Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
پارتی وئه‌نساروالاسلام و سه‌رده‌شت عوسمان!

پارتی وئه‌نساروالاسلام و سه‌رده‌شت عوسمان!

Closed
by September 23, 2010 سەردەشت عوسمان

 
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی به‌ناو لێکڵینه‌وه‌‌که‌ی پارتی سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری سه‌ره‌شت عوسمان، .ئه‌نسارالاسلام له‌ڕگه‌یاندنێکدا ڕه‌تیان کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وان ده‌ستیان له‌ تیرۆری  سه‌ده‌شت دا هه‌بێ و‌  بۆ تیرۆری ئه‌وانه‌ی به‌ گوته‌ی خۆیان ئه‌هلی کوفرن پێویستیان به‌ پاساووبه‌هانه‌ نیه‌ وبگره‌ وه‌ک کاری جیهاد له‌ ڕیگه‌ی خوا دا به‌رپرسیارێتی هه‌ر کرده‌وه‌یکی تیرۆریستی وئینسانکوژی خۆیان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن و شانازی پێوه‌ده‌که‌ن. تیرۆر بۆ ئه‌نسار وبۆ سه‌رجه‌م ئیسلامی سیاسی و گروپه‌ ئینسانکوژه‌کانی ته‌نیا کاتێک ده‌توانێ ماناو ئه‌رک وئامانجی سیاسی خۆی بپێکێ که‌ ڕاسته‌وڕاست به‌ناووئیمزاو فتوای مرجعه‌کان وله‌ژێرئاڵای جیهاد دژی کوفروهێزه‌کانی کوفر ئه‌نجام درابێ. شێوازه‌کانی کاری مرۆڤکوژی ده‌سته‌وتاقمه‌کانی ئیسلامی سیاسی له‌ عێراق وڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ تا ده‌گا به‌ دوورترین گۆشه‌کانی دنیابه‌ته‌واوی ناسراون و بوون به‌به‌شێک له‌ پێناسه‌ی سیاسی ئه‌و هێزانه‌.

تیرۆری سه‌رده‌شت جۆرێکی ترومۆدێلێکی تیرۆره‌که‌ زۆرترله‌گه‌ل نه‌ریتی تیرۆروڕه‌شه‌کوژیه‌ک دا دێته‌وه‌ که‌ له‌ کوردستان له‌ دژی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتدا پیاده‌کراوه‌و ده‌کرێ،تیرۆری سه‌رده‌شت هه‌م له‌ڕووی په‌یام ومه‌به‌سته‌ سیاسیه‌که‌یه‌وه‌ هه‌م له‌ ڕووی پێشینه‌ وشێوازه‌کانیه‌وه‌ به‌ جۆرێک درێژکراوه‌ی تیرۆری سۆرانی مامه‌حمه‌و عبدلستارشریف وڕێناس ونه‌زیر عمره‌ووه‌ک هه‌موو ئه‌ی که‌یسانه‌ له‌ که‌یسی سه‌رده‌شتیش دا ناوچه‌ی زه‌ردی پارتی جۆرێک له‌ ڕه‌خنه‌گری،جۆرێک له‌ ناڕه‌زایه‌تی ،جۆرێک له‌ جه‌رائه‌ت له‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌ کاریزماو ره‌مزو هێماکانی پارتی به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ و سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌ له‌نابردن وتیرۆرکردن کۆتایی پێ دێ.
 سه‌رده‌شت ڕووبه‌ڕووی فتوای کفرو مردتدو هه‌ڵگه‌راوه‌ی گروپه‌شه‌قاوه‌ئینسانکوژه‌کانی ئیسلامی سیاسی نابێته‌وه‌ به‌ڵکو دوای ئه‌وه‌ی که‌ وتاری (من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم) ی بڵاکرده‌وه‌ که‌وته‌به‌ر شاڵاوی هه‌ڕه‌شه‌ و پێش تیرۆر کردنیشی (دوازه‌نگی کوشتنم لێیدا)ی نووسی و زانکۆو پۆلیسی ئاگادار کردبویه‌وه‌ که‌ ژیانی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌ ودواتر به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ڕفێنراو به‌ناوکۆنترۆلی بازگه کانی هه‌رێمی زه‌رددا ئاودیوی موسڵ کراو ته‌رمه‌که‌ی فڕێدرا!

به‌وپێه‌ سیناریۆی په‌یوه‌ندی ئه‌نساروسه‌رده‌شت که‌ له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌که‌ی پارتی هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ڕاستی دا وله‌ ڕواڵه‌تدا ناشیانه‌و بێده‌ربه‌ستانه‌ نووسراوه‌، به‌ڵام مه‌به‌ست وئامانجی دیاریکراوی ئه‌وه‌یه‌ که‌ڕه‌وایی ئه‌و کێشه‌یه‌ بشێوێنێ وله‌که‌داری بکات وڕواله‌تی مه‌سه‌له‌که‌ به‌جۆرێک بگۆڕێ بتوانێ له‌ وسکانداله‌ به‌ که‌مترین زیان ده‌ربچێ، تاسه‌ره‌نجام‌ تۆفانی ناڕه‌زایه‌تی وگومان بنیشێته‌وه‌ وئیتر ناوچه‌ی زه‌رد وه‌ک ناوچه‌یه‌کی په‌رژین کراوی ترس و بێده‌نگی له‌ کوردستاندا ببێته‌ ئه‌مری واقیع!

به‌ڵام راگه‌یاندنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و دواتریش سیناریۆی دانپێدانانه‌که‌ی پارتی ره‌وایی وبه‌رهه‌قی مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شتی نه‌شێواند،ڕه‌وایی ئه‌و خواسته‌ی نه‌شێواند که‌ پارتی پێویسته‌ وده‌بێ لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وتاوانه‌ قبوڵبکات، به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پارتی به‌ عوزرخوازیه‌کی ڕه‌سمی له‌به‌رده‌م حورمه‌ت وشکۆی ئازادیخوازانه‌ی سه‌رده‌شت وبنه‌ماڵه‌که‌ی و‌سه‌رجه‌م ئازادیخوازان قه‌رزارکرد

ابراهیم حسین
22.9.2010 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.