
به‌م ناوه‌خته ئه‌و (با)یه گۆرانی بۆ كێ ده‌ڵێت
” له كێ یاڕه‌ب خه‌به‌ر پرسی بكه‌م من
كه هه‌ركه‌س بۆ خه‌به‌ر چوو بێ خه‌به‌ر كه‌وت”
مه‌حوی
شاره‌كه‌ت ره‌نگی سه‌فه‌رو
خانه‌قاكه‌ی منیش بۆنی مردنی گرتووه
تۆ رێگه گۆڕستانه‌كه‌م پێ بڵێ
من ئه‌مشه‌و ئه‌وه‌ڵین سوره‌تی فاتیحات بۆ ده‌خوێنم ..
به‌ر له هاتنی چواره‌مین وه‌رزی ته‌نیایی
با گریانی هه‌ورێك ته‌ڕت نه‌كات له ژێر خه‌می ئێواره‌یه‌كدا بنوو
تۆ چه‌تره‌كه‌ت بده‌وه به سه‌رتا
ئه‌و بارانه ناتناسێت نه‌با شوێن پێیه‌كانت ونكات ..
ئه‌وه وه‌سێتی سۆفییه‌كی ته‌نیای نێو خانه‌قاكه‌ی تۆ بوو
ئێواره‌یه‌ك به‌ر له پایز
له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌رییه‌كانیدا بۆی نووسی بووم:
تۆ به‌م پایزه بۆنی جه‌نگت لێ دێت و
منیش هێدی هێدی ده‌ڕژێمه نێو گریانی ژیانه‌وه
له نێو ئه‌و هه‌موو ههڵوهرینهدا
كێ ده‌ڵێ مامه‌ڵه‌كه‌ی من له خانه‌قاكه‌ی تۆ ناچێت ..
ئه‌ها حه‌وشه‌كه‌م پڕه له ئاوێنه‌ی شكاو
له كوێدا تۆ دێیته‌وه سه‌ر وێنه‌كه‌ی من
با ئه‌مشه‌و دوایین گۆرانیت بۆ بڵێم ..
به‌ڕاست هاوڕێ گۆرانییه‌كانت بیرماوه
یان وه‌كو من ره‌نگی ئێواره‌یه‌ك ونی كردیت ..
به‌ر له جه‌نگێكی دیكه من دهڕۆمو تۆش ئه‌وه‌ڵین سڵاوت بده ده‌ست باران
یان بارانه‌كه تهڕمدهكات
یا ئه‌وه‌تا وێنه‌ت له‌و سه‌حرایه ده‌دۆزمه‌وه
ئێواره هات بۆنی ئه‌و (با)یه دێت
كه پڕه له مژده‌ی باران
من چه‌ترم ناوێت ئه‌و بارانه ده‌مناسێت
با سه‌رم نوقمی هه‌ناسه‌كانی ئه‌و سه‌حرایه نه‌بێت
من ده‌ڕۆم.. ئه‌ی دۆست
تۆ ماڵی (شێت) نازانیت نا ..
تێده‌گه‌م ناته‌وێ من ههڵبێمو
تۆش پارچه‌ی شكاوی شیره‌كان كۆ بكه‌یته‌وه ..
چه‌ند ئێواره‌ت ماوه بۆ ژیان
چه‌ند به‌یانیت ماوه بۆ سه‌فه‌ر
چه‌ند خانه‌قا شكدهبهیتو
چه‌ند مشت دوعات لاماوه؟
با جێی بهێڵین‌و بڕۆین ..
به‌م وه‌رزی بێ بارانییه
نه‌فخی ئه‌م جه‌نگه شێواوه لێ مه‌ده
ده‌دۆڕێین
ئێمه جه‌نگ نازانین نا ..
من سه‌ربازێكی دۆڕاوی نێو به‌ره‌كانی جه‌نگم
وه‌لێ هێشتا ره‌نگی شكست
له سه‌ر ده‌رگاكانی شار ده‌سڕمه‌وه‌و
بۆ وێنه‌كه‌ی خۆم ده‌گه‌ڕێم ..
تۆش شه‌كه‌تی دوای ئه‌و هه‌موو غروبهیت ..
ده‌زانم ئێواره‌یه‌ك گۆرانی دهڵێمو تۆ لێره‌نیت
ره‌نگه تۆش دۆڕاوێكی دیكه‌ی ماندووی
به‌ر له‌و جه‌نگه بیت كه من نه‌مزانی چۆن دۆڕاندم ..
هێشتا نازانم ژماره‌ی جهنگهكانم چه‌نده
وه‌لێ با ئه‌وه دوایین جه‌نگ بێت‌و
ئیدی پێم بڵێ: چه‌ند ئێواره لێته‌وه دوورم؟
تا ئێواره‌یه‌ك دی تۆ هه‌ر گۆرانیم بۆ بڵێ و
منیش رێگه‌ی گۆڕستانهكهت بۆ ده‌پێوم
نازانم تۆ چه‌ند بست له مردنه‌وه دووریت
ئه‌وه‌تا له پشتی ده‌رگاكه‌ت نووسیوه: چه‌ندت ژیان ده‌وێ
من به‌شی هه‌موو عومرت گۆرانیت ده‌ده‌مێ ..
غروب كزه‌یه‌كی چه‌ند حه‌زینه
ئه‌رێ به‌م ناوه‌خته ئه‌وه
ئه‌و (با)یه گۆرانی بۆ كێ ده‌ڵێت
وا چیرۆكی ئه‌م هه‌موو سه‌فه‌ره‌ی لێ ونكردم و
به ئاسته‌م ده‌مخاته‌وه سه‌ر ریتمی ئه‌و گۆرانیانه‌ی
بۆنی سێوه‌كه‌ی منداڵی من ده‌دا
به‌ڕاست هاوڕێ ئه‌وه تۆیت له‌ودیوی په‌نجه‌ره‌كه‌وه خه‌ون ده‌بینیت؟
ئه‌ها ژیان به دیار ئێواره‌یه‌كه‌وه سه‌ما ده‌كات
وابزانم گۆرانی خلود ده‌ڵێت ..
ئه‌ی ئێواره‌كه‌ی دیكه‌ت چاوه‌ڕوانی كێ ده‌كات ..
چیتداوه له‌م هه‌موو جه‌نگه
هێشتا برینی دوایین گلانم لێڵ ده‌نوێنێت
ته‌فسیری كام گۆرانیم بۆ ده‌كه‌یت
سه‌بووری ئه‌م ته‌نیاییه‌ی تۆ بدات؟
ئارام شوانی
به‌ر له‌هاتنی پایزی
2010