هه‌رچی کوردستانه‌کی وای هه‌بی ، له‌خۆشیان خه‌نی ده‌بی
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران
هه‌رچی کوردستانه‌کی وای هه‌بی ، له‌خۆشیان خه‌نی ده‌بی
له‌سه‌ردانی کوردستان خانه‌واده‌که سه‌یرانێکیان ڕێکخست بۆ یه‌کێ لهحاویه لمی که‌ناره‌کانی سه‌ر زێ ی بچوک ، پیاهه‌ڵدانی ناوێ له‌م ڕۆژی هاوینه گه‌رمه دانی ئێواره‌که‌ی هه‌وایه‌کی فێنک بهسهرزێ داده‌کشا خشه‌ی عه‌شقێکی ئه‌فسونی بهقامیشهڵانه گهنجشمشاڵهکان ده‌کرد به‌نازه‌وه لاره‌ی سه‌مایه‌کی مێبه‌خشی سیحری بهشۆڕهبیهکان ده‌خست ، ڕه‌نگه‌کانی سه‌وز و شین و خاکی هاڕمۆنی باڵه‌فڕه‌ی مه‌ل و شه‌پۆل و خوڕه‌ی ئاوه‌که ده‌بوون ، ڕای ده‌کێشایه دوابازنهی ترۆپکی خه‌یاڵ ، زوومی سۆمای چاویان بهتریسک و ڕوون ده‌کرده‌وه . بۆنی خاکی نیشتمان لهههرساتێکی ئۆخه‌ی به‌ڕۆح و جه‌سته ده‌دا ، له‌دوای هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌کی پاکمژی فێنکاتیهکه ڕاستیه‌کی دوپاتی به‌ڵگه‌نه‌ویسته ئێمه له‌خاکی باب و داپیرانین ترپه‌ی لێدانی دڵی خاوخۆش هێمن و به‌سۆزی ئاسوده ده‌کرده‌وه . کامیڕای ڤیدیۆکه لای کوڕی گه‌وره‌بوو وا به‌لێزانی وێنه‌ی ده‌گرت له‌هۆشی خۆیدا خۆی بهکامیرامانێکی فلیمسازی هۆلیود دهههستاند ، ده‌یویست وێنه‌ی هه‌موو شتێک بگرێ تاده‌گاته باره قورسی ناو ئامێزی مێرووه پاڵه‌وانه‌که‌ی پاشه‌کشه ڕووه‌و شارستان ده‌چۆوه . ئههایهکه ڕووی کامیراکه که‌وته‌سه‌ر باوکیان کچه بۆ هۆشداری هاواری کرد : لای به نه‌که‌ی وێنه‌ی بابم نه‌گری ! پرسیان لۆ ؟ گۆتی : که بچمه‌وه هه‌نده‌ران هاوڕێکانم فلیمه‌که ده‌بینن بابیشم ده‌ربچی نابی چونکه نابی له‌وێ که‌س بزانی سه‌ردانی کوردستانی کردیه له‌به‌ر مافی پهناههندهیهکهی ! گه‌ر بزانن لێ ی ده‌ستێننه‌وه . باوکیش هاته سه‌رزاری خێراگۆ: قه‌ینا کچم گه‌ر دیتیان مه‌ڵێ: ئه‌وه کوردستانه بڵێ: ئه‌وه ئێرانه . کچه به‌توڕه‌یی و گرژی گۆتی: جا کو درم دێ وا برێم ئه‌وه فلیمی کوردستانی منه ئه‌و دیمه‌نه جوانه‌ی ئێره به‌هه‌زار ئێران ناگۆڕمه‌وه ، به‌ده‌م گۆرانیه‌وه که‌وته‌وه ڕوانینی دیمه‌نه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد: هه‌رچی کوردستانه‌کی وای هه‌بی … له‌خۆشیان خه‌نی ده‌بی .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com