
پارتی له سلێمانی میوانه
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی كه له هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه له‌ناوچه‌ی سلێمانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش یه‌كی گرتۆته‌وه به‌ڵام وه‌كو میوانێكی موحته‌ره‌م له‌م شاره ده‌رده‌كه‌وێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش له دهۆك هێنده‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگر نیه كه شایه‌نی باسكردن بێت. هۆكاره خودی و بایهتیهكان زۆرن كه واده‌كه‌ن پارتی له‌م شاره پێگه‌ی لاواز بێت. ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ی ئازاری ئه‌مساڵ پارتی به‌ته‌واوه‌تی بۆی ده‌ركه‌وت كه پێگه‌ی ئه‌م خزبه ته‌مه‌ن 64 ساڵه له سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا ئه‌وه‌نده لاوازه كه ده‌هێنێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێت و حیسابی تایبه‌تی بۆ بكرێت.
پارتی بارته‌قای كۆمه‌ڵی ئیسلامی
له‌داوی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ی ئازاری ئه‌مساڵ بۆ پارله‌مانی عیراق پارتی له سنوری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری توانی ته‌نها 70 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌قه‌د كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌نگی هێناوه، ئه‌و پارته‌ی كه عه‌لی باپیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. ده‌نگه‌كانی پارتی له سلێمانی و هێنانی سێ كورسی پارله‌مانی عیراق ته‌نها تاكتیكی پارتی خۆیبوو له سلێمانی ئه‌گینا وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئێستا له‌م شاره ته‌نها یه‌ك كورسی ده‌هێنا. تاكتیكی پارتی كاندیدكردنی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك مه‌حمود عوسمان و دوو ئافره‌ت به‌ناوه‌كانی لانه و ئه‌شواق كه به سیسته‌می كۆتا سه‌ركه‌وتن بۆ پارله‌مان به‌ته‌نها پشتی به تاكتیكی پارتی به‌ست نه‌ك زۆری جه‌ماوه‌ری پارتی له‌م ده‌ڤه‌ره.
هه‌ربۆیه زۆرێك له خه‌ڵكی سلێمانی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌نگیاندا به مه‌حمود عوسمان نه‌ك وه‌ك كاندیدی پارتی و ده‌نگه‌كانی خاتوو لانه و ئه‌شواق هێنده نه‌بوو كه شایه‌نی باسكردن بێت به‌وه‌ی كه پارتی له‌م ده‌ڤه‌ره خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی فراوان بێت. نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌لماندی كه پارتی له ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و شاره‌زوور و بتوێن جه‌ماوره‌ی نییه و پێگه‌ی ئه‌م پارته هێنده‌ی له موسڵدا فراوانه، له‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌نده فراوان نیه. ئه‌گینا مایه‌ی پرسیاره كه پارتی بتوانێت له موسڵ شه‌ش كورسی بهێنێت به‌ڵام له سلێمانی سێ كورسی و له كه‌ركوكیش ته‌نها عارف ته‌یفور سه‌ركه‌وت بۆ پارله‌مان.
پارتی شه‌ڕی هه‌ولێر ده‌كات
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئاستی پارتی ده‌بینرێت هه‌م وه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌م وه‌ك كاری حزبایه‌تی ئه‌وه‌یه كه پارتی زیاترفۆكسی خۆی ده‌خاته سه‌ر هه‌ولێر و دهۆك نه‌ك سلێمانی و كه‌ركوك. دوای شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی له ساڵی 1994 ئیدی شاره‌كانی كوردستان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا دابه‌ش بوون. ئه‌مه وایكرد كه دوو ئیداره‌یی باڵ به‌سه‌ر كوردستاندا بكێشێت و هه‌ردووحزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵیاندا پێگه‌ی خۆیان له‌ناوچه‌كانیاندا فراوان بكه‌ن. ئه‌وه‌بوو یه‌كێتی كاری له‌سه‌ر سلێمانی و به‌شێكی كه‌ركوك ده‌كرد و پارتیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی دڵنیابوو له‌وه‌ی كه یه‌كێتی له‌ناوچه‌ی دهۆك لاوازه، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خسته سه‌ر هه‌ولێر و به‌ئاشكرا باسیان له‌وه ده‌كرد كه هه‌ولێر ده‌كه‌نه دووبه‌ی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه پێگه‌ی یه‌كێتی پێش ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارتی له هه‌ولێر زۆر به‌هێز بوو به‌تایبه‌تی باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ. به‌ڵام ودوای لاوازبوونی یه‌كێتی به‌هۆی باڵی ڕیفرۆم و نه‌وشیروان مسته‌فاوه له‌لایه‌ك و سترێسی پارتی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له‌لایه‌كی تره‌وه وایكرد كه پێگه‌ی پارتی له هه‌ولێردا فراوان بێت.
ململانێی نێو باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر چانسی دا به پارتی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی پارله‌مانی عیراق به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و باڵی مامجه‌لال ئه‌وه‌نده‌یان كاندید هه‌بوو له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا ته‌نها یه‌ك ئافره‌تیان به ده‌نگی كۆتا سه‌ركه‌وت، ئه‌مه‌و سه‌رباری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی وه‌ك فواد مه‌عسوم و سه‌عدی پیره و فریاد ڕه‌واندزی له‌به‌ر بوونی كوتله‌كانی ناو یه‌كێتی و شه‌ڕی ناو باڵه‌كانی خۆیان نه‌یانتوانی سه‌ركه‌ون و بچنه پارله‌مان.
باڵباڵێنهكانی یه‌كێتی سه‌باری ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌ی لاواز كردووه بارته‌قای ئه‌وه‌ش پارتی له‌سه‌ر لاشه‌ی یه‌كێتی به‌هێز كردووه. هه‌ربۆیه هه‌ولێر خاڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌یه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا. وه‌ك چۆن باڵباڵێنی ناو یه‌كێتی وایكرد كه سلێمانی خاڵیبێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌هێزی مه‌ركه‌زیه‌تی پارتی له‌ناوخۆیدا وایكرد كه هه‌ولێر ده‌ستی ئاوه‌دانی پێبگات به به‌راورد له‌گه‌ڵ سلێمانی له ئاستێكی زۆر باشتردا. هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارتی له هه‌ولێر تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وت و توانی باڵانسی ئه‌م شاره به‌لای بادیناندا بشكێنێته‌وه نه‌ك به‌لای سلێمانی و سۆراندا.
پارتی سلێمانی ناناسێت
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كه‌می نفوزی پارتی له سلێمانی ئه‌وه‌یه كه پارتی هێشتا سایكۆلۆژیه‌تی تاكه‌كانی خه‌ڵكی سلێمانی ناناسێت. ئه‌وه‌ی پارتی كوشتووه له‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌وه‌یه كه كادرانی پارتی نازانن به چ میكانیزمێك كار لهسهرخهڵك بكه‌ن. پارتی سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوو لقی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌م شاره سه‌رباری مه‌كته‌به جیاوازه‌كانی، به‌ڵام تا ئێستاش به شه‌رمه‌وه له‌م شاره حزبابهتی ده‌كات.
له زۆرێك له كۆڕ وكۆبوونه‌وه‌كان و چالاكیه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا كادرانی پارتی به‌ئاسته‌م ده‌رناكه‌ون. تا ئێستا ئادای كاركردنی حكومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی لاوازه و خه‌ڵكی سلێمانی له پرۆژه‌كانی حكومه‌ت ڕازی نین، له‌م كاته‌شدا كه حكومه‌ت لای یه‌كێتیه به‌هۆی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو پارته‌كه‌وه وایكردووه پارتی به‌شداری ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك نه‌كات. ئه‌مه‌ش به‌جیاواز له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌هه‌ر ناڕه‌زای و خۆپیشاندانێك بڵێیت له ڕیزی پێشه‌وه‌یه‌و وایكردووه كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌م ده‌ڤه‌ره پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێزی هه‌بێت.
به‌شدارینه‌كردنی پارتی له ناڕه‌زایی و یاخیبوونه‌كانی ئه‌مشاره وای له پارتی كردووه كه تا ئێستاش سه‌رباری چه‌ندین ساڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی له لقی چوار و لقی بیست و یه‌ك وه‌ك میوان ده‌ر بكه‌وێت. پارتی ته‌نها له جامه ڕه‌ش و تاریكه‌كانی لقی چواره‌وه ته‌ماشای سلێمانی ده‌كات بۆیه تا ئێستا ئه‌م شاره ناناسێت.
پارتی ئێستا له سلێمانی كار له‌سه‌ر ڕابردوو ده‌كات بۆیهناتوانێت ئایندهی ئه‌م شاره به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌مه‌ش به جیاواز له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی كه ئاماده‌یه پشت بكاته ڕابردووی خۆی ته‌نها له‌به‌ر كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌ڵك و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش له‌م هه‌وڵه‌یان سه‌ركه‌وتوو بوون.
سلێمانی بێ سیمبوڵ
دوای ئه‌وه‌ی گۆڤاری لڤین به‌دوو ژماره چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ “قانعی فه‌رد”دا كرد وهه‌ندێ له نهێنیه‌كانی سه‌باره‌ت به مه‌لا مسته‌فای بارزانی باسكردبوو، پارتی به‌ته‌واوی له میدیای ئه‌هڵی نیگه‌ران بوو. به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه كه گوایه سوكایه‌تی به سه‌ركرده كورده‌كان كراوه، پارتی نیگه‌ران كرد‌و سلێمانیش باكی نه‌بوو. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێگه‌ی پارتی له سلێمانیدا زۆر لاوازه. گریمان وایه و سوكایه‌تی به سیمیوڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و بارزانی كراوه، ئه‌ی بۆ خه‌ڵكی سلێمانی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر گۆڤاری لڤین وه‌رنه‌گرت؟ ئه‌ی بۆ له‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نها پارتی تاكلایه‌نه توڕه بوو. كه‌واته ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی ئێستای پارتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سلێمانیدا نایاته‌وه.
دواجار پارتی ئێستا له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری وه‌ك میوانێكی هه‌میشه‌یی وایه. پارتی ده‌بێت له سلێمانیدا به‌شێوه‌یه‌كی تر سیاسه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له دهۆكدا ده‌یكات. شاری سلێمانی خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌مه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی پارتی له سلێمانیدا له‌نێوان دوو هێزدا كار ده‌كات كه هه‌ردووكیان له پارتی له‌م شاره به‌هێزترن، یه‌كێكیان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه پێگه‌ی له‌م شاره له‌پێش یهكێتیشهوهیه ئه‌وه‌ی تریشیان خودی یه‌كێتی خۆیه‌تی كه دوای كۆنگره‌ی سێ هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكاته‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و گورزه‌ی به‌هۆی گۆڕانه‌وه به‌ریكه‌وت. بۆیه گه‌ر پارتی ئه‌دای كاركردنی خۆی له سلێماندا نه‌گۆڕێت ئه‌وا وه‌ك میوانێكی هه‌میشه‌یی له‌م شاره ده‌مێنێته‌وه.