سه‌رئه‌نجام پارتی دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا !
هه‌روه‌كو چاوه‌ڕوان ده‌كرا , سه‌رئه‌نجام پاراستنی پارتی سیناریۆیه‌كی سازكرد‌و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی تووشی شۆك كرد. سیناریۆكه‌ی پاراستنی پارتی ده‌ڵێ (جه‌ماعه‌تی ئه‌نسارولئیسلام سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆر كردووه , به‌وهۆیه‌وه كه سه‌رده‌شت به‌ڵێنی هه‌ندێك كاری پێدابوون كه بۆیان بكات وبۆی ئه‌نجام نه‌داوون بۆیه ڕفاندوویانهو دواتر تیرۆریان كردووه).
هه‌رچه‌نده كه‌م ڕووداوی تیرۆریستی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت هه‌یه كهبهرلهڕوودانهكهی , تیرۆركرا‌و تیرۆریستانی خۆی بۆ خه‌ڵكی به‌ڕۆشنترین شێوه ئاشكرا كردبێ .پاشان شێوه‌و ڕاده‌ی وه‌حشیانه‌ی تیرۆركردنه‌كه‌ی , ڕفاندنی له‌به‌رده‌م كۆلیژهكهی خۆیداو به‌پێشچاوی پۆلیسه‌وه, دواتر ده‌ركردنی به نێو ئه‌و هه‌موو پرسگانهی پارتیدا كه پارتی شانازی به چاوكراوه‌یی وشهونخونیانهوه ده‌كات . گومانێك ناهێڵێته‌وه له‌لای هیچ كه‌سێك كه پاراستنی پارتی ئه‌و كاره‌ساته‌ی خوڵقاندووه . به‌ڵام پارتی ده‌ڵێ جه‌ماعه‌تی ئه‌نسارولئیسلام هه‌ستاون به‌م كاره!. ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌تی ئه‌نسارولئیسلام ئه‌وه‌نده توانایان هه‌بێت كه به ڕۆژی ڕووناكو به چه‌ند سه‌یاره‌ی جام ڕه‌شه‌وه بێنه به‌رده‌م كۆلیژی ئاداب له‌ناوه‌ڕاستی پایته‌ختدا و به‌لێدان وڕاپێچ و به‌پێش چاوی پۆلیسه‌وه كه‌سێك بخه‌نه نێو سه‌یاره‌وه‌و ئینجا به‌م هه‌موو بازگانه‌ی پارتیدا بیگه‌یه‌ننه موسڵ , ئێستا نیوه‌ی شاری هه‌ولێر به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه ده‌بوو ,ئێستا ده‌یان لێپرسراوی پارتیان به‌ڕۆژی ڕووناك تیرۆركردبوو!.
سه‌ركردایه‌تی پارتی خۆشی ده‌زانێ كه ته‌نانه‌ت معاشخۆرهكانی خۆشی ئه‌گه‌ر ترسی نانبڕانیان نه‌بێت وبوێرن قسه بكه‌ن, گاڵتهبهم سیناریۆیهدهكهن. بۆیه سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌ندازیاری معاشخۆری هه‌ڵبه‌ستنی كڵافه درۆی زۆر له‌وه كارامهترو پرۆفیشناڵتری هه‌یه, تامهجبوور نه‌بێت سیناریۆیه‌كی ئاوها منداڵانه ساز بكات. به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه پارتی خۆی وای ده‌وێت. ئه‌مجاره به‌پێچه‌وانه‌ی ههمووجارهكانی تره‌وه, ئامانجی پارتی له‌سازكردنی ئه‌م سیناریۆیه‌دا, خۆڵكردنهچاوی خه‌ڵك نیه, به‌لاڕێدابردنی سه‌رنجی خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆی نیه, ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌موومژی گومانی خه‌ڵك به تێوه‌گلانی پارتی له تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان)دا نیه. دروست به پێچه‌وانه‌وه . سه‌ركردایه‌تی پارتی نایه‌وێ خه‌ڵكی به‌و ته‌سه‌وره بگه‌ن كه كه‌سێك هیڵی سووری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌زاندووه‌و له‌گوڵ كاڵتری پێنهووتراوه .
بۆ تێگه‌یشتن له‌و سیناریۆیه‌ی پارتی سازی كردووه , گه‌ڕان به‌ناو كتێبخانه‌كه‌ی سه‌رده‌شتدا , یان دواندنی هاوپۆله‌كانی سه‌رده‌شت تا له ته‌رزی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت حاڵی بین و ڕاده‌ی دوور‌و نزیكی ئه‌ومان له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی بۆ ده‌ركه‌وێت, سهرلێتێكدهرو دركنهكردنی ڕاده‌ی مه‌ترسی مه‌سه‌له‌كه‌یه. بۆ تێگه‌یشتن له سیناریۆكه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كه دواتر مۆری حكومه‌تی هه‌رێمیشی لێدرا. ده‌بێ ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێ مونافیسی ئێستای پارتی وهه‌وڵدانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاده‌ماره‌كانی سیاسی وئابووری و سه‌ربازی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا له‌به‌رچاو بگرین. ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دروست ڕاڤه‌ی جێگاوڕێگای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و سه‌ربازی و ئابووری ئه‌و ده‌كات له كوردستاندا , نه‌ك شتێكی تر.
سه‌ركردایه‌تی پارتی بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك ڕوو ده‌كاته خه‌ڵكی كوردستان , كه به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی په‌لكێشكردنی تیرۆریستانی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی خۆیان بوون بۆ دادگایه‌كی عادیلانه . پێیان ده‌ڵێ : ئه‌و سه‌رده‌شت عوسمانه‌ی كه ئێوه بۆی هاتنه مه‌یدان و شه‌قامه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانیتان پڕ كرد‌و ده‌ستی گومانتان بۆ پارتی ڕ‌اكێشا, ده‌ركه‌وت كه په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ گروپێكی تیرۆریستی‌دا و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێدابوون تا كاریان بۆ بكات. بۆیه ئه‌گه‌ر دڵ گه‌وره‌یی ئێمه نه‌بێت هه‌قمانه به تۆمه‌تی پارێزگاریتان له تیرۆریزمی ئیسلامی هه‌مووتان بده‌ینه دادگا .
ئێستا ده‌بێ یه‌كێتی و حزبی شیوعی و حزبه‌كه‌ی كاكه حه‌مه‌و زهحمهتكێشانهكان زۆر ستایشی عه‌قڵی خۆیان بكه‌ن , كه‌له‌سه‌ر كاره‌ساتی تیرۆری سه‌رده‌شت هیچیان نه‌ووت . ده‌نا ئێستا ده‌بوو به‌په‌له بۆ ڕازیكردنی دڵی پارتی به‌یاننامه‌ی نه‌دامه‌ت وپاشگه‌زبوونه‌وه ده‌ربكه‌ن تا معاشهكهیان نه‌بڕن. ئێستا ئاشكرایه بۆچی پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر دانانی په‌یكه‌ری ئازادی له شاری هه‌ولێر به (به‌كر عوسمان)ی برای سه‌رده‌شتی ووتبوو ده‌بێ چاوه‌ڕوانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین بزانین به چ ده‌گه‌ن !. ئه‌و خۆی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌و ده‌یزانی چ سیناریۆیه‌ك له‌سه‌روبه‌ندی سازكردندایه.
پارتی ڕه‌وه‌ندێكی به‌رچاوی له داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بڕیوه. ئێوه ته‌ماشاكه‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره ده‌وڵه‌تێكی بهڕهسمیهتناسراوی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌بێت , به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حكومه‌ت و په‌رله‌مانێكی هه‌ڵبژێردراوی ئازادانه‌ی خه‌ڵك له ئارادا بێت , پارتی به هێزی زه‌به‌لاحی سه‌دان هه‌زار چه‌كدار, به‌قۆرخكردنی ته‌واوی سه‌روه‌توسامانی كۆمه‌ڵگه , له‌كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وته‌وه تا به‌شی هه‌ره زۆری كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی هێنان وبردنهدهرهوهی كاڵا له‌كوردستان , تا ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێمدا كه له‌به‌غداوه دێت. ته‌واوی ئه‌حزابی ڕه‌سمی و ڕێگه‌پێدراوی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا كردۆته معاشخۆری خۆی .
تیرۆری سۆرانی مامه‌حه‌مه له كه‌ركوك و دكتۆر عبدولستارتاهیرشهریف له بادینان و سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌ولێر,و هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ئازادیخوازانی ناڕازی كوردستان له كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسماندا, ودواتر هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌سعودبارزانی له په‌رله‌مان له خه‌ڵكی كوردستان, و پاشان مه‌هزه‌له‌ی غه‌رامه‌كردنی ڕۆژنامه‌كانی هاووڵاتی ولڤین و ئاوێنه وڕۆژنامه به ملیاره‌ها دینار له‌لایه‌ن سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی (فازل میرانی)ه‌وه , هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی(گروپی گه‌نجانی پاراستنی پارتی بۆ داكۆكیكردن له سه‌روه‌ری و پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی) له سه‌رنووسه‌رو ستافی گۆڤاری لڤین, تاده‌گات به ڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پاراستنی پارتی له‌مه‌ڕ كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان, ئه‌مه وێڕای ڕاهێنانی هه‌زاره‌ها گه‌نجی ژێر‌و سه‌رو بیست ساڵی بارزان له سه‌ربازگه‌ی تایبه‌تی پارتیدا له بادینان به‌بێ پرس و ئاگاداری ته‌نانه‌ت ئه‌و كڵێشهیهش كه ناویان ناوه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ! .هه‌موو ئه‌مانه گۆشهگۆشهی یه‌ك سیاسه‌تن كه سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌مه‌به‌ستی داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاقانه‌ی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی كوردستاندا‌و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی و پێشێكردنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك گرتوویه‌تیه‌به‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وه‌ندی ملهوڕیه‌ی پارتی له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئازادیخوازی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ناكام نه‌كرێته‌وه . ئیمپراتۆریه‌تی سبه‌ینێیه‌كی زۆر نزیكی بارزان جێگای ئیمپراتۆریه‌تی عۆجه‌ی دوێنێی به‌عس ده‌گرێته‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌یسی سه‌رده‌شت بۆ پارتی هه‌نگاوێكه له‌ڕاستای به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی وچهقاندنی زیاتری حزبی قائید , ئه‌وا سه‌د ئه‌وه‌نده بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و چاره‌نووسی ئازادیخوازی و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ڕووی ئازادی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا چاره‌نووسسازه. چاره‌نووسی ئازادیخوازی ونهدوورینی ده‌می ئازادی بیروڕا له‌ژێر ناوی پووچی موقهدهساتهكان وتابۆكان وهێڵهسوورهكاندا به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ڕاده‌ی یه‌كڕیزی و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان وده‌ره‌وه له دژی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پارتی و پێكهێنانی ده‌ستبه‌جێی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له پارتی بۆ لیكۆڵینهوهو به‌دواداچوونی كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان و گه‌یاندنی تیرۆریستان بۆ به‌رده‌م دادگایه‌كی ئاشكرا‌و عادیلانه .ئه‌مه به‌رپرسیاره‌تی مێژوویی ته‌واوی ئازادیخوازانێكه كه به‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان وسۆرانی مامه حه‌مه‌و ئه‌وانی تر فرمێسكیان بۆ ڕانه‌گیراو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕووی پارتیدا هه‌ڵبڕی .
21 ی جولای 2010
تاهیرحه‌سه‌ن
tahirhassan1@yahoo.com