به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی ژن له كوردستان
به‌ڕێزان:
– سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
– سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
– سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
– داكۆكیكاران له‌ماف و ئازادی
– هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان
وه‌ك ئاشكرایه كه شێواندنی كه‌سایه‌تی ژن به‌دروستكردنی گرته سێكسییه‌كان، له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی نابه‌رپرس و بێبنه‌ماوه ماوه‌یه‌كه بووه‌ته رێگه‌یه‌ك بۆ تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی ژن و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی ناشیرینكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و به‌دواشیاندا كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نامرۆڤانه‌و له‌دواجاریشدا سڕینه‌وه‌ی پێگه‌ی ژن له هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت. ئه‌مه‌ش وه‌ك چۆن ژن ده‌كوژرێت و ده‌سووتێندرێت و توندوتیژی نامرۆڤانهیتری به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، هه‌وڵێكی دیكه‌ی قێزه‌ونه كه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت پیرۆزی ژن بشكێنن و رێ له پێشكه‌وتنی بگرن. هه‌ندێكجاریش هه‌ست ده‌كرێت ده‌ستێكی سیاسی یان پیلانێك له پشته‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه قێزه‌وه‌نه‌وه بووبێت، و ئه‌و ژنانه‌ی له‌بوارێكدا ویستوویانه پێشڕه‌وانه خزمه‌ت بكه‌ن و شانبه‌شانی پیاوان موماره‌سه‌ی پۆست و به‌رپرسیارێتی و پسپۆریهكانیان بكه‌ن به‌شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵی شێواندنی كه‌سایه‌تیان دراوه.
ئێمه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌له خواره‌وه ناومان نووسراوه ئه‌وپه‌ڕی ناره‌زایی خۆمان دهردهربرین به‌رامبه‌ر به‌م كرده‌وه نامرۆڤانانهیهو ئهنجامهدهرانی و ئه‌وانه‌ش كه‌له پشتیانن ریسوا و مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
وه‌ك چۆن نیگه‌رانی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و لاوازی رۆڵی داواكاری گشتی و نه‌بوونی به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و توند له تاوانباران و راپێچنهكردنیان بۆ به‌رده‌م دادگادهردهبڕین.
جارێكی تریش ئه‌وه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه سووكایه‌تیكردن به ژن له كوردستان سووكایه‌تیكردنه به‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و بێڕێزیكردنه به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م بنه‌ماو به‌هاو پیرۆزه‌كانمان بۆیه پێویسته هه‌موومان لێی بێینه ده‌نگ. لێره‌شه‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1. پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه بكات و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان راسپێرێت بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركی خۆیان.
2. پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستێكی روونی هه‌بێت و به‌وردی چاودێری و به‌دواداچوون بكات بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا په‌یوه‌سته‌كان به‌تایبه‌ت یاسای به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كوردستان.
3. پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی راسپاردنی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه لیژنه‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و سزادانی ئه‌وانه‌ی گرته سێكسییه‌كان دروست ده‌كه‌ن پێكبهێنێت.
4. پێویسته تێكڕای رێكخراوه‌كانی ژنان ومافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆیان به‌جێبێنن و به‌رێگای جۆراوجۆر بێنه ده‌نگ و ببنه به‌شێك له‌چاره‌سه‌ر.
5. پێویسته كه میدیاكان به‌تایبه‌ت میدیا ئه‌لكترۆنیه‌كان به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی به‌رامبه‌ر په‌یامی پیرۆزی رۆژنامه‌گه‌ری پابه‌ندبن به‌بنه‌ما ره‌وشتییه‌كانی پیشه‌كه‌و رێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێك پیرۆزی و كه‌سایه‌تی ژنان بشكێنی و هیچ بابه‌ت و گرته‌و وێنه‌و ریكۆردێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه كه ببێته هۆی ناوزڕاندنی ژن و شێواندنی كه‌سایه‌تییان…هه‌ر وه‌ك چۆن پێویسته كه سه‌رجه‌م میدیاكان كار له‌سه‌ر هۆشیارییه‌كی ته‌ندروست بكه‌ن له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ(مۆبایل و ئینه‌رنێت).
نه‌هێشتنی ئه‌م حاڵه‌ته قێزه‌ون و مه‌ترسیداره به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه‌و پێویسته هه‌مووشمان ههڵوێستوهرگرین و به‌یه‌كه‌وه كار بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤدۆست و یه‌كسان و ته‌ندروست بكه‌ین.
(نا بۆ توندوتیژی و تیرۆری جه‌سته‌یی و كه‌سایه‌تی ژن)
(به‌ڵێ بۆ مه‌ده‌نیه‌ت و به‌ڵێ بۆ مرۆڤسالاری)
ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌ده‌ستپێشخه‌ری (ده‌زگای وارڤین بۆ پرسه‌كانی ژن) راگه‌یه‌ندرا.
ناوی لایه‌نه‌كان
———————
1- له‌نجه عه‌بدولڵا به‌رپرسی ده‌زگای وارڤین
2- عه‌لی كه‌ریم سه‌رۆكی ئه‌نستتیوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (KIHR)
3- چیمه‌ن ساڵح سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ری كوردستان ئۆنلاین
4- هودا زه‌نگه‌نه چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
5- كه‌مال ره‌ئوف سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
6- خانم ره‌حیم به‌رپرسی رێكخراوی ئاسوده
7- نیاز عه‌بدولڵا رۆژنامه‌نووس
8- سۆزان عارف به‌رپرسی رێكخراوی تواناسازی ژنان له هه‌ولێر
9- به‌سمه محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری به‌تواناكردنی ئافره‌ت
10- تانیا كه‌مال ده‌روێش به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی راسان
11- كنێر عه‌بدولڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
12- ته‌لار له‌تیف پارێزه‌ر- چالاكوانی بواری ژنان
13- تاڤگه محه‌مه‌د چالاكوانی بواری ژنان /ئه‌ندامی په‌رله‌مان خولی دووه‌م
14- فه‌وزیه فه‌قێ پارێزه‌ر
15- سیروان ره‌حیم نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس
16- رێكخراوی یه‌كگرتووی خوشكان
17- سه‌نته‌ری خاتوزین بۆ پرسی ئافره‌تی كورد
18- ناوه‌ندی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كان
19- رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندام په‌رله‌مان
20- هاژه سلێمان ئه‌ندام په‌رله‌مان
21- سه‌رگوڵ ره‌زا قه‌رداغی ئه‌ندامی په‌رله‌مان فراكسیۆنی كۆمه‌ڵا
22- سوهیل عوسمان لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕان
23- لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسی مێینه
24- ئه‌ژین عه‌بدولخالق رۆژنامه‌نووس
25- ئه‌كره‌م مایی – سه‌رۆكی رێكخراوی مافه مه‌ده‌نیه‌كان –دهۆك
26- ناسك تۆفیق ئه‌ندام په‌رله‌مان
27- به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی مامۆستای راگه‌یاندن
28- سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و روناكبیری ژنان