
سه‌روه‌ری یاسا یا سه‌رداری پارتی ؟
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردودا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن، سێ داوای جیاوازی دژ به ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌و ئاوێنه‌و هاوڵاتی تۆماركردوه كه‌تێیدا داوای یه‌ك ملیار‌و نیو دینار كراوه. واته بۆ هه‌ر داوایه‌ك بڕی 400 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی دیاری كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌مانگی ڕابردو، له‌هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌یتردا سكتێری ئه‌م پارته به‌هه‌مان تۆمه‌ت داوایه‌كی تری دژ به‌خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌رو نوسه‌رێكی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه تۆماركرد و داوای یه‌ك ملیارد دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كرا وه‌ك قه‌ره‌بووی(( ئه‌و زیانه )).
له‌وه‌یگه‌ڕین كه پێشوه‌خت دیاری كردنی ئه‌و بڕ دراوه، چ مانا‌و مغزاو ئاراسته‌و هێمایه‌كی له پشته‌وه‌یه‌و چه‌نده ده‌توانرێت له سیاقی كام یاسادا پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه. ده‌كرێت به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه به‌دواچوونێك و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پێمان وابێت ئه‌م داواكاریه خه‌یاڵیه ئاخۆ چ یاریكردنێك بێت به ژماره‌كان له‌و هه‌قیقه‌ته تاڵه ڕابمێنین كه ئاخۆ چ سه‌رمایه‌یه‌ك كه له‌ده‌ستی سه‌رانی ئه‌م حزبه‌دابێت، وا سزای چه‌ند نووسه‌رو خاوه‌ن ئیمتیازێك به یه‌كه‌ی ملیارد دۆلار ده‌خه‌ملێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌گه‌ڵ كۆی بوجه‌ی سالانه‌ی كومه‌ڵگای كوردستاندا به‌راورد بكه‌ین كه بۆ زیاتر له 5 ملیون ئینسانه ته‌رخانكراوه، ئه‌وكاته زیادتر له‌هه‌رشتێك له‌و كاریكاتیره ده‌چێ كه له‌باتی پێكه‌نین موی به‌ده‌نی هه‌موومان ڕاست ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وكاته تووڕه‌یه‌ك ده‌مانتاسێنێت ئه‌گه‌ر نه‌یتاسینین.
مه‌ترسیه‌كه كامه‌یه ؟ ئاوڕدانه‌وه له سنووری مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی، به‌بڕوای من له‌و بازنه‌یه‌دا پۆلێن ناكرێت كه ئاخۆ هه‌ر كام له‌م بلاوكراوانه چ پێشێلكارو سنووری كام یاسا‌و ڕێسایان شكاندوه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه په‌یامه نهێنیه‌كه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه له هه‌ناوی ئه‌و ترسه‌یی پارتیدا بخوێنرێته‌وه كه له‌م قۆناغه‌دا ڕاشكاوانه‌تر له‌هه‌ر كاتێك بووته هه‌وێنی هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م ماف وئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان ولێدانی زه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی استبدا ئه‌م جاره‌یان پاش نزیك به دوو ده‌یه ئیتر ئه‌م ده‌سه‌لاته ته‌حه‌مولی ڕه‌خنه‌و ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌لكی كوردستان ناكه‌ن وئاماده‌نین كه ڕه‌خنه له حزب و ده‌سه‌لاتێك بگیرێت كه خۆی به باوكی شه‌رعی هه‌موو سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌و هه‌موو سه‌روه‌ری و قوربانیدان و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت. بۆیه لێكدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رچه‌كرداره‌ی پارتی ئێزگه‌یه‌كه تیاڕامان وهه‌ڵوێسته‌یه‌كی جدی ولێبڕاوانه‌ی ده‌وێت و باجی ئه‌م هه‌نگاوه به‌دڵنیای ته‌نیا به‌سزای ئه‌و عه‌ره‌بانه دۆلاره كۆتای نایه‌ت كه پارتی له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م بلاوكراوانه‌دا ده‌یه‌وێت خه‌لكی ناڕازی كوردستانی پێ چاوترسین بكات. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بلێن كه هاوكات ئاوڕدانه‌وه له‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی به‌بێ پێوانه‌ی بوون و نه‌بوونی ئازادی له كۆمه‌لگای كوردستاندا ته‌نیا خۆشخه‌یالیه‌كی تراژیدیه‌و ڕێگه پێدان به جێخستنی وه‌ها فه‌رهه‌نگێكی سیاسی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاماڵینی كۆی ئه‌و ئازادیانه نیشان ده‌دات كه به‌هه‌ر ڕاده‌یه‌ك له‌م كۆمه‌لگایه‌دا له ئه‌نجامی خه‌بات وماندوبوون و ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی خه‌لكی ئازادیخوازی كوردستاندا هاتووه‌ته دی !
مه‌سه‌له‌كه چیه ؟ گۆمانی تیدانیه كه تای ترازوی هاوكێشه سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌م سالانه‌ی دوایداو به‌تایبه‌ت دوابه‌دوای جیابوونه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كیه‌تی و پێكهێنانی(( حزبی گۆران)) له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی شكایه‌وه، بۆیه ئه‌م قۆناغه بۆ پارتی ده‌رفه‌تێكی زێرینی ڕه‌خساند تا ته‌واوی هه‌ژمۆنی خۆی بۆ ئه‌وه ته‌رخان بكات كه له‌پاڵ جێ پێ قایمكدرنی خۆیدا، ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تیه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌م سالانه‌ی دوایدا شكڵی گرتووه تێك بشكێنێت و پاشه‌كشه‌كی پێ بكات. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان وئاكامه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ته‌نیا یه‌ك ڕووداودا نه‌خوێنه‌ینه‌وه سه‌رنجی ئاگری ژێر ئه‌وخۆله‌میشه بده‌ین كه ڕق و بێزاری خه‌ڵكی كوردستانی دژ به‌م هه‌موو ناعه‌داله‌تی و نابه‌رابه‌ری وگه‌ندلی و قۆرخكردن و سه‌ركوته چۆن خۆی مه‌لاسداوه‌و له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێت بۆ بوژانه‌وه‌و گه‌شانه‌وه. ئه‌وا ئیتر ئاسانه له‌و ڕاستیه حاڵیبین كه بزانین هۆی چی بوو تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بیته هه‌وێنی ئه‌و بومه‌له‌رزه سیاسیه‌ی كه پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی دووچاری وه‌ها شۆك و نیگه‌رانیه‌ك كرده‌وه.
هه‌ربۆیه قوناغی یه‌كه‌می ناره‌زایه‌تی خه‌لكی كوردستان دژ به‌و كرده‌وه قێزه‌ونه كه تیرۆری سه‌رده‌شت بوو، پارتی ناچاركرد به‌وه‌ی كه له ڕواڵه‌تدا دان بنێت به‌وه‌دا كه لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواچوون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له دروست بكات. به‌لام له ڕاستیدا پێكهینانی ئه‌م لێژنه‌یه ته‌نیا بۆ پالنان به‌كاته‌وه‌و هێوه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه بوو كه له‌لایه‌ن حزب و ڕێكخراو نیهاده نیونه‌ته‌وه‌یه‌كانی جیهانه‌وه به‌رپا كرابوو. به‌دلنیای پارتی ئه‌مه‌ی وه‌ك قه‌رزێك به‌سه‌ر به‌ره‌ی ناره‌زای خه‌لكی كوردستانه‌وه هێشته‌وه‌و به‌دوای ئه‌و ده‌رفه‌ته‌دا ده‌گه‌ڕا كه جه‌زربه له جه‌سته‌ی ئه‌و ده‌نگی ناره‌زایه‌تیه بسه‌روێنێت. ئه‌وه بوو باسێكی قانعی فه‌رد له گۆڤاری لڤیندا، كرایه ئه‌و پاساوه‌ی كه پارتی مانۆری سیاسی خۆی لێبدات و له ژێر ناوی سوكایه‌تی به موقه‌ده‌ساته‌كانی خۆیاندا هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه بكاته سه‌ر ئازادی به‌یان و ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن. به‌هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه پارتی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی بۆ چووه پێشه‌وه به‌هه‌مان ئه‌ندازه خۆی بۆ هێرشێكی به‌رفروانتر ئاماده‌كردو بۆیه سه‌ره‌تا خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌و دواتر هاولاتی و پاشان ئاوینه‌ی ڕوو به ڕووی داوایه‌كی خه‌یاڵی له‌و جۆره كرده‌وه. هه‌موو ئه‌م سیناریۆیه له‌كاتێكدایه كه یه‌كیه‌تی نیشتمانی هه‌ر وه‌ك چۆن ملی دابوو به واقعی ده‌سته‌بالابوونی پارتی، له‌م هه‌نگاوانه‌دا به‌حوكمی (( ستراتیژی هاوبه‌شیان )) كه‌وته سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن وله هه‌لویسته‌كانی پارتی و ئه‌گه‌ر گۆرانیش له ڕواڵه‌تدا له قوناغی یه‌كه‌مدا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی بۆ به‌رجه‌سته كردنه‌وه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ئاوه‌لاكرد. به‌لام ئه‌م هه‌ڵوێستگرتنه‌ی گوڕان له‌ڕۆژانی سه‌ره‌تایدا له ته‌مه‌نی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی بێ ده‌نگ نابین كورتربوو. بۆیه بێ ده‌نگی ئه‌مڕۆژانه‌یان دژ به‌م هێرشانه‌ی پارتی بۆ سه‌ر ئازادی به‌یان و ڕه‌خنه‌گرتن شتێكی سه‌یرو چاوه‌ران نه‌كراو نه‌بوو. كه دیاره به‌داخه‌وه ئه‌مه ده‌ستی پارتی هێنده‌ی تر ئاولاتر كرده‌وه بۆ هێرشكردن و چاوترسان و په‌لاماردان.
به‌لام بائێسته ئاوڕێك له‌م داوا یاسایه‌ی پارتی بده‌ینه‌وه بزانین به كام یاساوڕێساو ستانداردی لوكاڵ و نیونه‌ته‌وه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو ؟
ئه‌وه‌ی ساڵه‌هایه گوێی هه‌موومانی پێ قاندراوه‌و گه‌وره‌و بچوكمان سه‌دان جار له زمانی شه‌خسی به‌رێز مسعود به‌رزانی و پارتی و هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانیانه‌وه بیستوومانه((سه‌روه‌ری یاسایه)) له كوردستان. به‌لام تۆماركردنی داوای یاسای له‌سه‌ر بلاوكراوه‌كانی ( هاولاتی، ئاوینه، ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه) تۆزی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردستانی برد به حه‌وادا كه پارتی بۆ خۆی ده‌ورێكی بالای له ته‌دوین و به‌ده‌نگ گه‌یاندنی ئه‌م یاسایه‌دا بینی. ئه‌ی كه‌واته كوا سه‌روه‌ری یاسا ؟ ئه‌ی باشه ئه‌وكاته پارتی وه‌لامی چیه بۆ له ژیر پێنانی ئه‌و یاسایه‌ی كه ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌رنووسه‌رانی سه‌رپێچیكه‌ری پێ سزا ده‌درێت له‌كاتیكدا ئه‌گه‌ر بێت‌و سوكایه‌تی به سیمول و پیرۆزیه‌كان بكه‌ن، ئه‌وا به‌بڕی 5 تا 10 ملیون دینار نه‌خه‌ملینراوه ؟ ئه‌رێ به‌راستی پارتی سه‌رداری یاسایه یا سه‌روه‌ری یاسای دوێت ؟ ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر سێ داواكه‌ی پارتی دژ به‌و بلاوكراوانه به‌پێی یاسای مورافه‌عه‌یاتی مه‌ده‌نی كه له‌سه‌رده‌می رژیمی به‌عسدا ده‌رچووه تۆماركراوه. ده‌یكه‌واته هه‌زار خۆزگه‌مان به كفن دز.
به‌یان و ده‌بڕینی ئه‌وه‌ی كه بڵین، گۆمان ده‌كه‌م كه داوای سزای له‌و جۆره له قاموسی ده‌سه‌لاتداریه‌تی هیچ حزب و ڕێكخراو ده‌وله‌تێكی جیهاندا هه‌بێت ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت. به‌لام هه‌ر نه‌بێ ده‌لێم نزیك به دوو ده‌هه‌یه له ئه‌ورپادا ژیان به‌سه‌رده‌به‌م وگومانم نیه له‌وه‌ی وه‌ها یاسا‌و ڕێسایه‌ك و وه‌ها سزاگه‌لێك له‌م ولاتانه‌دا بۆ هیچ گۆقارو ڕۆژنامه‌و بلاوكراوه‌یه‌ك دانه‌نراوه. هه‌ق به تۆیه ئه‌گه‌ر بلیت به‌راوردی نیوان یاسا‌و ریساكانی كوردستان وئه‌وروپا مه‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر به‌هاو حومه‌تی ئینسان بێ. هه‌قیق به منه‌یشه ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌م لایه‌نانه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌لاتداریه‌تی خۆیاندا داهێنانی گه‌وره‌ی له‌خۆ نیشانداوه له گه‌نده‌لی و نا عه‌داله‌تی و سزا‌و سه‌ركوتدا، كه ده‌كرێت بكرێته ده‌ستكه‌وت بۆ ده‌سه‌لاته هاوشیوه‌كانی خۆیان له‌جیهاندا.
له‌دوابه‌شی ئه‌م نووسینه‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وش بلێن كه هه‌ر نووسین و داكوكیكردنێك له‌مافی ئازادی به‌یان وئازادی ڕه‌خنه‌گرتن بۆ هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌لوێست و ڕاوه‌ستاو له‌به‌ره‌ی داكوكیكردن له‌ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان شتێكی چاوه‌ڕوان كراوه‌و جوامیرانه‌یه. به‌لام به‌بڕوای من ئه‌مڕۆ مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێ ناوه‌ته‌وه قوناغێك كه ته‌نیا به ده‌ربڕینی بیر‌و ڕاو دكۆكیكردن له ئازادی به‌یان و ئه‌ویش له سه‌ر ڕووبه‌ری ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، نه‌ك هه‌ر ناتوانێت ئه‌وه‌ی كه تائێسته هه‌یه بیپارێزێت به‌ڵكو توانای ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه‌كی لێبراوانه‌ی نیه دژ به‌و هه‌موو سه‌ركوت و ڕاونان و چاوترسان وسزادان و هه‌ڕه‌شه‌و گورشانه‌ی ئه‌م حزبه ده‌سه‌لاتدارانه‌ی ئه‌مڕۆ. بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه په‌ل نه‌هاوێته سه‌ر شه‌قام و شه‌پۆلێكی فراوان له ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌لكی كوردستان نه‌كاته هێمای لێدانی زه‌نكێكی پڕ ده‌نگدانه‌وه‌و ڕاوه‌ستاو گومان ده‌كه‌م له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م حزبانه به سزای مادی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان قانع بن وجاریكیتر نه‌مانگیرنه‌وه خاڵی سفرو استبداد نه‌كه‌نه‌وه ئه‌و گورزه جه‌رگ بڕه‌ی كه ئه‌نفالی هه‌موو ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان به‌دوای خۆیدا بكێشێت. ئه‌وه‌ش بڵیم كه باسكی به‌هێزو كاریگه‌ری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌توانێت مه‌یدانی هه‌نده‌ران و تاودانی ئه‌سپی ئازایخوازانێك بێت كه له‌م ولاتانه‌دا ده‌ستیان ئاوه‌لاتره بۆ به‌گه‌ر خستنی گوشاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌م حزب وده‌سه‌لاته‌ی كوردستان. ئه‌زموونه‌كانی تا ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه ده‌سه‌لات له‌كوردستان هه‌ڵوێستی قونسلگه‌ریه‌كی ئه‌م ولاتانه‌و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نیهادیكی نیونه‌ته‌وه‌ی زۆربه‌لاوه گرنگتره له بارته‌قای ئارشیفێك له نوسین و ڕه‌خنه گرتنی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران. ئاخه‌ر ئه‌مان كوشته‌ی نێو هه‌مانه‌كه‌ن وده‌زانن ناكرێت له‌كاتێكدا به‌م ڕۆژگاره ئه‌م هه‌موو هاتوهاواره‌و پیاهه‌ڵدانه‌یان به‌گه‌رخستووه سه‌باره‌ت به‌ئازادی وئاسایشی خه‌لكی كوردستان، له‌ولاتریشه‌وه نووسه‌رێك له‌به‌ر ووتاریك تیرۆر بكرێت و ئه‌وتریان ملیاردیك دۆلار سزای ده‌درێت. كه‌واته كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و به‌شه له هه‌ڵسوڕاوانی به‌ره‌ی ئازادیخوازی كوردستان شه‌پۆلێك له ناره‌زایه‌تی حزب و ڕێكخراو لایه‌نه‌كانی ئه‌م ولاتانه‌و كه‌سایه‌تی و په‌رله‌مانتران به‌رێ بخه‌ن ! ته‌نیا خستنه‌گه‌ری ئیراده‌ی ئینسانی و گرێدانه‌وه‌ی خه‌باتی ئیره‌و ئه‌وی ده‌وێت بۆ شكاندنه‌وه‌ی هێز له‌به‌رژوه‌ندی حۆرمه‌تی ئینسانی و ماف و ئازادیه‌كانمان وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئیختیار بۆ حۆرمه‌تی ئینسانیمان. كاتی ئه‌وه هاتووه به‌ره‌ی به‌رابه‌رخوازو ئازادیخوازی كوردستان خشت به‌خشتی بنیادنانی ئاینده‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه بخاته سه‌ریه‌ك و ده‌رفه‌ت له ده‌ست نه‌دات. ئه‌مه كاری بزوتنه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی فراوانه‌و پێگه‌ی ڕۆشبیران و نووسه‌ران ده‌توانرێت له هه‌ناوی بنیادنان وبه‌ره‌پێشچوونی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا پۆڵێن بكرێت و به‌رز بنرخێنرێت !
ڕێبوار عارف
Rebwar.arif@hotmail.com
تیینی / ئه‌م بابه‌ته له هاولاتی ژماره 660 دا بلاوكراوه‌ته‌وه !