دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم
ئه‌مرۆ (30/8/2008) دووساڵی رێك به‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئهندامێتیمدا تێپه‌رده‌بێت. دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دووای (8) ساڵ كاركردن، دووای ئه‌وه‌ی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكا دامه‌زرا، وه‌كو چاولێكه‌رییه‌ك منیش وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه چووم فۆرمی ئه‌ندامێتیم پڕ كرده‌وه.
دوای پێنج شه‌ش مانگێك له‌ساڵی (2009)دا چووم بۆ سۆراغی ئه‌ندامێتیم، پێیان وتم پشتگیرییهكهت بگۆڕه، پاش ماوه‌یه‌كی تر وتیان وێنه‌كانت بزر بووه.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2010)هدا بۆ جاری سێیه‌م وتیان پشتگیرییهكهت و فۆرمی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتیت بگۆڕه، هه‌ڵبه‌ت له‌هه‌مان ده‌زگا پشتگیریم ده‌هێنایه‌وه. دیسانه‌وه له‌مانگی پێنجی ئه‌مساڵ بانگیان كردهمهوهو وتیان فۆرمه‌كه‌ت كێشه‌ی هه‌یه، كاتێك فایله‌كه‌م له‌گه‌ڵ دووسێ فایلی تردا له‌گۆشه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراودا دۆزییه‌وه، وتیان داوای لێبوردن ده‌كه‌ین فایله‌كه‌ت ته‌واوه‌و له‌م رۆژانه ده‌ینێرین بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، تووشی شۆك هاتم، وتم یانی دووای ساڵێك و نۆ مانگ هێشتا نه‌چووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا؟
ئه‌وا چوار مانگیش به‌سه‌ر مانگی پێنج‌دا تێپه‌ڕی، كه‌چی هێشتا فایله‌كه‌ی من نه‌چووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.
كاتێك پێوه‌ندیم به‌كاك “حاكم ئازاد”ه‌وه كرد‌و پێم وت دووساڵه فایله‌كه‌ی من لای ئێوه‌یه، ناوبراو نكۆڵی لێ‌كرد و وتی “لقی هه‌ولێر ساڵێك ده‌بێت دامه‌زراوه، ئیدی چۆن فایله‌كه‌ی تۆ دووساڵ ده‌بێت”.
له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا، ده‌یان كه‌سی نارۆژنامهنووس هه‌ر به‌فشه‌و لهچاوتروكانێك بوونه‌ته ئه‌ندامی سه‌ندیكا، منیش كهدهساڵه كاری نووسه‌ری و رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌م و زێتر له (800) بابه‌تی (وتار، دیمانه، راپۆرت، به‌دوواداچوون، هه‌واڵ، وه‌رگێڕان) بڵاوكراوه‌م هه‌یه، ئاوا سه‌فاو مهروام پێده‌كه‌ن.
وه‌نه‌بێ كاری من له‌سه‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه وه‌ستابێ، به‌س به‌داخه‌وه بۆ سهندیكاو لقێك، كه‌باس له‌شه‌فافییه‌ت و نه‌هێشتنی رۆتینان و نه‌مانی ئینتمای حزبایه‌تی ده‌كات، و خۆی بهداكۆكیكاری رۆژنامه‌نووسان ده‌زانێت، كه‌چی رۆژنامه‌نووسه‌كانی به‌م ده‌رده ده‌بات.
من پێم وانییه ئه‌مكاره هه‌ر له‌خۆڕا بووبێت و رێكه‌وت بێت، كێ بڕوا ده‌كات فایلێك، له‌ناو هه‌زار فایلدا، دووای دووساڵ هێشتا نه‌چووبێته ئه‌نجوومه‌ن؟ ده‌مه‌وێ لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان وه‌ڵامیان هه‌بێت وپاساوێكی قه‌ناعه‌تپێكه‌ر بۆ كاره‌كه‌یان بێننه‌وه، كه‌من وخه‌ڵكی قه‌ناعه‌تیان پێ بكه‌ین كه‌كاری ئه‌نقه‌ست نییه.
فه‌ره‌یدون بێوار، هه‌ولێر
F_bewar@yahoo.com