
بێده‌نگیه‌کی پڕمانا! ….. ابراهیم حسین
هه‌ڵوێستی چاپلوسانه‌وسیاسه‌تی بێده‌نگه‌ی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تێک که‌پارتی له‌دژی ئازادی سیاسی وئازادی بیروڕاوبه‌گشتی له‌دژی ئازادی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ده‌ستی داوه‌تێ، ئاماژه‌ی بێ هه‌ڵوێستی وفۆبیای گه‌وره‌کراوی ئه‌و حیزبانه نیه به‌رامبه‌ر به جه‌به‌ڕووتی پارتی،به‌ڵکو له‌ڕاستیدا هه‌ڵوێستێکی سیاسی پڕ مانایه. هه‌رچۆنێک بێ جه‌به‌ڕووتی ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌ناوچه‌ی زه‌ردبۆئه‌وان ده‌توانێ ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌وبه‌هه‌شتی تاڵان وبڕۆیه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی مه‌مله که‌ت بێ که بورژاوسه‌رمایه‌داری کوردپێی شادبووه. ئه‌مه میوه‌یه‌ک نیه بورژواوسه‌رمایه‌داری کورد که‌ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌ده‌سه‌ڵات به‌نده‌وله‌ڕێگه‌ی حیزب وده‌یان وسه‌دان داموده‌زگای سیاسی وئه‌منی ئاشکراو نهێنی ومیدیایه‌کی هه‌زار سه‌ره‌وه کۆمه‌ڵگای ئیفلیج کردوه هه‌روا به‌ئاسانی وله ڕووی خۆشنیه‌تی وساده‌دڵیه‌وه ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێ وله به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ملهوڕی براگه‌وره‌ی چینایه‌تی خۆیان له‌ناوچه‌ی زه‌رددا که‌شکۆل وعه‌سای به‌رگریکردن له‌سه‌رده‌شته‌کان وله‌ئازادی سیاسی ومافی خه‌ڵک بۆ نا وتن وده‌ست هه‌بوون له‌بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان هه‌ڵبگرن! ئه‌مه ئیتر ئه‌فسانه‌یه.
ناڕه‌زایه‌تی وڕه‌خنه‌گری تا جێگایه‌ک ده‌توانێ ئاوله‌ده‌میان بێنێته‌خواربتوانن له‌گه‌ڵ یه‌کترو به‌رامبه‌ر یه‌کتر یاری پێ بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بازاڕی سه‌وداومامه‌ڵه‌ی ئابووری وسیاسی ئه‌وان بشێوێنێ. چونکه به ساده‌یی ئه‌وان بازاروسه‌ودایان به‌یه‌که‌وه‌یه سه‌رباری هه‌ر کێشه‌یه‌ک که له نێوانیاندا هه‌یه‌له‌سه‌ربه‌ش وپشکیان له‌سه‌روه‌ت وده‌سه‌ڵاتدا. بۆیه سیاسه‌تی بێده‌نگه‌ی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان له‌که‌یسی سه‌رده‌شت دا بێ هه‌ڵوێستی نیه‌به‌ڵکوهه‌ڵوێستێکی سیاسی وچیانه‌یه‌تی حیساب بۆکراوو ئامانجداره. کێشه‌ی پارتی وده‌سه‌ڵاتی ترس وفۆبیای هه‌ڕیمی زه‌رد ئه‌مانه نیه، پارتی تائێستانیشانی داون که له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌هادا وبه قبوڵکردنی کاریزمای پارتی وبارزانی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمێکی سیاسی که ملهوڕیه‌کانی پارتی له دژی ئازادیخوازان وناڕازیان له‌کۆمه‌ڵگادا ڕووبه‌ڕوویان ده‌کاته‌وه ، ده‌توانن به ئاسانی له‌وبه‌هه‌شته‌دا ژیانی فیرعه‌ونیان هه‌بێ وسه‌رمایه‌وبازاڕیان بچه‌رخێ. کێشه‌ی پارتی له‌وسه‌ری جه‌مسه‌ره‌که‌دایه ،له‌و ڕاستیه‌دایه که‌هه‌لومه‌رجی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان خۆی چینی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش و به‌گشتی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کوردستان به‌یه‌کجاری وبۆماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن بۆ قبوڵکردنی سه‌رکوت وبێمافی له سایه ی جۆرێکی ده‌وڵه‌ت دا یه‌کلانه‌بۆته‌وه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌یه که وا ده‌کا هه‌ر په‌لامارێکی پارتی بۆ داسه‌پاندنی سه‌رکوت وبۆبه‌رته‌سک کردنه‌وه‌وزه‌وتکردنی ئازادیه‌کان له‌گه‌ڵ دژه کرده‌وه‌یه‌کی فراوانی ڕه‌خنه‌ونارازه‌یه‌تی به‌ره‌وڕووبێته‌وه،به‌کورتی کێشه‌که له‌وه‌دایه که کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ده‌وره‌ییش بێ ده‌ستی له داواکردنی ئازادی هه‌ڵنه‌گرتووه هه‌روه‌ک هاتنه‌مه‌یدانی هه‌زاران که‌سی له‌شاره‌کانی کوردستان که‌دروشمی (ئازادی،ئازادی)هه‌ڵگرتبوو،نیشانی‌دا.
ابراهیم حسین
24.9.2010