جه‌ژنانه‌ی كتێب ….. یاسین برایم
(جه‌ژنانه‌ی كتێب) ئه‌و بیرۆكه‌یه بوو كه به بیری به‌نده داهات به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب)و دروستكردنی ئه‌لقه‌یه‌كی رۆشنبیری له نێوان خوێنه‌ران ورۆشنبیران و دۆستانی كتێب هه‌ربه‌و نیازه‌وه كارنامه‌ی بیرۆكه‌م داڕشت و لای هاوڕێیه‌كانم باسكرد و ئه‌وه‌بوو رێكه‌وتین، ئێواره‌كه‌ی له دوكانه ته‌سك و بچووكه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ته‌یب موعته‌سم كۆبوینه‌وه كه تیدا (به‌نده‌و مامۆستا زرار محه‌مه‌د و سه‌ید حه‌سه‌ن و دادیار ئازاد كاك ته‌یب) قسه‌مان له سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه كرد و زۆریش پێمان باش بوو ، ئیدی هه‌ر ئه‌م دانیشتنه ساده‌یه كه هه‌ندێكمان دانیشت بوین و ئه‌وانیتریش به‌وه‌ستاوی به ڕا و بۆچۆنی یه‌كترمان وه‌رده‌گرت و په‌سه‌ندمان ده‌كرد. كاری بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌بوو ئێمه هه‌ركه‌سێ له لای خۆی ئه‌م بیرۆكه‌یه به هاوڕییان و دۆستانی خۆمان بڵێین و داوای كتێبیان لێبكه‌ین وه‌ك جه‌ژنانه ئه‌مه‌ش له رێگای بینینی راسته‌وخۆ و مۆبایل و نامه‌و ئیمێل و فێسبۆك و راگه‌یاندنه‌وه بێت و ئامانجه‌كه‌مان بپێكین ، هه‌ركه‌س رازی بێت به‌و بیرۆكه‌یه‌و ناوی له لیستی جه‌ژنانه‌ی كتێب بنوسین و دواتریش ناو و ئه‌و كتێبانه‌ی پێشكه‌شی ئێمه‌یان كردووه وه‌ك جه‌ژنانه بڵاو بكه‌ینه‌وه. ئێمه به‌ونیازه‌ی ئه‌گه‌ر 100 كه‌س به سهربكهینهوه كارێكی باشه‌و ئامارێكیش ده‌ستمان ده‌كه‌وێت بزانین بیرۆكه‌كه چۆن پێشوازی لێ ده‌كرێت ، خۆشبه‌ختانه هه‌ر له سه‌ره‌تای كاره‌كه‌مان كه به حه‌زو خۆشه‌ویستی و متمانه‌یه‌كی پۆلاینه‌وه ده‌مانكرد پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكردین.ته‌نها 6كه‌س له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان كردووه ژماره‌ی كتێبه‌كانیان ده‌گاته 200 كتێب كه به جه‌ژنانه بۆیان ناردوین بێگومان ئه‌مه‌ش كارێكی دڵخۆشكه‌ره،چه‌ندین هاوڕێی تریش به چه‌ند دانه‌یه‌ك زیاتر به‌شداریان كردووه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كتێبانه‌ش به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه كه ئه‌وانه‌ی ناویان نوسیوه‌و به‌ڵێنیان داوه هاوكاریمان بكه‌ن.هه‌روه‌ها چه‌ند هاوڕێكی تریش راسته‌وخۆ هاتنه نێو پڕۆژه‌كه‌و ئه‌م كاره‌یان به كارێكی زۆر پیرۆز زانی و ئه‌وانیش دڵسۆزانه كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ژنانه‌ی كتێب . سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ی ویستمان به‌زیاده‌وه ئامانجه‌كه‌مان پێكاوپڕۆژهكه سه‌ری گرت و ده‌یان كتێب وگۆڤاری جۆراوجۆر و نایاب وه‌ك جه‌ژنانه به ده‌ستمان گه‌یشت. سه‌رجه‌م ئه‌و كتێبانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون و ئه‌وانه‌ی بۆمان دێن پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی گوندێكی رواندز ده‌كه‌ین كه بریار وایه له چه‌ند رۆژی داهاتووله لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب بكرێته‌وه. له‌وێش ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه وژماره‌ی كتێبه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێن كه به‌شداری ئه‌م كاره پیرۆزه‌یان كردووهوبۆ ئه‌وه‌ی مافی هیچ كه‌س نه‌خورێت و چونكه ئه‌ویش رۆلی هه‌بووه له هاوكاریكردن وبه‌شداریكردن له‌و كتێبخانه‌یه.ئه‌مه‌ش جۆریكه له كاری هه‌ره‌وه‌زی و خۆبه‌خشی كه خزمه‌ت به سه‌رجه‌م چین و توێژێكی كۆمه‌ڵ ده‌كات و زانست و رۆشنبیری و كه‌لتوری خوێندنه‌وه له نێو خه‌ڵك بڵاو ده‌كاته‌وه. لێره دا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی به پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی ئێمه‌وه هاتن و به‌شداریان له جه‌ژنانه‌ی كتێب كرد و ده‌وڵه‌مه‌ندیان كرد، كه لای ئیمه كتێبێك گه‌وره‌ترین جه‌ژنانه بوو بۆ ئێمه .ئێستاش هه‌ر كه‌س به‌و ئامانج ونیازهوه ، ده‌یه‌وێت به‌شداری پڕۆژه‌كه بكات و كتێبمان بۆ بنێرێت ئێمه پێشوازی گه‌رمی لێ ده‌كه‌ین و كاره‌كه‌ش به‌رزده‌نرخێنین. خوا پشتیوان بێت و ته‌مه‌ن بمینێ له جه‌ژنی داهاتوو له‌م پرۆژه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین و به به‌رنامه‌ی باشتر و جوانتر دێینه مه‌یدان و هه‌ر هیچ نه‌بێت سنووری رواندز ببه‌زێنین وبه شاره‌كانی تریش ئاشنا بكه‌ین ، چونكه ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی نوێ یه‌و باوه‌ر ناكه‌م له هیچ وڵاتێكی ئیسڵامی و عه‌ره‌بی تا ئێستا شتی وا هه‌بوبێت كتێب وه‌ك جه‌ژنانه ببه‌خشرێت ئه‌م كاره‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین لامان پیرۆزه‌و به‌رده‌وام ده‌بین و ئامانجی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێبی رواندزه به خۆشه‌ویستكردن و ئاشناكردنی كتێب له نێو خه‌ڵك وگرنگی دان به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست و زانیاری به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی وڵات و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ.