
سایتی سه‌رده‌شت عوسمان
سه‌رده‌شت عوسمان، گیانبه‌خشی ڕێگای ئازادی دهربڕینو ئازادی سیاسیه له کوردستان. ڕه‌خنه‌کانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه لاوه له نایه‌کسانی و سته‌م له کوردستان، ده‌سه‌ڵاتدارانی بێزار کرد. ئه‌و چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێ کرا، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو ده‌ست له ڕه‌خنه و به‌ره‌نگاری ببێته‌وه. سه‌رده‌شت سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی 4ی ئایار له‌به‌رده‌م کۆلیجی زمانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه به به‌رچاوی پاسه‌وانه‌کانی زانکۆ و زێڕهڤانیهوه، به‌زۆر سواری سهیاریهک کراو ڕفێندرا، ڕۆژی دواتر ته‌رمه‌که‌ی له شاری موسڵ فڕێ درا.
سه‌رده‌شت یه‌که‌مین قوربانی سه‌رکوت و خوێنڕشتنی ڕۆژنامه‌نووسان نه‌بوو، به‌ڵام بێزاری له‌ده‌ست ئه‌و تاوانکارییه به بۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه ته‌قیه‌وه، کوژرانی سه‌رده‌شت شه‌پۆلێکی فراوانی له ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی له کوردستان به‌دوای خۆیدا هێنا. جه‌ماوه‌رێک که تینووی ئازادین‌و له نایه‌کسانی و سه‌رکوت بێزارن، سه‌رده‌شتیان وه‌ک نموونه‌ی جه‌ساره‌ت و ڕاوه‌ستاوی کردۆته سیمبولی ئازادیخوازی یه‌کسانیخوازی خۆیان.
ئه‌م سایته بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رده‌شت، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت و گه‌یاندنی به ئه‌نجامی خۆی که ئه‌ویش ئاشکراکردنی تاوانباران‌و بکوژانیه‌تی، بۆ ڕێگاگرتن له هه‌ڕه‌شه‌و تاوان ده‌رهه‌ق به ڕۆژنامه‌نووسان، و له پێناوی داکۆکی له ئازادی بێقهیدوشهرتی دهربڕینو ئازادی سیاسی له کوردستان دامه‌زراوه.
له‌م سایته‌دا ته‌واوی نوسراوهکانو بابه‌ته‌کانی سه‌رده‌شت، هه‌موو ئه‌و نوسراوانه‌ی سه‌باره‌ت به تیۆرکردنی ئه‌و نوسراون کۆده‌کرێته‌وه‌و ئه‌رشیف ده‌کرێت. هه‌روه‌ها بابه‌تی جۆراوجۆر که په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ئازادی سیاسیه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دژی کوشتنی سهردهشتو به ئه‌نجامگه‌یاندنی خواستی ئاشکراکردنی بکوژانی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان، بۆ داکۆکی له ئازادی بێقهیدو شه‌رتی ده‌ربڕین، بۆ سایتی سه‌رده‌شت بنووسه، سه‌ردانی بکه و به دۆست و ئاشنایانی خۆتی بناسێنه!
ستافی به‌ڕێوه‌بردنی سایتی سه‌رده‌شت عوسمان
2010-09-20