
له ساڵیادی له سێداره‌دانی کاروان عوسماندا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی چوار ستار ده‌کرێته‌وه
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 30/9/2010 له ساته‌وه‌ختی تێپه‌ڕبوونی نۆزده‌ساڵ به سه‌ر له سێداره‌دانی هونه‌رمه‌ند و گیتار ژه‌ن و پهخشاننوس ، به ئاماده‌بوونی چه‌ندین ناوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕوناکبیر و شاعیر ناوه‌ندی راگه‌یاندنی چوار ستار ده‌کرێته‌وه ، کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی له‌و شێوه‌یه وه‌فایه‌که بۆ گیانی هونه‌رمه‌ندی لاوی کورد و گیتار ژه‌نی نه‌مر کاکه کاروان ، ئاماده‌بوونتان جێگه‌ی ڕیز و پێزانینه
چوار ستار
ناوه‌ندێکی سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاندنی کوردیه، خۆبه‌خشانه و به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بێ ئه‌وه‌ی له ژێر چاودێری و فلته‌ری هیچ که‌س و لایه‌نێکدا بێت جگه له هه‌وڵ و ئه‌زمونه‌کانی ستافی ناوه‌ند، به‌شێوه‌یه‌کی پرۆفیشناڵ هه‌وڵ ده‌دات ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی متمانه پێکراوو راسته قینه‌ی راگه‌یاندن له بواری ئه‌له‌کترۆنیدا ،
ئێمه له ناوه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی چوار ستار هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌لاقه‌یه‌ک بین بۆ
ناساندنی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردی به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن به تاکی کورد له ناوه وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و شیکردنه‌وه و شرۆڤه‌کردن و وردبوونه‌وه له که‌موکوڕیه‌کان و پشتگیری کردن له هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوه پۆزه‌تیڤانه‌ی که به‌ره‌و پێشه‌وه ڕێگای دروستبوون و سه‌رکه‌وتن ده‌بڕن، تا دیقه‌تدانی بێپه‌رده بڕوانینه هه موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و شاعیران و هاوڵاتیانی کورد که ئامانج لێیان خزمه‌تکردنه به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و پاشه ڕۆژه‌که‌ی
چوار ستار
چوار ستار هه‌وڵ ده‌دات مینبه‌رێک بێت
بۆناساندن و یارمه‌تیدان و ده‌ستگرتنی هه‌موو کارێکی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له ڕوی راگه‌یاندنه‌وه ، تا هیچ نه‌بێت بۆشاییه‌کی که‌می بواری ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی پڕبکه‌ینه‌وه له یارمه‌تیدانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هه‌وڵدان بۆ جوانترکردن و پێشختنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له بواری هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا، تا ههستنهکرێت ناوه‌ندێکی وه‌ها نیه که لێبراوانه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ده‌رخستن و ده‌ستخۆشیکردن له هه‌موو کارێکی جوان
چوار ستار هه‌وڵ ده‌دات پردێک بێت
بۆگه‌یاندنی په‌یامی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانی کورد به گوێ‌گران و بیسه‌ران و بینه‌ران و خوێنه‌ران ،وه گه‌یاندنی پرسیار و پێشنیار و ڕه‌خنه‌کانی چوارده‌ور به لایه‌نی یه‌که‌م ، تا به هه‌موومان نه‌وایه‌کی ته‌ندروست و کوالیتی دروست بکه‌ین و خۆمان به خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی هه‌وڵ و تواناکانی کۆمه‌ڵگه بزانین له‌و بوارانه‌دا،
چوار ستار هه‌وڵ ده‌دات دادوه‌رێک بێت
بۆ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که له چوارچێوه‌ی ئه‌و بوارانه‌دا ده‌کرێت که ئێمه له پێناویدا دامه‌زراوین ، هه‌موو لایه‌نه باشه‌کان و ناته‌ندروسته‌کانی ئه‌و بواره به شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه بگه‌یه‌نین به هه‌ر تاکێکی کورد ، تا ئاگاداری ڕه‌وشی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی کوردستان بێت ، تا هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانی کوردیش ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروستببێت که چاودێرێکی راسته‌قینه هه‌یه به سه‌ر کاره‌کانیانه وه و ببین به یارمه‌تیده‌رێکی ئه‌وانیش
چوار ستار هه‌ول ده‌دات له بواری ئه‌له‌کترۆنیدا،
ئه‌و بۆشاییه پڕ بکه‌ینه‌وه که له ڕاگه‌یاندنی کوردی‌دا هه‌یه ، چونکه ڕاگه‌یاندنی ئه‌له‌کترۆنی کوردی و به تایبه‌ت له بواری هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا نه‌یتوانیوه هه‌م ببێت به یارمه‌تیده‌رێکی راسته‌قینه بۆ لایه‌نی یه‌که‌م و هه‌م نه‌یتوانیوه ببێت به سه‌رچاوه‌یه‌کی پشت پێ به‌ستراو بۆ لایه‌نی دووه‌م ، له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌نگێکی وه‌های دروستنه‌کردووه که خوێندنه‌وه‌یه‌کی درشتی بۆ بکرێت و ئه‌و دنیا فراوانه‌ی که دنیای ئه‌له‌کترۆنی درستی کردووه سودی لێ ببینرێت له بواری راگه‌یاندنی کوردی‌دا،
چوارستار ڕێگه نادات
ببێت به مینبه‌ری ته‌شهیر بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک و ، نابێته سه‌نگه‌رێکی هێرشبردن و شکاندنی ناسنامه‌ی تاکیی هیچ که‌سێک ، به‌ڵکو ته‌نها پشتگیری کردن و ڕه‌خنه گرتن و به دواداچوون و شرۆڤه‌کردن ده‌کات به بنه‌مای کاره‌کانی و ئه‌و سنوره نابه‌زێنێت که ڕاگه‌یاندنکارێکی پرۆفیشناڵ و به توانا به ماڵی خۆی ده‌زانیت،وه پابه‌ند بوون به ئیتیکی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌وه.
چوار ستار هیواداره
هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و ئه‌دیبانی کورد یارمه‌تیده‌رێکی دڵسۆز ببن و داینه‌مۆی هه‌ڵسوڕاندنی ئه‌م کاره بن و ئه‌وه‌نده‌ی له چوارچێوه‌ی تواناکانی ئه‌واندایه یارمه‌تیده‌ر بن ، چونکه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌موکوڕییه‌کی ئه‌م ناوه‌نده به که‌ماسی خۆمان ده‌زانین به‌ڵام هه‌موو جوانی و سه‌رکه‌وتنه‌کانی شانازیه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له هه‌موو بواره‌کانی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا به‌ره‌وه پشه‌وه بروات ،
کاروان عوسمان
له ساڵی 1968 له گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی ساری سلێمانی له دایکبووه ، و ساڵی 1986 پله‌ی یه‌که‌می له ژه‌نینی گیاتر و عوددا له سه‌رتاسه‌ری عێراق به ده‌ستهێناوه، به گۆرانی ئاهێک له ناو خه‌ڵکدا ناسرا ڕۆژی دوانزه‌ی جانیوه‌ری 1989 ده‌ستگیر کراو له کۆتایی مانگی ئه‌یلولی ساڵی 1991 له لایه‌ن ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عسه‌وه له سێداره درا
سڵاو له گیانی ئارامی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر کاکه کاروان عوسمان