودێرى چۆرێتى ئەو بەرهەمتانەى دێنە کوردستانەوە بە پێویست زانى و باسى کێشە گرفتى کارەبا و وەزیرى کارەبا کرد.
بە سیستەم کردنى دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و نەهێشتنى دیاردەى ڕۆتین، شەڕى نێوان عەقڵى کۆن و نوێ، گومرگ و داهاتى کوردستان، کێشەى بەکارهێنان و بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان، مافى هاوڵاتى و ئازادى تاکەکەسى، تەرجەمە کردن و تەفعیل کردنى بیرۆزەکان و بە پراکتیکردنیان، چۆنێتى بەکارهێنانى ئەو دەسەڵاتەى ئەندام پەرلەمانێک هەیەتى و شێوەى بەکارهێنانى تەوەرى گرنگى مێزگردەکە بوون.
لە کۆتایى دیاریەکى بەنرخى کەرتى ئەمستردام کە (کتێبێک) بوو، لە لایەن بەڕێز هیوا سەرهەنگ بەرپرسى کۆمیتەى ڕێکخستنى بەنەلۆکسەوە پێشکەش خاتوو "سۆزانی خاڵه شیهاب" کرا و مێزگردەکە سێ کاژێرى خایاند و جێگەى ڕەزامەندى ئامادەبووان بوو.
جێگهىئاماژهپێدانه سەرەتاى ئێوارەکە بە خوانێکى ڕازاوە دەستى پێکرد، کە لە لایەن ئەندامى چالاکى کەرتى ئەمستردام خاتوو (ئامینە محەمەد حسێن) ئامادەکرابوو.