
سیناریۆ ….. پشكۆ ناكام
كاتێك ده‌سه‌ڵات خۆی به زیره‌ك ده‌زانێت له دروستكردنی سیناریۆی جۆراوجۆر بۆ ده‌ربازبون له تێوهگلانو خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی روداو كاره‌ساته‌كان، نازانێت كه خه‌ڵك له‌وه زیره‌كتره كه به‌و شایهتمانو تهوسیاتانهی ده‌سه‌ڵات بڵێت (ئامین).
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له دۆسیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) راگه‌یه‌نرا به سیناریۆیه‌كی سهقهتو له‌قیو، شپرزهییو داڕشتنێكی ههزهلییانهی پێوه دیاربو، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش، تابوری پێنج ده‌كرا به به‌رپرسیاری هه‌ر روداوێك كه لوتی ده‌سه‌ڵاتی گرتبێته‌وه، ئێستا (ئه‌نصار الاسلام) هاتوهتهكایهوه!! سه‌رده‌شتێكی داماوی بێگوناه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپه بوایه، چۆن به‌ئاشكراو به‌ته‌نیاو وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه، رۆژانه هاتوچۆی كردوه‌و ترسیشی له‌وه نه‌بوه كه دركی به‌چی كردوه بینوسێتو بڵاوی بكاته‌وه، راپۆرته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت، به وته‌ی چه‌ند شایه‌تێك سه‌یاره‌یه‌كی جۆری واو ژماره‌ی ئه‌وه‌نده، به زۆری یه‌ك دو كه‌سێك، سه‌رده‌شتیان سوار كردوه، ئه‌و ئاسایش‌و زێرهڤانو پۆلیس‌و چه‌كدارانه‌ی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ورته‌یان لێوهنههاتو رێگری فڕاندنه‌كه‌ی نه‌بون؟ ئه‌ی له‌و هه‌مو كه‌سه، ژنێك، پیاوێك، خێره‌ومه‌ندێك نه‌بو زو ژماره‌ی سه‌یاره‌كه‌و مواسه‌فاته‌كانی بدات به‌لایه‌نه تایبه‌تییه‌كان، تا لهسهیتهرهكان ئیجرائاتی پێویست بكرێت؟!
ئاخر له‌و پایته‌خته ئارامه كه چاوی (ئاسایش) ئه‌وه‌نده كراوه‌یه كه ده‌زانێت چه‌ند جگه‌ره لهپاكهتی گیرفانهكهتدایهو گوێچكه‌ی ئه‌و ئاسایشه ئه‌وه‌نده سوكه كه تۆ هه‌ر بڵێیت (سه…) پێت ده‌ڵێن، ته‌واوی كه مه‌به‌ستت چییه؟ ئا له‌و پایته‌خته‌ی گوێت له (دهمهقارچان)یش نابێت بته‌قێته‌وه، ئه‌م ئه‌نسار ئیسلام-ه چۆن توانی ئه‌و (خـگـه) جهههنهمیهی خۆی دژی سهردهشتو به رۆژی روناك‌و به به‌رچاوی پارێزه‌رانی هاوڵاتییانه‌وه جێبه‌جێ بكات؟! ده‌سه‌ڵات، ده‌یه‌وێت له‌هه‌یبه‌تی هه‌ڵوێسته‌كانی (سه‌رده‌شت) كه‌م بكاته‌وه‌و بیبه‌ستێته‌وه به‌و گروپه توندإهوهوه، ئه‌مه‌یه (كۆمیدیا)ی میتۆدی ده‌سه‌ڵات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی نه‌یاره‌كانی.. ئاخۆ ئه‌و گروپه داوای چ به‌رنامه‌یه‌كی خه‌ته‌ریان له (سه‌رده‌شت) كردبێت‌و ئه‌ویش بۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و بڕیاری تهسفیهكردنیان دابێت؟! ئاخۆ ئه‌و پلانه خه‌ته‌ره‌ی له‌ئه‌ستۆی كاكه (سه‌رده‌شت) بو، وه‌ك ئاودیوكردنی نه‌وت مه‌ترسی هه‌بوه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تیی هه‌رێم!! ده‌سه‌ڵات، ده‌زانێت كه ناوی (أنصار) به‌ستراوه‌ته‌وه به‌چه‌ند تاوانێك، بۆیه ده‌یه‌وێت (ئاگره سوره له‌خۆم دوره)، تیرۆركردنی سه‌رده‌شت به‌شێوه‌یه‌ك بشێوێنێت كه كه‌س نه‌په‌رژێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.. به‌ڵام خۆی له‌و راستییه گێل ده‌كات كه تاوان هه‌ر تاوانه، ئه‌وه‌ی (أنصار) كردوێتیو ئه‌وانی دیكه‌ش به‌تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت)ه‌وه هه‌ر تاوانه كه تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت) ده‌به‌سترێته‌وه به تیرۆركردنی به (أنصار الاسلام) ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر تیرۆركردنی (سۆرانی مامه حه‌مه) ببه‌سێته‌وه به‌كام گروپه‌وه!!و بۆ خۆدزینه‌وه له‌به‌رپرسیارێتی، ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی (سه‌رده‌شت) چ سیناریۆیه‌كی پێكه‌نیناوی دابڕێژێت، ره‌نگه بڵێت، ئه‌وه (أنصار التركمانو العرب!) سۆرانیان تیرۆركرد، چونكه داوایان لێكردبو له كه‌ركوك هه‌ندێك كاریان بۆ بكات، ئه‌ویش نه‌یكرد.
ئه‌گه‌ر له راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات، چانسی یه‌ك له‌هه‌زاردا راستگۆیی تێدابێت، ده‌كرێت بپرسین كاتێك (سه‌رده‌شت)ی جوانه‌مه‌رگ، نه‌یویستوه كار بۆ (أنصار) بكات، ده‌یتوانی خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات بۆ پاراستن‌و وریایی لێی؟! به‌ڵام، چونكه سیناریۆكه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌م نوكته‌یه له‌سه‌ر ئهنجامهكانو هه‌م (تۆڵه)یشی به‌سه‌ردا زاڵه به‌وه‌ی كه شه‌هید سه‌رده‌شت ببه‌سترێته‌وه به گروپی (أنصار) كه لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست نییه.
رێك ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، بۆ داپۆشینی هه‌ر فهزیحهیهك، رهنگێكو فڵچهیهكو بۆیهچییهكی خۆی بۆ رۆژی خۆی هه‌یه…
له‌وانه‌یه، له‌هه‌ندێك سیناریۆی رابردودا، به ده‌سه‌ڵات وتبێت، خوا بتگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌مه‌ی (سه‌رده‌شت)دا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاین، خوا خۆمان بگرێت…