
وه‌زاره‌تی بێده‌نگی ….. یاسین بانیخێڵانی
حكومه‌ت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا بوو، بۆیه هه‌موو حیزبه‌كان خۆیان بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانێكی نوێ له سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسی ئاماده ده‌كرد. یه‌كێك له‌هه‌ره كێشه گه‌وره‌كانی حیزبه هه‌ڵبژێردراوه‌كان حیزبێكی تاكڕه‌و بوو، كه سه‌رۆكه‌كه‌ی زۆر حه‌زی له قسه‌كردن ده‌كرد.
ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره قسه زۆركه‌ره، گوێی له‌وه نه‌بوو چی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی لای ئه‌و گرنگ بوو به‌رده‌وام له‌ڕۆژنامه‌و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنه‌كان ناوی بهێنن و قسه بێسه‌رو به‌ره‌كانی بڵاو بكه‌نه‌وه. بێسه‌رو به‌ری قسه‌ی ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده گاڵجاڕو ئابڕوبه‌ره بوو، نه‌ك حیزبه‌كانی تر به‌ڵكو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆیشی توڕه ده‌كرد.
ڕۆژێكیان هه‌موو حیزبه‌كان پێكه‌وه بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی داهاتوو كۆبوونه‌وه. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا حیزبه‌كان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی ڕێككه‌وتن به‌ڵام دیسان سیاسه‌تمه‌داره قسه زۆر كه‌ره‌كه بوو به كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مانی داهاتوو، چونكه هه‌ر چه‌ندیان ده‌كرد نه‌یانده‌زانی كام پۆستی وه‌زاره‌تی بده‌نێ، كه سبه‌ینێ به قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌كانی گێچه‌ڵێكیان بۆ دروست نه‌كات.
یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌داره‌كان گوتی: ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌وا زۆر به ئاسته‌م ڕێگای ده‌كه‌وێته‌وه ووڵات و به قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌مانی له‌ده‌ره‌وه ئابڕوومان ده‌بات.
یه‌كێكی تر گوتی: ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به وه‌زیری ناوخۆ، ئه‌وا هه‌ر ڕۆژه‌ی به لێدوانێكی بێسه‌رو به‌ر هاووڵاتیانمان لێده‌كات به دوژمن. چونكه لای ئه‌و گرنگ نییه چی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه قسه بكات.
یه‌كێكی تر گوتی: به‌ڕاستی خۆ ناوێرین باسی وه‌زاره‌تی به‌رگری بكه‌ین، چونكه ئه‌م كابرا ئه‌وه‌نده شه‌ڕانییه، هیچ حیزب و لایه‌نێك نه‌ماوه شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا نه‌كردبێت. هه‌ر كاتێك وویستبێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نێك ئاشتی بكات ئه‌وا پلانی شه‌ڕێكی نوێی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی تردا داڕێژاوه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆسته بگرێته ده‌ست ئه‌وا ده‌بێت له ئێستاوه بۆ شه‌ڕ خۆمان ئاماده بكه‌ین.
به‌هه‌ر حاڵ له‌و كۆبوونه‌وه‌دا چه‌ند سه‌ریان هێناو برد پۆستی وه‌زاره‌تێكی شیاویان بۆ ئه‌و سیایه‌تمه‌داره قسه زۆر كه‌ره نه‌دۆزیه‌وه، بۆیه بڕیاریان دا له ده‌ستی ڕزگاریان بێت و بێبه‌شی نه‌كه‌ن له پۆستی وه‌زاره‌ت، نه‌كا ئه‌مه بكاته هه‌لێك بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌م كاته ناسكه‌دا، پۆستێكی وه‌زاره‌ت زیاد بكه‌ن به‌ناوی وه‌زاره‌تی بێده‌نگی و ئه‌ویش بكه‌نه وه‌زیری بێده‌نگی و كار‌و ئه‌ركه‌كه‌شی ته‌نها بێده‌نگی بێت!.
25.12.2002 Duesseldorf