پـــاپـیــۆنــگ ….هینری شاغیێغ
پاپیۆنگ، به قه‌باره‌ی هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و چوار لاپه‌ڕ و له چاپکردنی خانه‌ی وه‌رگێڕان، که‌وته بازاڕه‌وه.
پاپیۆنگ، به‌سه‌رهاتی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵهاتنی زیندانییه‌که به‌ناوی هینری شاغیێغ. کــه له‌ساڵی 1906، له ئه‌ردێش، له خوارووی فه‌ڕه‌نسا له‌دایکبووه. باوکی له لادێیه‌کدا، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بووه. هینری له‌پاش ته‌واوکردنی خزمه‌تی سه‌ربازی، وه‌ک که‌شتیوان، چووه بۆ پاریس. لــه‌وێ، له‌ناو کۆمه‌ڵی قاسهشکێناندا، وه‌ک که‌سێکی به‌ڕێز، نازناوی ‘پاپیۆنگ’، که به زمانی فه‌ڕه‌نسی به واتای په‌پوله دێت، به‌سه‌ریدا دابڕاوه. له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا، به‌ناڕه‌وا تاوانباریانکردووه به کوشتنی پێاوێک و حوکمی هه‌میشه‌یی و کاری زۆره‌ملێیان داوه به‌سه‌ردا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌لی که‌مکردنه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ی پێبدرێت. وه له‌م په‌یوه‌نده‌دا، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ده‌که‌ن له گویانای فه‌ڕه‌نسا. به‌سه‌رهاتی هه‌ڵهاتنی سه‌رنجڕاکێشی له به‌ندیخانه‌وه، له دوو توێی کتێبێک‌دا نوسیوه و له ساڵی 1969دا، له فه‌ڕه‌نسا به چاپی گه‌یاندووه. له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، یه‌ک ملوێن و نیو دانه‌ی لێفرۆشراوه، له ساڵی 1970دا، بووه به پڕفرۆش‌ترین کتێبی ساڵ. له ساڵی 1973دا، به هه‌مان ناوه‌وه ‘الفراشة’، کراوه به فلیم. هینری شاغیێغ له ساڵی 1973، له ته‌مه‌نی شه‌ست و شه‌ش ساڵیدا، له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا چاوانی بۆ دواجار لێکناوه.
کاتێک پاپیۆنگ تاک و ته‌نیا، زیندانی بوو له دوورگه‌یه‌کدا، که ئه‌وه‌نده‌ی قنچکه جگه‌ره‌یه‌که له ده‌ریای کاریبی، هاتووهاواری چواردیواری ژوورۆچکه پێنج هه‌نگاو درێژه‌که‌ی نه‌به‌زاندووه و له‌به‌ر خۆیه‌وه وتویه‌تی، “یه‌ک، دوو، سێ، چوار، پێنج، وه‌رگه‌ڕێ. یه‌ک، دوو، سێ، چوار، پێنج، وه‌رگه‌ڕێ. ئیمڕۆ له‌به‌ر توڕه‌یی خۆم، ئاگام له هیلاکی نه‌ماوه، به‌بێ وچان هه‌ر ئه‌م سه‌ر و ئه‌و سهرمــه، به‌توندی قاچ ده‌کێشم به عه‌رزدا، که له‌کاتی ئاساییمدا به‌نه‌رمی پێ داده‌نێم. وه‌ک ئه‌وه‌ی بمه‌وێت، شتێک له‌ژێر پێم‌دا پانکه‌مه‌وه، پاش ئه‌و به‌زمه‌ی که به‌سه‌رم هات. باشه ده‌مه‌وێت پێ به چیدا بنێـم؟ خۆ هه‌ر چیمه‌نتۆ ڕووتهکهیـه. نا، نا، زۆر شت هه‌یه، که ده‌بێت پێیان پیادابنێــــم. پێده‌نێم به‌و حه‌زه گشتییه‌ی پیاوانی چینێک، که مایه‌ی ئازار و ناخۆشین بۆ پیاوانی چینه‌که‌ی تر. پێده‌نێم به بێئاگایی، بێسهرنجی یان بێمهراقی خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌و مرۆڤانه‌ی، که به دوو ساڵ جارێک له سه ماغتان دوغێیهوه به که‌شتی ده‌برێن یان بۆ کوێ ده‌برێن. پێدهنێـــــــم به که‌لله‌سه‌ری ئه‌و جۆرنالیستانهی دادگای تاوان، که له‌سه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی تاوانێکیان لێقه‌وماوه، نوسراوه‌ی ئابڕووبه‌رانه ده‌هۆننه‌وه، که‌چی هه‌ر له‌پاش دوو مانگ بوونیان له‌بیرده‌چێته‌وه. ده‌مه‌وێت پێ له که‌شیشانی کاسۆلیک بنێم، که گوێبیستی دانپیانانن و ئاگادارن چی ڕووده‌دات له زیندانه‌کانی فه‌ڕه‌نسا، که‌چی خۆیان کردووه به که‌ڕ و ورته‌یان له‌ده‌م نایه‌ته ده‌ره‌وه. پێده‌نێم له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی که له‌پشت ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و هاوڵاتییه‌وه‌یه، که هه‌رگیز پڕ به دنیا هاوارناکات بڵێت، ‘کۆتایی به کوشتاری خه‌ڵک و گیڵۆتین بهێنن. سێیدیزمی هه‌مه‌گیر له‌نێو فه‌رمانبه‌رانی زیندانه‌کانتاندا، له ڕیشه‌وه هه‌ڵکه‌نن.’ پێدهنێـــم به‌و ڕاستییه‌دا، که تائێستا ته‌نیا یه‌ک ڕێکخراو یان ئه‌نجومه‌نێک نه‌بووه، یه‌خه‌ی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م سستمه بگرێت و هه‌تا پرسیاری ئه‌وه‌یان لێبکات، که چۆن و بۆچی له سه‌دا هه‌شتای ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به دوو ساڵ جارێک ده‌برێن، دیارنامێنن.” به‌ڵێ، پاش سی چل ساڵ له‌م هاتووهاواره، پاپیۆنگ به نوسینی به‌سه‌رهاتی خۆی و پاشان کردنی به فلیم، له لایه‌ک یه‌خه‌ی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی گرت و خستینیه ژێر پرسیاره‌وه. که یه‌کێک له وه‌زیره‌کان ناچارده‌بێت بڵێت، “مینیجۆب و پاپیۆنگ، ئابڕووی فه‌ڕه‌نسایان بردووه.” له لایه‌کی تره‌وه، بیروبۆچوونی گشتی خه‌ڵکی ڕاچڵه‌کاند و دیارده‌ی پاپیۆنگ و مافی مرۆڤ، بۆ چه‌نده‌ها ساڵ بوو به خۆڕاکی میدیای فه‌ڕه‌نسا. منیش هه‌ر به‌م هیوایه، ئه‌م کتێبه‌م وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی کوردی.
له ساڵی 1969دا، وه‌رگێڕێ فه‌ڕه‌نسی بۆ زمانی ئێنگلیزی، به‌ره‌وڕووبووه‌وه له‌گه‌ڵ گرفتێکی زۆری زمانه‌وانی، چونکو زمانه فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ی پاپیۆنگ، که کتێبه‌که‌ی پێنوسیبوو، زمانی ساڵه‌کانی سییه‌کان بوو. منیش له‌پاش چل ساڵ ئه‌م وه‌رگێڕاوه ئینگلیزییه‌م کرد به کوردی. که زمانی ئینگلیزی له‌و ماوه‌یه‌دا، گۆڕانکاری زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه، نه‌ک هه‌ر له ڕووی ڕێزمانی و هه‌رچی زێتر ستانداردبوونهوه، به‌ڵکو پاکسازییه‌کی زۆری تێداکراوه. له ڕووی بێڕێزی به مروڤ و ئاژه‌ڵ، هه‌رچی زێتر بژارکراوه، بۆ نمونه، به که‌سی ڕه‌شپێست بووترێت، ‘قوله‌ڕه‌ش’ یان وه‌ک ئه‌وه‌ی، که‌سێک بڵێت، “وه‌ک سه‌گ ده‌تتۆپێنم.” هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ئاین و بیروبۆچوونی پیاوسالاری، هه‌رچی زێتر سنوورداکراوه. بۆ نمونه، به‌کارهینانی وشه‌ی پیاو بۆ ئازایه‌تی، زیره‌کی و ڕێزلێنان، وشه‌ی ژنیش بۆ پێچه‌وانه‌که‌ی. به‌واتایه‌کی تر، زمانه‌که زۆرتر مرۆڤانه‌تر کراوه‌ته‌وه. منیش له وه‌رگێڕانی ئه‌م کتێبه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی زمانه کوردییه‌که ڕێگای پێدابم، هه‌وڵـمداوه ئه‌م پاکسازییه بکه‌م، به‌بێئه‌وه‌ی له واتای ڕسته‌کاندا گۆڕان ڕووبدات.
نوری که‌ریم
nourikarim52@yhoo.com
* ئــه‌م ناساندنه، وه‌ک “چه‌ند سه‌رنجی وه‌رگێڕ” له کتێبه‌که‌دا هاتووه.