خۆپیشاندان له هێلسنکی
با له به‌رامبه‌ر ساخته‌کاریه‌کانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی پارتیدا بێ ده‌نگ نه‌بین!
ڕاگه‌یاندنی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کەیسی تیرۆری قوتابی‌و ڕۆژنامه‌نوس سەردەشت عوسمان سەرتاپای درۆ‌و ساختەکاری و چەواشەکاریە، راستەوخۆ تۆمەتی بێبناغەی خستۆتە پاڵ سەردەشت عوسمان‌و وەکو هاوکاری گروپی تیرۆریستی ئەنسار ئیسلام تۆمەتباری کردوە. گوایە هەرئەوان لەسەر بەجێنەگەیاندنی بەڵێنو پەیمان تیرۆریان کردوە.
ئەم تۆمەتەی پارتی لە دژی سەردەشت نەك هەر سوکایەتیکردنە بەگیانی سەردەشت و غەدرێکی دیکەیە لە سەردەشت و خێزانە دڵشکاوەکەیان دەکرێ، بەڵکو سوکایەتیکردنیشە بەخەڵکی ئازادیخوازی کوردستان کە لەناوەوەو دەرەوەی کوردستان دژی تاوانی تیرۆری سەردەشت رژانە سەرشەقامەکان و پەنجەی گومانیان بۆ پارتی درێژکردو داوای ئەوەیان کرد کە دەبێ پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەو ئاشکراکردن ودادگاییکردنی تاوانباران لەلایەن دەزگای بێلایەن و لەژێرچاودێری نێودەوڵەتیدابێت، چونکە ئێمە و خەڵکی ئازادیخواز بە هەق پێشبینی داڕشتنی سیناریۆیەکی قێزەونی لەوجۆرەمان کردبوو.
بۆیە ئێمە، کۆمیته‌ی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، له دژی ئەم پیلانە قێزەونەی پارتی دەنگ هەڵئهبڕینو خۆپیشاندان ڕێک ده‌خه‌ین. بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازن ده‌که‌ین که په‌یوه‌ستبن به‌م خۆپیشاندانه‌وه بۆ ده‌ربرینی نارەزایەتی به سه‌رانی پارتی‌و لیژنه‌ی به ناو لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی!
کات: ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێکه‌وتی 22.9.2010
کاتژمێر: 15،45
شوێن: کاتژمێر 15،45 له ئیزگه‌ی میترۆی کوڵۆساری کۆ ده‌بینه‌وه، له‌ویوه به ڕێپێوان به‌ره و سه‌فاره‌تی عێراق به ڕێ ده‌که‌وین
به‌شداریکردنتان مایه‌ی پیشاندانی قه‌بوڵ نه‌کردنی ئه‌و ساخته‌کاریی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی پارتییه‌و به‌رگرییه له ئازادی سیاسی‌و ڕا ده‌ربڕین!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان – کۆمیته‌ی فنلاند