که‌ڵچه‌ری وه‌به‌رهه‌مهێنانی دیکتاتۆریه‌ت
له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ جێبه‌جێکردنی کارێکی ڕۆتینی فه‌رمانگه‌یه‌ک،که داوای فۆرمی خۆراک و پشتگیری ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌کیان لیکردم. ڕێمکه‌وته فه‌رمانگه‌ی ئاسایش بۆ به‌ده‌ستهێنانی {کۆدی زانیای} بۆ ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌ک. ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ناوه گه‌وره‌و ده‌سته‌واژه پڕ مانا‌یه، مه‌به‌ستیان موختاری گه‌ڕه‌که. به‌ڵی موختاری بافه‌رهه‌نگ و شاره‌زا له دونیای ته‌کنه‌لۆجیا و ئای تی و جیهانی گلۆبالیزم..!! موختار پیاوێکه{نه‌ک ژنێک} به وه‌ره‌قه‌ی قۆپیه‌وه به‌هه‌زار شه‌ڕه‌شه‌ق یه‌ک دوو دێر پشتگیری ده‌نوسێ…!!! بۆ کوێ؟ بۆ ئاسایشی گه‌ڕه‌که‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشیش بتوانن پۆڵینی هاوڵاتیه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی خۆیان بکه‌ن. کامیان باش و کامیان خراپن. کێیان خێزان داره و کێیان ڕه‌به‌نه. کامه‌یان جگه‌ره کێشه و کامیان مه‌شروب خۆره، کامیان ژماره‌ی پێڵاوه‌کانی له ژماره‌ی پێڵاوه‌کانی دراوسێکانی گه‌وره‌تره و …هتد
گوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوڵاتییه نه‌گبه‌ته، ڕۆژێ له‌ڕۆژان له حکومه‌ت وحیزب یاخی بوو، یان خه‌یاڵی ناجۆری یاخیبونی لادروست بوو، ئه‌وا حیزب و موختار وحکومه‌ت، به‌ئاسانی و به‌زوترین کات بتوانن ئه‌م داماوه له هاوڵاتێتی بخه‌ن و ده‌ستگیری بکه‌ن تا مه‌مله‌که‌ت ئاسایش و پڕ له موختاری منه‌وه‌ر بێت..!!
له ئاسایش نزیکه‌ی زیاتر له حه‌فتا پرسیاری بێمانایان لێکردم. پرسیاره‌کان زۆر هه‌زه‌لی بوون. پرسیار له ژماره‌ی پێڵاوه‌کانم، ناوی خزمه‌کانم، ناو و ته‌مه‌نی براو خوشک‌و دایک و که‌سوکاره‌که‌م، ژماره‌ی کۆڵان و گه‌ڕه‌ک و ماڵ، ژماره‌ی ته‌له‌فون و به‌رزی باڵا‌و گروپی خوێنم و..هتد پاشان وێنه‌یه‌کی دیجیتاڵیان گرتم و له کوته قاقه‌زێکدا ژماره و شتێکیان دامێ و، ناردیانم بۆ ژوورێکی دیکه له‌هه‌مان بینای ئاسایش. سه‌یره‌که لێره‌دا بوو، که‌چومه ژووره‌که هه‌رچی سیمای ته‌کنه‌لۆجیا و ئای تی هه‌یه له‌و ژووره‌دا نه‌بوو، پیاوێک به جلکی مه‌ده‌نییه‌وه ، مۆرێکی دا له دیوی کوته قاقه‌زێک و ئیمزای کرد و ناویان نا {کۆدی ئاسایش} ئه‌م کۆده گوایه هێمایه بۆ ئه‌و حه‌مکه زانیاریه‌ی حکومه‌ت هه‌یتی له‌سه‌ر هاولاتیه‌کانی بۆ کاتی پێوست..!! هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵه پرسیار و ڕه‌سمگرتن و ژماره‌ی پێڵاو و ئاستی خوێنده‌واری و بڕوانامه و، ڕێژه‌ی جگه‌ر کێشان و مه‌شروب خواردنه‌وه..!! به کوته قاقه‌زێک کۆتایی هات. که هه‌موو منداڵێکی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌توانێت زۆر به ئاسانی ته‌زویری بکات.
کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هاوڵاتیان، بابه‌تێکه قسه‌و لێکدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌و پرسیارانه پێشێلکردنی ئازادیه‌کانی تاکه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌و شێوازه له زانیاری کۆکردنه‌وه له‌سه‌ر هاوڵاتیان له هه‌موو هه‌رێمی کوردستان وه‌ک یه‌که..!؟
ئیهانه‌کردنی هاوڵاتیان به‌و شێوه سه‌یره، مه‌سه‌له‌یه‌که هه‌روا ساده‌و سانا نییه. دروست ئه‌م ته‌وهین و ئیهانکردنانه‌یه که رۆژانه له داموده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه ده‌رخواردی هاوڵاتیان ده‌درێن تا به‌ئاسانی ملکه‌چی قه‌بوڵ بکه‌ین. تا به ئاسانی زۆرێک له پرنسیپه‌کانی دیموکراسیه‌ت به‌به‌رچاومانه‌وه پێشێل بکرێت و زۆر به‌هه‌ندی وه‌رنه‌گرین..!! ئه‌م شێوازه له مامه‌ڵه‌کردنی ده‌زگاکانی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌کانی خۆیدا دیکتاتۆریه‌ت به‌رهه‌م دێنێت نه‌ک دیموکراسیه‌ت. هه‌ر ئه‌م شێوازه له مامه‌ڵه‌کردنه‌یه که وا ده‌کات هاوڵاتیان له‌ته‌ک یه‌کدا و، مامۆستا له‌ته‌ک قوتابیه‌کانیدا و، حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانیداو، حکومه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌کاندا و، فه‌رمانبه‌ره‌کان له‌ته‌ک یه‌کدیدا و، فه‌رمانبه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڵاتیدا، دایکان وباوکان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیدا، کڕیار له‌گه‌ڵ فرۆشیاردا… ڕۆژانه شتێک به‌رهه‌مدێنن له‌م هه‌رێمه‌دا که ئه‌ویش ڕق و توندوتیژییه. ڕق له فێربوون توندوتیژی به‌رانبه‌ر یه‌کتری.
به‌رهه‌مهێنانی دیکتاتۆریه‌ت،ڕۆژانه له‌م هه‌رێمه‌دا به‌شێوازی جیاواز زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌کرێت، که‌ره‌سته‌ی مۆدێرن ده‌خرێته خزمه‌تییه‌وه، هاوڵاتی فێره گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت، دیکتاتۆری هێدی هێدی ده‌کرێته فه‌رهه‌نگ و کلتوری باو و ڕێزلێگیراو. ترس له فێربوون ده‌بێته هه‌ستێکی ده‌سته جه‌معی و، نابه‌رپرسیارێتی له‌هه‌مبه‌ر خود و ده‌وروبه‌ردا ده‌بێته فه‌رهه‌نگ و نۆڕمی نێوباوی به‌شێکی زێده به‌رچاوی تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه. موڕاڵی کارکردن نه‌ک لاواز ده‌بێت، به‌ڵکو چ رێزێک بۆ کار و به‌های کار نامینێت… گه‌نده‌ڵی ده‌بێته شتێکی ئاسایی و سروشتی و سه‌لمێنراو لای زوربه. خۆخه‌ریککردن به شتگه‌له بێماناکانه‌وه و گوێی خۆ خه‌واندن له مه‌سائیلگه‌له پڕ به‌هاداره‌کان ده‌بێته فه‌لسه‌فه و سروشتی کارکردنی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵات.
هه‌ر ئه‌م ته‌وهین و ئیهانه‌کردنه‌ش هاوڵاتی فێری ئه‌وه ده‌کات ، به‌درۆوه خۆی بکات به نوستوو، دیاره که‌سی به‌درۆوه خۆی کردبێت به نوستو زه‌حمه‌ته به‌ئاسانی بێ‌دار بێته‌وه.
ئاراس وه‌لی
araswali@hotmail.com