
هیرمینۆتیكا و مێژوو: پۆل ریكۆر وه‌ك نموونه
عه‌قڵ بیر له مانا ده‌كاته‌وه، هیرمینۆتیكا (ته‌ئویل) هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌سڵی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌و مانا زیاده‌یه ته‌رجه‌مه ده‌كات، كه به بووندا تێده‌په‌ڕێ و ته‌جاوزمان ده‌كات. بۆیه پێویسته هیرمینۆتیكا وه‌ك هه‌ڵوێستێكی فه‌لسه‌فی له به‌رانبه‌ر دنیای ره‌مز و ده‌قه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن قبوڵ ده‌كه‌ن، قبوڵ بكه‌ین، هیرمینۆتیكا هۆكارێكه بۆ ده‌ركه‌وتنی هه‌وڵ و پیاهه‌ڵدانی بوونی ئه‌و فیكره‌یه، بۆ خۆ ئاشكرابوونیش پشت به‌و پێدراوانه ده‌به‌ستێ كه له فیكری ناوبراو دێته دی، واته ئه‌وه‌ی كه به هیرمینۆتیكا دێته جێبه‌جێكردن، كه‌واته هیرمینۆتیكا شوێنی چاره‌سه‌ركردنی فیكر ده‌گرێـته‌وه و فیكر له وه‌همه‌كانی حوكمكردن رزگار ده‌كات و دێ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی هه‌ڵهاتوو(Evasif, Fugitif) له فیكردا روون بكاته‌وه. لێره‌دا له‌به‌ر پێویستی مه‌عریفه‌ی میتۆدی ده‌بێ بپرسین ئایا هیرمینۆتیكا لای ریكۆر چ ده‌گه‌یه‌نێت؟ كۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه چین كه له‌گه‌ڵ بوون و حه‌قیقه‌ت دایده‌مه‌زرێنێ، هیرمینۆتیكا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانسته مێژووییه‌كان “مرۆییه‌كان” چییه؟ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مێژوو به شێوه‌یه‌كی جیاواز؟
پۆل ریكۆر له 27ی فێبرایه‌ر له فالینسا (Valence) ی فه‌ره‌نسا به هه‌تیووی له دایك بووه، سه‌ره‌تای خوێندنی فه‌لسه‌فی له دواناوه‌ندی “رانس” له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستای مه‌زن “رۆلان دلبیز” ده‌ست پێده‌كات. له ساڵی 1930 به هاوڕێتی فه‌یله‌سوف “جبریل مارسیل” و مرۆڤدۆست “ئه‌مانۆیل مۆنییه” به‌دوای فێربوونی فه‌لسه‌فه ده‌كه‌وێت. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له زیندان له “مۆرانیا” ساڵی 1940-1945 ده‌بێته مامۆستا له زانكۆی ستراسبۆرگ، دواتریش له ساڵی 1946-1956 له پاریس-سۆربۆن درێژه به مامۆستایه‌تی ده‌دات. له ساڵی 1956-1970 ده‌بێته مامۆستای فه‌لسه‌فه و راگری كۆلیژی “نانتیر”ی ئه‌ده‌بی، ئه‌و ساڵانه له هه‌موو رروهكانی (سیاسی، فیكری، رۆشنبیریی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری) گه‌رم و پڕ له گرژی بوو.
له ساڵی 1970 تا 1985 له زانكۆی شیكاكۆ وانه ده‌ڵێته‌وه، له ساڵی 1995 زنجیره‌یه‌ك به‌رهه‌می له باره‌ی فه‌لسه‌فه دانا و ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی له هه‌موو دنیا به‌ده‌ست هێنا و به فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ناسرا، هه‌روه‌ها كاره فیكرییه‌كانی له بواری فه‌لسه‌فه و فیكردا خۆی له رێبازی ئهسڵییدا هه‌ڵده‌گرێته‌وه، هه‌ر له ساڵی 1950 ئه‌و رێچكه‌یه‌ی له‌ژێر “ره‌مزی فه‌لسه‌فه‌ی ئیراده” درێژه پێدا. ئه‌و كاره‌ی ماوه‌ی 50 ساڵی برد و دواجار به هۆی ماندوبوونێكی زۆره‌وه به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌ی كاری خودی سهرچاوهداری ئه‌خلاقی و سیاسی هه‌نگاوی نا و وه‌ك چۆن خۆی بۆ گرفتی دادپه‌روه‌ری وه‌ك فه‌زیله‌ت و له هه‌مان كاتتدا وه‌ك دامه‌زراو، ته‌رخان كرد. كتێبی “فیكره ئاماده‌كان”ی له باره‌ی بیۆگرافیا(سیره ژاتیه) ی رۆشنبیرییه و به زمانی فه‌ره‌نسی چاپكراوه، ئه‌و ناونیشانه له به‌رانبه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی لێوردبوونه‌وه‌ی ته‌قلیدی فه‌ره‌نسی وه‌ك ئایینێكی نوێ خۆی ده‌خاته روو و شوێنی خۆی له ره‌هه‌نده‌كانی دیارده‌گه‌رایی و هیرمینۆتیكیدا هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
كۆجیتۆی “من بیر ده‌كه‌مه‌وه” و تێكۆشه‌ر و بریندار
بیۆگرافیای پۆل ریكۆر نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و سێ دابڕانه به دامهزراوكراوانه ده‌كات كه به ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر فیكری نووسه‌ردا گرتووه. هه‌تا له قوتابخانه‌ی “رۆلان دلبیز” ئه‌و رۆحه فزویلی و نیگه‌رانه ده‌بینین، كه فێر بوو به‌ری هه‌موو پرۆپاگندهكان بگرێ. لای ریكۆر “راسته‌وخۆیی” و “هاوگونجان” و “روونی” هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی زانستی و زه‌روره‌تی ره‌هان و له تایبه‌تمه‌ندی كۆجیتۆی دیكارتی و من بیر دهكهمهوهی كانتی جیا ده‌بنه‌وه. ئه‌وه ئه‌و كاره بوو، كه ریكۆر هه‌وڵیدا له‌رێگه‌ی گۆڕینی جمگهكانییهوه به‌ره‌و بارێكی فه‌لسه‌فی و فیكری به‌رێت، یان له‌ڕێگه‌ی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ده‌بێ شوێنی ناوه‌ندگه‌رایی بۆ “راسته‌وخۆیی” به‌جێبهێلین.. چۆن ده‌كرێ ته‌جاوزی “هاوگونجان” بكه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی بۆ حه‌قیقه‌ته فیكرییه‌كه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه.. چۆن ده‌كرێ له شوێنی “روونی” فیكره‌ی تاوان وه‌ك ساته‌وه‌ختی یه‌كه‌می گه‌واهیدان دابنێین. لای ریكۆر ئه‌و سیانه ناوبراوه نوێنه‌رایه‌تی جه‌وهه‌ری كۆجیتۆی تێكۆشه‌ر و بریندار ده‌كات.
بۆ تێگه‌یشتن له‌و كۆجیتۆیه و ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌ی پۆل ریكۆر له‌لایه‌ك پێویسته بۆ ئه‌و ره‌مزه فیكرییه گه‌ورانه بگه‌ڕێینه‌وه، كه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا، نوێنه‌رایه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی “ئه‌دمۆند هۆسره‌ل” و “كارل یاسبرز” و “جابریل مارسیل” ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌ش پێویسته هه‌موو كاره‌كانی پۆل ریكۆر بخوێنینه‌وه تاكو ئه‌وه به‌رهه‌م بهێین، كه ره‌نگه به ته‌واوی نه‌توانین به مانا “هیگل”ییه‌كه‌ی وه‌ك نه‌سه‌قێكی فه‌لسه‌فی دایبمه‌زرێنین، هه‌روه‌ك رێگه له هه‌موو ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ش ده‌گرێ كه ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی ئازادبوونی گریمانه فیكره‌كانی پێشووی خۆی بگات، چونكه لای ریكۆر ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری سه‌رچاوه نه‌بێ دواتریش سه‌ربه‌خۆ نابێ، هه‌موو كاره‌كانی دوایی ریكۆر ئاماژه به قه‌ناعه‌تێك ده‌كه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك ریكۆر گه‌نج بوو تیۆری فه‌لسه‌فه‌ی هیرمینۆتیكی ببووه خولیای ئه‌و.
كه‌واته چۆن ده‌توانین قسه له كۆجیتۆی تێكۆشه‌ر بكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر له میانی رێبازی فه‌لسه‌فی و شێوه‌ی نووسینی فه‌لسه‌فی ته‌ماشای ریكۆر بكه‌ین، ده‌بینین وه‌ك چۆن هه‌میشه تێیگه‌یشتبووین هه‌ڵگری ژانرێكی ئه‌ده‌بی گاڵته‌ئامێز نییه، وه‌ك چۆن هه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌یه‌كی پهیوهستكارانهش نییه، واته هاوڕێتیكردنی له‌گه‌ڵ “ئیمانۆیل مۆنییه” و بزاڤی ” Esprit” به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌ینه دووتوێی لیستی فه‌یله‌سوفه پهیوهستكارهكانهوه. پۆل ریكۆر هه‌رگیز له تێكۆشان له پێناو فیكری فه‌لسه‌فی نه‌وه‌ستاوه و هه‌رگیز له گفتوگۆی زانستی نه‌وه‌ستاوه. وه‌ك چۆن گرنگی به گیروگرفتی شار ده‌دات و له رێگه‌ی كتێبه گه‌وره‌كه‌ی “مێژوو و حه‌قیقه‌ت/Histoire et verite 1994” به‌رده‌وام له خزمه‌تی سیاسه‌ت و دامه‌زراوه‌كان و زانكۆ و دامه‌زراوه یاساییه‌كان دابووه.
ئایا كۆجیتۆی “بریندار/ Le Cogito blesse” چ ده‌گه‌یه‌نێت؟ بۆ ده‌رككردنی مانای ئه‌و كۆجیتۆیه، ده‌بێ بۆ فه‌زا بهرفرهوانهكانی فه‌لسه‌فه و ئیراده بگه‌ڕێینه‌وه، وه‌ك چۆن له ساڵی 1949 پۆل ریكۆر له میانی كتێبی “ئیراده و نائیراده” خستوویه‌ته روو، هه‌روه‌ها بۆ وه‌سفكردنی دیارده‌گه‌ری بواری ئیراده له پرۆژه‌وه به‌ره‌و پێشبینیكردن و پاشان به‌ره‌و قبوڵكردن هه‌نگاو ده‌نێ. به‌ڵام ئیراده مۆڕكی سییانی له‌خۆ ده‌گرێ، زینده‌گی و نه‌ست به شێوه‌یه‌كی مشتومڕئامێز له رێسای حوكمكردن و قبوڵكردن پێكدێت و له قوتابخانه‌ی “جبریل مارسیل” وه‌رگیراون. ریكۆر له ساته‌وه‌ختی بیركردنه‌وه‌ی له رێبازی فه‌لسه‌فی خۆیدا زانستی ئه‌خلاقی كه‌شف كردووه، ئه‌و زانسته شاراوه‌و نه‌دۆزراوه دواتر مۆڕكی خێری له‌خۆ گرتووه. فه‌لسه‌فه‌ی ئیراده‌ش ژێر خانێكی ئه‌نتۆلۆژی و ئه‌نترۆپۆلۆژی به‌و چه‌مكه به‌خشیووه و ئه‌وه‌ش له نه‌گونجان و پێوانه دیاریكراوه‌كان و گرفتی هه‌ر سێ بابه‌ته گشتییه‌كه‌ی مێژووی حه‌قیقه‌تی مرۆیی ده‌رده‌كه‌وێ، كه پێكهاتوون له: په‌رتبوون (ئه‌نترۆپۆلۆژیا)، ره‌خنه‌گرتن (شه‌ڕی ئه‌خلاقی)، نه‌گونجان (ئه‌نتۆلۆژیا) ئه‌وانه‌ش ئاماژه به سێ ناوهندگه ده‌كه‌ن، كه له پێوانه‌كان پێكهاتوون ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش بۆخۆیان نوێنه‌رایه‌تی ئاماژه ناوه‌ندییه ناته‌واوه‌كه‌ی نێوان كۆتایی و ناكۆتایی ده‌كه‌ن؟
ره‌مز وه‌ك ده‌ستپێكردنی بیركردنه‌وه
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نترۆپۆلۆژیا “مرۆناسی”ی ترانسندنتال فیكره‌ی گوناح (La Faillibilite/ یان تاوان) نوێنه‌رایه‌تی رووه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی كۆجیتۆی بریندار ده‌كات. ئه‌و (كونبوون و سمین)هی كه “مرۆڤی گوناحكار، Lhomme faillible 196” و “ره‌مزییه‌تی شه‌ڕ، La symbolique du mal 196” له به‌رانبه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی هیرمینۆتیكی دووچاری ده‌بێ، ده‌شێ به‌و هه‌وڵه‌وه به‌ندی بكه‌ین كه ده‌كه‌وێته بازنه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌به‌ر له ره‌مز و ئه‌فسانه‌كان و له‌لایه‌ن به‌شێك له كه‌لتوره گه‌وره‌كانه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر كۆجیتۆی بیركه‌ره‌وه‌ی ریكۆر به سیانه‌ی “راسته‌وخۆیی/ Limmediatete” و “روونی/دیودیار/ La Transparenc” و “ئاشكرایی/ده‌ركه‌وتن/ Lapodicticite” وه‌سف بكرێ، ئه‌وه كۆجیتۆی تهئویلكهر “تهئویكار” و بریندار به زه‌روره‌ت به “ناوه‌ندگه‌رایی/ La mediation” و “ته‌مومژی/ Lopacite” و “ره‌مز و گه‌واهیدان/ Lattestation” جیا ده‌كرێنه‌وه. لێره‌وه له‌و ده‌روازه به‌رته‌نگه و له رێگه‌ی لێوردبوونه‌وه له‌باره‌ی زمانی دانپیانان به گوناحه‌وه، پۆل ریكۆر ده‌چێته نێو هیرمینۆتیكا، له‌وێش ئه‌و زمانه كه‌شف ده‌كات، كه توانا و قورسایی هیرمینۆتیكای فه‌لسه‌فه‌ی ره‌مزی گوناح/ Le peche، و پیسی/ La culpabilite به ئه‌فسانه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌فسانه كۆسمۆلۆژییهكان، تراژیدییه‌كان، ئاده‌مییه‌ت و ئۆرفییهت به‌ند ده‌كات، له‌وێوه‌شه‌وه ده‌چێته ناخی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
كه‌واته ئه‌و هیرمینۆتیكایه چه‌قی قوڕسایی خۆی وه‌ك ته‌عبیركردنێكی دووانه‌یی مانا له ره‌مزدا (Le symbole) ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌و وێناكردنه‌ش بۆ هیرمینۆتیكا وا له ریكۆر ده‌كات كه له میانی به‌دواداگه‌ڕانی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه شیكردنه‌وه‌ی بونیادگه‌ری به‌ره به‌ره ده‌خه‌نه نێو فه‌لسه‌فه‌ی لێوردبوونه‌وه مل بۆ هه‌ڵبژاردنی بونیادگه‌ری كه‌چ بكات، تاكو له‌رێگه‌یه‌وه ده‌ستكاری بكات، واته دووباره بونیادی بنێته‌وه. به هه‌مان پله‌ش گرنگی به شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی وه‌ك چالاكیه‌كی هیرمینۆتیكی ده‌دات و هه‌ر له میانی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونیشه‌وه له كتێبی له‌باره‌ی هیرمینۆتیكا و هه‌وڵێك له‌باره‌ی فرۆیده‌وه، كرده‌ی تێكشكانی خود وه‌ك ئاگایی پراكتیزه ده‌كات.
له ساڵانی 1960-1970 وێنه‌ی “كۆجیتۆی بریندار” ده‌كێشێ و له‌وێ وه‌ك بنه‌ڕه‌تێك ئاڕاسته‌ی بابه‌تی ململانێی تهئویلهكانمان ده‌كاته‌وه، كه نه ده‌شێ هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزینه‌وه و نه له میانی ته‌ئویلكردنی بهتاوانباركردنی (ماركس، نیچه، فرۆید) و ته‌ئویلكردنی مانای زیاده‌ی (هیگل، مرسیا ئیلیاد) ده‌شێ ته‌جاوزی بكه‌ین. له كاره‌كانی دواتریشیدا ده‌ستكاری كۆمه‌ڵێك تیۆری گرنگی كردووه، له ناوه‌ڕاستی 1970 ته‌ئویلكردنی ره‌مزی به‌ره‌و ته‌ئویلكردنی ده‌قه‌كان گواستۆته‌وه. ئه‌و گرنگیه گه‌وره‌یه‌ی كه ریكۆر به ناوه‌ندگه‌رایی ده‌قه‌كانی ده‌دا، وه‌ك به‌رهه‌مێكی ئه‌نتۆلۆژی و كرده‌ی رێگه بۆ به‌دواداچوونه نوێ و گه‌وره‌كان خۆش ده‌كات.
به‌و ئیعتباره‌ی كه ده‌ق گوتاره (یه‌كێك شتێك به كه‌سێك ده‌ڵێ كه له ده‌وروبه‌ریه‌تی) ریكۆر سێ بواری فه‌لسه‌فی كه‌شف ده‌كات: ناوه‌ندگه‌رایی له میانی بابه‌تگه‌رایی ئیمپراتۆریه‌تی ئاماژه‌كان، داننان به ئه‌ویدیكه‌ی نێو كرده‌ی قسه‌كه‌ر، په‌یوه‌نیكردن به دنیا و بوون.
له ده‌قه‌وه بۆ كرده
ریكۆر به سه‌ختی به‌رگری له‌و وێناكردنه زمانه‌وانییه ده‌كات، كه ئه‌رزش بۆ مه‌به‌ستگه‌رایی سه‌رچاوه‌دار ده‌گێڕێته‌وه. شیكردنه‌وه‌ی پێدراوه‌كانی وێنه‌ی مه‌جازی روونی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و زمانه‌ی راسته‌وخۆ به سه‌رچاوه‌مان ناگه‌یه‌نێت به شێوه‌یه‌كی باشتر و چاكتر نهێنی شته‌كانمان پێده‌ڵێ. بۆیه شیكردنه‌وه‌ی (گێڕانه‌وه) حیكایه‌ت له كه‌شفكردنی ئیبداعی زمان وه‌ك قه‌ڵه‌مبازێك سه‌یر ده‌كرێ. نهێنیگرهكانی حیكایه‌ت مانایه‌كی مرۆیی به زه‌مه‌ن و پێكهاته نه‌گونجاوه‌كان ده‌به‌خشێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش (خوازه‌ی زیندوو/La metaphore vive 197) و (زه‌مه‌نی حیكایه‌ت/1980-1983 Temps et recit l – III) نوێنه‌رایه‌تی دووانه‌یه‌كی فیكری ده‌كه‌ن. شیكردنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی حیكایه‌تیش ته‌عبیر له پێشكه‌شكردنێكی تیۆری گرنگ ده‌كه‌ن، بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نهێنیگرهكانی گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌تی خه‌یاڵی ده‌كه‌ونه نێو مێژوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێ كرده‌ی له‌نێو خۆ به‌یه‌كه‌وه لكاو ده‌خه‌نه روو: به‌ر لهبهشتوون La prefiguration- به‌شتبوون La configuration ـ دوای به‌شتبوون La refiguration. ئه‌وه‌ی دواییان كرده‌یه‌كه زیاد له پێویست ته‌عبیر له مه‌به‌ستگه‌رایی سه‌رچاوه‌دارانه و ره‌هه‌ندی ئه‌نتۆلۆژیانه‌ی حیكایهتئامێز ده‌كات، ئه‌گه‌ر نموونه‌ی گوتراو ئه‌وه بێ، كه ره‌مز ده‌ستپێكردنی بیركردنه‌وه‌یه و به‌سه‌ر ته‌ئویلكردنی یه‌كه‌مدا زاڵه، ئه‌وه سه‌ختی رسته‌ی گوتراو ئه‌وه‌یه چه‌ند راڤه‌كردن زێتر بێ ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتن باشتر ده‌بێ و رۆڵی سه‌ره‌كیش له هیرمینۆتیكای ده‌قدا ده‌گێڕێ. هه‌موو ئه‌وه‌ش مشتومڕی ئاوێته‌ی نێوان راڤه‌كردن و تێگه‌یشتن ده‌سه‌پێنێ، كه هه‌ر ته‌نها هیرمینۆتیكا به‌سه‌ر زانستی ده‌قدا ناكاته‌وه، به‌ڵكو رێگه‌یه‌كی نوێش بۆ فه‌لسه‌فه‌ی كرده ده‌كاته‌وه، كه له رێگه‌یه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كرده‌ی مرۆیی و باری ناوه‌ندگه‌ریی نێوان ده‌ق و مێژوودا ده‌گرێ.
ژیانی خێر، پێوانه‌ی ئه‌خلاقی و حیكمه‌تی زانستی
به‌یه‌كگه‌یشتنی شیكارگه‌رایی و دیارده‌گه‌رایی-هیرمینۆتیكای كرده له‌وێوه به ترۆپك ده‌كات كه تۆ وه‌ك ئه‌ویدیكه بیت Soi meme comme un autre 1990. ئه‌ویش به په‌خشكردنی پرسیارگه‌لێكی یه‌ك له‌دوای یه‌ك: كێ قسه ده‌كات؟ كێ كار ده‌كات؟ بابه‌تی گوناحباركردنی ئه‌خلاقی چییه؟
ریكۆر به‌دوای خۆیدا رستێك له فه‌لسه‌فه‌ی كۆجیتۆی جێهێشتووه، ئه‌وانه‌ی كه بارێكی دامه‌زراوه‌یی ده‌به‌خشنه خودی دامه‌زراو و له هه‌مان كاتیش‌دا زۆر بڵێی كۆجیتۆ (Anti – cogito) ده‌خه‌نه پشت گوێوه و له‌وێشه‌وه جیاكاری ده‌خه‌نه نێوان دوو روو له ناسنامه: ناسنامه‌ی هاووێنه و ناسنامه‌ی ئه‌ویدیكه كه له‌سه‌ر ئاستی ناسنامه‌ی گێڕانه‌وه بهیهكدهگهنهوه، له‌نێو ئه‌و خانهشدا مشتومڕی نموونه و ئه‌ویدیكه نه‌شونما ده‌كات و به‌ره‌و تیۆرێك له باره‌ی كرده‌ی ئه‌خلاقی ده‌چێ، ئه‌وه‌ش سێ رێسای به‌یه‌كه‌وه‌لكاو له‌خۆ ده‌گرێ: مه‌به‌ستگه‌رایی و دامه‌زراوه‌گه‌رایی (ئه‌و ئه‌خلاقه‌ی وا له ئاره‌زوو ده‌كات، كه له ژیاندا ئاكامی خێر هه‌بێ). دیونیتۆلۆژی (ئه‌و ئه‌خلاقه‌ی كه مه‌به‌ستی هێزی پێوانه و تایبه‌تمه‌ندی جیهانییه) هه‌روه‌ها هوشیاركردنه‌وه چونكه به‌ره‌و حیكمه‌تی زانستییه و توانایه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانوستان له‌باره‌ی هاوسه‌نگییه‌كی باشتر و چاكتری نێوان جیهانگه‌رایی و تایبه‌تمه‌ندێتی حاڵه‌ته مرۆییه‌كان. حیكمه‌تی تراژیدی له‌سه‌ر به‌یادهێنانه‌وه بێ كۆتایی مهرگهساتئامێزهكانی ململانێكانی ئه‌وه‌ی كه كرده‌ی مرۆیی له‌خۆ دهگرێَ، ناوه‌ستی. بۆیه ئیتر لێره‌وه دواین رووی كۆجیتۆی بریندار وێنه ده‌كه‌ین، به‌و مانایه‌ش ئه‌ویدیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی خوده‌وه ئیزافه ناكرێ، به‌ڵكو له خودی ناسنامه‌كه‌ی و له هه‌مان یهكهكهیهوه درووست بووه. ئه‌وه‌ش وامانلێده‌كات رووه زۆره نێگه‌تیفه‌كانی –ئه‌ویدیكه له‌میانی مێژوو له ئه‌ویدیكه‌دا و له خوێن و ده‌نگی وێژدانی ئه‌خلاقی ئه‌ویدیكه‌وه دیاری بكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه دواجار نوێنه‌رایه‌تی ئهویدیكهیهكی دوور ده‌كات.
ریكۆ په‌یمانی به خوێنه‌رانی داوه، له رێگه‌ی “یاسبرز”ه‌وه گه‌شه به فه‌لسه‌فه‌ی ترانسندنتال بدات، كه له هه‌مان كاتتدا له‌باره‌ی ئیراده‌ی پهیوهستكاریشهوه وه‌ك ته‌عبیركردنێكی شیعری خۆی ده‌نوێنێ، به‌ڵام هه‌ر به‌وه‌نده واز ناهێنێ و ساڵ دوای ساڵ فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك ده‌بات، كه ره‌ها نییه، دواین كتێبه‌كانی به‌ره به‌ره له‌میانی ئیڕادهگهراییدا له‌بری ئه‌وه‌ی خواوهندانهو ئایینی ره‌ها بكه‌وێته‌وه، زێتر بۆ تێگه‌یشتن خۆی ده‌سه‌پێنێ.
سه‌رچاوه:
cfijdida.over-blog.com