
شوقه‌كانی ڕۆژ سیتی، مه‌یدانێك بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی بێسنوری كرێكارانی هاتوو!
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چه‌ندین كۆمپانیا له‌كوردستان كاری بیناو دروستكردنی شوقه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌یرانی خانووبه‌ره. ده‌سه‌لاتدارانیش بێپه‌روا، له‌كارئاسانی وهاوكاری بێسنوری ئه‌م كۆمپانیایانه‌دایه، كه‌دیاره لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئه‌م هاوكاریه‌ش به‌هۆی شه‌ریك بوونی به‌رپرسیارانی حزبی وحكومیهوهیه، له‌گه‌ل ئه‌م كۆپانیایانهدا. دروستكردنی ئه‌م شوقانه ڕۆژانه ریكلامێكی زۆری بۆده‌كرێ كه‌لێره‌دا شوێنی باس لێ‌كردن نییه. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌مه‌به‌ستی ئه‌م ووتاره‌یه ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌هه‌لومه‌رجی سه‌ختی كار‌و كوزه‌رانی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌له‌م مه‌یدانه‌دا كارده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه نه‌ك كارئاسایی وهاوكاریان بۆ ناكرێ، به‌ڵكو ژیانیان بهكۆشهیهكی فه‌رامۆش كرا‌و سپێردراوه، له‌كاتێكدا ئه‌نجامی كاری كۆمپانیاكانی خانووبه‌ره له‌سه‌ر ڕه‌نج و ژیانی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت.
كۆمپانیای ڕۆژ سیتی وه‌ك یه‌كێك له‌م كۆمپانیایانه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه‌له‌هه‌موو كۆمپانیاكانی تر به‌شوێن هه‌رزانترین به‌شی كرێكارانهوهیه، هه‌رزان به‌مانای كه‌می كرێ وسهعاتكاری زۆر ونه‌دانی پاداشت و زه‌مانه‌تی كۆمه‌لایه‌تی ومۆلهت و پیداویستیه‌كانی سه‌لامه‌تی كار و حه‌وانه و حساب نه‌كردنی پێشینه‌ی خزمه‌تی كرێكاران. به‌ڕاده‌یه‌ك كۆمپانیای ناوبراو له‌نێو به‌شه‌كانی كرێكارانی كوردستاندا به‌دوای هێزی كاری موفتهوهیه، كه‌كه‌م كۆمپانیای تر ئابهوشێوهیه چالاك وههلسوراوبیت، ئه‌ویش به‌چاو تێبڕینی كرێكارانێكی هاتوو بۆ شاره‌كانی كوردستان، كه‌زۆربه‌یان دانیشتووی شاره‌كانی ئێران، توركیا و شاره‌كانی خوارووی عێراقه له‌وانه شاری دیاله و شه‌نگال. به‌لام هۆكاری ملدانی ئه‌م كرێكارانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م، به‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌ی كار ته‌نها ئه‌وه‌یه كهلهشوێنێكهوه هاتوون كار‌و زێندهگی تیا ناچهرخی وكارێك كه‌له‌شاره‌كانی كوردستان ده‌یكه‌ن به‌به‌راورد له‌شوێنی خۆیان هه‌رچۆنێك بێت باشتره‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی. بیكاری وكه‌می فرسه‌تی كار، شهڕوپشێوی ونائارامی كۆمه‌لایه‌تی ئه‌و هۆكارانه‌ن كه دیارده‌ی كۆچی به‌سه‌ر ئهمكریكارانهوه داسه‌پاندووه و ناچاری كردوون كه بۆكاركردن بینه كوردستانه‌وه و مل به‌هه‌موو بڕیارێكی خاوه‌ن كۆمپانیاكان بده‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه بێكارنهبن وكاریان ده‌ست بكه‌وێت. بۆیه ئیتر كرێی كه‌م ونه‌بوونی زهمهنهتهكان كێشه‌یه‌ك نییه لایان. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێك لهكرێكارانی هاوكاریان ئیمتیازاتێكیان هه‌بێت بۆ كریكارانی هاتوو جێگای مه‌به‌ست نییه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه كرێكارانی هاتوو هیچ یاسا وبڕیارێكی كار نایانگرێته‌وه و ده‌سه‌لاتدارانیش به‌یه‌كجاری له‌به‌رامبه‌ر ژیان وچاره‌نووسی ئه‌م به‌شه لهكرێكاراندا گویی خۆی لێخه‌واندووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌لاتداران له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا زۆر جیاواز وكۆمهككهره، به‌ڕاده‌ی زه‌مانه‌تكردنی سه‌رمایه وگرێبهستهكانیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهاتێكدا. له‌كه‌نار ئه‌م وه‌زعه‌دا ئه‌وه سه‌ندیكای به‌ناو كرێكارانی سهربهحزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانه كه‌هیچ كاریكیان بۆئه‌م كرێكارانه نییه‌و بگره زۆرجاریش كرێكارانی هاتوو به‌سه‌رچاوه‌ی بێكاری له‌كوردستان ده‌ناسێنن و ده‌یانكه‌ن به‌گژ باقی كریكارانی تردا. به‌م هۆیه‌وه كرێكارانی هاتوو سه‌رچاوه‌یه‌كی زێڕینیان له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌داران وخاوه‌ن كۆمپانیاكاندا پێكهیناوه وبۆ چهوساندنهوهشیان هیچ به‌ربه‌ستێك نییه. ئه‌م كرێكارانه به‌هۆی كه‌می كرێوه زۆرجار شه‌و له‌پارك وشهقامدا ده‌مێننه‌وه و له‌سه‌رماو گه‌رمای ساڵدا شوێنێك بۆ حه‌وانه‌وه‌یان نییه.
كۆمپانیای ڕۆژ سیتی كه‌ڕۆژانه سه‌دان كرێكاری شه‌نگالی وعه‌ره‌ب زمان بۆماوه‌ی 10 سه‌عه‌ت ده‌خاته به‌ركاری سه‌ختی بیناسازیه‌وه و كرێیه‌كی كه‌میان پێده‌دات كه‌مانگانه ناگاته 400 هه‌زار دینار. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كهكرێی كرێكارێكی نیشته‌جێی سلێمانی له‌ڕۆژێكدا له25 تا 30 هه‌زاردایه ودوای ته‌واوبوونی كاره‌كه‌شیان لهنێوخێزانی خۆشیاندا شه‌و ده‌كه‌نه‌وه. به‌م جۆره‌ش كرێی 15 ڕۆژی ئه‌م كرێكارانه یه‌كسانه به‌كرێی 30 ڕۆژی كرێكارێكی هاتووی شه‌نگالی. واته كرێكارانی هاتوو 15 ڕۆژ بهخوَاڕیی كاربۆكۆمپانیاكان ده‌كه‌ن. واته له هه‌ر 100 كرێكاری هاتوو 100 ملیۆن سود زیاتر ده‌خاته گیرفانی سه‌رمایه‌دارانه‌وه. سه‌ڕه‌رای ئه‌و كرێ كه‌مه، كرێكارانی هاتوو ناچارن به‌وه‌ی كه‌به‌شێك لهكرێكانیان بۆخواردن وخواردنه‌وه وجلوبه‌رگ و هاتوچوو وشوێنی حه‌وانه‌وه سه‌رف بكه‌ن. ئه‌م كرێكارانه هه‌ندێ جاریش به‌هۆی مانه‌وه‌یان له‌پارك وشهقامهكاندا ده‌كه‌ونه به‌رهێرشی پۆلیس و ئاسایشه‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی كهكۆمپانیاكانی خانووبه‌ره بانگه‌شی بۆده‌كه‌ن سه‌باره‌ت بهجوانكردنی سیمای شار‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌یرانی خانوبه‌ره و خزمه‌تكردن به‌هاولاتیان درۆیه‌كی پوچی گه‌وره‌یه و دووره له‌ڕاستیه‌وه، له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌م هاتوهاواره‌دا، ته‌نها سودو قازانج وكهڵهكهی سه‌رمایه مانای هه‌یه. چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسانی كرێكار له‌جۆری كرێكارانی شه‌نگالی وهاتوو بۆشاره‌كانی كوردستان هیچ قه‌راردادێكی كاری و زه‌مانه‌تێكی كۆمه‌لایه‌تی له‌پشته‌وه نییه. هه‌ربۆیه ئه‌نجامی چه‌وسانه‌وه‌یان دوای فرۆشی شووقه‌كان قازانجێكی چه‌ند به‌رابه‌ر له‌چاو كرێكارانی تردا سه‌ره‌و ژێری گیرفانی كۆپانیاكان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌لام بۆ به‌رگرتن به‌م شێوه چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی كرێكارانی هاتوو ده‌بێ له‌پێشه‌وه كرێكارانی هوشیارو پێشڕه‌و له‌هه‌وڵی پشتیوانی كرێكارانی هاتوودا بن و ئه‌م جیاكاریه‌ی نێوان كرێكاران قه‌بوڵ نه‌كه‌ن و بۆ باشكردنی هه‌لومه‌رجی كار و ژیانیان پێكه‌وه تێكه‌ڵی خه‌باتێكی یه‌كگرتووانه ببن. ده‌ست خستنه ناوده‌ستی یه‌كتر و كۆبوونه‌وه له‌ده‌وری خواستی كرێ و سه‌عاتكاری ڕۆژانه وزهمانهته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و هوشیار كردنه‌وه‌ی كرێكارانی هاتوو به‌خواستی چینایه‌تی وسه‌راسه‌ری كرێكاران مه‌رجێكی حه‌یاتییه بۆ باشكردنی هه‌لومه‌رجی ئێستای كار. كرێكارانی هاتوو به‌شێك له هاوچینانی كرێكارانی كوردستانن و نابێت جیاوازی ڕه‌گه‌ز و زمان وئاینن وفه‌رهه‌نگ و شوێنی له‌دایك بوون ببێته هۆكارێك بۆ جیاوازی كرێ و سه‌عاتی كار‌و باقی خواسته كرێكاریه‌كانی تر، ئێمه كرێكاران له‌هه‌ر شوێنێك بین و به‌هه‌ر زمانێك قسه‌بكه‌ین یه‌ك چاره‌نوسی چینایه‌تیمان هه‌یه وهه‌موومان له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌و بازاڕ و ده‌سه‌لات و كۆمپانیادا ڕووبه‌ڕووی چه‌وسانه‌وه‌ی كاری بهكرێین، بۆیه ده‌بێت ئه‌م هاوچارهنووسیه پێكه‌وه كۆمان بكاته‌وه له‌ده‌وری یه‌ك ولهڕێكخراوی سه‌راسه‌ری و خه‌باتكارانه‌ی خۆماندا. یه‌كگرتوو ڕێكخراوبین. مه‌رجی به‌رگرتن به‌م ئاسته له‌چه‌وسانه‌وه و سه‌ختی هه‌لومه‌رجی كار زاڵبوونمانه به‌سه‌ر ڕیزی په‌رشوبلاوی كرێَكاران و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری چینایه‌تیمان. كرێكارانی كۆمۆنیست وپێشڕه‌و، كرێكارانی ناڕازی وڕابه‌رانی كرێكاری ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی خه‌باتێكن له‌پێناو یه‌كیتی فراوانی كرێكاری‌دا. ئه‌مه ته‌نها ڕێگایه‌كه نه‌ك هه‌ر بۆ وه‌لام دانه‌وه به‌هه‌لومه‌رجی سه‌ختی كاری ئێستا، به‌ڵكو بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی كرێ و سه‌عات كار‌و جێگیركردنی زه‌مانه‌ته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، له‌یاسایه‌كی كاری كرێكاری‌دا كه به‌وجۆره‌ی دڵخوازی سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان بیت.