فه‌تانه‌ی وه‌لیدی ….. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
له خه‌یاڵ ژیان په‌یمانی دڵنیایییه
نێرگز له په‌رداخه ئاوی ناو ماڵیش گه‌شه ده‌كات
خوناو چه‌ند بێ به‌زه‌یی و پڕ ئیره‌یییه
تا نیوه‌ڕۆ نامێنێته‌وه
به‌یه‌كه‌وه نوێژێك بكه‌ین و دروود
بۆ هه‌ستیاریی زه‌وی بخوێنین
مرۆڤ خوێی زه‌وییه
له ناوه‌ندی خوان داده‌ندرێ
ده‌مه‌وێ گوێت لێ ڕابگرم ئه‌ی ئیره‌یی
بزانم بۆ به‌رانبه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كی دووڕوو داماویت
ده‌ستیشت به خۆتدا شۆڕ كردووه‌ته‌وه
لێكدانه‌وه‌ت بۆ
هه‌ڵه‌ی مه‌رگ و
كووژه‌كه‌ی شین و
نه‌مری و
زیندووبوونه‌وه
چییه
كه‌ڵه‌كێوی له‌گه‌ڵ سووڕانه‌وه‌ی هه‌ر ساڵێك
قه‌فێك له شاخی به‌رز ده‌بێته‌وه و مووی ده‌وه‌رێ
سمیشی زه‌وی زیاتر داگیر ده‌كات
به دوودڵی سمی ناجووڵێنێ
به‌ڵام كاروانچی و ڕێگا بڕوایان پێی نییه
حیكمه‌تی چوونه ته‌مه‌ن له چیدا ڕوون ده‌بێته‌وه
لكه دارێك به‌و دیواره دابكوته
كه هه‌تاو گه‌رمی كردووه‌ته‌وه
كڵاوی سه‌ر و
ملپێچی مل و
قایشی پشت و
پێستی ناخی پێ هه‌ڵواسه
زمانت ده‌بێته‌وه
زه‌ویش له یاده‌وه‌ریدا ئه‌م یادگارییه‌ت تۆمار ده‌كات
یاده‌وه‌ریی زه‌وی نهێنی ئاگره
له یه‌كه‌مین پرشه‌یدا سروشت خۆی ڕازانده‌وه و ژیان ده‌ستی پێ كرد
تریفه‌ی مانگ به‌سه‌ر گه‌ڵای دره‌خته‌وه جوانتره
له‌وه‌ی له‌ناو گۆلاو به‌ر چینچكه‌ی مردن بیگرێ
سییه‌كانی دره‌خت بای سه‌رمانگی لێ ده‌كه‌وێت
ئه‌رێ ئه‌ستێره بۆ له ده‌وری مانگدا
تاجی دره‌وشانه‌وه له‌سه‌ری خۆی ده‌كاته‌وه
نایه‌وێ ڕووخساری ببیندرێ
ئانیشكت له‌سه‌ر ئه‌ژنۆت دانێ و قه‌فی زنجیری كاتژمێرت بژمێره
ته‌ماشای به‌رزبوونه‌وه‌ی دوعای سپی بكه
داوێك له برژانگی فڕیوت بخه مه‌ترسییه‌وه
خه‌یاڵ ببه‌وه ناو هه‌ستیاریی زه‌وی
لایلایه‌ی دایك
لاوكی باوك
داستان و چیڕۆكی باپیره و داپیره
ئاڵای ده‌ستی ئێمه‌ن
ده‌توانیت له سێبه‌ری ئاڵادا
زیاد له زه‌رده‌په‌ڕ بڕوانی
له‌گه‌ڵا گۆرانیش یاریی خلیسكێنه بكه‌یت
ماسیی حه‌وز
ماسیی ڕووبار
نه‌هه‌نگی ده‌ریا
ئیره‌یییان بۆ یه‌ك تاوی سه‌ندووه
چاوی قڕژاڵیش له ڕوونیدا جاڕسكه‌ره
وه‌ك مریشكێكی كڕ
ته‌واوی هێلكه‌كانی پیس كردبێ
خانمی ماڵ به بێزارییه‌وه دانه‌وێڵه‌ی بۆ ڕۆكات
ترسێك هه‌ناوی هه‌ڵده‌كۆڵێ
بای سه‌ر ئاو هه‌ڵی كرد
به هه‌موو خانه‌ی له‌شم هه‌ست به‌هه‌ڵكردنی ده‌كه‌م
سووڕی ئیره‌ییی كورته و گیانی وه‌نه‌وز ده‌دا
ڕه‌نجی سه‌ركێشیش
چاو و
باڵ و
یادگاری و
تاسه
له خانه‌ی له‌شی زه‌وی ده‌چێنێ
ته‌ورات له زمانی مووساوه
ئینجیل له زمانی عیساوه
قورئان له زمانی محه‌مه‌ده‌وه
زمان ئێسكی تێدا نییه
شیعریش به ته‌نیا و له‌گه‌ڵ مندا
ڕه‌گی ویژدان هه‌ڵمژیوی
پیت و
وشه و
ڕسته
بوارم بده‌ن
له گڕوگاڵی
گۆپكه و
شكۆفه‌ی باخچه‌ی ڕه‌نج و
ئه‌فسانه و
دڵ
فێری ناز په‌روه‌ری ببم و ئه‌ستێره‌ی گه‌ڕۆك بناسم
جۆگه‌له‌ی ئاخاوتن به پێشماندا تێ ده‌په‌ڕێ
زمانمان ناسك و دڵمان وریا ده‌كاته‌وه
سروشتی دان به‌خۆداگرتوو
بێ دڵیم مه‌كه و هه‌ستێك له ناوه‌وه‌م گه‌شه پێ بده
له خه‌یاڵێكی سوور هه‌ڵگه‌ڕاو
كه پردی ئومێد ده‌خوڵقێنێ
دوورتر له‌وه‌ی
له به‌رزی و نزمیی چاو به‌ده‌ركه‌وێ
خانه خانه له‌شی سروشت خوێ ده‌گۆڕێ
ئه‌وه هێزی زیندووبوونه‌وه‌ی سروشته
منی كردووه به نه‌وه‌ی گۆرانیبێژ
ده‌نگ و ئاواز له لێكدانی شه‌پۆل ده‌بیستم
بیستن لێم ده‌بێته مێژوو
نوێژی سه‌ر مردووم بیر ده‌هێنێته‌وه
بای سارد له ده‌موچاوی دام
دڵم گیرا
ده‌ست و پلم ڕاوه‌شاند
تاسه و مووچڕك به‌ری دام
چاوم به‌سه‌ر ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری هێڵێكدا نیشته‌وه
ڕسته‌یه‌كی ئه‌زه‌لی
بێ په‌روا و پڕ ئاوات دای گیرساند
دڵی كه‌فوكوڵداری پیت و وشه ده‌داته‌وه
به ئاواته‌وه‌یه
په‌پووله‌سلێمانه ده‌نووك له ئاوی بن كووپه بنێ
بۆ تاهه‌تایه به ده‌نگ و ئاوازه‌وه چینه بكات
وا ڕاهاتووه بڕوانێته
ده‌نووكی ته‌ڕ و دڵی گه‌رمی چرایه‌ك
هه‌تاو له هێلانه‌ی قه‌تێ ده‌ترووكێ
ئه‌و ژن و پیاوه‌ی له‌سه‌ر پردڕا
ته‌ماشای ڕووباری ژێریان ده‌كه‌ن
مه‌ستن له ڕووناكیی گڵۆپی ناو ئاو
ماسییش له‌ناو ڕووناكی‌دا
كلكیان هه‌ڵده‌ده‌ن و سه‌رنج
له‌و ژن و پیاوه ده‌گرن
كه له‌سه‌ر پرده‌كه‌دا له‌ناو ده‌موچاوی یه‌كدا مه‌ستن
تاسه و مووچڕك به‌ری نه‌داون
نه‌رم ونیانیی چاویان هێز له شكۆی چاوی ماسی وه‌رده‌گرێت
ماسیگره‌یه‌ك باڵی به‌رز كرده‌وه
دڵنیایی ته‌نیا له ده‌موچاوی مه‌ستدا ته‌واو ئارامه
قسه‌ی ماسیگره هی دڵی خۆیه‌تی و هی كه‌سی داخ له دڵا و ئاژاوه‌گێڕ نییه
په‌ڵه خوێنێكی وشك به‌ناوچه‌وانمه‌وه نووساوه
تێكه‌ڵ به‌ماسوولكه‌م ده‌بێت
له لێومه‌وه ده‌بێته خاڵێكی مۆر
وریاییی دڵ ناهێڵێت خه‌ونی ورچ ببینم
له خه‌ونمدا بینیم
لێو و
شمشاڵ و
نیگا و
هێڵی ئه‌شق
مردوون
له پڕمه‌ی گریانم دا و چاو سوور و ده‌م وشك له خه‌و ڕاپه‌ڕیم
كوڕ و كیژه‌كانم توانییان
ده‌ست له فرمێسكم بده‌ن
ئاخر خۆ بڕیار نه‌بوو هه‌موو شتێك
كتوپڕ ڕوو بدات
ئه‌و جێوبانه‌ی له‌ناوی ڕاپه‌ڕیم
هێشتان گه‌رمه و ئاهی نائومێدی
له خۆیدا ده‌كاته خه‌ونێكی چاو هه‌ڵاتوو
به نیازی بینین
پێ له‌ناو گۆلی خوێندا ناجووڵێ
پاش خه‌ون بینینێك
ناكۆكییه‌كانی نێوان ژیان و مردن كۆتایی دێ
هه‌ڵێ به ته‌واوی هێزی پێ له گۆرانی هه‌ڵێ
ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆ هه‌ڵدێی
كوچه و كۆڵان و شارچی به‌سه‌ر دێت
ئه‌دی ئاسمان چی به زه‌مین ڕاده‌گه‌یه‌نێ
كوێره‌ڕێگایه‌ك به قه‌راغی دۆڵێكی
هه‌زار به‌هه‌زاردا درێژ ده‌بێته‌وه
ده‌گات به‌باخێكی هه‌ڵووژه و كونی گورگێك
مێژوو ئه‌ی بووكه مه‌یموونی گه‌ردوون
مێرووستان ده‌نكه گه‌نمی به‌ده‌مه‌وه بێت
ڕووناكییه‌كی پڕ ڕه‌نگ ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووی زه‌وی
هه‌ستیاریی زه‌وی كۆشكی گیانبازی مێرووستانه
له ده‌روونمه‌وه ئاگرێكی به‌جۆش و ئاشنا گه‌رمم ده‌كاته‌وه
باڵی هه‌ڵۆیه‌ك خۆی له ده‌ستی ڕاستم خشاند
به‌ختیار بووم
كڵاو و
بالیف و
لێواری كه‌شتیی گه‌شت و
ساباتم
ده‌بنه هێز له په‌ڕی هه‌ڵۆ
له‌ناو دڵبه‌رزیی ئه‌و په‌ڕه‌دا
كورتی و درێژیی سێبه‌رم ناسی
ده‌ست بخه‌مه سه‌ر سێبه‌ر
هه‌ست به پلدانی ده‌ماری ناوچه‌وانی زه‌وی ده‌كه‌م
كرمێك له‌ناو خۆڵی ته‌ڕ لوولی خواردووه
خه‌ریكه ده‌چێته دڵی دره‌ختێكی دوو به‌ره‌وه
هێزی خوداوه‌ند گه‌مارۆی دا
ده‌می له كلكی خۆی نا و خواردی
زمانیشی به‌ناو ده‌میدا سووڕاند
قه‌ت ڕۆژێكی وا دڵخۆش له هه‌ولێردا ڕووی نه‌داوه
ئاوێنه كه شاژنێك تێیدا ته‌ماشای داوه پرچی سپیبووی ده‌كات مات ده‌بێ
ماتیی ئاوێنه دڵی كه‌فوكوڵداری پیت و وشه ده‌داته‌وه
ده‌موچاو له ئاوێنه‌دا بێ سه‌روشوێن ده‌بێ
وێنه‌گریش كه وێنه‌ت ده‌گرێ
دڵت ده‌بینێ
وێنه‌ی نواڵه‌م له قۆغه‌ی چا و به‌رگی ڕادیۆم هه‌ڵكه‌ند
ئه‌فسوونم له ملوانكه‌ی سه‌ر سینگی خوێندووه
ده‌لیلی شاریش له نقێمی شینی ئه‌نگوستیله‌ی
ده‌ست و خه‌تی ئاشقانه‌ی نواڵه جوانبوو
له‌ناو باوله داره‌كه‌دا خه‌به‌ری بووه‌وه و ناڵه‌یه‌كی لێوه هات
دوای هه‌ناسه هه‌ڵكێشانێكی درێژ
هه‌موو ناڵه‌كانی خۆی ڕاگه‌یاند
پشیله‌ی ماڵی لاسای كرده‌وه
ده‌ست و خه‌ت دوازده مانگی پڕه
له‌سه‌ر مێز خۆی ڕاخستووه و بێداره
كه‌س سه‌رنجی نه‌داوه و نه‌یخوێندووه‌ته‌وه و نه‌یخه‌واندووه
دڵم له ته‌ك ده‌ست و خه‌تدا
له‌ناو په‌رداخێك ئاو به‌هره‌دارێكه له كاری خۆیدا شه‌یدایه
پشیله‌ی ماڵی ئاوه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا ڕژاند
كه‌لووه‌كانمانی تێدا ڕاگه‌یاندرابوو
میوه‌یه‌كی گه‌ییو له دره‌ختێكی دوو به‌ر كه‌وته خواره‌وه
په‌نجه‌ی پڕ خوێن و به‌هێز هه‌ڵی ده‌گرێته‌وه
نواڵه له كاتی داگیرسانی ده‌نكه شخاته‌دا
ده‌سته‌كانی شل و خاون
به وریایییه‌كی پڕ شكۆوه له ئاگر و ده‌ستی ڕوانی
ئاخۆ ماستی بۆ هه‌وێن ده‌كرێت
یان دووكه‌ڵی له‌سه‌ر چاوی مۆم پێ لاده‌درێ
چرا هیچ نیازێكی نییه له داگیرسانی
تووڕه‌بوونی ڕووناكییه‌ك
ئه‌و بایه‌ی گۆماویێك ده‌شڵه‌قێنێ
ئه‌و به‌رده‌ی گۆماویێك ده‌شڵه‌قێنێ
ئه‌و مه‌له‌وانه‌ی گۆماویێك ده‌شڵه‌قێنێ
ئه‌و بۆقه‌ی گۆماویێك ده‌شڵه‌قێنێ
گه‌رمایی و فێنكیی زه‌وی ده‌كڕن
له سندووقێكی دروستكراو له ئێسكی پشتی كیسه‌ڵ هه‌ڵی ده‌گرن
هه‌ر هێنده له ژیان شاره‌زا بوویم
گۆماو ناوله‌پی باب و باپیرمانه و كشاوه
به‌هار ده‌ستێكی خێر له‌خۆ دیوه
چاڵ و چۆڵی و ده‌موچاوی سووتاوی سروشت له چه‌ك ده‌كات
ده‌مامك له‌ناو ده‌چێ و پاسه‌وانی ناكرێ
هۆی مانه‌وه و له‌ناوچوونی ده‌مامك چییه
سركه و
زه‌یت و
زه‌یتوون و
ئاوی لیمۆ
تێكه‌ڵاو ده‌كات
نان و ئاویشمان له پێشدا هه‌ڵده‌گرێت
ئه‌و ده‌ستانه‌ی نان و ئاومان له پێش هه‌ڵده‌گرن
بڕێ جار ڕه‌ش و زبرن و تایان هه‌یه
جاری واشه ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ئاوریشمی
ده‌ست ئاشی به‌خوێن ده‌گه‌ڕێ
سه‌رم گرانبووه
به‌رچاوم تاریك
جوانی له بارێكی شڵه‌ژاودا خۆی پێشاندام
ده‌موچاوی سروشت به ئاسانی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ
مردوو گۆڕیان ته‌نگه
ده‌شیانه‌وێ گوێیان له نه‌وایه‌ك بێ
دڵه‌كوتێی په‌پووله‌ی
به‌رچرا و بۆنی بخووری ڕۆژی جه‌ژنییان
بۆ بكاته ئاوازی ئازاره‌كانیان
سروشت پزیشكێكی خۆڕسكه
خه‌مۆكیمان چاره ده‌كات
په‌نجه‌م سڕه و په‌رداخم له ده‌ست به‌ر ده‌بێته‌وه
به‌سه‌ر خاولیی منداڵێكدا ده‌ڕژێ
تای به‌رز بووه‌ته‌وه
خاولیی ته‌ڕبووی له‌سه‌ر ناوچه‌وانی داده‌نێین
فێنكاییی ده‌ستی خودا فریای ده‌كه‌وێ
به‌خت وه‌ك ڕۆژ وایه
ئاوا ده‌بێ و هه‌ڵدێته‌وه
هه‌رچی له دڵدا بێ هه‌ڵی ده‌ڕێژێ
زه‌وی قوڕگی گیراوه و كانی به‌له‌تر ده‌رده‌بن
جوانیی چاوێكی تێدا ڕسكاندووم
به‌س ئه‌و بژار ده‌كات
خۆی و ده‌سته‌خوشكه‌كانی
نوێژیان بڕیوم
دڵیان شكاندوم
شه‌مێی باڵیان تواندوومه‌ته‌وه
كتێبی غه‌زه‌لیان گه‌چڵاندووم
ئه‌ی جه‌ربه‌زه‌ییی كانی
ئازادیی زه‌وی ناشاردرێته‌وه
ئه‌م خۆر و سبه‌ینه‌یه ته‌واو به جووڵه‌ن
باڵنده له‌سه‌ر دیواری ماڵان ده‌نگ و ئاوازیان بڵاو ده‌بێته‌وه
هه‌رچی شیر و تیری ناخیش هه‌یه كه‌وتوون
سووراییی خۆرنشین ئارامی به‌تاسه‌م ده‌به‌خشێت
تاسه‌م له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا
دیداری گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی كێڵگه‌ی به‌خت به‌رهه‌م ده‌هێنێ
به ئاره‌زوویه‌كه‌وه كه به‌یادی سه‌رگه‌رم و مه‌ستم
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم و بلووزی تۆڕ له‌به‌ر ده‌كه‌م
تا گوێ له كوڵانی هێلكه و چای ناو كووره‌ی دیوار بگرم
دوو چاوی گه‌رم كه شكۆی دایه حه‌وای تێدا پارێزراوه
نان و ئاوم له پێش داده‌نێ
باڵنده له‌سه‌ر خوانی منه‌وه ده‌فڕن و دوعای سپین به‌رز ده‌بنه‌وه
تاسه‌ی ساتی نه‌مری ده‌كه‌ن
په‌ری ڕوومه‌ت تاڵ
ماری به فیشكه‌فیشك
سوێندی ناچاری
ده‌روونی خه‌واڵوو
كڕنۆش بۆ ده‌نگی دڵ ده‌به‌م و به دڵ ده‌ستت ماچ ده‌كه‌م
ئه‌ی ده‌نگی دڵ
چاوێك دڵخۆشیی لێ بڕژێ
ڕه‌شكه‌وپێشكه‌ی تێدا ده‌رناكه‌وێ
دوودڵییه‌كی درێژ
له ژێی كه‌وانی تیردا باج ده‌ستێنێ
ده‌نگی
كلكته‌قێنه و
ئاو ڕوونكه‌ره و
كه‌ڵه‌بابی مل ڕووت و
به‌رخی دوونگ شۆڕ
دێنه گوێم و ده‌گه‌نه دڵم
نابینام و ده‌ستم بووه‌ته چاو و له هه‌ستیاریی زه‌وی ده‌دره‌وشێته‌وه
نامه‌ی بۆمبڕێژكراو چ هه‌واڵێك ڕاده‌گه‌یه‌نێ
ئاوازی توانه‌وه‌ی چاڵه به‌فر
ئاوازی داخستنی ئاگری كووره‌ی دیواری ماڵ
ئاوازی سوپاس
ئاوازی تاڤگه
ده‌ست و خه‌تی ئاشقانه‌ی نواڵه جوانبوو
له‌ناو باوله داره‌كه‌دا خه‌به‌ری بووه‌وه و ناڵه‌یه‌كی لێوه هات
منی له‌و سه‌رزه‌مینه دۆست و دوژمن زۆر
ئاسووده و
ئارام و
به‌سۆز و
تاسه به‌تین
له نامه‌ی پیریی دڵدا بێ وچان داگیرساوم
قه‌د ڕۆژێكی وا دڵخۆش له هه‌ولێر ڕووی نه‌داوه
كات دره‌نگ نییه بۆ ئه‌وه‌ی نواڵه بێره‌دا تێ بپه‌ڕێ
دوای مردن به خه‌به‌ر دێم
له ڕێگا ڕۆیشتندا به‌هار به‌سه‌ر ناچێ
ئه‌یلوولی 2010 هه‌ولێر
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر