ستافی ڕۆژنامەی بارین روبه‌رووی فتوای مه‌لا ده‌بێته‌وه!
به‌هوی بلاوكردنه‌وه‌ی سكالایهكهوه، ستافی ڕۆژنامەی بارین ژیانیان ده‌كه‌ویته مەترسیه‌وه. “بارین” بڵاوکراوەیهكه کە لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسی قەزای سەید سادقەوە دەردەچێت، رۆژی هه‌ینی واته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن، لەلایەن پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی (غەزالی)، (مەلا تایەر سەید مەحمود)ەوە، بەتوندی هیرش ده‌كریته سهرستافی ئه‌م بلاوكراوه‌یه و خەڵکیان لێهان ئەدری تا كرده‌وه‌ی توندوتیژی له‌دژی ستافی رۆژنامه‌كه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه بووه كهرۆژنامهی ناوبراو سکاڵای کچێکی بڵاو کردووەتەوە، كه پێشتر لەلایەن چوار کەسەوە ده‌ستدریژیان كردۆته سه‌ر. لەم بارەیەوە سەرنوسەی ڕۆژنامەی بارین وتی : مەبەستی ئێمە لەبڵاو کراوەی ئەم بابەتانە نیشاندانی واقیعێکە وەک خۆی و ئەوه‌شی راستی ودروستی ناوه‌رۆكی سكالاكه ده‌سه‌لمینێ كاری دادگا‌و داواکاری گشتیە، نه‌ك ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوس. شایانیباسه جگهلهفتوای مه‌لا تایه‌ر، ڕۆژێ پێشتریش لەلایەن حزبێکی سیاسی ئیسلامیەوە کۆبوونەوەیەک کراوە بۆ داخستنی ڕۆژنامەی بارین.
به‌كارهینانی بلندگۆی مزگه‌وته‌كان بۆ ده‌ركردنی فتوا له‌دژی نوسه‌ران ورۆژنامه‌نوسان و هه‌ڵسوراوانی سیاسی وهاندانی خه‌ڵك بۆدهستبردن بۆكاری توندوتیژی، له‌لایه‌ن مه‌لاكانه‌وه، نه‌ك هه‌ر ژێر پینانی یاسا‌و داموده‌زگاكانی حكومهتیكه كه‌ئیدعای دیموكراسی وئازادیدهكات، هاوكات ده‌رخه‌ری چه‌ند راستیه، به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌م شیوازه‌ی مه‌لاكان له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌به‌رچاوی ده‌سه‌لاتدارانه‌وه، ڕیگایهكبووه بۆ كپكردنی ده‌نگی ئازادی وڕاكیشانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردستان بۆ‌نێو فه‌زای كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی.
به‌لام ئه‌وه ته‌نیا مه‌لاكان نین كه‌هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر ده‌نگی ئازادی وئازادی بیروڕاو رۆژنامه‌گه‌ری به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌وه خودی ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و سهرانیانه که له‌م هه‌ڕه‌شه‌و هێڕشانه‌دا پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه و ڕۆژانه ده‌ستی هێرش بۆسه‌ر ئازادیه‌كان وخه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و ڕۆژنامه‌نوسان درێژ ده‌كه‌ن و هه‌ره‌شه‌ی داخستنی ڕۆژنامه و سه‌رکوتی ئازادی بیروڕاودهربڕین ده‌که‌ن. ئه‌وه ته‌نیا مه‌لاكان نین كه‌بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی فه‌زای كۆمه‌ڵگای كوردستانیان بڕیارداوه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌سه‌لاتی چینی بۆرژوازی كورده که‌له‌پاڵ مژینی ڕۆژانه‌ی خوێنی کرێکاران وزهحمهتكیشاندا ده‌ست بۆ سه‌ركوت ده‌به‌ن، ڕووداوی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا، تا هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ داخستنی ڕۆژنامه وگۆڤارهكانی هاولاتی و لڤین نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌و ته‌واوكاری كاری مه‌لاكانه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی 19 ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی حزبه ناسیونالیسته‌کان له‌کوردستان بكه‌ین، كارنامه‌یه‌كی پڕ له‌جۆره‌ها فتواوی مه‌لا و حزبه ئیسلامیه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌و تۆمه‌ت خستنه‌پاڵی لایه‌ن و که‌سایه‌تی و ڕۆژنامه‌کان ده‌بینین كهئاخریهكهی ئه‌م نمونه‌یه‌ی بلاوكراوه‌ی بارینه. له‌هه‌موو ئه‌م ههرهشانهدا ئه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانه كهلهئاستیاندا كاردانه‌وه‌یان نییه. هه‌ربۆیه ناكرێ هاولاتیانی كوردستان بهوحوكمه نه‌گه‌ن كه له‌پشت ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی مه‌لاو مزگه‌وته‌وه ده‌سه‌لات و حكومه‌ت نه‌بینن و وه‌ك شه‌ریكێك په‌نجه‌ی بۆڕانهكێشن. ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌بێ مه‌لایه‌ک که‌کارمه‌ندی حكومه‌ته‌و موچه وه‌رده‌گرێ، ده‌بێ چه‌نده توانا و حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌بێت هه‌ره‌شه له‌خه‌ڵکانی عه‌ڵمانی و ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوسان بکات!!