Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
به‌یاننامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كـه‌ركـوك مه‌رامیان چـــی یه‌؟

به‌یاننامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كـه‌ركـوك مه‌رامیان چـــی یه‌؟

Closed
by September 15, 2010 گشتی

 

شه‌ڕی كورد تاكو ئیستا له‌ مه‌یدانی سیاسی عێراقدا چاو برینه‌ پۆستی باڵاو ته‌ماشاكردنی كوتله‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقه‌ بۆئه‌وه‌ی بێ‌ به‌ش نه‌بێت له‌م پۆسته‌ سیادیانه‌ی كه‌به‌سه‌ر فراكسیۆن و لایه‌نه‌ براوه‌كان دابه‌شده‌كرێن، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش دیاره‌ هاوپه‌یمانی كودستانی تاكو ئیستا له‌گه‌ڵ هیچ كوتله‌یه‌ك و لایه‌نێك به‌ئاشكرا رێكه‌وتنی ئه‌نجام نه‌داوه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هاوپه‌یمانی كوردستان بیر له‌هیچ پۆستێك نه‌كاته‌وه‌ تاكو بیرله‌ ساغ كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراوه‌كان نه‌كاته‌وه‌. ئه‌وه‌ی تیبَنی كرا له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی مالكیی یه‌ هه‌نگاونانێك نه‌بوو بۆجی َ به‌جێ‌ كردنی ماده‌ی 140 كه‌ زۆربه‌ده‌ی خواسته‌كانی ئێمه‌ی كورد خۆی له‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی ئه‌م ماده‌یه‌ ده‌بینیته‌وه‌ ، به‌ه‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دۆسته‌كه‌ی كورد ئاماده‌ی سازشی جێ‌ به‌جێ‌ كردنی ئه‌م ماده‌یه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ه‌ك نه‌بوو ، هه‌رله‌كاتی سه‌ردانی كردنی سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی كوتله‌كان له‌ به‌غداوه‌ بۆهه‌رێمی كوردستان به‌مه‌بستی به‌ستی هاوپه‌یمانی به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی كورد له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌سه‌ركرده‌كان، ئه‌وه‌ مالیكی به‌ئاشكرا وتی من ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌م نۆزده‌ مه‌رجی كورد ناكه‌م كه‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی دایناوه‌ بۆپشتیوانی له‌هه‌ركوتله‌و لایه‌نێك كه‌ بیه‌وێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێ‌،له‌كاتێكدا عه‌لاوی ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربری له‌سه‌رقبوڵ كردنی مه‌رجه‌كان، كه‌به‌بۆچونی من ئه‌ویش دوای هه‌مان هه‌ڵویستی مالكی ننیشان ده‌دات، مه‌به‌ستی من لیره‌ نه‌بونی گرینتیه‌كه‌ له‌نێوان هاوپه‌یمانی كوردو كوتله‌كانی تری په‌رله‌مانی عیًراق بۆجێ‌ به‌جێ‌ كردنی خواسته‌كانی ئێمه‌ی كورد ، بۆیه‌ پێویسته‌ شه‌ری هاوپه‌یمانی كوردستان ته‌نها جێ‌ به‌جێ‌ كردنی ماده‌ی 140 بێت بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی پۆست، چونكه‌ كورد له‌خومه‌تی عێراقه‌ زۆر پۆستی گرنگی به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام كه‌چی نه‌توانرا خوستی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراوه‌كان جێ‌ به‌جێ‌ بكات.ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌ب له‌شاری كه‌ركوك داوای ده‌كات پیلانیكی ترو هه‌نگاوێكی تره‌ بۆشۆردنی مۆكی كوردایه‌تی له‌م شاره‌دا ، ئه‌گینا بۆئاسایش كه‌له‌م شاره‌دا وه‌ك یه‌ك له‌هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئارامی دایه‌ بۆخه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ چ پێویست به‌به‌یاننامه‌ ده‌كات بۆهێنانی فیرقه‌ی 12 بۆشاری كه‌ركوك، كه‌له‌رووی یاسایه‌وه‌ كارێكی ناته‌واوه‌ مه‌رامێكی سیاسی ئه‌نجومه‌ن ته‌نها خۆیانی له‌پشته‌،ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌ب ئه‌مه‌ یه‌كه‌م به‌یانانه‌وه‌ وه‌دواین به‌یاننامه‌شی نابێت ده‌ركدنی به‌یانامه‌ی بۆئه‌نجام نه‌دانی سه‌رژمێری له‌م شاره‌وبه‌یاننامه‌ی دژی ئاسایش و پۆلیسی ئه‌م شاره‌و دواین به‌یاننامه‌شی هێنانی فیرقه‌ی 12 یه‌ بۆئه‌م شاره‌ كه‌دیاره‌ هه‌موومه‌رامه‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ به‌یاننانه‌ی دوایده‌ خۆی ده‌بیته‌وه‌ كه‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ئه‌م شاره‌یه‌ و نه‌یه‌وێت قۆناغه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ ئه‌م شاره‌ له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیانه‌ جێ‌ به‌جێ‌ بكرێن.

كــامه‌ران ئیبراهیم
Kamaran_betwataiy@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.