
چه‌مکی «فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده»
ده‌توانین له‌سێ راونگهوهبڕوانینهفهلسهفهی په‌روه‌رده.یه‌که‌م وهکووئاکامهکانی په‌روه‌رده‌یی بیره فه‌لسه‌فی و مهتافیزیکیهکان،دووهه‌م وه‌کوو لێکدانه‌وه‌ی چه‌مک و بژاره په‌روه‌رده‌ییه‌کان ،سێهه‌م وه‌کوو پێکهاته‌یه‌ک لههزرکه ئاکامێکهله گه‌ڵاڵه و هه‌ڵسه‌نگاندی پرسیاره بنه‌ڕه‌تیه‌کان لهمهڕپهروهردهوچهمکهکانی بهستراوهبهوهوه.واتهئهورێگایهی که به ئه‌فلاتوونه‌وه ده‌ستی پێکردوکهسانێکی وه‌کوو: ئه‌ره‌ستوو،رۆسۆ و کانت ودیۆیی درێژه‌یان پێدا. به‌م پێیهدهتوانین بۆباسکردن له‌فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ش سێڕێگا بگرینه‌به‌ر:ده‌سکه‌وتی فه‌لسه‌فه‌ی پهروهردهلهقوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌کان، لێکدانه‌وه‌ی لۆژیکی چه‌مک وبژارهگهلێک که فه‌یله‌سووف یاخۆ راهێنه‌ره‌کان هێناویانهتهئاراوه،وله‌ئاکامدا ئاوڕدانه‌وه لهوفهیلهسووفانهی که‌له‌سه‌ر په‌روه‌رده تێفکریون ویان ئهوراهێنهرانهی کهلهڕوانگهیهکی قووڵ وفهلسهفیانهوه روانیویانهتهپهروهرده،وئینجابهکهڵک وه‌رگرتن لهدهسکهوتهکانیان،وڵامی ئهوپرسیارانهبدرێنهوه که‌له‌م باره‌وه دێنه‌گۆڕێ.
ئه‌م نووسراوه‌یه،ههوڵێکهبۆتوێژینهوهلهسهرئهم سێڕوانینه و هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌م سێڕێگاو هه‌نگاوه یه بۆرۆشنگهری لهمهڕچهمکی (فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده).
لهڕوانگهیهکهمهوه،فه‌لسه‌فه له‌پێش هه‌مووشتێکدا سیستمێکه له تێڕامان له سه‌ر زاتی راسته‌قینه وبایهخهکان،فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ش به‌کاربردنی ئه‌و هزر وتێڕامانانهیه له‌په‌روه‌رده‌دا. له‌م روانگه‌وه، به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی کهههرسیستمێکی فه‌لسه‌فی وهکووپێکهاتهیهک له هزرهئاوهزمهندانهکان ، بنه‌ڕه‌تی ئاکامگه‌لێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌رن، ته‌نانه‌ت له‌هزری ئهوفهیلهسووفانهش که نه‌پرژاونه‌ته سه‌رباسی په‌روه‌رده، ده‌توانین ئاکامی په‌روه‌رده‌یی وه‌ربگرین.
ئه‌و ڕه‌وته‌ی که‌له‌م روانگه‌وه ده‌ڕوانێته فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده له‌سه‌ر دووگریمانه ڕاوه‌ستاوه. سهرهتائهوهی که‌ده‌توانین هزری هه‌موو فه‌یله‌سووفه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی دیاریکراو له‌سیستمێکی فهلسهفیداجێبکهینهوه وبه‌م شێوه له‌ژێرناوی ناتۆرالیسم وئایدیالیسم ورئالیسمدا کۆیان که‌ینه‌وه ، دووهه‌م ئهوهیهکهلهنێوان ئه‌ندێشه‌کانی فهلسهفهوبیرو بۆچوونه‌کانی پهروهردهدابهستراوهییهکی پێویست ولۆژیکی ئه‌دۆزرێته‌وه،ههربۆیهبهناوبردنی فه‌یله‌سووفێک له‌خانه‌ی پێکهاته‌یه‌کی فه‌لسه‌فیدا ده‌توانین بۆچوونه‌کانی له‌سه‌رپه‌روه‌رده هه‌ڵێنجین.به‌ڵام له‌لایه‌که‌وه هه‌موو فه‌یله‌سووفه‌کان بۆسازدانی سیستمێکی فه‌لسه‌فی تێنه‌کۆشاون وته‌نانه‌ت زۆریان ئه‌م سازدانهیان بهناڕهوازانیوه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه وانیهکهههموو هزری فه‌یله‌سووفه‌کان به‌ته‌واوی له‌چوارچێوه‌ی سیستمێکی فه‌لسه‌فیدا بگونجێ. خاڵێکی تریش ئهوهیهکهفهلسهفهی په‌روه‌رده،زۆرجارله‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه پرسیارێکدا ئاوێته‌یه که‌تایبه‌تن به‌و،ئه‌و پرسیارانه‌ی کهلههزرهگشتییهکانی مه‌تافیزیکی و بوونناسییه‌وه سه‌رچاوه‌ناگرن . هه‌رله‌م سۆنگه‌وه‌یه که‌زۆرجار ده‌بیندرێ ئهوفهیلهسووفانهی که له سهرهزرهمهتافیزیکیهکان به یه‌که‌وه دژایه‌تیان هه‌یه،له‌زۆربه‌ی هزره په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه، تائهورادهکهدهتوانین بڵێین ئه‌و ناته‌باییانه‌ی کهلهپهروهردهدادروست ده‌بن هه‌رگیز به‌راده‌ی ناته‌باییه مهتافیزیکییهکان نین که دایمه گۆڕه‌پانی شهڕهبێکۆتایییهکانن. بۆروونکردنهوهی زیاتری ئهمباسانهسهرنج دهدهینهنموونهگهلێک له‌که‌ڵک لێوه‌رگرتنی شێوازوگریمانهکانی-چوارفهلسهفهو به‌کاربردنیان له‌په‌روه‌رده و دیندا-نووسراوی دۆناڵدباتلێر.1
باتلێرلهم کتێبهداپاش ئاماژه‌کردن به‌نوێنه‌رانی ناتۆڕالیسم وئایدیالیسم ورئالیسم وپڕاگماتیسم ، خۆ به چوار ره‌هه‌ندی مهتافیزیک وزانستناسی ولۆژیک و بایهخناسییهوه خه‌ریک ده‌کات وئه‌وسا ده‌رباره‌ی که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و هزرانه له په‌روه‌رده‌دا ئه‌دوێ و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنێ. لهپاژی یه‌که‌مدا،دوای ئاماژه‌کردن به ناتۆرالیسم (سروشتخوازی)،کۆماسهابز و ژانژاکڕۆسۆ و هێربێرتئیسپێنسێر وه‌کوو نوێنه‌رانی ئهوسیستمهدهناسێنێ. لهپاژی دووهه‌مدا ،ئه‌فلاتوون ،دێکارت ،ئێسپینۆزا ،لایبنیتس ،بێرکلی، کانت و هێگل وه‌کوو نوێنه‌رانی ئایدیالیسم ناودێرده‌کات وئهوسالهئایدیالیسمی هاوچه‌رخ له‌به‌ریتانیا و ئه‌مریکا ئه‌دوێ. لهپاژی سێهه‌مدا،رئالیسم دێنێته‌گۆڕێ وئهرهستوو، تۆماسئاکۆئیناس ،کۆمینووس، دێکارت ،ئێسپینۆزا،لاک،کانت،هێربارت،ویلیامجیمز، نێئۆرئالیست ورئالیسته ره‌خنه‌گره‌کان وه‌کوو نوێنه‌رانی ئه‌م بۆچوونهدهناسێنێ. لهپاژی چواره‌مدا،پاش ئاماژه‌کردن بهڕیشهکانی پراگماتیسم، فرانسیسبیکهن وئاگۆستکۆنت وه‌کوو پێشڕه‌وانی ئه‌م سیستمهناوئهباو ئینجا باس له‌سوننه‌تی فه‌لسه‌فی پراگماتیسم لهئهمریکادادهکات و له پیێرس وجیمز و دیۆیی ئه‌دوێ.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کهپراگماتیسم ورئالیسم،پێکهاته‌ی فه‌لسه‌فی نین-چونکهپراگماتیسم،جۆری ڕوانین ومیتۆدی فه‌لسه‌فییه و رئالیسمیش،بهرلهههرشتێکیتر،بیرۆکه‌یه‌کی زانست ناسانه‌یه و به‌س -ئه‌وشته‌ی له‌سه‌ر ئایدیالیسم وناتورالیسمیش ده‌گوترێ زۆررێکوپێک وئاشکراکهرنیه. ئه‌وقسانه‌ی کهلهسهرئایدیالیسم-که نووسهرسهربهوپێکهاتهیهیه – دێنه‌ئاراوه، به‌م هۆیهناڕیکوپێک وته‌نانه‌ت سه‌رلێشێوێنه که تا ڕا و بۆچونێک له‌سه‌ر بوار وبابهتهدیارهکان له‌ئارادانه‌بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م وشه‌یه ناڕه‌وایه. چونکهلهلایهکهوه ئه‌م وشه‌ی هههم د ه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌ندێشه(ئیده)وههم ئارمان(ئیدئال)،له‌لایه‌کی تریشه‌وه خودی وشه‌ی ئیده زۆرجاربۆ فه‌یله‌سووفه جۆراوجۆره‌کان،جیاوازی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. ههربۆیهناوبردن له‌که‌سانێکی وه‌کوو ئه‌فلاتوون ودێکارت وئيسپینۆزاو لایبنیتس و بێرکلی وکانت وهێگڵ له‌ژێرسه‌ردێڕی«ئایدیالیسم»دا خوێنه‌ری نائاشنای به‌ئه‌ندێشه‌ی ئه‌م فه‌یله‌سووفانه -کهجیاوازیهکانیان زۆربنهڕهتین- زۆرجارسهری لێده‌شێوێ وبه‌تایبه‌ت ئه‌وه که‌نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ش له‌به‌شێکی تری له‌نووسینه‌کانیدا،زۆربه‌ی هه‌رئه‌م فهیلهسووفانهلهژێرناوی رئالیسمدا کۆده‌کاته‌وه.
خاڵێکی تری سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه‌که ئایدیالیسم له‌روانگه‌ی مهتافیزیک وزانستناسییهوه، جیاوازه. له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌م جیاوازییهبهتایبهت له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌م لاوه-زیاترلهلایهن نووسه‌رانی مارکسییه‌وه- جیاله‌وه‌ی باسه‌که‌ی شاراوهترکردووه،زۆرجارئاکامهکانیشی بهرهوههڵهبوون و سهفسهتاویبوون بردووه.(2) له‌روانگه‌ی زانستناسییهوه،ئایدیالیسم له‌به‌رانبه‌ر ریئالیسمدا ئه‌وه‌ستێ.ریئالیسم(واقیع خوازی)بۆ بابه‌تی شناسایی راسته‌قینه سه‌ربه‌خۆ له ئهندێشهوههست کارده‌کات و ئهمهلهحاڵێکدایه که ئایدیالیسم هه‌م هه‌بوون و هه‌م چۆنیه‌تی بابه‌تی شناسایی بۆهه‌ست وپێزانین(ئیدراک)ده‌گێڕێته‌وه. له‌م روانگه‌وه ئایدیالیسم بهجۆرج بێرکلی قه‌شه‌وه ده‌ست پێده‌کات.(3) به‌ڵام له‌روانگه‌ی مهتافیزیکهوه،ئایدیالیسم یان ئه‌وه‌یه که ئیده واته زاتێکی مه‌عنه‌وی یا گیان به بنه‌ما و ئاخێزگه‌ی هه‌ستی ده‌زانێ یاخۆ هه‌موو پله‌وپایه‌کانی هه‌ستی له پله‌وپایه ئاشکراکراوه‌کانی ئه‌و ئاخێزگه تاقانه‌یه‌دا ده‌بینێ و ده‌نا بیرۆکهیهکهبۆئیده،گیان وزاتی مه‌عنه‌وی وبایه‌خی بنه‌ڕه‌تی ده‌خوازێ ولهجیهانی هه‌ستیدا پێش له‌ماک یاخۆ ئافرێنهریماکی ده‌زانێ.
به‌مجۆره له‌واتای یه‌که‌مدا، ئه‌توانین چه‌ن که‌سێکی که‌م لهفهیلهسووفهکان بهئایدیالیست بژمێرین ولهریزی بێرکلیدابیانهێنین. له‌واتای دووهه‌مدا،ئهوفهیلهسووفانهی که‌خودا یا زاتی مه‌عنه‌وی به بنه‌ڕه‌تی هه‌ستی ده‌زانن وگشت بوونه‌وه‌ره‌کان به‌دیارده‌ی ئه‌و زاته تاقانه‌یه دێننهئهژمار-واته ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی کهروانگهی یه‌ک گه‌وهه‌ری (تاقانهخودایی)وعیرفانییان هه‌یه- ئایدیالیستن. له‌م واتایه‌دا فه‌یله‌سووفانێکی وه‌کوو: پلوتینووس،سۆهره‌وه‌ردی، مه‌لاسه‌درا ،ئیسپینۆزا وهه‌روه‌ها فیشته، شلینگ،هێگل وبرادلی ئایدیالیست دێنه‌ئه‌ژمار. له‌واتای سێهه‌مدا ئه‌شێ هه‌موو فه‌یله‌سووفه خوداناسه‌کان – لهفهیلهسووفهکانی که‌وناراوه بگره تا فه‌یله‌سووفه‌کانی ده‌ورانی نوێ-به ئایدیالیست ناودێربکهین. لهواتایهکی به‌ربڵاوتردا-واتهئهوشوێنهی کهئایدیالیسم به‌ته‌واوی رووبه‌ڕووی ماتریالیزم ده‌بێته‌وه- زۆربه‌ی فه‌یله‌سووفه‌کان- له فه‌یله‌سووفه‌کان خوداناسهکانهوه بگره تا ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی کهخوانهناسن وماتریالیزم نین-ئه‌شێ بهئایدیالیزم بزانین.
ئێستابهسهرنجدان بهوپێشهکییهکورته بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌که بۆنموونه هیچکات ناتوانین ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو وه‌کوو ئایدیالیزم و نائایدیالیزم لهرووبهڕووی یه‌کدا دابنێین.(4) چونکهلهواتای یه‌که‌مدا هیچکام له‌م دوو فه‌یله‌سووفه ئایدیالیست نین.(5)(له‌م واتایهدائهفلاتوون لهدووروانگهوهرئیالیزمه،چونکه هه‌م بۆ جیهانی جه‌سته‌یی راسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌ندێشه و هه‌ستی قه‌بووله،هه‌م بۆ ئیهکان) و له واتاکانی تردا، ئه‌شێ هه‌م ئه‌فلاتوون وههم ئه‌ره‌ستوو بهئایدیالیزم بزانین،وههروههابهسهرنجدان به‌مانای به‌ربڵاوتری ئایدیالیزم،زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی کهباتلێر به ریئالیزم وناتورالیزم و پراگماتیسمیان ده‌زانێ-له نێواندا که‌سانێکی وه‌کوو:تۆماسئاکۆئیناسی قدیس،کومینوس، لاک، رۆسۆ، هێربارت، جیمز،دیۆیی، راسێل و واتیهێد – ئه‌شێ بهئایدیالیزمیان له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین.
به‌سه‌رنجدان له‌وباسه کورته‌ی هاته ئاراوه،سه‌یرنیه که ده‌بینین،بۆجیاکردنه‌وه‌ی بیری په‌روه‌رده‌یی فه‌یله‌سووفه‌کانی هه‌رقوتابخانه‌یه‌ک لهقوتابخانهکانیتری فه‌لسه‌فی،سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ وتێکۆشانه‌ی نووسه‌ر،دیسان ئاکامێکی رێکوپێک ودروست مسۆگه‌رنابێت. واته زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ندێشه په‌روه‌رده‌ییانه‌ی که‌ده‌خرێنه پاڵ نوێنه‌رانی قوتابخانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی،لهلایهکهوهبههیچ جۆرێک تایبه‌ت بهوقوتابخانهیه نین به‌ڵکوو به هه‌مان جه‌خته‌وه له قوتابخانه‌کانی تریشدا ده‌یانبینین و له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌موو نوێنه‌رانی ئهوقوتابخانهیهخاوهنی هه‌مان ئهندێشهنین. بۆوێنه،سه‌رنجدان به راهێنانی له‌ش و بهسهرهتازانینی ئه‌م کارهکهنووسهر دهیخاتهپاڵ نوێنه‌رانی سروشتخواز(ناتورالیسم)ه‌وه(6)، به‌هه‌مان پشت پێوه‌به‌ستن و جه‌خته‌وه له‌ئه‌ندێشه‌ی ئه‌فلاتووندا- کهنووسهربه باوکی ئایدیالیزمی ناوده‌با(7)ده‌بیندرێ. هه‌روه‌ها هه‌ربه‌م شێوه پشتبه‌ستن به‌ئاڵوگۆڕی سروشتی،راهێنانی ئه‌ندێشه و هاوئاهه‌نگی له‌ش وره‌وان وزانستکۆکردنهوه هیچکامیان وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ک تایبه‌ت به‌فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی سروشت خوازی نین.یا خۆئهم وته‌یه‌ی هۆڕنHorne وه‌کوو یه‌کێ له‌نوێنه‌رانی ئایدیالیزم که :خووو خده‌ی خراپ…شتێکی زگماکی نیه به‌ڵکوو ده‌ستکردی په‌روه‌رده‌یه.(8) وهه‌روه‌ها«بۆئایدیالیزم،په‌روه‌ره‌ی راسته‌قینه بێگومان په‌روه‌رده‌ی خوووخدهیه«.(9)خاڵگه‌لێکن که‌زۆربه‌ی نوێنه‌رانی فه‌لسه‌فه‌کانی تریش قه‌بووڵیان کردوون و که‌سانێکی وه‌کوو هێرپارت وراسێل-که‌نوێنه‌رانی ئایدیالیزمن-جه‌ختی زۆریان له‌سه‌رکردۆته‌وه.
هه‌ربه‌م شێوه‌یه جه‌خت کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌مامۆستا ئه‌شێ قوتابی خۆش بوێت وتامهزرۆیی فێربوونی تێدا وهخهبهربێنێ(10) و هه‌روه‌ها جه‌ختکردن لهسهرخۆکاریself-activity قوتابی(11) خاڵگه‌لێک نین که‌تایبه‌ت بهئایدیالیزم بن، به‌ڵکوو که‌سانێکی وه‌کوو رۆسۆ و دیۆیی- کهنووسهریهکیان بهسروشتخواز و ئه‌ویتریان بهپراگماتیزم ده‌زانێ- هێنده‌یان لهسهرجهخت کردۆته‌وه‌که حه‌وجێی به‌دووباره گوتنهوهنیه. نموونهیهکیتر، ئه‌م وته‌یه‌ی هۆڕنهکهئهڵێ : «هه‌موو بابه‌ته وانه‌ییه‌کان ئه‌شێ وه‌کوو که‌ره‌سه‌گه‌لێک بن بۆژیانی بێکهمایهسی له‌رێگای فامکردنی دروستی ژیانه‌وه، وزانیاریه‌کان بچنه قالبی زانسته‌وه.»(12) بڕێک خاڵ وێڕای ئه‌وه‌ی کهلهئهندێشهی دیۆییدا هه‌ن له‌ئه‌ندێشه‌ی رۆسۆ وئیسپێسێر و وایتهێدیشدا هه‌ن. وایتهێددهڵێ:«له‌په‌روه‌رده‌دا ته‌نیا وانه‌یه‌کی یه‌ک بابه‌تی هه‌یه کهلهراستیداژیانه، ژیان بهههمووڕواڵهتهکانیهوه«.(13) به‌م جۆره له‌م جيگهیهدا که‌له سهرئهزموونی راسته‌وخۆ ئه‌دوێ بۆئایدیالیستهکان فامکردن جۆرێک لهدیسان ئافراندن(re-creating)ه.(14) خاڵێک دێنێته‌گۆڕێ کهلهئهندێشهی دیۆییدا به‌شێوه‌ی دیسان چێکردن(reconstruction) و دیسان چێکردنه‌وه‌ی ئه‌زموون و له‌ئه‌ندێشه‌ی رۆسۆدا به‌شێوه‌ی دیسان دۆزینه‌وه جه‌ختی له‌سه‌رکراوه. هه‌رئه‌م ئهزموونهراستهوخۆیهیه که وایتهێد به زانستی پله‌یه‌ک ناوی لێئهبا و بهبنیاتی ژیانی ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی ده‌زانێ وبێموبالاتی خوێنده‌واره‌کان ده‌گێڕێته‌وه سه‌ر بێبههرهبوون له‌م زانسته.(15)
له‌لایه‌کی تره‌وه،ئه‌وکاته‌ی کهباتلێر بۆ باسکردن له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی په‌روه‌رده‌ی ئایدیالیزم له‌کاریگه‌ری مامۆستا له‌سه‌ر بنیاتنانی دێموکراسی ئه‌دوێ،قسه‌که‌ی کتومت له‌جێی خۆیدانیه، چونکه له لایه‌که‌وه جه‌ختکردنه‌وه له سهردێموکراسی و کاریگه‌ری په‌روه‌رده و فێرکردن لهوهدیهاتنیدا،کاری دیۆیییه که فه‌یله‌سووفێکی پراگماتیزمه نه‌ک ئایدیالیزم وله‌لایه‌کی تریشه‌وه ئایدیالیسته‌کانی وه‌کوو فیشتهوهێگڵ وجنتیله جیاله‌وه‌ی که‌جه‌خت له‌سه‌ر دێموکراسی ناکه‌نه‌وه به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت قه‌بووڵیشی ناکه‌ن. جنتیله که‌به بڕوای نووسهرنوێنهری ئایدیالیزم لهپهروهردهدایه،وه‌زیری فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌تی فاشیزمی ئیتالیایه وله نامه‌یه‌کدا که بۆ موسولینی- به‌دیهێنه‌ری ناسراوترین رژێمی توتالێتری-ده‌نووسێ، زیاترله ئازادیخوازه‌کان (لیبراڵه‌کان) ، بهئازادیخوازی ده‌زانێ.(16)
بهمجۆرهداوهریکردنی له‌سه‌ر ریالیزم وئه‌م قسه‌یه‌ی که»په‌روه‌رده‌وفێرکردن لهرووسیهی شۆڕهویدالهم باره‌دا که له کهرهسهجۆراوجۆرهکان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ تا به‌و جۆره‌که راهێنه‌ره‌کان ده‌خوازن بیچم به کوڕان و کچان وبارهێنانیان بده‌ن،ریالیستییه»(17) ناڕێکوپێک وهه‌ڵه‌یه. چونکه ئه‌مجۆره په‌روه‌رده‌یه کهلهکۆمهڵگا توتالێترهکان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ی ریالیستهکانی وه‌کوو فیشته و جنتیلهوتهنانهت هێگڵیش که‌ده‌وڵه‌ت بهراستهقینهی ئه‌خلاق داده‌نێ به‌باشی سازگاره، به‌هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ی که‌سانێکی وه‌کوو راسێل و وایتهێد- کهلهنوێنهرانی ریالیزمن-سازگارنیه. به‌ڵام جیالهوشهی ناڕوون وناڕێکوپێکی ئایدیالیسم کهشهبهنگێکی به‌ربڵاوی هه‌یه، ئه‌و ناوه که‌م یازۆر ڕێکوپێکانهی وه‌کوو پراگماتیزمیش که‌به‌شێکی که‌م لهفهیلهسووفهکان له‌خۆی ده‌گرێ، ئێمه له‌ناسینی خۆی بێنیازناکات، هه‌ربۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کهکهسانێکی وهکووپیێرس، جیمز و دیۆیی له‌ژێرناوی پراگماتیزمدادێنین، که به‌ڕێکوپێکی له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌یله‌سووفانه‌دا ئاشناده‌بین ئهوجیاوازیانهمان بۆروونتر دهبێتهوهکهههیانه. بۆنموونه سه‌رنجی تایبه‌تی جیمز به دین و مهتافیزیک ووهپشت گوێخستنی واتاداری دین له‌لایه‌ن دیۆیییهوه، یاخۆ که‌ڵک وه‌رگرتن لهپراگماتیزم له‌باره‌ی واتاوه له‌لایه‌ن پیێرس و له‌باره‌ی راسته‌قینه‌بوونی ئهندێشهکانهوهلهلایهن جیمز و دیۆیییهوه (هه‌رئه‌م جیاوازییه بووکهپاش ناوبانگ ده‌رکردنی پراگماتیزم به‌هۆی ویلیامجیمزهوه، پیێرس ئه‌ندێشه‌کانی خۆی ناوناpragmaticismتالهpragmatismجیابکرێته‌وه).(18) هه‌رئه‌م خاڵهلهبارهی ئیگزیستانسیالیزمه‌وه-که‌ئه‌ویش چه‌ندکه‌سێکی که‌م لهفهیلهسووفهکان وه‌خۆده‌گرێ- راسته‌و ته‌نانه‌ت گرینگییه‌کی زیاتریشی هه‌یه. ههربۆیهلهپێش به‌ته‌واوی ناسینی ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی که به‌و ناوه‌وه ناسراون به‌هیچ جۆرێک ناتوانین له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌کانیان – ولهناویاندائهندێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کانیان-داوه‌ری بکه‌ین. بۆوێنه جیاوازی ئه‌ندێشه و ره‌وشتی دوو فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانیایی هاوچه‌رخ، مارتینهایدگێر و کارڵیاسپرس، که‌هه‌ردووکیان ئیگزیستانسیالیزمن،(19) تائهورادهیهیهکهیهکیان(واتههایدگێر)سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ناسیۆناڵ سوسیالیزم په‌سه‌ندئه‌کات و له‌هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ سامناکترین رژێمهتوتالێترهکان سڵ ناکات و ناپرینگێته‌وه ،به‌ڵکوو تا ئهوڕاده ده‌چێته پێش کهبهلاوانی ئه‌ڵمانیایی ده‌ڵێ:کهئهندێشه وێڵ که‌ن و گوێ به‌فه‌رمانی پێشه‌وا بسپێرن(20) ، ئه‌ویتر (واتهیاسپرس) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کهلهباتی مامۆستایه‌تی له‌زانکۆکه بۆته که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆسیاسه‌ت و پروپاگه‌نده ، خانه‌نشینی هه‌ڵده‌بژێرێ وهه‌موو هه‌وڵی خۆی دهخاتهگه ڕتا مرۆڤ له ئاوهزوئازادی ورۆشنگه‌ری وبایه‌خی مرۆڤایه‌تی بێ به‌ش نه‌بێت وبۆگرینگ نیشاندانی ئاوه‌ز و بیر تا ئهوراده ده‌چێته پێش که‌ئه‌ڵێ:ته‌نانه‌ت تامه‌زرۆیی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌هه‌ستی ره‌سه‌نی مرۆڤیش ئهگهربهچرای بیر رووناک نه‌کرێته‌وه زۆرجار ده‌گاته تاریکی ودهمارگرژی وتوندوتیژی و وێرانی.
به‌سه‌رنجدان به‌و شتانه‌ی تا ئێستا رابردبۆمان روون ده‌بێته‌وه که شێوازی یه‌که‌م واته هێناوه‌ی ئه‌ندێشه‌ی فه‌یله‌سووفه‌کان لهژێرناوهگشتیهکاندا و داوه‌ریکردن له‌سه‌ربیری په‌روه‌رده‌یان به‌متمانه‌ی هه‌مان ناو ، بێقازانج وناڕێکوپێک وزۆرجارنادروستیشه. ئه‌گه‌ر له‌م شێوازه‌دا ته‌نیا له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی ئه‌ندێشه گشتیه‌کان وپێکهاته فه‌لسه‌فییه‌کان بۆوهدهستهێنانی بیرۆکه په‌روه‌رده‌ییه‌کان جه‌ختده‌کرێته‌وه، له‌شێوازی دووههمداکهتهنیا لێکدانهوهبهکاری فهلسهفهدهانێ،گۆڕه‌پانی فه‌لسه‌فه هێنده چکۆلهدهکاتهوه کهدهربڕینی هه‌ربیر و بیرۆکه‌یه‌کی لێده‌ستێنێته‌وه. بزاڤی لێکدانه‌و ه که له‌کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م وسه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌ره‌وتی گۆڕینی مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا گرینگی پێدرا ،بزاڤێک بووکهلهپێش ههمووشتێکدابۆرووبهڕووبوونهوهلهگهڵ پێکهاته فه‌لسه‌فییه بهرزهفڕهکاندا وبه‌تایبه‌ت ئایدیالیزمی هێگڵی هاته ئاراوه. ئه‌م بزاڤهکهموورG.E.Moore و بێرتراندراسێل پێشه‌نگی بوون،بهرابردنی زه‌مان نوێنه‌ری جۆراوجۆری بهخۆیهوهدیت به‌شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆردهرهات. که‌له‌وانه ده‌توانین ئاماژهبکهینهسهر:ئه‌زموونگه‌رایی لۆژیکی،پۆزیتیویزمی لۆژیکی،فه‌لسه‌فه‌ی لێکدانه‌وه‌ی لۆژیکی وفه‌لسه‌فه‌ی لێکدانه‌وه‌ی زمان.
زۆربه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌م بزاڤه کهوردبوونهوهی دروستیان تهنیالهزانستگهلی ئه‌زموونی و گوزاره‌گه‌لی لۆژیکی وبیرکاریدادهدی ، له‌سه‌رئه‌م بڕوایه‌بوون کهگوزارهگهلی رێکوپێک یان گوزاره‌گه‌لی ئه‌زموونی بابه‌تی راسته‌قینه‌یان هه‌یه یا خۆ گوزاره‌گه‌لی لۆژیکی وبیرکاری له‌کۆتاییدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دروست-نوێنtautology.
فهلسهفهبابهتێکی راسته‌قینه‌ی نیه و هه‌ر ئهمهدهبێتههۆ که فه‌یله‌سووف له‌لایه‌که‌وه چه‌مکه‌کان لێکداته‌وه وله‌لایه‌کی تریشه‌وه وته جۆراوجۆره‌کان وجیاوازبوونی گوزاره‌کان له‌جۆره‌کانی تری په‌یڤ ونیشاندانی واتاداربوون و بێواتابوونی ئه‌و گوزارانه تاووتوێ ده‌کات. ئه‌وانه‌ی که‌به‌چاوی شک وگومان وحاشالێکردنهوه ده‌یان ڕوانیه پێکهاته‌سازی وبیرۆکهدانهری ، په‌یتاپه‌یتا پانتایی گۆڕه‌پانی فه‌لسه‌فه‌یان که‌م که‌رده‌وه ، تائهوجێگایهکهبێجگه له لابردنی به‌شه‌کانی هه‌بوونناسی وزانستناسی،فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقیشیان وه‌لانا. ئهمهلهحاڵێکدایهکهفهلسهفهی ئه‌خلاق بۆ مرۆڤ وژیان وپه‌روه‌رده‌ی مرۆڤ زۆرگرینگه. ئه‌وان فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقیان هێناریزی تاوتوێکردنی چۆنیه‌تی داوه‌رییه ئه‌خلاقیه‌کان وبه‌و ئاکامهگهیشتن که وته ئه‌خلاقیه‌کان ته‌نیا ده‌ربڕی حاڵه‌ته‌کانی وێژهرن و ناتوانن دروست یاههڵهبن وگوزارهیان ناولێنرێ (چونکهگوزاره په‌یڤێکه که‌ده‌کرێ لهسهرراستی وناڕاستیهکانی قسه‌بکرێ). کهسانێکیتر له سه‌رئه‌م خاڵهجهختیان کرده‌وه که‌ئه‌خلاق له‌گه‌ڵ«ئه‌شێ»کانا سه‌روکاری هه‌یه و تێپه‌ڕبوون له«وایه«- واتهئهوشتهی که‌له‌سه‌ر راسته‌قینه‌یه و گه‌یشتن بهئهشێ کهبهدوورلهجهغزی راسته‌قینه‌یه- کارێکی لۆژیکی نیه. واتهبهشێوهیهکی لۆژیکی ناتوانین لهگوزارهکانی جۆری یه‌که‌مه‌وه بگه‌ینه گوزاره‌کانی جۆری دووهه‌م (هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ی که‌وه‌ک گوزاره‌ی جۆری دووهه‌م ناومان لێبرد ، زۆرجاربهواتای رێکوپێک،گوزاره نیه).
به‌مجۆره له‌بوارگه‌لی وه‌کوو فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو ،فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت وفه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ش کاری فه‌یله‌سووف بیرۆکهدانهری نیه به‌ڵکوو تاو توێکردن و رۆشنگه‌ری چه‌مکه‌کان وگوزارهکان وئه‌و وتانهبزانین که‌له‌م بوارانهداگوتراون، ئه‌و چه‌مک و گوزارانه‌ی کهفهیلهسووف وه‌دی نه‌هێناون به‌ڵکوو په‌یتاپه‌یتا وه‌ری ده‌گرێ.ههربۆیهئهوشتهی کهبهفهلسهفهی پهروهردهناوی لێده‌برێ،به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی وته و گوزاره‌کان سنوورداردهکرێ کهلهسهرچاوهکانی تره‌وه وه‌دیهاتوون. ئه‌مجۆره ده‌سکه‌وته له‌فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده، بۆئه‌و راهێنه‌رانه‌ی کهلهفهلسهفهی په‌روه‌رده به تایبه‌ت له‌واتای یه‌که‌میدا زۆرناڕازین، قه‌بووڵ کراوتره. ئه‌وان له‌سه‌رئه‌و باوه‌ڕن کهپهروهرده ناشێ وناتوانێ له‌سه‌ربنه‌مای سیستمه فه‌لسه‌فیه‌کان-که‌خۆیان له‌شه‌ڕێکی بێکۆتاییدان- دابمه‌زرێ.(21)به‌بۆچوونی ئه‌وان فه‌لسه‌فه په‌یڕه‌وی چۆنیه‌تی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگییه و هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش له‌وه‌زیاتر تووشیاری چۆنیه‌تی رێژه‌یی وبهربڵاوییه که‌بتوانێ به‌بنه‌مایه‌کی جێی متمانه بێته‌ئه‌ژمار. «دامه‌زراندنی کاری قوتابخانهلهسهر پێکهاته‌یه‌کی فه‌لسه‌فی به هه‌مان ڕاده له‌گه‌ڵ دێموکراسی ناسازگارهکهلهسهربیروباوهڕی تایبه‌تی گروپێکی ئاینزایی دابمه‌زرێ.»(22)ههربۆیهچاکتر وایه کهپهروهرده به‌شێوه‌ی بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و پێکهاته‌یه‌کی خۆدامهزراوی لێبێت.
به‌ڵام ئه‌وشته‌ی که‌له‌مباره‌وه ده‌توانین به‌کورتی وکوردی بیڵێین سه‌ره‌تا ئه‌م خاڵه‌یه کهسنووردارکردنی کاری فه‌لسه‌فه به‌لێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌مکه‌کان وگوزارهکان ناڕه‌وایه.چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌لێکۆڵینه‌وه یه‌کێک له‌گرینگترین لایه‌نه‌کانی فه‌لسه‌فه‌یه وته‌نانه‌ت یه‌که‌م هه‌نگاوی بیری فه‌لسه‌فییه، کاری فه‌یله‌سووف به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌نیا به لێکۆڵینهوهسنووردارناکرێت. خاڵێکیترئهوهیهکه گوزارهئهزموونی وزانستی وبیرکاری ولۆژیکییهکان بهوههمووگرینگیهوهکه هه‌یانه ناتوانین به‌ته‌نیا گوزاره‌ی به‌واتایان دانێین.
جه‌غزی بیروفهرههنگ وژیان زۆر له‌وه به‌ربڵاوتره که به‌م مه‌ڵبه‌نده چکۆله‌یه سنوورداربکرێت.له‌م باره‌وه ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین کهواڵاترین لایه‌نی ژیانی مرۆڤ واتهفهرههنگی ئینسانی له‌پێش هه‌ر شتێکدا له‌راستیدا سنووری بایه‌خه‌کان ، و بایه‌خه‌کانیش کهلهجهغزی زانست وچوارچێوه‌ی لۆژیک به‌ده‌رن زۆر جار ته‌وه‌ره‌ی ژیان وپه‌روه‌رده‌ی مرۆڤ- کهلهواڵاترین واتادابهرهوبایهخهکان چوونه-دێنه ئه‌ژمار. خاڵێکیترئهوهیهکهئهم بهدهرلهجهغزی زانست ولۆژیکبوونه ناشێ بێئاوهزانهبێتهبهرچاو،چونکهلۆژیک -بهههمووگرینگ بوونه‌کانیه‌وه- جگهلهیهکێک له‌لایه‌نه‌کانی به‌کارهێنانی ئاوهزشتێکیترنیه. بهواتایهکیترنابێ لۆژیک به‌هاوسه‌نگی«ئاوه‌زمه‌ندانه«دابنێین. ههربۆیهسهرهڕای ئهوهکهتێپهڕبوون له» هه‌یه « وه بۆ «ئه‌شێ»ولهراستهقینهوهبۆئارمان ، له‌چوارچێوه‌ی سنوورداری به‌ڵگه‌ی لۆژیکیدا ره‌وانیه وله‌گه‌ڵ ئهمهشداکهههر له‌سه‌ره‌تاوه ، له‌ڕاستیدا ئاوه‌ز ئه‌م جیاوازیانه‌ی وه‌دیهێناوه، ده‌توانێ دیسان ئه‌وان به‌یه‌که‌وه گرێ بداتهوهوخاڵی بنه‌مایی ئهوهیهکهلهراستیدا هه‌ر ئه‌م پێکه‌وه‌گرێدانه،شه‌رتی پێویستی کارلهدهست هاتوویی ئاوه‌زه ، چونکهئهگهروانهبوایهئاوهزچۆن ده‌یتوانی له‌لایه‌که‌وه ڕێنوێن بێ بۆژیان وله‌لایه‌کی تریشه‌وه لهتاقیکارییهجۆراوجۆرهکان پهندوهرگرێ، بتوانێ بهسهربایهخ وئارمانهکاندا بچێته‌وه وخۆی له‌م ره‌وته‌دا، بهرهوکامڵبوون بچێ؟
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین رێگای نێوان «هه‌یه«و«ئه‌شێ»،راسته قینه و ئارمان،بۆچوون وکرده‌وه، رێگایه‌کی به‌رانبه‌ر و دوولایه‌نه‌یه. راسته‌قینه و ئه‌و تاقیکاریانه‌ی که‌له‌سه‌ر ژێرنهخشی راسته‌قینه‌ن زۆرجاردهتوانن بۆ«ئه‌شێ»کان ببنهژێرنهخش و«ئه‌شێ»کانیش زۆرجار ده‌بنه رێنوێنی راسته‌قینه وتاقیکاری. هه‌رئه‌م خاڵهبنهڕهتیهیه که ده‌توانێ یارمه‌تیمان بدات کاریگه‌ری راستهقانی فه‌لسه‌فه‌ی پهروهرهفام بکه‌ین . له‌لایه‌کی تریشه‌وه وانیهکه فه‌یله‌سووف، ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای گریمانه مهتافیزیکیهکان، فه‌لسه‌فه‌یه‌کی په‌روه‌رده وهدیبێنی ولهلایهکیترهوه واش نیه‌که-لهههرجۆر هداوهریکردن ورێنوێنبوون حاشابکا و ته‌نیا کۆکه‌ره‌وه و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری وته‌ی دیتران بێت.(23) هه‌روه‌کوو گوتمان رێگاههرئهوهیه کهفهیلهسووفی مه‌زنی که‌ونارا ئه‌فلاتوون رچه‌ی شکاند و پاش ئه‌و رێڕهوهجوامێرهکانی لهئهرهستوهوه بگره تا رۆسۆ و کانت ودیۆیی ویاسپرێس پێوایان. کاری ئه‌مانه-ئهگهرلهزمان کورته‌چیرۆکه‌که‌ی بیکهنهوهدهری ببڕین-وه‌کوو مێرووله نیه‌که ته‌نیا گردوکۆبکهن و وه‌کو جاڵجاڵووکهش نی که بۆخۆیان بیته‌نن، به‌ڵکوو وه‌کوو ههنگهکهلهشیلهی گوڵه‌کان،هه‌نگوین دروست ده‌که‌ن. بهواتایهکیتر کاری ئه‌وان بێ‌شک وانه‌بووه کهتهنیالهسهرمتمانهی هێندێ لهئهندێشهکانی گشتی و مه‌تافیزیکی له‌سه‌رهه‌ر بابه‌تێک داوه‌ری بکه‌ن وبه‌مجۆره له‌سه‌ر مێژوو و سیاسه‌ت وژیان وئایین وهونه‌رو مۆراڵ وپه‌روه‌رده بیرۆکهدابنێن.(24) بێ‌شک جه‌وهه‌ری بهفهلسهفهکردن، هه‌روه‌کوو ئه‌فلاتوون ده‌ڵێ وردبینی وههڤرا روانینه و بنه‌ماکه‌شی به‌رله‌هه‌رشتێک ئاوهزوئاوهزمهندی یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش فه‌یله‌سووف له‌هه‌ربوارێکدا له‌هه‌ر به‌رهه‌مێک که‌ڵک وه‌رده‌گرێ، له‌ده‌سکه‌وته زانستیه‌کانه‌وه بگره تا باوه‌ڕه دینییه‌کان، له‌ئیلهامی شێعر‌و هونه‌ر وجوانییهوه بگره تا هه‌موو ئه‌زموون وتاقیکارییهکانی ژیانی تاک وکۆمه‌ڵایه‌تی، وهه‌موو ئه‌وانه‌ش نه‌ک وه‌کوو کۆگایه‌ک له توخمه جیاواز و ناوێکچووهکان، به‌ڵکوو وه‌کوو پاژگه‌لێکی به‌ستراوه‌به یه‌که‌وه و گشتێکی ژینه‌وه‌ری(ئۆرگانیک) که خاوه‌نی نه‌زمێکی تایبه‌ته و هه‌موو تان و پۆکانی لهونهزمهوه رووناکی وه‌رده‌گرن وواتایهکیتر ده‌به‌خشن.
وه‌رگرتنی واتای فه‌لسه‌فه به‌مجۆره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌له‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه دوورمان ده‌خاته‌وه که هه‌رجۆره بیرۆکه دانانێک به فهلسهفهبزانین، ههروههاههڵهبوونی بیری ئه‌وکه‌سانه‌ش نیشان ده‌دا که‌پێیان وایهدهتوانن فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده بخه‌نه لاوه، یاخۆ بیخه‌نه په‌راوێزه‌وه و بیرۆکه‌ی په‌روه‌رده بکه‌نه جێنشینی.له روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه‌دا ئه‌بێ دوولایه‌نی جیاوازی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده له‌یه‌ک جیابکه‌ینه‌وه. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی کهخۆخهریک کردن به‌پرسیاره‌کانی وه‌کوو راستهقانی مرۆڤ و واتای ژیان وچاره‌نووسی مرۆڤ وئه‌ندێشه‌ی له‌سه‌رپه‌روه‌رده لهواتایهکی سنووردارترو خۆخه‌ریککردن به پرسیاره‌کانی وه‌کوو کاریگه‌ری ڕێباز ومیتۆد و به‌رنامه‌ڕێژی وبابهتگهلی فێرکاری. فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده له‌واتای رێکوپێک وراسته‌قینه‌ی خۆیدا ئه‌وکاته وه‌دی دێت کهبهههردوو به‌شه‌که‌وه خۆیخهریک بکات. چونکهلهلایهکهوه،به‌شی دووهه‌م به‌رده‌وام به‌به‌شی یهکهمهوهبهستراوه وله‌لایه‌کی تره‌وه به‌شی یه‌که‌م، ئه‌گه‌رچی سهربهخۆله به‌شه‌که‌ی تره، به‌ڵام بهبێئهوتهواو نیه.
یه‌کێ لهوخاڵهگرینگانهی که‌له‌م جیاوازییه‌دا ئه‌بێ سه‌رنجی بدرێتێ ئهوهیهکهئهگهربهشی یه‌که‌م به‌جه‌ختکردنه‌وه لهسهرئاوهزمهندی وهه‌ڵسه‌نگاندنی باوه‌ڕه‌کان لهسهرتهرازوی ئاوه‌ز، به‌ره‌وپێش ده‌چێ، به‌شی دووهه‌م به‌رده‌وام له‌گۆڕه‌پانی تاقیکاری وئه‌زموون نزیک ده‌بێته‌وه وله ده‌سکه‌وته جۆراوجۆره‌کانی تاووتوێگهلی ئه‌زموونی به‌تایبه‌ت ژێردهسهڵاتهیی ده‌روونناسی وکۆمه‌ڵناسی سوود وه‌رده‌گرێ . زۆرجاربۆچوونداری لهسهرچۆنیهتییه ئه‌زموونییه‌کان و واقعیه‌تی زانستییه که ئهوناسازگارییهی کهلهبهشهکانیتری فهلسهفهداههیه،له‌هه‌رێمی ژێرده‌سه‌ڵاتی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌دا زۆرکه‌م ده‌بێته‌وه.
ئێستا به‌سه‌رنجدان به‌وجیاوازییه ده‌توانین له‌سه‌رئه‌و دوو گروپه قسه‌بکه‌ین که‌پێشتر باسمان هێنانهگۆڕێ وبڵێین هه‌ڵه‌ی گروپی یه‌که‌م له‌وه‌دایه کهلهحاندگرینگی لایه‌نی دووهه‌م چاودهنووقێنن وده‌یانهه‌وێ ته‌نیا لهسهربنهماگشتی وفهلسهفیهکان ئه‌ندێشه‌ی په‌روه‌رده دابمه‌زرێنن وهه‌ڵه‌ی گروپی دووهه‌م له‌لایه‌که‌وه ئهوهیهکهلهحاندگرینگی لایه‌نی یه‌که‌م چاودهنووقێنن ولهلایهکیترهوه ئه‌وان له سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌ن کهکهڵک وه‌رگرتن له‌ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌زموونی ده‌روونناسی وکۆمه‌ڵناسی، له ئه‌ندێشه فه‌لسه‌فیه‌کانمان بێنیازدهکات. به‌ڵام له‌م بارهوهئهشێ بڵێین،به‌بێ ئه‌وه‌ی لهسهرلایهنی یه‌که‌م بۆچوونمان هه‌بێت،ته‌نانه‌ت ئهگهرپێکهاتهیهکی زۆر رێکوپێکیش بهێنینهئاراوه به‌رده‌وام ئه‌م مه‌ترسیه لهکاردایهکهلهگشتیهتی خۆیدا بهلاڕێدابچێت ووهکووفهیلهسووفی سه‌رده‌می ئێمه-یاسپرێس-روونی کردۆته‌وه، که‌ره‌سته‌کان،بۆئامانج بێنهئهژمار،ئهگهروای لێبێت ته‌وه‌ره وناوه‌ندی ههرجۆرهفهلسهفهیهکی راسته‌قینه‌ی په‌روه‌رده، واتهمرۆڤ ورێزوحورمهتی فه‌رامۆش ده‌کرێ.به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌کیتر ئه‌وه‌یه‌که له‌ئاکامی بۆچوونی ناته‌واوی ئه‌وان له‌سه‌رفه‌لسه‌فه و ڕوو وه‌رگێڕان له‌م خاڵهدێتهئاراوهکهبهفهلسهفهکردن لهراستیداخۆخهریککردن بهوپرسیاره بنه‌ڕه‌تی و هه‌ڵسه‌نگاندنه ئاوه‌زمه‌ندانه و بهههڤڕاتێڕامانهیه لهههربوار ولهسهرههربابهتێک که‌ببێ. به‌مجۆره، ئه‌گه‌رئه‌م چۆنیهتیانه له‌ئارادانه‌بن، له‌لای یه‌کدانانی ده‌سکه‌وته‌کانی ده‌روونناسی وکۆمه‌ڵناسی و ده‌سکه‌وته ئهزموونیهکانیتر، هیچکات ئه‌ندێشه‌یه‌کی پێکهاته‌یی وگشتێکی سیستماتیک دروست ناکه‌ن که شیاوی ناوێکی تاقانهبن. به‌ڵام ئه‌گه‌رئه‌م یه‌کگرتنه به‌جۆرێک بێت که‌له‌به‌ر تیشکی وردبینی له‌راده‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌زموون وپرش وبڵاو سهرتربچێ، واتهلهلایهکهوه به‌ربڵاو، لهلایهکهوهقووڵ بکرێته‌وه و به‌هاوئاهه‌نگی ویه‌کتایی بگات،ئه‌مه‌خۆی بهفهلسهفهکردنه و ڕوولهفهلسهفهکردن. ئه‌م قسه‌یه‌ی دیۆیش که‌ئه‌ڵێ فه‌لسه‌فه له‌راستیدا بیرۆکه‌ی گشتی په‌روه‌رده‌یه که‌م وزۆر ده‌چێته ئه‌وبواره‌وه، قسه‌یه‌که ئه‌گه‌رچی ساناوسادهیه،به‌ڵام بێبنهماوبێواتانیه.
قسه‌ی ئاخر ئهوهیهکهفهلسهفهی په‌روه‌رده- وه‌کوو بهشهکانیتری فه‌لسه‌فه- له‌پێش ئهوهداوڵامێک بۆپرسیاره دیاریکراوه‌کان بێت،ژێر نه‌خشێکه بۆوروژاندنی ئه‌ندێشه،روونکردنه‌وه‌ی ئاسۆگه‌لی نوێ ورزگارکهری مرۆڤه له پێشداوه‌ری وئاسته‌نگ،ئهوپێشداوهری وئاستهنگانهی که‌به‌رده‌وام له‌بارودۆخی کۆمهڵگاوفهرههنگ وته‌نانه‌ت لهسنووردارکردنهکانی سروشتی مرۆڤ وه‌دی دێن.
په‌راوێزه‌کان:
1-butler,donald,four Piloso Phies and Practice in Education and Religion,Harper and Brothers Newyork 1951.
2-له‌م باره‌وه